
ڕۆمانی (نادیار)چاره‌نوسی پیاوێكی نادیار و….به‌نگینه پیرۆت نوری
ڕۆمانی (نادیار)چاره‌نوسی پیاوێكی نادیار و چاره‌نوسی ئه‌و ژنه‌ی
ئاخر”دڵۆپێك له ده‌ریایه‌كدا چی پێده‌كرێت)
به‌نگینه پیرۆت نوری
(فوئاده: دایه‌گیان،پاڕانه‌وه‌كانیشت به‌ر ئاسمانێكی كه‌ڕ كه‌وتن)
ڕۆمانی (نادیار) نوسینی (د.نه‌وال ئه‌لسه‌عداوی) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان ،له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ كوردی(تریفه محمد احمد) وه‌ریگێڕاوه.وه‌رگێڕ له به‌رگی كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێ(پێشكه‌شه به یه‌كسانخوازان عاشقانی حه‌قیقه‌ت هاورَێ و دڵسۆزانم به هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ون به داهێنان و شكاندنی ئاسته‌نگه‌كانه‌وه ده‌بینن).
منیش ده‌ڵێم ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه،پێشكه‌شه به خانمی وه‌رگێر ئه‌گه‌ر قبوڵیه‌تی،ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌یی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی وه‌كو ده‌ڵێن كورداندوویه‌تی”به‌كوردی كردوه” پێم وایه هه‌ر ده‌ڵێیی د.نه‌وال به‌كوردی ڕۆمانه‌كه‌ی نوسیوه.
دوور‌و نزیك ئه‌م وه‌رگێڕه به‌ڕێزه ناناسم ته‌نها یه‌كێكم له خوێنه‌ری ڕۆمانه‌كه،له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ش خه‌ونی داهێنان ڕوونتر ده‌بینم و پێم وایه هێشتا مرۆڤ هه‌یه له‌م ووڵاته خه‌ون به‌داهێنانه‌وه ببینێت.
ئه‌م وه‌رگێڕانه جوانه كه ماندوو بوونێكی زۆری پێوه دیاره،بۆیه جارێكی تریش ده‌ڵێم ده‌بێ خاتو تریفه بمبورێت له ستایلی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه ئه‌گه‌ر پێیی وایه حه‌قی خۆیم نه‌داوه‌تێ و قوڵتر نه‌چوومه‌ته ناخی ئه‌ندێشه‌ی ڕۆمانه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه،چونكه دوای دوو جار خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه،ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له دایك بوو،بۆیه ده‌مه‌وێت له ڕۆژنامه‌یه‌كی ژنان خوێندنه‌وه‌یه‌كی پیاوانه بۆ قه‌ڵه‌می ژنێك و له وه‌رگێڕانی ژنێك له سه‌ر كێشه‌ی ژنێك بكه‌م.
ئێمه‌ی پیاوانیش جار جار شتێكی جوان هه‌یه شانازی پێوه بكه‌ین،مه‌رجیش نیه له‌و پیاوانه بین هه‌روه‌ك له نێو ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ(هه‌میشه خه‌ڵكی شته به‌نرخ و خۆرسكه‌كان نابینن ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نیانن).
هێشتا له به‌رایی خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌داین،به‌كۆتایی ئاوابوونی خۆشه‌ویستیه‌كی نادیار ئاشنامان ده‌كات.
(د.نه‌وال ئه‌لسه‌عداوی)ژنه ڕۆمان نوسی میسری،له ڕێگه‌ی ئازاره‌كانی كچێك، ده‌یه‌وێت مرۆڤایه‌تی له نامرۆڤاتیه سه‌ركێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ووڵاتی میسر به ئاگابهێنێت.ئه‌و ده‌یه‌وێت كچان ووشیار بكاته‌وه،هه‌روه‌ك به كچه‌كه‌ی خۆی ووت
(كچی خۆم داهاتوی گه‌شت له هه‌وڵدانتدایه بۆ خوێندنه‌كه‌ت نه‌وه‌ك له شووكردنتدا،چونكه پیاو هیچ سودێكی نیه بۆت)ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ ژن له ووڵاتێكی پڕ ژنی وه‌كو میسر بوونی نیه،ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت له ووڵاتی هه‌ڕه‌مه‌كان،ووڵاتی كۆتایی هه‌موو شتێكه و ڕووباری خۆشه‌ویستی چیتر ناڕژێته نێو ده‌ریایی نیله‌وه‌و بۆ ژن سه‌رچاوه‌كه‌ی ووشك بووه،ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت ئێره دۆزه‌خه (ئای خۆشه‌ویستی چیه.كه‌ی بو بۆ یه‌كه‌مجار به‌ر گوێیی كه‌وت.له ده‌می كێوه بو؟)چونكه (خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی كۆتایی پێهاتوه‌و وه‌كو هه‌ر شتێكی دیكه كۆتایی دێت) هه‌مووشی له به‌ر ئه‌وه‌ی نا عاشقێك مه‌عشوقه‌كه‌ی بزره،نا ئه‌مه نابێته كۆتایی سه‌ره‌تایه‌ك له ئه‌ڤینداری،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا ئه‌وشته‌ی “فرید”له‌چاوی “فوئاده” به‌دی كردوه له‌چاوی خانمه‌كانی تر به‌دی نه‌كردوه،به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی فوئاده له‌چاوه نه‌بینراوه‌كانه(ئه‌وشته‌ی له‌چاوانتدا به‌دیی ده‌كه‌م جیاوازه له‌وه‌ی له‌چاوی خانمانی تردا به‌دیی ده‌كه‌م)ئه‌ی له چاوی پیاواندا چی هه‌یه ئاخۆئه‌و شته‌ی له‌چاوانی فریدبه‌دیی ده‌كراجیاواز بو له‌وه‌ی له‌چاوی پیاوانی تردا به‌دیی ده‌كرا؟.
دیاره ئه‌وه‌ی له‌چاوی فوئاده به‌دیی ده‌كرێت توێژینه‌وه‌و داهێنانه له كیمیاگه‌ریدا،هه‌روه‌ك له وه‌زاره‌ت به به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی خۆی ووت (شه‌ش ساڵه له‌به‌شی توێژینه‌وه‌كان كار ده‌كه‌م)فوئاده له خۆشی ده‌پرسی تۆ بڵێیی له ئاینده دا توێژینه‌وه‌كانی(شتێك بێت برسیه‌تی بنه‌بڕ بكات؟،نه‌خۆشی بنه‌بڕ بكات؟،نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تیه‌كان بنه‌بڕ بكات؟،چه‌وساندنه‌وه نه‌هێڵێت؟)
یان ده‌بێ ژن وێڵی پاره‌بێت و خۆی بیر بچێته‌وه،جا
(ژن له‌م دوونیایه‌دا چی به پاره بكات؟ كراسی زۆر گران بای پیبكڕێت؟،ده‌بێ سودی كراسی گران به‌ها چی بێت؟)
ئه‌ی له‌چاوی پیاودا چی هه‌یه!ئایا له‌چاوی پیاواندا داهێنان هه‌یه؟ یان ئایا پیاو(شتێكی نوێی گووتوه تاكو ئێستا كه‌سی دی به‌ده‌میدا نه‌هاتبێت؟) یان وه‌كو (چاوی دزێك حه‌فتا و سێ لێكۆڵینه‌وه‌ی دزیوه) ئایا بۆ ژن ده‌یه‌وێت خۆی خاوه‌ن واژۆی خۆی بێت؟ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه “مێ”بوون واژۆی كه‌سایه‌تی ژن بوونی مرۆڤی مێینه‌یه؟ یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌یه(یه‌كه‌م جاریه‌تی واژۆی بڕیارێك بكات،یه‌كه‌م جاریشه واژۆی ئه‌و به‌هایه‌كی فه‌رمی ئه‌وتۆی هه‌بێت) ئایا ئه‌و شوێنه كوێیه جه‌لاده‌كانی كوشتنی ڕۆحی ژنی لێوه دێت؟(ئه‌و نازانێت په‌یوه‌ندی نێوان ئاسمان و فرید چیه؟)
ئه‌و ده‌زانێت فرید نێره‌و كوڕی باوكه ئاده‌مه و ئاده‌میش له ئاسمان دروستكراوه و ئاسمانیش كوڕی خۆی خۆش ده‌وێت بۆیه له هه‌موو شتێكی ئه‌و بێده‌نگه.(په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوانیان دایه،له‌وانه‌یه ئه‌وه‌بێت كه ئاسمان ئاماده‌یی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوون و ئاماده نه‌بوونی فرید دا) كه حه‌وت ته‌به‌ق لێك دوورن! ئه‌ی ئایا ده‌بێ چه‌ند ته‌به‌ق له ژن دووربێت؟!.
ئه‌ی ژن ڕۆڵه‌ی كێ یه؟ئه‌ی هه‌ر ئه‌و نیه داهێنانی هه‌یه،هه‌ر ئه‌و نیه پرسیاری هزری له سه‌ر داهێنان ده‌كات،به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاسماندا هه‌بێت و نزاكانیشی قبوڵ بكات،ئایا هه‌ر بوونی نهێنی”ژن ڕۆڵه‌ی كێ یه”نیه وا له‌دایكی فوئاده بكات بپاڕێته‌وه تا ئاسمان خێر به كچه‌كه‌ی بكات(كچم فوئاده،یاخوا ڕۆڵه خوا ده‌رگای به‌خێر به‌ڕووتدا بكاته‌وه داهێنانێكی گه‌وره له بواری كیمیادا ئه‌نجام بده‌یت)فوئاده‌ش بۆ پاڕانه‌وه‌كه‌ی دایكی ده‌ڵێ(نزا و پاڕانه‌وه‌كانت بێ ئاكام بوون دایه‌گیان،پاڕانه‌وه‌كانیشت به‌ر ئاسمانێكی كه‌ڕ كه‌وتن ئه‌گه‌ر پیاوێكی ئاینی له مینبه‌رێك باسی جووت بوونی نێر و مێ و له دایك بوونی مرۆڤ بكات هه‌مووان گوێ ده‌گرین بۆ؟چونكه باسه‌كه‌ی شه‌رعیه!به‌ڵام نمونه‌كه‌ی مرۆڤ نیه،كه پزیشكێكیش له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی قسه ده‌رباره‌ی هه‌مان باس بكات كه‌ناڵه‌كه ده‌گۆڕین بۆ؟ له‌به‌رچی؟چونكه نمونه‌كه مرۆڤه!،ئه‌گه‌ر به‌زمانی زانست و زانیاریش بدوێت.هه‌روه‌ك ئه‌و وانانه‌ی له خوێندنگاكان به شه‌رمه‌وه ده‌خوێندرێن (وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر مریشك و چۆنیه‌تی هێلككه كردن و هه‌ڵێنانی جوجك ،وانه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ماسی كه چۆن له ڕێگای گه‌راكردنه‌وه زیاد ده‌كات،له‌سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی زیندوو ته‌نها مرۆڤ نه‌بێت،ته‌نانه‌ت دارخورماش، ئه‌رێ ده‌بێ دارخورمایان له خودی خۆیان به لاوه گرنگتر بێت؟)جگه له‌و پرسیار و بیرۆكه و بۆچون و ڕاڕا معریفیه، ئه‌م ڕۆمانه پێكهاتوه له سێ به‌ش،به‌شی یه‌كه‌م خوێنه‌ر تێكه‌ڵ به جیهانه ڕاڕاكه‌ی فوئاده ده‌بێت،به‌شی دووه‌م هه‌نگاوی ڕوداوه‌كان قورسن و به‌سستی جوڵه ده‌كه‌ن تا به‌شی سێ یه‌م،له به‌شی سێ یه‌م خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن وزه پێویسته بۆ كاراكردنی جوڵه‌ی جه‌سته،به هه‌مان شێوه پێویست ده‌كات خوێنه‌ر ئاوزێكی ڕوون وبێ گرێیی هه‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له پرسیار‌و ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه.پێكهاته‌ی ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه پرسیاری فكری و كێشه ده‌روونیه‌كان لای خوێنه‌ر ده‌وورووژێنێت و ڕۆحی بێ زمانی بۆن و چاو و هه‌ست و بیستن و قاچ و ده‌ست به قسه دێنێت.بۆیه به‌باشی ده‌زانم ژنان ئه‌م ڕۆمانه بخوێننه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا كه ژن نوسیویه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا باسی ئازاره‌كانی ژنان ده‌كات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیار له هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كات كه ژنان له‌به‌ر ده‌روون شڵه ژاوی خۆیان و كاری ڕۆژانه،به پێچه‌وانه‌ی فوئاده وه‌ڵامه‌كانیان وون كردوه.
ڕۆژانی”سێ شه‌ممه”ئه‌و ساته پڕ ته‌زووه‌یه كه مووچڕكی چاوه‌ڕوانی به قه‌د ناخی فوئاده له ناخه‌وه خوێنه‌ر ده‌هه‌ژێنێت.
كه فریدیش نایه‌ت بۆ چێشتخانه‌كه خوێنه‌ر به قه‌د دڵته‌نگی فوئاده غه‌مبار ده‌كات.
ئاخۆ ئه‌و فریده‌یی فوئاده چاوه‌ڕوانیه‌تی هه‌مان”گۆدۆ”یه‌كه‌ی بكێت نیه كه د.نه‌وال ناوی ناوه”نادیار”؟
ئه‌وه‌ی زیاتر به‌قه‌د داهێنانی كیمیاگه‌ر باس ده‌كرێت”بۆن و چاو و هه‌ست و بیستن و قاچ و ده‌ست”كانن، كه هه‌ریه‌كه‌یان له چه‌شنی ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدڕاڵی تایبه‌تمه‌ندییه‌تی سه‌ر به‌خۆی خۆیان هه‌یه له پێكهاته‌ی دروست بوونی جه‌سته‌ی مرۆڤدا.
د.نه‌وال ده‌یه‌وێت وه‌سفی زمانی ئه‌ده‌بی،بكاته سه‌رچاوه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆڤ له وه‌سفی زمانی زانست و داهێنانی كیمیاگه‌ری، تا مرۆڤ له گرنگی ئه‌ندمانی جه‌سته‌ی خۆی تێبگه‌یه‌نێت.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه لای ئێمه به‌هایان نیه چونكه سه‌ربه‌خۆ به‌كار نایه‌ن. د.نه‌وال نایه‌وێت بڕیار ده‌ر بۆ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌نها “عقڵ” بێت.
(بۆچی عقڵ له قاچه‌كاندا نه‌بێت؟ هه‌رچی قاچه‌كانیشن بار هه‌ڵده‌گرن و هه‌روه‌ها سه‌رو شان و مل و جه‌سته‌ش هه‌ڵده‌گرن سه‌ره‌ڕای ئه‌مانیش هه‌رگیز بڕیار به‌ده‌ست نین،هه‌ر سه‌ره‌كانن بڕیار ده‌ده‌ن)
دواجار فوئاده ده‌یه‌وێت پرسیار بكات كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوناهه‌جوانه‌كان بكات چی ڕووده‌دات؟
(ئه‌گه‌ر حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی درۆبكه‌ن ئه‌ی كه‌واته چی ڕاستگۆیه؟) ئه‌ی (چی ڕاسته ئه‌گه‌ر هه‌سته‌كانی درۆ ده‌كه‌ن) (ئایا هه‌سته‌كان خورافاتن یا ڕاستین؟) ئه‌ی (بۆچی سه‌یری چاوه‌كانی فرید ده‌كات و هه‌ست ده‌كات لێیه‌وه نزیكه،كاتێكیش سه‌یری چاوه‌كانی ساعاتی ده‌كات وا هه‌ست ده‌كات كه دزه) (ده‌ی كه‌واته هه‌سته‌كان چین؟).
(ده‌بێ سه‌ره‌تای هه‌ر شتێكی نوێ چیبێت؟) به‌بڕوای من نزیك بوونه‌وه‌یه له كۆتایه‌كی نادیار،ئه‌وه‌تا به گه‌یشتنی نامه‌یه‌كی فرید له به‌ندیخانه‌یه‌كی نادیار كۆتایی به پرسیاره ڕاڕاكانی ناخی هزری فوئاده دێت،بۆیه د.نه‌وال كۆتایی به‌نوسینی ڕۆمانه‌كه دێنێت ناوی ده‌نێت نادیار،فوئاده‌ش بێ فرید و بێ دایك و بێ خۆشه‌ویست و بێ ساعاتی و بێ وه‌زاره‌ت و بێ پرسیار و بێ بیرۆكه به‌دیار چاره‌نوسێكی نادیار ماوه‌ته‌وه.ئاخر(دڵۆپێك له ده‌ریایه‌كدا چی پێده‌كرێت).