سروودی نوێ …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئه‌وا ئه‌مڕۆ
له كوردستان
له گشت شار‌و گوند و ماڵێ
گشت منداڵێ
به ده‌نگێكی بڵنده‌وه
به‌دڵخۆشی وبه خه‌نده‌وه
هه‌ر به‌یانی تائێواره
ئاوازی خۆش تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن
به شنه بای ئه‌م هه‌واره
وه‌ك په‌پووله وگوڵ وكۆتر
ده‌بن یه هاوڕازی یه‌كتر
سروود ده‌ڵێن بۆ كوردستان
سروودی نوێ
بۆ ئازادی بۆنیشتمان
له شار‌و دێ
بۆ گوڵی زۆر
بۆ تیشكی خۆر
بۆباران وئاوی كانی
بۆ ڕوبارو ئاوه‌دانی
بۆ ژیانی
پڕ له خه‌ون وخۆزگه‌و خه‌یاڵ
بۆ جیهانی
ئاسووده‌یی ومافی منداڵ
وا هه‌ر هه‌موو
به ئاره‌زوو
ده‌ڵێن ئیتر
تاریكایی شه‌و به سه‌رچوو
به‌یانی یه
پڕ جوانی یه
كوردستانی شه‌نگ و شیرین
شامه ڵبه‌ندی خۆشی و ئه‌وین
سه‌رچاوه بۆ به‌خته‌وه‌ری
بۆ سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌روه‌ری