وشکه ساڵی و ئینفراستره‌کچه‌ر! ..
ئاسۆ حامدی ………
ئه‌م ساڵ کوردستان تووشی بێ ئاویه‌کی به‌رده‌وام بووه، گۆڕانی پله‌ی گه‌رماو وکه‌می یان نه‌بوونی ئینفراسترهكجهری ئاوی له ته‌واوی ووڵاتدا یه‌کیکیان گرفتێکی ژینگه‌یی و ئه‌ویتریشیان نه‌بوونی سیاسه‌تێکی ئاوی و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.
چونکه کوردستان ووڵاتێکی داگیرکراوه و له هه‌موو لایه‌ک فشاری بۆ ده‌هێنڕێت، له لایه‌که‌وه ئێران سه‌رچاوه ئاویه‌کان له لای خۆیه‌وه په‌نگاو ده‌داو له لایه‌کی تریش تورکیا به‌رده‌وام له دروستکردنی به‌ربه‌سته.
به‌نموونه له هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ کێشه‌ی مه‌سه‌له‌ی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌کان تا ده‌گاته 2021 ده‌بێ هه‌موویان په‌ره‌یان پێ بدرێ و بپارێزرێن، بۆ ئه‌مه سهرخهتێک دیاری کراوه که پێ ی ده‌ڵێن
Kader richtlijn water
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م سیاسه‌ته به زمانی هۆله‌ندی سه‌یری ماڵپه‌ری
www.kaderrichtlijnwater.nl
یان به‌هه‌ر زمانێکی تری گه‌لانی ئه‌وروپا ده‌توانی زانیاری تیا بخوێنیه‌وه.
ئه‌مه هه‌موو ئاوه‌کانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی ده‌گرێته‌وه. له‌لایه‌کی تر هه‌ر حکومه‌ت و دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی
هه‌رێمی و شاره‌وانیه‌کان به ده‌یان وسه‌دان سیاسه‌ت و یاسای جۆراوجۆریان بۆ داڕشتووه ته‌نها پرۆسه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گه‌لانی ئه‌وروپایی ئیمکاناتیکی خه‌یالی ده‌وێ و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دانراوه.
به‌نموونه له ووڵاتی هۆله‌ند سیاسه‌تێ له ستراتیژی ئاو په‌یڕه‌وده‌کرێت که سێ به‌شه:
Vasthouden, bergen, afvoeren.
1. گرتنه‌خۆی ئاو
2. ئه‌مبارکردن
3. به‌ردانی ئاو
ئه‌م سیاسه‌ته له ئه‌نجامی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و مه‌سه‌له ئابووریه‌کانی ووڵات و گه‌شه‌دان به چۆنایه‌تیه‌کانی تا ده‌گاته په‌یوه‌ندیه ئهنتهرناسیۆنالهکانی نیوان ووڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هاتووه، ئه‌م ستراتیژه ئنفراسترهکچهری مناسبی بۆ بیناکراوه و ده‌کرێ، ئه‌مه ته‌نها بۆ نموونه‌یه‌و به‌س نه‌ک بۆ به‌راورده، هه‌موو ئه‌وانه‌ی پسپۆری ئاوون یان زمانی هۆلهندایی و زمانانی تری ئینگلیزی و ئه‌ڵمانیا ی و فرهنساوی ده‌زانن ده‌توانن له ئینته‌رنێتدا به سه‌دان سه‌رچاوه له‌م باره‌یه‌وه بخویننه‌وه.
به‌نموونه له کوردستان سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی زۆر هه‌یه، هه‌ر له ڕووبار و ده‌ریاچه‌کان تا ده‌گاته ئه‌و هه‌موو به‌فرو بارانه‌ی که ساڵانی ڕابردوو باریوون و به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک سوودیان لێ وه‌ربگیرێ بهرهوخوارووی عێراقدا شۆڕ بوونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئینفراسته‌کچه‌ری مناسب و دروستی ده‌وێ که له‌هه‌مان کات ده‌توانن هه‌م سه‌رچاوه‌ی ووزه بن له لایه‌ک له‌لایه‌کی تر سه‌رچاوه‌ی ئابووری کشتوکاڵی بن و جوتیاران سوودی لێ ببینن.
ده‌کرێ زۆر پرۆژه بیری لێ بکرێته‌وه‌و بخرێنه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و مه‌ودایه به ته‌کنیکاره‌کان بدات. به‌نموونه که‌ناڵێکی ده‌ستکرد ده‌توانێ ئاوی ڕووباره‌کان له گه‌ڵ ئاوی بارانی ناوچه‌کاندا له جۆرێکی چه‌شنی به‌رنامه ئاویه‌کانی ووڵاتێکی وه‌کو هۆله‌ند که له هه‌موو شاره‌کاندا په‌یڕه‌وده‌کرێت.
لێره‌دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌ت هه‌ن که به‌نموونه به‌رهه‌مه‌کانی نوسه‌ری به‌ناوبانگی هۆلهندایی جالینغی ( ئێستا خانه‌نشینه و پێشوو مامۆستای زانکۆی دیلفت بوو له هۆله‌ند)، ئه‌م به‌رنامه‌نه له ئه‌نجام دا بوونه‌ته چه‌ندین مۆدێلی ئه‌کادیمی و له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپایی به‌کاردێن.
ئه‌م مۆدێلانه له واقع دا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌کانی ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا تێکه‌ڵکراون. به‌نموونه ئاوی بارانی گه‌ڕه‌که‌کان که تۆزێ چۆنایه‌تی باشیان نیه سه‌ره‌تا به ناوچه‌یه‌کی تردا ڕه‌ت ده‌کرێن و دوورن له ناوچه کانی سه‌وزایی و گژوگیا سروشتهیهکان و سه‌رچاوه ئاوویه‌کانی پاک. ته‌نانه‌ت پاڵاوتگه‌کانی ئاوه‌ڕۆ له دوای هه‌موو چاره‌سه‌ره‌کان و پرۆسێسه‌کانی له دوایین هه‌نگاوی دا پاش ئه‌وه‌ی که ئازمایشی تایبه‌تی بۆ ده‌کرێت ئینجا تێکه‌ڵ به ئاوی سه‌رزه‌وی ده‌کرێت.
هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش بوونی پالاوتگه‌ی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ و هێڵه‌کان و تۆڕی تایبه‌تی بۆیان له شاره‌کان و گونده‌کاندا ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی ئاوویهکان گه‌شه پێبدات و له هه‌مان کات ئاستی ته‌ندروستی هاووڵاتیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه ببات.
مه‌سه‌له‌ی ئاو و ئینفراسترهکچهری مناسب به ڕۆژێک و دوو ڕۆژ ناکرێت، چۆن ده‌ڵێن ڕۆما له ڕۆژێکدا بینا نه‌کراوه، ئه‌مه به‌تایبه‌ت له شاره کۆنه‌کاندا زۆر گرفت دروست ده‌کات بۆ گه‌شه‌دان به ئینفراستره‌کچه‌ر ئه‌وا پرۆسه‌یه‌کی ئارام و ته‌ندروستی پێویسته ئه‌مه‌ش ستراتیژێکی دروستی ده‌وێ. له هه‌مان کات بودجه و میزانیه‌کی زۆریشی گه‌ره‌که.
ئه‌مه له‌لایه‌کی تر مه‌یدانی ئابووری ووڵات گه‌شه پێده‌دات و مه‌یدانی کار و کارگه‌ری له ووڵاتدا ته‌شه‌نه پێ ده‌کات.
ڕاسته کشتوکاڵ له ته‌واوی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ڕێژه‌که‌ی که‌مه به‌ڵام ئاو وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ گه‌شه‌ی ئابووری و پئشه‌سازی له ووڵاتدا ڕێژه‌که‌ی زۆر زۆرتره. به گوێره‌ی تێڕوانینی زۆربه‌ی زانایان که گرژی داهاتوو له دونیا له‌سه‌ر ئاودا ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌ک و زۆر توندتر ده‌بێت له گرژیه‌کانی نه‌وتدا. ئه‌مه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرێت، چ له نێوان کورد و ئێران و کورد –عه‌ره‌بی عێراق و کورد و تورکیا و سوریا تا ده‌گاته ئۆردن و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له ووڵاتانی ئه‌فریقاش هه‌ر ته‌نها ڕووباری نیل ده‌یان گرفت و کیشه‌ی له‌ژێر سه‌ردایه.
ئه‌گه‌رچی له کوردستان هێشتا ئاو به‌گشتی ته‌نها وه‌کو پرۆبلیمێکی سه‌ره‌تای ده‌بینرێ که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌یه، که له‌واقع دا ئه‌مه یه‌ک لایه‌نی ئاوه وه‌کو پیداویستیه‌کی ئینسانی. به‌لام ئاو ده‌توانێ سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار وگواستنه‌وه و به‌رگری (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ) و جوانکاری سه‌لیقه‌ی مرۆڤه‌کان بێت ئه‌گه‌ر هاتوو به زیره‌کانه به‌کار هات. به‌نموونه له زۆر گه‌ڕه‌ک له وولاتانی ئه‌وروپایی دا ئاو بۆته چوونه سه‌ری نرخی خانووه‌کانی هاووڵاتیان ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ژینگه سه‌رچاوه‌ی خۆشی ژیانی مرۆڤه‌کان بێت که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گوته‌یه که ته‌نها ژینگه ئیمکاناتی پێویسته و له به‌رامبه‌ردا هیچ سوودێکی ئابووری نیه.
ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تا ئیمکاناتی ئابووری زۆری ده‌وێ دواتر خودی پیشه‌سازیه‌کان ده‌توانن ئه‌م کولفیه به ئاسانی بده‌نه‌وه.
نه‌بوونی سیاسه‌تی دروست و یاسای ئاوی دروست له ووڵاتدا گرفتی سه‌ره‌کی ووشکه ساڵیان زیاد کردووه، که‌ش و هه‌وا هه‌روا له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤایه‌تی دان و په‌یوه‌ندیان به یاساکانی خودی سروشته‌وه هه‌یه‌و هه‌روا چینه‌کانی پاڵه‌پستۆی به‌رز و نزم له هه‌وادا ئه‌م ڕێژه‌ی به‌فرو باران و گه‌رمی و ساردیه هه‌ڵده‌سوڕێنن.
تاکه ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م وه‌زعانه ته‌نها گه‌شه‌دان به یاساکانی ئاوییه له ووڵات و گه‌شه‌دان به ئینفراسترهکچهری مناسبه له هه‌موو لایه‌کدا ئه‌مه‌ش ده‌بێ به هاویه‌کی و به‌به‌رنامه‌یه‌کی درێژخایان و سیاسه‌تی دروست و نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاری مۆدێرن له‌گه‌ڵ ویست و ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و پرۆسێسه‌کانی ژیان و گوزه‌رانیان بێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئێستای کوردستان ته‌نها خه‌یاڵ پڵاوه و به‌س. ڕه‌نگه بۆ جوتیارێ ته‌نها ته‌عویزی ئه‌مساڵی لا گرنگ بێ به‌ڵام بۆ ئێمه که چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگامان له لا گرنگه و سه‌یری داهاتووی باش بۆ هه‌مووان ده‌که‌ین و چه‌ند فرسه‌ت به‌پێش کۆمه‌ڵگاوه ده‌که‌وین. ئه‌وا ده‌بێ زۆر زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر دروستکردنی ئینفراسترهکچهری ووڵات بکه‌ینه‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئینفراستره‌کچه‌ر هه‌ر به‌شه‌کانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ ناگرێته‌وه به‌ڵکو هه‌موو هێله‌کانی شه‌قامه تایبه‌ته‌کانی که خێرایی ئۆتۆمۆبیل زیاتر له 120 تا 200کم /کاتژمێر ده‌توانی لێبخوڕی)، میترۆ وهێلهکانی پاس و هێلی ئاسنین و تۆڕه‌کانی شه‌قامه‌کانی ناوه‌خۆ و شه‌قامه‌کانی ئه‌نته‌رناسیوناڵ ( که له‌نێوان کوردستان و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌یه) ئه‌مه جگه له تۆڕه‌کانی کێبل و کاره‌با و ئاو‌و ئینته‌رنێت. ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر بودجه‌ی زۆریان ده‌وێ به‌ڵکو و نه‌خشه‌سازی دروست و زانستیانه‌ی ده‌وێ و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌دان به پرۆسێسه‌کان و ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ بێنه‌وه. له‌م لایه‌نه‌ش به داخه‌وه هه‌م ئاستی زانیاری دیزاین و هه‌م پرۆسێسه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌روا به منداڵێکی ساوانهو گاگۆره ( به دیالێکتی هه‌ولێر) ده‌که‌ن. و ئه‌گه‌ر وابڕوا له گه‌نده‌ڵی پیرده‌بن و له زانستیشدا هه‌ر لاونینگن.( دیالێکتی ده‌شتی کۆیه).
وا له خواره‌وه تۆزێ له‌سه‌ر ئینفراستره‌کچه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی ساده ده‌که‌ین؛ تا بۆ خوێنه‌ران تۆزێ ڕۆشنبێت.
ئینفراستراکچه‌ر له کوردستان
هه‌روه‌کو ووتمان؛ ئینفراستراکچه‌ر لێره‌دا مه‌به‌ست له هێله خێراکان ( شه‌قامه تایبه‌ته‌کانی که خێرایی ئۆتۆمۆبیل زیاتر له 120 تا 200کم /کاتژمێر ده‌توانی لێبخوڕی)، میترۆ وهێلهکانی پاس و هێلی ئاسنین و تۆڕه‌کانی شه‌قامه‌کانی ناوه‌خۆ و شه‌قامه‌کانی ئه‌نته‌رناسیوناڵ ( که له‌نێوان کوردستان و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌یه). ئه‌مه ته‌نها بودجه و نه‌خشه‌سازی دروست ده‌توانن بنیاتی بنێن.
ئه‌مانه خه‌یاڵی ئه‌ندازیاری نین و به‌ڵکو بنه‌مای ئابووری ووڵاتێکی پێشکه‌وتوو پێکدێنن. ئه‌مانه هه‌موو بودجه و نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاری دروست و درێژخایان و به‌رنامه‌ی پان و به‌رینی ده‌وێ. ئینفراستراکچه‌ر به‌ردی بناغه‌ی ئیکۆنۆمی ووڵاته و گه‌شه‌ی ههتاههتایهتی.
نه‌خشه‌سازی ئینفراستراکچه‌ر؛
بۆ نه‌خشه‌سازی ئه‌م سیسته‌مانه ده‌یان تیۆر‌و بۆچوون هه‌یه، به‌ڵام هه‌موویان پشت به ئامار و داتا ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی دووری به‌کارهێنانی ئینفراستره‌کچه‌ر بتوانێ ته‌مه‌نی نه‌خشه‌سازیه‌که‌ی و ته‌کنیکی که پشت به مادده‌کان ده‌به‌ستێ که لێ ی دروست ده‌کرێت ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان و به‌رنامه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه هاویه‌ک بێت.
له هه‌مووی گرنگتر ده‌بێ زۆر ئاگاداری پێداویسته‌کانی کۆمه‌لانی خه‌ڵک بی له کاتی نه‌خشه‌کێشانی دا. ئه‌مانه یانی پرۆسه‌کانی بنیات نانی و نه‌خشه‌کێشان له‌گه‌ڵ ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌لک و ووڵاتدا ده‌بێ بێته‌وه.
لێره‌دا کات زۆرگرنگه ده‌بێ هه‌رده‌م کاته‌کان له نێوان پێداویست و خزمه‌تگوزاریه‌کان که‌م بکاته‌وه. کاتیش لێره‌دا پاره‌یه و پاره‌ش بنه‌مای ئابووری ووڵات گه‌شه پێده‌دا.
ئه‌گه‌رچی نه‌خشه‌کێشانی ئینفراستراکچه‌ر له کوردستان به بێ پلانێکی ئاینده‌یی ده‌چێته ڕێوهو هه‌ر قه‌زاو ناحیه و هه‌ر شار و شارهوانیێ به که‌یفی گیرفانیان سه‌یری مه‌سه‌له‌کان ده‌که‌ن.
به‌نموونه بوونی تۆڕی ڕێگاو بان و دروستکردنی به‌نداو و پرده‌کانی له سه‌ر ڕووباره‌کان ده‌توانێ ئابووری و سیاسه‌تی ئاوی و کشتوکاڵ له ووڵاتدا له ئاستێکه‌وه بۆ ئاستێکی تر ببات، ئه‌مه جگه له وه‌ی زۆربه‌ی پرده‌کان ده‌توانن ببن به سه‌رچاوه‌ی ئینێرژی و به‌رهه‌مهێنانی ووزه.
زۆر ئیمکانات له به‌رنامه‌ی بی به‌رنامه‌یی به هه‌ده‌ر ده‌چێت. ته‌کنیکار و پسپۆرانی کوردستان ده‌توانن و ده‌بێ زیاتر له پێش کۆمه‌ڵگاوه بڕۆن و زۆر ئیمکاناتی ده‌وڵه‌ت هه‌یه ده‌کرێ کاری باشی پی بکریت و ئاڵوگۆری جدی له ژیانی کۆمه‌لانی خه‌ڵک بکات.
به‌نموونه دانانی هێله‌کانی میترۆ یان ئاسنین له خودی یه‌ک شاریش دا یان دروست کردنی هه‌ر شه‌قامێک به ئیمکاناتیکی نه‌خشه‌سازی وا که بتوانێ تۆڕی هاتووچۆ له شاره قهڵهبالغهکان دروست بکات و ئایندهی ڕوونیان هه‌بێ. زۆر له شاره ئه‌وروپاییه‌کان شه‌قامی تایبه‌تیان بۆ پاس وپاسکیل و پیاده‌کان هه‌یه.
له پایته‌ختی کوردستان که هه‌ولێره فلکه‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌ڵێن فلکه‌ی به‌ته‌مای خوای له فلکه‌ی به‌ته‌مای خوای ئه‌گه‌ر هه‌ر خوا نه‌جاتت بدا له کاته‌کانی ئێواره و قه‌ره‌باڵغی دا!!( یان له گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌یداوه‌و سێتاقان له پایته‌ختدا له یه‌ک باران بارینی زستاندا نوقمی چڵکاو ده‌بن و له‌گه‌رمه‌ی هاوین دا ئاو نیه بیخۆنه‌وه!.)
له زۆر ووڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی هاتوچۆ زۆر جار پاس به خۆڕایی له شوێنه تایبه‌تیه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ڕێکده‌خرێ، یان ئه‌و کریکارانهی به‌رده‌وام بۆ کار ده‌چن ده‌وڵه‌ت هۆیه‌کی تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌ده‌کات.
ده‌یان تیور هه‌یه بۆ نه‌خشه‌سازی ئینفراستراکتۆر من لێره‌دا ناتوانم بچمه سه‌ریان..
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌هه‌زاران په‌رتووک و سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌و له‌سه‌ری نوسراوه، چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌ورووبه‌ر گرنگیه‌کی ژیانه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان. مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر ئاسووده بوون له هاتووچۆ دا ئه‌وا به‌شیکی ژیانیان خۆشگوزه‌رانه.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر پێداویسته‌کانی ژیانی هه‌بوو ده‌توانێ باشتر بیر بکاته‌وه و داهێنانی زیاتر ده‌بی.
له‌هه‌مان کات به شێکه له ژیان و کار و گوزه‌رانی ئینسانه‌کان و گه‌شه‌ی ووڵات. نه‌وه دوای نه‌وه هه‌موویان ده‌بێ کار و ژیانیان هه‌بێ و له خۆشگوزه‌رانی به‌هره‌مه‌ند بن.
بوونی به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه‌و درێژخایان بۆ گشت ئینفراسترهکچهری کوردستان کاری ئه‌ندازیارانی گشت شاره‌وانیه‌کانه. ئه‌وه‌ی جێ نیگه‌رانیه که هیچ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ بنیات نانی ته‌واوی ئینفراستره‌کچه‌ر له گشت دا وجودی نیه و هه‌ر که‌س له‌لای خۆیه‌وه خه‌ریکه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئیمکاناتی ئابووری حکومه‌تی کوردستان توانای دروستکردنی ئینفراستراکچه‌ری دروستی نیه له شاره گه‌وره‌کان و نێوان ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر دا. ئه‌م پرسیاره بۆ شاره‌وانیه‌کانی شاره‌کانی کوردستانه.
به دڵنیاویهوه هه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری ڕێگر نین، به‌ڵکو غیابی یان نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی پان و به‌رین و درێژخایان بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا گرفتی سه‌ره‌کیه، که له‌زۆر حاڵه‌تدا ڕاوێژکه‌ران و ته‌کنیکارانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م ئاسته له زانیاری‌یان نیه.
به کورتی ووشکه ساڵی له واقعدا که گرفتێکی ژینگه‌ییه به‌ڵام به‌بێ ئینفراستره‌کچه‌ر و یاساکانی ئاوی و ستراتیژی دروست ئه‌وا زیاتر سه‌رجاوه‌کانی ئاو نه هامه‌تی دێنن.
ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر زۆر هۆی تایبه‌تیان هه‌یه که کار له ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی و سامانه‌کانی تر بکه‌ن به‌نموونه لێدانی بیره ئاسۆیه‌کانی ئاو که‌هه‌ر زۆر ساده ده‌توانن سامانه سه‌رسنووره‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێن و ووشکی بکه‌ن. ئه‌مه‌جگه له دروستکردنی به‌نداو پرده ئاویه‌کانی تورکیا و ئێران و نه‌بوونی ئینفراسترهکچهری مناسب بۆ سوود وه‌رگرتن له سامانه ئاویه‌کان و هه‌روه‌ها فشار هێنان بۆ ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ به‌ستنی پرۆتۆکۆڵ و لێپرسراویه‌تی به ئاو و سه‌رچاوه‌کانی ئاودا.
پارته سیاسیه‌کانی کوردستان به چه‌پ و ڕاسته‌وه مه‌ڵبه‌ندو ناوه‌ندێکی زانستی یان نیه بۆ دراساتی زانیاری دروست بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا، جارێ به داخه‌وه چه‌پ ئه‌مانه به کاری خۆی هه‌ر نازانێ و هه‌ر دونیا له تێمای سۆسیال و ئیکۆنۆمی ده‌بێنن و هه‌رگیز بیر له‌م کارانه ناکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ڕابه‌ری دروست بگێرن ..
ئاپریلی 2008