مالیكی هه‌موار ناكرێ … ئاسۆعه‌بدول لەتیف
هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئیمتیاز‌و تراژیدیاوه ده‌سته‌مۆی دوژمن بكه‌ین له عێراق هه‌ڵه‌یه، دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراق له 1921 به‌رمه‌بنای سێ ویلایه‌تی”موسڵ و به‌غداو به‌سره”ی سه‌رده‌می عوسمانی بو ، كوردی دوچاری قه‌هرو دواكه‌وتنێكی سیاسی كرده‌وه كه تا ئێستاش گیرۆده‌یه به‌و قه‌هره‌وه، له‌و كاته‌وه عێراق هیچ سه‌رۆكێكی نه‌بوه به‌پشتگیری و دامه‌زراندن نه‌هاتبێته سه‌ر حوكم “فه‌یسه‌ڵی كوڕی حسێن” به پشتگیری به‌ریتانیای مه‌زن بویه پاشا و سه‌رده‌می نوێی پاشایه‌تی له عێرق جێگیر كرا، به پشتگیری ئینگلیز له كۆتایی بیسته‌كان بۆ یه‌كه‌مجار سامانی نه‌وتی عێراق ده‌رهێنراو دزرا، دانانی “غازی یه‌كه‌م و فه‌یسه‌ڵی دوه‌م و و شۆرشی ره‌شید عالی گه‌یلانی و نوری سه‌عید” فۆرمێكی ئیمپریالیانه‌و كۆلۆنیالیزمانه‌ی دوباره‌ی ئینگلیز بو بۆ شه‌رعیه‌ت و مانه‌وه تا ئیعلانی جمهوریه‌تی عێراق، ئه‌و سه‌رده‌مه كورد حیزب و رێكخراوه‌ی سیاسی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو كاریگه‌ری ده‌ره‌به‌گ و عه‌شیره‌ت و هه‌ندێ ئه‌فسه‌ر بوو بۆیه نه‌یتوانی هیچ كاریگه‌ریه‌ك به‌جێ بهێڵێت،
شۆرشی 14 ی ته‌موزی 1958 و سه‌رده‌می هاتنه ئارای نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان و پێكهێنانی جمهوریه‌تی عێراق له‌لایه‌ن “”عه‌بدولره‌حمان عارف و عه‌بدولكه‌ریم قاسم و هاتنی به‌عسیه‌كان و عه‌بدوسه‌لام عارف و ئه‌حمه‌د حسن بكر” سه‌رده‌می جه‌نگی سارد‌و جه‌مسه‌رگیری بلۆكه‌كانی سۆسیالیستی و سه‌رمایه‌داری بوو كه ئه‌وان ره‌نگرێژی عێراقیان ده‌كرد كێ بۆ سه‌رۆك و به‌رێوه‌به‌ریی باشه‌و كێش بۆ شۆرش و ئاژاوه گێڕیی، كوردیان كرده ده‌ره‌وه‌ی حوكم و هاوكێشه‌كه‌و خستیانه خانه‌ی شۆرش، ئێستاش مالیكی هه‌مان خه‌ونی هه‌یه بۆ خستنه ده‌ره‌وه‌ی كورد.
ئه‌و مێژوه وه‌ك مێژوویه‌كی سارد‌و سڕ‌و بێ جوڵه وابو بۆ كورد تا شۆرشی ئه‌یلول و به‌یان نامه‌ی 11 ی ئازاری 1970و هه‌ره‌سی شۆرش، كه كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وت وه‌دی هات كه‌چی ئه‌ویش له‌بارچوو، وڵاته جه‌مسه‌ریه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكاو یه‌كێتی سۆڤێت، كوردیان بینی به كه‌مێك هۆشیاری و هێزی عه‌سكه‌ری و هه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان كه خۆیان دایان نابون و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه به دانوستاندنی بێ مانا و وه‌ستانی جه‌نگ ئه‌و جوڵانه‌وه‌شیان خامۆش كرده‌وه، له‌وه ئه‌چێت كورد بیری چوبێته‌وه دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی دوای سه‌دام له 2003 بۆ درێژه‌دانه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌و هه‌مان دروستكردنه‌وه‌یه به فۆرمێكی نوێ بۆ په‌راوێزكردنه‌وه‌ی كورد؟!
كاراكته‌ره به‌هێزه‌كانی عێراقیش له دوای سه‌دام له‌سه‌ر وه‌ته‌ری هه‌مان تۆنی به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن”پۆڵ بریمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا- عه‌لاوی، چه‌له‌بی، موتڵه‌گ، ته‌یاری سه‌در، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری-نوری مالیكی” قسه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بریمه‌ر له‌یاد ناچێ كه وتی وامزانی كورد داوای ده‌وڵه‌تم لێ ئه‌كه‌ن كه‌چی داوای پاره‌یان كرد!
كورد له‌م گه‌مه‌یه تێناگات چونكه بیری سیاسی كوردی زیاتر وه‌ستاوه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كان نه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه باڵاكان، ئه‌وه‌نده‌ی بیری ناوچه‌یی هه‌یه ئه‌وه‌نده بیری ئایدۆلۆژی و ستراتیژی نیه، به یه‌ك سیاسه‌ت كاری كردوه ئه‌ویش سیاسه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی كاتی و بچوكه، گوتاری سۆزداریانه زاڵ بووه به‌سه‌ر كۆی گوتاره‌كانی دیكه‌دا، كورد ئیشی له‌سه‌ر گوتاری ده‌ره‌كی و نه‌وت كرد كه هیچی به هیچ نه‌كردو مالیكیش ته‌ركیزی خسته سه‌ر گوتاری ناوخۆیی و بینیمان چۆن سه‌یته‌ره‌ی كرد، نیوه‌ی كورد به ته‌زكیه‌ی یه‌كێتی و پارتی له كونسوڵخانه‌كانی ده‌ره‌وه دامه‌زران، نه‌وتی ده‌رهێناو فرۆشتی، هیچی بۆ به هێزكردنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تداری كوردی نه‌بو، ده‌سه‌ڵاتی كوردی وایزانی ئه‌توانێت به پێدانی ئه‌رزه‌و ئیمتیاز به ئال و به‌یتی مالیكی له هه‌ولێر، نوری مالیكی ده‌سته‌مۆ ئه‌كا وه‌ك وه‌زیره خۆماڵیه لاته‌كانی خۆمان، بێ ئاگا له‌وه‌ی مالیكی كاره‌كته‌ری ناو به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌كان و كوڕی ناو مه‌زهه‌ب و جیهانبینی تازه‌یه بۆ عێراقیه‌كان و ئه‌مریكاش له‌م جۆره تایپه‌ی ئه‌وێت، مالیكی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی مه‌زهه‌بی له روی سایكۆلۆژی و سۆسیۆلۆژیه‌وه، به‌رپرسانی كوردی هه‌ڵنه‌سه‌نگاندوه بۆیه به‌و شێوه‌یه ره‌فتار بكات و ئه‌فسه‌رێكی ئه‌نفالچی ده‌كات به گژ كورد‌و كه‌ركوكیه‌كاندا كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، مالیكی خۆی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانه ئه‌مه راسته‌و به‌پێی ماده‌ی 75ی ده‌ستور جێگیر كراوه، “رئیس مجلس الوزرا‌و هو المسۆول التنفیژی المباشر عن السیاسه العامه للدوله، والقائد العام للقوات المسلحه”
به‌ڵام هه‌ر له برگه‌ی پێنجه‌می ماده‌ی 77 ی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌ڵێ ئه‌بێت به بریارو ته‌وسیه‌ی په‌رله‌مان قائیدی فیرقه دابنرێت “خامساً :ـ التوصیه إلی مجلس النواب، بالموافقه علی تعیین وكلا‌و الوزارات والسفرا‌و واصحاب الدرجات الخاصه، ورئیس اركان الجیش ومعاونیه، ومن هم بمنصب قائد فرقه فما فوق…”
به‌ڵام چونكه چه‌ندین ساڵه ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه ئه‌كات و كورد بێده‌نگه و په‌رله‌مانیش قسه ناكات بێگومان ئه‌م سه‌ره‌نجامه دروست ئه‌كات، به‌داخه‌وه تا ئێستاش كورد تیمێكی یاسایی و ده‌ستورناس و ئه‌كادیمی باڵای نه‌ته‌وه‌یی نیه كار بۆ ئه‌و ورده‌كاریانه بكات، وه‌ك چۆن مالیكی و تیمه‌كه‌ی هه‌یانه‌و كاری بۆ ئه‌كه‌ن، دواجار به ئاسانی مالیكی هه‌موار ناكرێ، هه‌ره‌شه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیش ئه‌بێت له‌كاتی خۆیدا بێ، له هه‌مو كات زیاتر كورد موقه‌وماتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، دوا راگه‌یه‌نراوی بارزانی بۆ فه‌رمانده‌یی دیجله‌و مالیكی12-11-2012″هه‌نگاوی پێویست ئه‌گرینه به‌ر” گرنگه كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی مالیكی ئه‌یكات كوردیش با بیكات، مالیكی هێز ره‌وانه ئه‌كات كوردیش دوجار ئه‌وه بكات، مالیكی چه‌ك ئه‌كڕێت كوردیش با بیكرێت، مالیكی هه‌ره‌شه ئه‌كات كوردیش هه‌ره‌شه‌ی توند بكات خۆ دونیا ئاخر نابێ و مالیكیش له سه‌دام به‌هێزتر نیه.