Skip to Content

Tuesday, November 5th, 2024
مافی خۆمه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

مافی خۆمه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

منی منداڵ منی بچــــــوك

منی خنجیله‌ و ئێسك سوك

رۆڵه‌ی كورد و كوردســتانم

بۆیه‌ ئاوا شـــــــــادمــانم

وه‌كـــــــــو منداڵی وڵاتان

ناخم پڕه‌ له‌ به‌هره‌ی جوان

وه‌كــــــو ئه‌وان مافم هه‌یه‌

دڵیش باخچه‌ی پڕ خۆزگه‌یه‌

مافی خــــــۆمه‌ كه‌ به‌ شادی

ژین به‌ســــه‌ر به‌م به‌ ئازادی

مافی خۆمــــه‌ به‌ به‌ختیاری

له‌ گوڵزاری شـــــــاری یاری

وه‌ك په‌پووله‌ بێم و بچــــم

به‌چه‌شنێكی وا دڵخــــۆشبم

كه‌ خۆڕایی بوو خـــــوێندنم

دڵنیام له‌ سه‌ركــــــــه‌وتنم

كاری قورســــم پێ مه‌سپێرن 

بۆ شــــــــوێنی دوورم مه‌نێرن

تا دڵخۆش و دڵشــــــاد بژیم

چێژ وه‌رگرم لـــــــه‌ منداڵیم

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.