Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بڕۆ خۆت بگێ! …. فەرهاد کەریم

بڕۆ خۆت بگێ! …. فەرهاد کەریم

Closed
by November 21, 2012 چیرۆک

 

 

 

 

ژیان جوانە

من مرۆڤم

شەرم لە مانگ لە ئەستێرە ناکەم

شەرم لە زەوی و لە ئاسمان ناکەم

بەیانیان، پێش بەیانی باش گوو دەکەم

نیوەڕۆیان، پێش نیوەڕۆ باش گوو دەکەم

ئێوارانیش، پێش ئێوارە باش گوو دەکەم

شەوانیش، پێش (گوود نایت) گوو دەکەم 

من مرۆڤم، جوانی دەخەمە رستەوە

من مرۆڤم، ژیان دەخەمە رستەوە

من مرۆڤم، مێژوو دەخەمە رستەوە

پێش مێژوو و ژیان و جوانیی و شتی تریش بخەمە رستەوە، گوو دەکەم، گووووووووووووووووو، گوووووووو، گوووو، من مرۆڤم…

 

– حەو، حەووو، حەوووووو، ئەوە من بووم یا سەگەکەم بوو، گوتی دەرگاکە بکەوە با بچمە دەرێ گووەک بکەم؟

 

– ئەو رۆژە کچەکەم گوتی گوو هەر گووە، گوو لە گوو جوانتر نییە، باوەشم بۆ کردەوە و توند توند بە خۆمەوە کوشیم، نەدەتوانم پێبکەنم نە دەشتوانم بگریم، من وام؛ بە ئازاربینین و ئازاربیستن گوو دەخۆم، گووووو، من مرۆڤم، گووو گوووو…

 

– شێری حیزم دیوە

رابەری حیزیش

پلنگی حیزم دیوە 

قارەمانی حیزیش 

گورگی حیزم دیوە 

نووسەری حیزیش 

مەڕی حیزم دیوە 

نەتەوەی حیزیش 

لە نێو ئەو هەموو حیزانەدا وا گوو دەبارێ…

 

مرۆڤ، ببتە شێر، دڕندەیە

مرۆڤ، ببتە پلینگ، دڕندەیە

مرۆڤ، ببتە گورگ، دڕندەیە

مرۆڤ، ببتە مەڕ، دڕندەیە

– لە هەمووی دڕندەتر، مرۆڤبوونە مرۆڤ…

 

(گۆ فاک یور سێلف) ئەو گۆتەیە بەر لەوەی لێرە گوێبیستی بم باوکم چارێکە سەدەیەک پێی گوتم: (بڕۆ خۆت بگێ)، زووتر دیوی ناوەوەی ئەو دێرەم نەدەدیت، وەک سێکس لێی تێدەگەیشتم!

 

– کوو بابە؟

– زۆر ئاسانە بە پارچە سۆندەیەک کێرت لە سەرێکی نێ و سەرەکەیتریش لە قوونت نێ… (خۆ گاین ئەوسا وا بوو، باوکم کەسێکی قسە لە روو و حەزی لە سەرئێشە و لێکدانەوە نەبوو، هەم باوک و هەم هاوڕێ بووووووووووووووو…

 

– بە سەرۆک بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– بە ئاشق بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– بە رەبەن بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– بە بازرگان بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– بە گەندەل بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– بە ئیماندار بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– بە ئاژەل بڵێی بڕۆ خۆت بگێ، چ روودەدا؟

– هەر چ روودەدا با رووبدا بە مرۆڤ بڵێ بڕۆ خۆت بگێ…

 

– ئیستا جوایەزە بەر لەوەی هەستی پێبکەین، (ووی فاکدئاب) (بە گان چووین)، مرۆڤبوون بە گان چوونە، مرۆڤ دەخەمە رستەوە، وشە ماوە خۆت بخەرە رستەوە.. ئەی مرۆڤ، ئێوارەیەک لە یانەی فەرمانبەران لەگەڵ هاورێیەکی کۆنی بڕواداری مەیخۆرم دەمانخواردەوە.. پێی گوتم دەزانی ئەوەی بجوولێ و هەناسە بدا گانیش دەدا، هێندە مەست ببووین.. لە بیرت نەچێ پێش نوێژکردن و مەیخواردنەوە و مەستبوونیش گوو دەکەم، من مرۆڤم… 

گوتم: 

– شێر، رابەر؟

گوتی: 

– گاومە.

– پلینگ، قارەمان؟

– گاومە.

– گورگ، نووسەر؟

– گاومە.

– مەڕ، نەتەوە؟

– گاومە.

– بڕۆ تا زووە خۆت بگێ؟

– گاومە.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.