Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان  لەکوردستان چی مانایەکی هەیە…؟

بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەکوردستان چی مانایەکی هەیە…؟

Closed
by November 23, 2012 ژنان

 

 

ماوەی چەندساڵێکە،لەسەروبەندی نزیک بوونەوەی ٢٥ی نۆڤێمبەر دەسەڵاتی کوردی ئەوبوارەشی،وەک سەرجەم بوارەکانی تری کۆمەڵگا قۆرغ کردوەو دەیەوێت بەکۆمەڵگای مرۆڤایەتی بڵێت ئێمەش لەخەمی ماف وئازادیەکانی زنانداین ودژی هەرجۆرە توندوتیژیەکین دژی ژنان، ئەوەتا دوو پێکهاتەمان دروست کردوە(ئەنجومەنی خانمان _ بەڕێوەبەرێتی بەدواداچونی توندوتیژی دژی ژنان)، بەڵام بەسەیرکردنێکی خێرا بەڕێژەی قوربانیەکان ،کەساڵانە دەگاتە هەزار قوربانی ڕاست و دروست پێچەوانەی ئیدیعاکانی دەسەڵات وپێکهاتەکانی دەسەلمێنێ.

ناکرێت ڕۆژانەژنان بەناوی ناموسپەرستی یەوەدەکوژرێت،دەستدرێژی دەکرێتەسەریان ئیستغلال دەکرێن،لەڕێگەی فریودانیان بەدامەزراندن و پێدانی پۆست وپارەوە،لەلایەن بەرپرسەکانی سەرکورسی دەسەڵاتەوە.لەکاتێکدا خودی ئەوپێکهاتانەی دەسەڵات ئەوڕاستیەدەزانن ،بەڵام بێدەنگەیان لێکردوەونەیانتوانیوە یەکێک لەوبەرپرسانە رووبەڕووی سزادان بکەنەوە،کەبەدڵنیایی سەدان نموونە لەبەردەستدایە، هەرلەبەڕێوەبەری فەرمانگەیەکەوە تادەگات بەبەرپرسەباڵاکانی تری دەسەڵات . ڕۆژێک هەنگاوێکی ئەوپێکهاتانەمان نەبینی،بەڵام کاریان ئەوەیە هەمووساڵێک لەسەروبەندی ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەندچالاکیەک ئەنجام بدەن و پیشانی دنیای دەرەوەی بدەن وبڵێن ئەوەتا ژنان لەکۆمەڵگای کوردی ئازادن و بەمافەکانیان گەیشتون.هەندێک جار هێندە بەپەلەکار دەکەن بەئەوڕۆژە بیریان دەچێتەوە کەرۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و ئەوهەموو خوێنە بەناهەق ڕژاوەی ژنانە لەسایەی دەسەڵات و عەقڵیەتی کۆنەپەرستی پیاوسالاری دا ،ئەوڕۆژەدەکەنە رۆژی خۆڕازاندنەوەی ژنان و هەڵپەرکێ و گۆرانی و پێیان وایەبەمکارەیان ڕوبەڕووی توندوتیژی دژی ژنان دەبنەوە .هەروەک ئەوەی ڕۆژی جیهانی ژنیان کردە ڕۆژی لەبەرکردنی جلی کوردی.

لەهەر ڕویەکەوە سەیری ماف ئازادیەکانی ژنان دەکەیت لەسایەی دەسەڵاتی کوردی پیکهاتەکانی کەبەناوی بەرگری لەمافەکانی ژنان دروستی کردون دووچاری شۆک دەبیت،چونکە رۆژانە گوی بیستی هەواڵی کوشتنی ژنێک ،ئەتککردنی ژنێک،یان دەستدرێژی بۆسەر مێینەیەک دەبین.

بەقەدەر قوڵی ئەوئازارانە،کەڕوونەدەسەڵات لێ بەرپرسیارە،ئەوپێکهاتانەی بەناوی بەرگری لەمافەکانی ژنانەوە دەسەڵات دروستی کردون چیانکردووە،جگەلەجوانکردنی رووی دەسەڵات نەبیت…

ئێستا کاتی ئەوەیەبزوتنەوەی راستەقینەی ژنان دروست بێت ،کەبەبڕوای من کاری یەکەمیان ئاشکراکردنی ماهیەتی ئەوپێکهاتانەیە کەدەسەڵات دروستی کردوون بۆبەلاڕیدا بردنی مافەکانی ژنان ودابڕینیان لەخەباتی ڕاستەقینەو سەیرکردنی ژنان ،وەک خانمی جوان و نەرموونیان و لانکەی ئارام بۆپیاوان . ئەگەر بزوتنەوەی ژنان و یەکسانی خوازی دەست بۆئەوکارە نەبەن خۆیان دورەپەرێزبگرن ،ئەوابەدڵنیایی رێژەی قوربانیەکان زیاد دەکات و پێکهاتەو ڕێکخراوەکانی دەسەڵاتیش بەردەوام دەبن لەبەلاڕێدابردنی ماف و ئازادیەکانی ژنان و ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و هەشتی مارس دەبێتە ڕۆژی هەڵپەڕکێ و گۆرانی

هۆڵەندا

٢٣/١١/٢٠١٢

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.