
بووكه شووشه …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
بووكه شووشه جوانه‌كه‌م
بۆچی ماتی گیانه‌كه‌م
پێكه‌نه ده‌ی پێكه‌نه
كوا بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه
من گواره‌م بۆ كریووی
مل پێچم بۆ چنیووی
قژم ڕێك داهێناوی
له باوه‌شما دامناوی
جلی جوانم بۆ كردووی
بۆ جه‌ژن بۆم هه‌ڵگرتووی
له گه‌ڵ جله‌كانی خۆم
دایكم كریویه‌تی بۆم
ده پێكه‌نه به جوانی
به خۆشی و كامه‌رانی
بۆچی هێنده به نازی
پێناكهنی فێڵ بازی
پێكه‌نه خێرا گیانه
ده‌ڕۆین بۆ سوار جۆلانه
منیش گۆرانی ده‌ڵێم
به‌س تۆ دڵگیر نه‌بی لێم