چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵا (هێمن خورشید) …. 1
په‌یوه‌ندیی نێوان زیكر و فیكر*
(ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئاوه‌ز و مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیاری ئیسلامییدا)
پ: لای جه‌نابتان ئه‌م دوالیزمه‌یه _ زیكر و فیكر _ چ مانا و مه‌به‌ستێكی هه‌یه؟
+ هێمن خورشید: بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه و وه‌ك شتێكی سه‌ره‌تایی، بڕوای خۆمت له‌باره‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ی جه‌نابته‌وه پێ ده‌ڵێم، من پێم وایه ئه‌و دوالیزمهیهی باسی ده‌كه‌یت مه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ئاسانكردن بێت، ده‌نا شتێكی ته‌واو ڕاست نییه, پرسیاركردنه‌كه‌ی جه‌نابت ده‌یه‌وێت من بخاته نێو چوارچێوه‌یه‌كه‌وه بڕوا بێنم به‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و دوو شته هه‌ن كه مرۆڤیان پێ ده‌ناسرێته‌وه و بزوێنهرینی، من باوه‌ڕم وایه مرۆڤ زۆر له‌وه ئاڵۆزتره به‌سه‌ر دوو به‌ش یان سێ به‌ش و یان بگره هه‌زار به‌شیشدا دابه‌شبكرێت, وه‌لـێ بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵا مرۆڤ و ئه‌و چه‌مكانه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌ستن ئه‌م دابه‌شكردنانه ئه‌نجامده‌درێن. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا وای ده‌بینم بنیاده‌م لانی كه‌م له سێ لایه‌ن پێكدێت:
_ جه‌سته (نفس)، ئه‌مه خاوه‌ن حه‌ز و مه‌یلێكه پێی دهوترێَت حه‌زی شه‌هوانی یان مه‌یلی نه‌فسانی، وه‌ك خواردن، خواردنه‌وه، سێكسكردن، خه‌وتن… هه‌ندێ له فه‌یله‌سووفان (نه‌فس)یان به مانای ئه‌قڵا به‌كارهێناوه .
_ ڕووح (قلب): ئه‌گه‌رچی شتێكی به‌رجه‌سته له مرۆڤدا نابینرێت ناوی ڕووح بێت، وه‌لـێ به‌و بزوێنه‌ره نادیاره‌ی مرۆڤ بۆ هیمهتبهرزی و فڕین به‌ره‌و مه‌له‌كوتی باڵا هانده‌دات ده‌وترێت رووح. ئه‌مه‌ش خاوه‌ن مه‌یل و حه‌زی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، حه‌زی ڕووحانی.
_ لایه‌نی سێیه‌م ئاوه‌زه (عقل)، شتێكه نه په‌یوه‌ندیی به مه‌یلی شههوانییهوه هه‌یه و نه سه‌ر به مه‌یلی ڕووحانییشه. شتێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌م شته ته‌نها له مرۆڤدا هه‌یه، ئه‌قڵ سیفه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه، خه‌سڵه‌تێك كه به‌ته‌واوی پێی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌ویش پرسیاركردنه، ئاوه‌ز قه‌ت له پرسیاركردن وه‌ڕس نابێت، پرسیاره‌كانیشی له سنوورێكدا ناوه‌ستن.
كۆڵه‌كه‌ی هه‌موو ئایینێك ڕووحهكهیه و نه‌یاره‌كانیشی جه‌سته و ئاوه‌زن (نه‌فس و عه‌قڵا). كه ده‌ڵێم نه‌یار مه‌به‌ستم دووژمن نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه ئایین كار له‌سه‌ر جڵهوكردن و ڕامكردنیان ده‌كات. جڵهوكردن جودایه له ڕامكردن.
وه‌ك ده‌زانن حه‌زی شه‌هوانی سنوورێكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شمان ئه‌وه‌یه كه‌سێك كه ده‌شێت تا مردن ته‌نها له‌گه‌ڵا یه‌ك كه‌سدا ڕاببوێرێت وه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا به هۆی نه‌ریته‌وه پێوه‌ی پابه‌نده، له‌وانه‌یه بكه‌وێته دۆخێكه‌وه نه‌ك به یه‌ك كه‌س به‌ڵكو به هه‌زاریش دابین نه‌بێت، نموونه: ئافره‌تی وا هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و به‌تایبه‌تتر له وڵاتانی دونیای ئیسلامدا تا ده‌مرێت بۆی نالوێت مێرد بكات و، كه مێردیشی نه‌كرد، دوور نییه له هه‌موو ژیانیدا ده‌ستی پیاوێك به‌ر ده‌ستی نه‌كه‌وێت. یان ئه‌و ئافره‌ته مه‌سیحییانه‌ی له چاوه‌ڕوانی هاتنی مه‌سیحدا پرچی سپی ده‌هۆننه‌وه، ئه‌مانه‌ی دوایی هه‌ر به ویستی خۆیان له هیچ نێرینه‌یه‌ك نزیك ناكه‌ونه‌وه. بۆ پیاویش هه‌مان قسه هه‌ر ڕاسته. له كۆن و نوێ‌دا هه‌بوون و هه‌ن پیاوانێك كه به‌درێژایی ژیانیان توخنی مێیینه نه‌كه‌وتوون، به پاڵنه‌رگه‌لی جودا. له به‌رانبه‌ریشدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له ژماره به‌ده‌رن، به‌تایبه‌ت له دونیای نوێ‌دا ڕۆژانه له چاومان ده‌چه‌قن. نغرۆبوون له دونیای شه‌هوه‌تدا تا ئه‌وپه‌ڕی نادیار، پیاوێكه به ئاشكرا و له به‌رچاوی كامێرا‌كان سێكس ده‌كات و تێریش نابێت، ژنێكه پیشه‌ی سێكسفرۆشییه، جه‌سته‌ی خۆی هه‌ڕاج ده‌كات، كردوویه‌تی به پیشه، هه‌ر شه‌وه‌ی له باوه‌شی نێرینه‌یه‌كدا ڕۆژدهكاتهوه و، هێشتاش تێرناخوات.. ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم ته‌نها لایه‌نی زایه‌ندی ناگرێته‌وه، حه‌زی خواردن، دوو كه‌س به هه‌مان قه‌د و باڵا و هه‌مان هه‌یكه‌ل، یه‌كێكیان چوار به قه‌د ئه‌ویتریان ده‌خوات، ئه‌مه چیمان پێده‌ڵێت؟ به منداڵی زۆرجار له گه‌وره‌كانم ده‌بیست ده‌یانوت: ئه‌مه چییه (بیگری مشتێكه و به‌ریده‌ی ده‌شتێكه)؟ مه‌به‌ستیان له‌و مه‌ته‌ڵه (نه‌وس) بوو، نهوسیش هه‌ر نه‌فسی عه‌ره‌بییه، وه‌لـێ له كوردیدا به مانای حه‌زی خواردن به‌كاردێت، نه‌ك به واتا گشتگیره‌كه‌ی .
به‌و نموونانه شتێكم ڕوونكرده‌وه، وه‌ك چۆن ئاوه‌ز ده‌شێت له سنوورێكدا نه‌وه‌ستێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه، داواكارییه‌كانی جه‌سته‌ش مهرزنهناسن. لێره‌وه ڕۆڵی لایه‌نی ڕووحی یان مه‌عنه‌وی دههردهكهوێت، ڕووح پشكی ئاسمانه له ده‌رووندا، مرۆڤ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه و عوروج هانده‌دات، به‌مه‌ش كاری ده‌بێته پێچه‌وانه‌ی كاری جه‌سته و كاری ئاوه‌ز، بگره ده‌بێته ڕێنوێنیكه‌ر و ڕێپیشانده‌ریان.
ئایینه یهكتاپهرستییهكان به ئایینی دوالیزمه‌یی ناسراون، بڕوانه: خێر و شه‌ڕ، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، خودا و شه‌یتان.. ئه‌مانه وه‌ك شه‌و و ڕۆژ دوو باڵی به‌ڕێوه‌چوونی دونیا و دواڕۆژن له‌و ئایینانه‌دا, ئیدی سێیهمێكیان نییه. زیكر و فیكره‌كه‌ی جه‌نابیشت مه‌به‌ست لێی لایه‌نی ڕووح و لایه‌نی ئه‌قڵه, ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ی من نوقسانه و لایه‌نی جه‌سته و شه‌هوه‌تی (نه‌فس) فه‌رامۆشكردووه. ڕه‌نگه له شوێنی تردا بێمه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وردتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمكردن، من له‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌دا پابه‌ند ده‌بم به‌و دوالیزمهیهوه كه جه‌نابت خستووتهتهڕوو و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه .
پ: (محمد ئیقباڵا لاهوری) ده‌ڵێ: “فكر را كامل ندیدم جز به ژكر”، تا چه‌ند هاوڕای له‌گه‌ڵا ئه‌م بۆچوونه‌دا؟
هێمن خورشید: مرۆڤ تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌و چه‌ند لایه‌نانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان، ئه‌و زیكره‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت داینه‌مۆی بزاوتی لایه‌نی مه‌عنه‌ویی مرۆڤه و ئه‌و پرده‌یه كه به ئاسمانه‌وه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه _ئاسمان هێمایه بۆ ده‌رچوون له تاكڕه‌هه‌ندی_.
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵا ئه‌و پرسیاركه‌ر و گومان وروژێنه‌ره بێت و ڕووحیش (یان لایه‌نیی مه‌عنه‌وی) ئه‌و جڵهوكهره بێت كه له پێشه‌وه باسمان كردن، ئیدی ڕوونه كه به‌و دووانه بوونیادێكی تۆكمه‌ی هاوسه‌نگ دروستده‌كه‌ن، ناشتوانین بڵێین ئه‌ویان له‌میان یان ئه‌میان له‌ویان باشتره، وه‌ك چۆن ڕاست نییه بێژیت نێر له مێ گرنگتره و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌میش هه‌ر ئاوهایه. نه‌مان یان درزتێبوونی هه‌ریه‌ك له‌و دوو لایه‌نه ناهاوسه‌نگیی له ته‌واوی بونیادیی بنیاده‌مدا ده‌هێنێته ئاراوه, ڕۆشنه كه بنیادهمیش ناهاوسه‌نگی تێكه‌وت شارستاننهتییش كه به‌رهه‌می ده‌ستی وییه سه‌نگه‌لا ده‌بێت و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شه‌وه نائارامی دێته ئاراوه, لێره‌دا ناڕۆمه ناو ئه‌و باسه‌وه كه بۆ خۆی باسێكی دوور و درێژه.
له مێژووی هه‌موو ئایینێكدا په‌لاماردانی ئه‌قڵا و هێرش بۆ بردنی ده‌بینرێت، مێژووی ئیسلامی‌یش له‌مه به‌ده‌ر نییه، له زۆرێك له قۆناغه‌كانی میژووی شارستانه‌تیی ئیسلامییدا هێرش بۆ سه‌ر ئه‌قڵا و فه‌لسه‌فه و مه‌نتیق و زانستی كه‌لام و په‌لاماردانی فه‌یله‌سووفان و مه‌نتیقییه‌كان و موتهكهلیمین كه به نوێنه‌ران و به‌رگریكارانی لایه‌نی ئه‌قڵیی داده‌نران به‌رچاو ده‌كه‌وێت. ئه‌وانه‌شی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستان دوو ده‌سته بوون، له‌لایه‌ك فه‌قیهه‌كان و ئه‌وانه‌ی زۆرتر پابه‌ندی لایه‌نیی حه‌رفیی ده‌قی پیرۆز _قورئان و حه‌دیس_ بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه واعیزان و زاهیدان و سۆفییه‌كان، ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م ئه‌قڵیان به نه‌یاری نهقڵا و لادان له ده‌ق ده‌زانی و ئه‌مانه‌ی دواییش به دووژمنی ڕووح و شێوێنه‌ری ئارامیی و پاكیی ڕووحیان داده‌نا، زۆر وته له‌و باره‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه فه‌تواكه‌ی (ئیبنوسهڵاحی شاره‌زووری) یه‌كه‌م دۆكیومێنتی نووسراو بێت له مێژووی ئیسلامدا كه زۆر به‌توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌نتیق و، باوهڕپێهێنهرانیشی به دووژمنی سه‌رسه‌ختی دین ناو ده‌بات. هه‌ڵبه‌ت له‌ناو هه‌ر چوار مهزههبهكهدا هیچیان ناگه‌نه مه‌زهه‌بی حهنبهلییدا له دژایه‌تیكردنی ئه‌قڵا و ئه‌قڵانییه‌تدا، نوێنه‌رانی ئه‌و مه‌زهه‌به تا ئه‌مڕۆش كه ئه‌قڵا خه‌ریكه ژیاری مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌لووشێت، له‌و باوه‌ڕه‌دان بیركردنه‌وه حه‌رامه و هه‌ر شتێك بۆنی ئاوه‌زی لیبێت كوفره! بیرمان نه‌چێت له سه‌ده سه‌ره‌تاییه‌كانی ئیسلامدا ئه‌قڵا بوونێكی دیار و كارای هه‌بووه و نوێنه‌رانی كه زانایانی موعته‌زیله بوون ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕاوه، كه‌چی له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی پێنجه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچییه‌وه ورده ورده ئه‌قڵا شار به‌ده‌ر كرا و كه‌وته به‌ر هێرشی فه‌قیه و واعیزه‌كان، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ سه‌رده‌مدا په‌لاماردانی ئه‌قڵا گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێكیان حه‌ز لێنه‌بوایه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌دایه پاڵا كه خه‌ریكی فه‌لسه‌فه و مه‌نتیقه و كتێبی فه‌لسه‌فی له ماڵه‌كه‌یدا هه‌یه، نموونه‌یه‌كتان بۆ ده‌هێنمه‌وه, زانایه‌كی به‌ناوبانگی مێژووی ئیسلام (ئه‌بولفه‌ره‌ج ئیبنولجه‌وزی) (510_597 ك) كه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و پڕبه‌رهه‌مترین زانایانی دونیای ئیسلام داده‌نرێت و یه‌كێكیشه له په‌یڕه‌وانی سه‌رسه‌ختی ڕێبازی حه‌نبه‌لی، ده‌بێته پاڵه‌وانی ڕووداوگه‌لێكی پڕ هه‌یاهوو بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده (550_995) واته تا دوو ساڵا به‌ر له مردنی به‌رده‌وام ده‌بێت، حیكایهتهكهش له‌وه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات، وه‌ختێ ئه‌ستێره‌ی ئیبنولجه‌وزی له ئاسمانی به‌غدادا هه‌ڵدێت، زانایانی شافیعی مه‌زهه‌ب و ئه‌شعه‌ری باوه‌ڕ كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌و شاره‌یان كردووه و مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی بازاڕی كهساده _ له‌گه‌ڵا هاتنی سه‌لجوقییه‌كاندا و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می (نیزامولمولك)دا ئه‌شعه‌رییه‌كان ئاوها زاڵا بوون, ده‌نا پێشتر به‌غدا هه‌ر به‌ده‌ست حهنبهلییهكانهوه بوو_ بزێوی و ژیری و توانای زانستی و ده‌بڕینی له ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌رنجكێش و ساحیرانه‌ی ئیبنولجه‌وزی، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به‌ڕه له‌ژێر پێی ئه‌شعه‌رییه‌كان ده‌رده‌هێنێت و ڕێبازی حه‌نبه‌لی ده‌هێنێته‌وه مه‌یدان, ئه‌و زاته كه هه‌م واعیزبووه و هه‌م فه‌رمووده‌ناس، هه‌م مێژوونووس بووه و هه‌م وتاربێژێكی بێوێنه، هه‌م فه‌قیه بووه و هه‌م ڕاڤیار، هه‌م له زانستی حیسابدا ده‌ستی باڵای هه‌بووه و هه‌م له زانستی پزیشكییدا، سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆر به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت, ده‌وترێت ده‌یان هه‌زار كه‌س له كۆڕی وه‌عز و وتارخوێندنیدا ئاماده ده‌بوون، خه‌لیفه و وه‌زیره‌كان و ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانیشی له شیعه‌كان و زانایانی مه‌زهه‌به‌كانی تر ده‌هاتن گوێیان لێی ده‌گرت، پێش ئیبنولجه‌وزی ناسراوترین واعیز و زاهیدی شاری به‌غدا شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی بووه, كه‌چی ئیبنولجه‌وزی نه‌ك هه‌ر شوێنی ئه‌و ده‌گرێت، به‌ڵكو له وتارهكانیشیدا ده‌یخاته به‌ر ڕێژنه‌ی ڕه‌خنه و په‌لاماردان، له كاتێكدا شێخی گه‌یلانی له ژیاندا نه‌ماوه و توانای به‌رگری له خۆ كردنیشی نییه، هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو به دوای فرسه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت تا مزگه‌وته‌كه‌ی شێخ كه تا له ژیاندا بوو وتاری تێدا ده‌خوێند و به‌رنوێژیی تێدا ده‌كرد ببات بۆ خۆی, سه‌ره‌نجامیش ئه‌مه ڕوو ده‌دات، ساڵی (550ك) خه‌لیفه (موقتفی بالله)ی عه‌بباسی (عهونهددینی كوڕی هوبه‌یره) ده‌كاته وه‌زیر، ئه‌م وه‌زیره حهنبهلییهكی توند و هاوڕێی دێرینی ئیبنولجهوزیشه, وه‌زیر ڕۆژ له دوای ڕۆژ له خۆی نزیكی ده‌خاته‌وه, ئیبنولجه‌وزی پێگه‌یه‌كی باشتر له پێشوو وه‌ده‌ستدێنێت، ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رده‌می خه‌لیفه (موسته‌نجید بالله)ی كوڕی (موقته‌فی بالله)ش. دواتر و له سه‌رده‌می وه‌زیر (ئیبن یونس)دا، ئیبنولجه‌وزی كه ڕقی زۆری له كوڕه‌زایه‌كی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانییه به‌ناوی (عه‌بدولسه‌لامی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب)، سوود له پێگه‌كه‌ی ده‌بینێت و دنه‌ی وه‌زیر ده‌دات له دژی عه‌بدولسه‌لام، ئه‌ویش فرمانی په‌لاماردانی ماڵی عه‌بدولسه‌لام و پشكنینی كتێبخانه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و، به‌و پاساوه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی كتێبگه‌لی تایبه‌ت به فه‌لسه‌فه و ئه‌ستێره‌ناسی و سیحری تێدایه فرمانی سووتاندنی ده‌رده‌كات. ده‌گێڕنه‌وه، حه‌شاماتێكی زۆر خڕ ده‌بنه‌وه‌و ئاگرێكی گه‌وره ده‌كرێته‌وه، یه‌كێك له به‌رزیی مزگه‌وتێكی ته‌نیشت (جامیع ئه‌لخه‌لیفه)ه‌وه ناوه‌ڕكی كتێبه‌كانی عه‌بدولسه‌لام دانه به دانه ده‌خوێنێته‌وه و دواتر هه‌ڵیانده‌داته نێو ئاگرهوهكه، ئینجا به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات له‌عنه‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی ئه‌م دیڕانه‌ی نووسیوه, له خاوه‌نی كتێبه‌كه و له‌وه‌ی خوێندوویه‌تییه‌وه و….، خه‌ڵكه‌كه‌ش به یه‌ك ده‌نگ هاوار ده‌كه‌ن: له‌عنه‌ت له‌عنه‌ت… ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن له‌عنه‌ت گه‌یشتووه‌ته شێخی گهیلانییش, ده‌وترێت زۆرێك له زانایانیش ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه بوونه، یه‌كێك له‌وانیش خودی ئیبنولجه‌وزی بووه، پاشانیش ئه‌و مزگه‌وته‌ی عه‌بدولسه‌لام به‌رنوێژیی تێدا ده‌كات و له سه‌رده‌می شێخی گه‌یلانییه‌وه هه‌ر به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه بووه لێی ده‌سێننه‌وه و ده‌یده‌ن به ئیبنولجه‌وزی. هه‌ڵبه‌ت سه‌رچاوه سه‌له‌فییه‌كان ئه‌مه نه‌ك هه‌ر به كارێكی باش به‌ڵكو به زۆر باشیش ده‌زانن و بیانوویشیان ئه‌وه‌یه، ئه‌و كتێبانه باوه‌ڕی مسوڵمانان تێكده‌ده‌ن و هه‌ر بۆ سووتاندن باشن، خودی عه‌بدولسه‌لامیش به كه‌سێكی باوهڕخراپ و لاده‌ر و عه‌ره‌قخۆر ناو ده‌به‌ن و پێیان وایه ئه‌وه باشترین سزایه‌كه وه‌ریگرتبێت. وه‌لـێ كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، دوای زیاتر له بیست ساڵا, وه‌ختێ (ناصر لدین الله)ی عه‌بباسی له ساڵی (575ك)دا ده‌بێته خه‌لیفه و خۆی به شیعه ده‌ناسێنێت و زانا شیعه‌كان له خۆی نزیكده‌كاته‌وه، گڵۆڵه‌ی حه‌نبه‌لییه‌كان ده‌كه‌وێته لێژی، بنه‌ماڵه‌ی شێخ عهبولقادری گه‌یلانیش ئه‌مه به هه‌ل ده‌زانن و عه‌بدولسه‌لام خۆی له (ئیبنولقهصاب)ی وه‌زیر _كه شیعه بووه_ و نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی (ئیبن یونس)یش بووه، نزیكده‌كاته‌وه و له دژی ئیبنولجه‌وزی دنه‌ی ده‌دات و پێی ده‌ڵێت ئه‌و یه‌كێك بووه له یاوه‌رانی ئیبن یونس, وه‌زیریش هانی خه‌لیفه ده‌دات و سه‌ره‌نجام خه‌لیفه له ده‌وروبه‌ری ساڵی (590ك)دا ئیبنولجه‌وزی نه‌فی ده‌كات بۆ شاری (واسیت) و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵا له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت، ته‌مه‌نی له‌و كاته‌دا له‌سه‌رووی ههشتاوهیه. دوای پێنج ساڵا خه‌لیفه ده‌یبه‌خشێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد و دوای دوو ساڵیش له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات. خاڵی جێ باس له‌م به‌سه‌رهاته‌دا ئه‌وه‌یه: تۆمه‌تباركردنی عه‌بدولسه‌لام به‌وه‌ی سه‌رقاڵی فه‌لسه‌فه‌یه ئه‌و هه‌موو گرفته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئیبنولجه‌وزی خۆیشی ده‌كه‌وێته ئه‌و چاڵه‌وه كه بۆ كه‌سانی تری هه‌ڵكه‌ندبوو.
خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی و توێژینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی له چه‌شنی ئه‌قڵا و كه‌لام و ته‌سه‌وف…. هه‌م تاقه‌تی زۆری ده‌وێت و هه‌م وردهكاریشی پێویسته, تۆ ته‌ماشا ئیبنولجه‌وزی كه به‌م چه‌شنه ڕه‌خنه له فه‌لسه‌فه و ئهقڵگهرایان ده‌گرێت و، سه‌رقاڵی وه‌عز و زوهده، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نێوانی له‌گه‌ڵا سۆفیگه‌رییدا خۆشبێت، كه‌چی له كتێبی (تلبیس إبلیس)ه‌كه‌یدا كارێك به سۆفی و ته‌سه‌وف ده‌كات با به ده‌واری شڕی ناكات, ڕه‌نگه یه‌كێك بڵێت: ئه‌و له‌وێدا مه‌به‌ستی لاده‌رانی ڕێبازی ته‌سه‌ووفه، باشه ئه‌گه‌ر وایه ئه‌دی هێرشكردنی ئیبنولجه‌وزی بۆ سه‌ر شێخی گه‌یلانی چ پاساوێكی هه‌یه؟ ڕه‌نگه یه‌كێك بڵێت هۆكاری مه‌زهه‌بیی له‌پشته، وه‌لـێ ئه‌م پاساوه‌ش وه‌ك به‌فری به‌هار ده‌توێته‌وه، وه‌ختێ ده‌زانین گه‌یلانی یه‌كێك له ڕێبه‌رانی ڕێبازی حه‌نبه‌لی و بگره دیارترینیان بووه له سه‌رده‌می خۆیدا. ئیدی شته‌كان زۆر تێكه‌ڵا و پێكه‌ڵن, وه‌ك وتم وریایی ده‌وێت. دواییش دێمه سه‌ر باسی (غه‌زالی) و ده‌بینین چۆن له لایه‌كه‌وه فه‌لسه‌فه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و له‌ولاشه‌وه تیۆره‌كانی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و زۆر شتی تر له فه‌یله‌سووفه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت!
له سه‌ره‌وه وتم ڕقی نهقڵگهرایان له ئه‌قڵ له‌و سۆنگه‌وه‌یه كه دژی نه‌قڵه. نموونهیهكیشمان هێنایه‌وه كه ئیبنولجه‌وزی بوو.
ده‌سته‌ی دووه‌م كه له شارستانه‌تیی ئیسلامییدا دژی ئه‌قڵا وه‌ستانه‌وه سۆفییه‌كان بوون. نموونه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین عاریف و موته‌سه‌ویف و شاعیره‌كانی مێژووی ئیسلامی ده‌هێنمه‌وه، ئه‌ویش (ئیبن عه‌ره‌بیی ئه‌نده‌لووسی ناسراو به شێخی گه‌وره)یه.
به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر باسی ئیبن عه‌ره‌بی، خاڵێك هه‌یه گرنگه باسی بكه‌م، سۆفییه‌كان زۆر جار (ئه‌قڵا) و (ڕووح)یان وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری پێچه‌وانه‌ی یه‌كدی ته‌ماشا كردووه، گرفتێكی گه‌وره‌یه پێكهێنه‌ره‌كانی مرۆڤ وه‌ك دژ ببینیت. لای به‌شێكی زۆر له زاهیدان و واعیزان جه‌سته‌ش هه‌مان ڕۆڵی ئاوه‌ز ده‌گێڕێت و دژی ڕووحه، ئه‌وه بۆیه هه‌میشه به‌ر هێرش و په‌لاماری وان كه‌وتووه، لێكچوواندنی دنیا به كه‌لاك و هه‌روه‌ها به فریوده‌ر و … هه‌مووی له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
(ئیبن عه‌ره‌بی)یش وه‌ك ئه‌ودوای عاریف و سۆفییه‌كانی تر بڕوای به دابه‌شبوونی دووانه‌یی ئه‌قڵا بۆ (ئه‌قڵی كوللی) و (ئه‌قڵی جوزئی) هه‌یه هیچ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: وشه‌ی (عقل) له زمانی عه‌ره‌بییدا له‌گه‌ڵا (عقال)دا یه‌ك ڕه‌گیان هه‌یه، (عقال)یش به واتای به‌ندكردن و به‌ستنه‌وه دێت، له‌مه‌شه‌وه (عقل) واتای سنووربه‌ندكردن ده‌دات و له ئاست ده‌رككردنی هه‌قیقه‌تدا بێتوانایه. له هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه دڵا (قلب) _ ڕووحه‌كه‌ی نێو ئه‌م باسه _ باشتر له ئه‌قڵا ده‌توانێت (تهجهلییات)ی ناكۆتای زاتی هه‌ق ده‌رك بكات, بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه به فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی ده‌هێنێته‌وه، له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: “ئاسمان و زه‌وی جێگه‌ی منیان تێدا نابێته‌وه، كه‌چی دڵی به‌نده‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئه‌وه‌نده فراوانه من له‌خۆ ده‌گرێت”. له‌مه‌شه‌وه ده‌گات به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت جێگه‌ی زاتی هه‌قی تێدا بێته‌وه، ته‌نها دڵه!
ده‌بینین (ئیبن عه‌ره‌بی) كه ئێمه وه‌ك نموونه‌ی هه‌ره دیاری جیهانی ته‌سه‌وف هێناومانه‌ته‌وه، ئه‌قڵا به نه‌یاری دڵا یان ڕووح ده‌زانێت و ده‌یاندا به زۆراندا و سه‌ره‌نجامیش ده‌بێت یه‌كێكیان براوه بێت، كه لای ئه‌و دڵه‌كه‌یه, ئه‌و بیری بۆ نه‌چووه بڵێت ئه‌و دووانه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌زیفه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و مه‌رج نییه یه‌كێكیان له‌پێشتر بێت. ئه‌مه‌ش بۆ دوالیزمه‌یی ئایینه ته‌وحیدییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باكگراوندی ئیبن عه‌ره‌بی و نزیكه‌ی هه‌موو سۆفییه‌كانی تریشن .
به بڕوای من، كه‌سێك كه له مێژووی ئیسلامی‌دا به جوانترین و وردترین شێوه په‌یوه‌ندی (ئه‌قڵا) و ڕووح (مه‌عنه‌وییه‌ت)ی ڕوونكردبێته‌وه، (ئیمام ئه‌بو حامیدی غه‌زالی)یه، ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دنیادا به‌وه ناوی ده‌ركردووه كه نه‌یاری ئه‌قڵا و پشتشكێنی فه‌لسه‌فه‌یه، كه‌چی زۆر به جوانی باسی له په‌یوه‌ندیی ئه‌قڵا و ڕووح كردووه. _ له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دواترتدا دێمه سه‌ر باسی جۆره‌كانی ئه‌قڵا لای عاریف و سۆفی و فه‌یله‌سووفانی ئیسلامی _ .
غه‌زالی پێی وایه عه‌قڵا قۆناغێكه و له‌و دیویشییهوه قۆناغێكی تر هه‌یه، فه‌زایه‌كی تر هه‌یه كه ئاوه‌ز په‌ی پێ نابات و ده‌ستی پێی ناگات، بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی قایلكه‌ر ده‌هێنێته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌روه‌ك چۆن ئاوه‌ز ده‌ركی شتگه‌لێك ده‌كات كه هه‌سته‌كان (الحس) ده‌ركی ناكه‌ن و ناتوانن مه‌رزی خۆیان تێپه‌ڕێنن و بگه‌نه سه‌رزه‌مینی ئه‌قڵا، به هه‌مان شیوه ئاوه‌زیش سنوورێكی هه‌س و له‌وه زێتر ناتوانێت بڕوات، له‌ولاوه ئیتر سه‌رزه‌مینێكی تر ده‌ستپێ ده‌كات، له‌و وڵاته‌ی ئه‌ودیوه‌وه چاوێكی تر ده‌كرێته‌وه، چاوێكی بینا كه زۆر شت ده‌بینێت و ئاوه‌ز توانای بینینیانی نییه، ڕووبه‌رێكی بێكۆتایی له‌به‌رده‌مدا ئاوه‌ڵایه، تا ئه‌و ڕاده‌ی خاوه‌ن چاوێكی وه‌ها ده‌توانێت هه‌واڵا له داهاتوو بدات و چاره‌نووس بخوێنێته‌وه. غه‌زالی ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ران دارای چاوێكی ئاوهان و، دونیای ئه‌ودیو ئه‌قڵیان دیوه و ئه‌زموونیان كردووه، هه‌روه‌ها پێی وایه ئه‌وه ته‌نها پێغه‌مبه‌ران نین كه ده‌توانن دیواری ئاوه‌ز ببڕن و بگه‌نه ئه‌ودیو، به‌ڵكو هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی ده‌توانێت، به مه‌رجێك ڕێگه‌ی سۆفیگه‌ریی بگرێته به‌ر و (سلووك) بكات. ئه‌و وای بۆ ده‌چێت كه خودا له‌نێوان پێغه‌مبه‌ران و خه‌ڵكی ئاسایی‌دا شتێكی هاوبه‌شی داناوه، ئه‌ویش خه‌وه، مرۆڤی ئاسایی وه‌ختێ ده‌نوێ، له‌م جیهانه به‌رهه‌سته داده‌بڕێت و پێ ده‌نێته جیهانێكی تره‌وه و، شتگه‌لێكی جودا له‌م دنیایه ده‌بینێت و ده‌بیستێت و ههستپێدهكات، هه‌ندێ جار خه‌و هه‌واڵدانه له داهاتوو، ئیدی یان به ڕاسته‌وخۆیی یان له‌شێوه‌ی هێما و ئاماژه‌دا، ئه‌و پێی وایه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی له خه‌ودا ده‌یبینن، پێغه‌مبه‌ران له بێدارییاندا ده‌یبینن .
ئه‌م گونجاندنه مه‌عریفییه‌ی نێوان (زیكر) و (فیكر) _به ده‌ربڕینه‌كه‌ی ئیقبال_ چه‌كێكی گرنگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی بێباوه‌ڕی له دونیای مۆدێرندا، غه‌زالی خۆی قۆناغی ئه‌قڵی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌ودیو، ئه‌و وه‌ك شایه‌دحاڵێك باسی ئه‌و دونیا به‌رینه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، ئیدی كه‌سێك كه توانای شكاندنی ده‌رگای پۆڵایینی ئاوه‌زی نییه و له‌و ژووره‌دا زیندانییه، بۆی نییه ڕه‌خنه بگرێت و حاشا له بوونی جیهانێكی تری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه ته‌نگه بكات كه تێیدا گیری خواردووه .
گرفتی بێباوه‌ڕیی یان ڕوونتر بڵێم (ماتریالیزم) و بڕوانه‌بوون به (میتافیزیك) ئه‌وه‌یه، حوكم به‌سه‌ر دونیایه‌كدا ده‌دات كه نه‌یبینوه، نكووڵی له بوونی شارێك ده‌كات هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه. ئه‌و دهنگوباسی ئه‌و شاره‌ی له كه‌سانێكه‌وه پێگه‌یشتووه كه به چاوی سه‌ریان ئه‌وێیان بینیوه و تێیدا گه‌ڕاون. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه من بڵێم بڕوا ناكه‌م شارێك به ناوی (پاریس) بوونی هه‌بێت تا خۆم نه‌یبینم, با ڕۆژی ملیۆنێ خه‌ڵكیش سه‌ردانی بكه‌ن و له هه‌واڵه‌كانه‌وه سه‌دان جار باسبكرێت!
مرۆڤی تاكڕه‌هه‌ند له دۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژێت، هێزێك له سه‌رووی خۆیه‌وه شكنابات هانای بۆ به‌رێت، بۆیه یان ده‌بێت وه‌ك (نیتچه) به‌رگه‌ی ژیان نه‌گرێت و شێت ببێت یاخود واز له پرسیاره وجوودییه‌كان بهێنێت و خۆی به ورده باس و بابه‌تی ڕۆژانه‌وه خه‌ریك بكات، له هه‌ردوو باره‌كه‌شدا به سه‌رگه‌ردانی سه‌رده‌نێته‌وه، بێباوه‌ڕی (ئیلحاد) له جه‌وهه‌ردا شه‌ڕفرۆشتنه به خودا و پاشان به خود، خۆماندووكردنێكی بێئه‌نجامه و هیچی تر .
* ئه‌مه دیمانه‌یه‌كی دورودرێژه و بڕیاره به چه‌ند به‌شێك بڵاو بكرێته‌وه. ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌میه‌تی.