
خۆشه‌ویستی گه‌ل!! ….شاعیری یاخی عێراقی : ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر
(دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر، بریاردهدهیت هه‌رگیز ژیانێك قبوڵ نه‌كه‌یت سته‌مكار یاخود دیكتاتۆرێك بۆت دیاری بكات)
وێنه‌ی سه‌رۆك له‌هه‌موو لایه‌كدا هه‌یه
له‌كوێوه برِۆین ده‌یبنیین
له چاخانه‌كان
له مه‌لهاكان
له وه‌زاره‌ته‌كان و
له گهرِهكهكان و
له یانه‌كان و
لهبازارِهكان و
له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان و
لهشانۆكان و
گهوادخانهكاندا
هه‌روه‌ها له‌دیواری شێتخانه‌كان و
له تهوالێتهكاندا
له كوێوه برۆین ده‌یبنین
ویَنهی سه‌رۆك له هه‌موو شویَنكدایه
به زه‌رده‌خه‌نه‌وه
له‌وڵاتێكدا كه‌به‌هۆی قه‌هری گریانه‌وه ده‌گری
روناككهرهوه
له‌وڵاتێكدا لهرۆژهكانیدا شه‌و ههلَدێت!
به نه‌رم
له‌وڵاتێكدا كه پره له‌هه‌موو جۆره‌كانی نه‌هامه‌تی!
ده‌نگخۆش
له‌وڵاتێكدا كه ده‌نگه‌كان زیندانی و
لێوه‌كان لیَكراونهتهوه!
سه‌لامه‌ت
لهوڵاتیكدا رۆژانه به‌هه‌زاران خه‌ڵكی
تیادا له‌سێداره ده‌درێن
به‌هۆی گومانلێكردنهوه!
وێنه‌كانی سه‌رۆك له‌هه‌موو شویَنكدا دانراون
ئه‌وه‌ش نیعمه‌تی ئه‌وه بۆ ئێمه
ئێمه كاتێك ئه‌و ده‌بینین،
ده‌بینین تا ئه‌و زیندوو بێت
ئێمه‌ش زیندوو ده‌بین!!
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: هێمن مه‌حمود
hemnm1979@yahoo.com