
پارله‌مانی سوید …. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دواجار پارله‌مانی سوید كۆته‌كه‌ی تێك‌شكاند و به هاوكاری لۆبی كوردی و خه‌ڵكی دیكه ئاورشی له برینی كوردی دایه‌وه ، ئه‌و ده‌رگایه‌ی پارله‌مانی سوید كردیه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باش بۆ ئه‌وه‌ی پارله‌مانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت ئه‌گه رئازایهتی ئه‌وه‌یان هه‌بێت وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیش لێوه‌ی بچنه ژووره‌وه، من لام وایه ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه پارله‌مانی توركیاش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی خۆی بكات ، توركیا‌و ئێران وه‌ك دوو دراوسێی نزیكی عیراق له هه‌موو لایه‌كی تر زیاتر ده‌زانن كورد له باشوری كوردستان به‌ده‌ست سه‌دام وبهعسهوه چی به‌سه‌ر هاتووه ، له هه‌موولایه‌كیش زیاتر به‌ڵگه‌و وێنه‌و دهكۆمێنتیان لایه، بۆ هیچ ناڵێن ئه‌وه جێ ی سه‌ر سه‌رسوڕمانه، پارله‌مانی سوید پێش هه‌موو لایه‌ك قه‌رزێكی ئاكاری له‌سه‌ر خۆی لابرد‌و به‌وكاره‌ش به‌وانی دیكه‌ی ووت ئیدی كاتی هه‌ڵوێسته، پارله‌مانتاره كورده‌كانی نێو پارله‌مانی سوید كه‌ئه‌ندامی پارله‌مانی ئهووڵاتهن هه‌ریه‌كه له حزبێك و پێكیشه‌وه وێنه‌ی كوردستانی گه‌وره ده‌كێشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانن، رۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر خستنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی سه‌رشانیاندا گێڕا، ئه‌م كاره‌ی ئه‌وان شیاوی ئافه‌رین و ده‌ستخۆشیه، هه‌قه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وان و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌له‌و كاره‌دا رۆڵیان بینی نادیدهنهكرێت ، به رێكخراوه‌كانیشه‌وه كه‌بۆ خۆم ماوه‌یه‌كی زۆر تێیدا ئه‌ندام بوومه ، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆ سایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بناسرێن، سه‌ره‌تای ئه‌م كارانه له دادگای كردنی فرانس ڤان ئه‌نراتی بازرگانی مه‌رگه‌وه ده‌ست پێده‌كات، بیرمه ناوی هه‌مووئه‌و سایه‌ق شۆفهڵانهی كوردستانیان له ئه‌نفالدا كاول كربوو به ده‌قی بنه‌ڕه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌كه ، كه ناوی سیانی سایه‌ق و جۆری شهفهڵ و ژماره‌ی شهفهڵ و زانیاری دیكه‌ش بوو، هاوڕێم عه‌لی مه‌حموود بۆ دادگای كردنی فرانس ڤان ئه‌نرات و دواتر به‌كار هێنانی له دادگاگه‌لی دیكه‌دا لێیوه‌رگرتم و بڕیار بوو له‌وێ به شێوه‌یه‌كی ورد كۆپی بكات و كۆپی كراوه‌كه‌م بۆ بنێرێته‌وه ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ووتی به داخه‌وه ئه‌و ده‌قه ئه‌سڵانه له فڕۆكه‌خانه‌ی سوریا وون بوون ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی رۆژێ بدۆزرێنه‌وه‌و ببنه به‌ڵگه‌ی ده‌ست پارله‌مانه‌كانی دیكه‌ی دنیا ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی ئازاری كوردی كۆتای بێت ،ئه‌و كاره‌ی پارله‌مانی سوید بۆ ئه‌وان و بۆ شوێنی تریش پێویستی به هاوكاری هه‌موو لایه‌كه به‌تایبه‌ت حكومه‌تی كوردستان، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه له كوردستان و عیراقیش دۆسیه‌ی دادگای كردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و چی تر هیچ نه‌بێته بیانووی پشتگوێ خستنی ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.لا هه‌رنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دۆسته‌كانمان ئیحراج نه‌بین. پارله‌مانی سوید ئه‌ركی خۆی به جێهێناو ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌و ئه‌وانی تره.