حوسێن میسری ….. له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دوای كۆچی هونه‌رمه‌ند حوسێن میسری جارێكیان له كه‌ركوك كۆڕێكم له‌باره‌ی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌وه گرت له‌وێدا له‌سه‌ر شێوازی یاخی بوونه‌كه‌ی میسری وه‌ستابووم، ئه‌و پیاوه‌ی جۆری رۆیشتن و قسه‌كردن و هه‌ست و كه‌وته‌كانی به كهركوكیهكی تا سه‌ر ئێسك كه‌ركوكی ده‌چوو ، به‌ڵام دنیایه‌ك هه‌ڵچوون و یاخی بوون وخهونیشی هه‌بوو، كاره‌كانی ئه‌و شایه‌دی ئه‌و بۆچوونه‌ی من ده‌ده‌ن ئه‌و تا ئه‌و ساته‌ی مردن گه‌یشته به‌ر ده‌رگاكه‌ی و لهكوردو كه‌ركوكی سه‌نده‌وه ده‌ستبه‌رداری كار‌و چالاكی نه‌بوو، به‌بڕوای من كه‌ركوك سه‌ر زه‌مینی زۆرێك له‌و مرۆڤانه‌یه كه ناكرێ نهگهڕێینهوهسهریان ، نموونه‌ی محه‌مه‌د موكری ، جان ده‌مۆ، سه‌رگۆن پۆڵس، عه‌لی مه‌ردان ، ئازاد هه‌ورامی و زۆری تر دنیای كه‌ركوك دنیایه‌كی زۆر سه‌یرو هه‌مه‌ڕه‌نگه ئه‌مه له‌هیچ كوێی دنیادا به‌و جۆره نیه، حوسێن میسری هه‌موو ره‌نگه‌كانی له‌خۆیدا كۆكردبووه‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڕه‌كی شوانه‌وه دابووی له‌شه‌قه‌ی باڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆی ، هه‌ڵبه‌ت تا له‌ڕێگای خۆیه‌وه كورد‌و ئینسانیش بدۆزێته‌وه، له‌م دوایه‌دا ده‌یویست له‌رێگای دراماكانه‌وه ئازاری ئینسانی كهركوكیمان نیشان دات ، ئازاری ئه‌و ئینسانه‌ی له‌زێدو شاره‌كه‌ی خۆیدا بێناسنامهو نامۆ‌و توڕدراوه، چ جای له شوێنه‌كانی تری دنیا، ئێستا كه‌باسی بوون و ناسنامه ده‌كه‌م جان دهمۆم بیر ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌و پیاوه‌ی هیچ شوێنێك شوێنی ئه‌و نه‌بوو له‌م دنیا فراوانه‌دا ئه‌م دنیایه‌ی شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مه‌حوی له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌نده ته‌نگ و ناخۆشه له‌دنیا خۆشه ده‌رچوون ئه‌گه‌ر چی بۆ سه‌قه‌ر چین” حوسێن میسری وێڵی ئه‌وه‌بوو ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكیه‌كان بدۆزێته‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌ر به ئاماژه‌ش با ده‌یویست بڵێت ناسنامه‌و بوون په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر قوڵی به شوێنه‌وه هه‌یه ئه‌ی كورد له‌خۆڕا نه‌یگوتوه به‌رد له‌جێی خۆی سه‌نگینه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ حوسێن میسری و هاوڕێكانی داگیر كردنی ناسنامه‌ی كه‌ركوك لێیان دهرگاكردنهوهیهكی تر بوو به‌روویاندا تا له‌شوێن و جێگایه‌كی تر ده‌ست بكه‌ن به ئه‌فراندن و داهێنان، دراماكانی میسری وه‌ك رۆمانه‌كانی موكری به ئێمه‌یان ووت مرۆڤ له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌یری خه‌ڵكی بكات و به‌دیار خه‌ڵكه‌وه دابنیشێت ده‌كرێ سه‌یری خۆی بكات و وابكات خه‌ڵك سه‌رسامی ئه‌و بن، ئه‌وه‌ی بۆ من جێی داخه ئه‌وه‌یه كه‌سێك نه‌ما ئه‌و جێیه پڕبكاته‌وه دوای مه‌رگی میسری ئه‌و پیاوه‌ی هه‌میشه ده‌یویست ئازاره‌كانی ناوه‌وه‌ی نه‌كاته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی تر ئازار زهدهبن و به‌وریاییه‌وه ده‌ستی له‌سه‌ر برینه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردهواری داده‌نا، له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م بار‌و دۆخه سیاسیه‌ی ئێستای كه‌ركوكدا بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئێمه كۆمه‌ڵێك كه‌ركوكی وه‌ك حوسێن میسریمان هه‌با چ پێویستمان به‌وه بوو ئه‌م شاره له شاری خراوه‌ی ده‌ستی به‌عس پڕبكه‌ین لهتانك و تۆپ.