ساڵی نوێ … ئه‌مین محه‌مه‌د
بۆ ئه‌م جــــــه‌ژنه خۆم گۆڕیوه
جــــلی جوانیشم كــــــــــڕیوه
به‌یانی ڕۆژێكی نــــــــــوێ یه
مژده‌ی ســـــــاڵێكی كه‌ی پێ یه
داری جـــــــه‌ژنی له دایك بوون
داگـــــــیرســــاوه ڕازاوه و ڕوون
ده ئێـــــوه‌ش وه‌رن بیناســـــــن
میزه‌ڵانی پیا هــــــه‌ڵواســـــــن
ده‌ی با بڕۆین بۆ ئـــــــه‌و جێ یه
كـــــــــــــه بابه‌نۆئیلی لێ یه
ئه‌ی كوا ئێســــتا ئه‌و له كوێ یه؟
ئه‌ڵێن كـــــــــۆڵێ دیاری پێ یه
وه‌ی ،وه‌ی وا هات له سه‌ر ڕێ یه
وته‌ی شـــــــــیرین و به جێ یه
خۆ هـــــــــــاوڕێكه‌شم له‌وێ یه
بۆ بینینی چـــــــــــــــاوه‌ڕێ یه
ڕامـــــــــــــــه‌وه‌ستن ده‌ی دره‌نگه
وا گـــــــــــوێم له زرنگه‌ی زه‌نگه
به‌ره و ڕووی ســـــــــاڵی داهاتوو
هـــــــــه‌نگاوێكتان بكه‌ن به دوو
ده‌ی خـــــێرا با بڵێین هــــــه‌موو
ماڵ ئاوا ســـــــــــــاڵی ڕابردوو
*** 14/6/2009
ئه‌مین محه‌مه‌د / سلێمانی