له110مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی
هێشتا زۆرمان ماوه بگه‌ین به پێوه‌ره‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد
مه‌هدی کاوانی… ..
ناڵێم ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی پێشڤه‌چوونی به خۆوه نه‌بینیوه ، به تایبه‌تی دوا به دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن . ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین له کوردستانی ئازاد و هه‌نده‌ران چاوت به ده‌یان ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و په‌رتوکی جۆراوجۆر‌و ده‌یان ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکتڕۆنی ده‌که‌وێت و هه‌ر یه‌که‌شیان به شکله‌ک له شکله‌کان ته‌عبیر له بۆچوونه‌کانی خۆیان و به‌شداربوانیان ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره پێویسته بکرێ و وه‌ڵامی گونجاوت لێیه‌وه ده‌ست ناکه‌وێ ، ئه‌وه‌یه ئایا پێوه‌ره‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بچووکترین هه‌نگاوی هاویشتوه تاوه‌کو نزیک بێته‌وه له پێوه‌ره‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئازاد.
به بۆچوونی خۆم ده‌بێت ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به هی حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبیه‌کانیان و ده‌ره‌وه‌یان به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی خۆی له‌وه ببینێته‌وه که ته‌عبیر له خواسته‌کانی سه‌رده‌م بکاته‌وه ، ئه‌و شتانه‌ی پێوه دیار بێت که کۆمه‌ڵگای کوردی تا چ ڕاده‌یه‌ک له هه‌موو ڕوێکه‌وه پێگوازه‌ی بهرهوکۆمهڵگای مه‌ده‌نی و عه‌وله‌مه‌و گۆرانی کۆمه‌ڵایه‌تی کردووه ، ئه‌وه‌ی کراوه به‌ده‌ر بخرێ ، ئه‌وه‌ی نه‌کراوه قسه‌ی له سه‌ر بکرێ ، ئاسته‌نگه‌کان ڕوون بکرێته‌وه ، ڕێوڕهسمیهتهکانی ئه‌و پێگوازهیه ده‌ست نیشان بکرێت .
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه به تایبه‌تی له‌و نیو سه‌ده‌ی ڕابوردو تاوه‌کو ئیستا ، پێوه‌ره‌کانی ڕۆژنامه‌ی کوردی ده‌ست نیشان بکه‌ین له ڕوانگه‌ی چالاکی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی و مه‌هامه‌کانی ، له شوێن خۆیه‌تی مه‌هامه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بۆ دوو قۆناغ باس بکه‌ین . قۆناغی پێش ڕاپه‌ڕین ، واته ڕۆژنامه‌گه‌ری چیا ، قۆناغی دووه‌م دوای ڕاپه‌ڕین به تایبه‌تی دوا به دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس .
به بیرمه که له چیا بووین ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد هی هه‌موو حیزبه‌کان خۆی له ڕووخانی ڕژێمی پیشوو دهدیتهوهو هه‌ر یه‌که‌و به شکله‌ک له شکله‌کان ته‌عبیری له داخوازیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان و دیموکراتیه‌کان و ئایندهی پاش ڕژێم ده‌کرد . به‌ڵام ئێستاکه ڕژیم نه‌ماوه ، له شوێن درۆشمه‌کانی ڕووخانی ڕژێم هاوکاری هاتۆته پیشه‌وه . ئه‌و شتانه به‌رقه‌ڕار بووه که هه‌موو لایه‌کمان پشکمان هه‌بیت له به‌ڕێوه چوونی سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ره‌و پێشبردنی . به نسبه‌ت ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیشه‌وه به بۆچوونی خۆم ده‌بێت کار‌و چالاکیه‌کانیان بۆ چالاک کردنی ئه‌و مهلهفانهوه بێت که تاوه‌کو ئیستا جێ به‌جی نه‌کراون یان نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێن مه‌به‌ست ، که گرنگه‌کانیان بریتین له چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی گه‌نده‌ڵچیه‌کان ، به ئاکام گه‌یاندنی ماده‌ی 140 ، بهرانامهیهکی تۆکمه له به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی ئابووری هه‌رێمی کوردستان که له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و گرانبه‌های که‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئێستا به هه‌رزانی بگۆردرێته‌وه . بێ‌کاری نه‌هێڵرێ یان زۆر که‌مبکرێته‌وه. گیر‌و گرفتی نیشته‌جێبوون و سوته‌مه‌نی و کاره‌با چاره‌سه‌ر بکرێت ، یاسای نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی دابنرێت به تایبه‌تی له ڕووی نزیک بوونه‌وه‌ی یه‌کسان بوونی ئافره‌تان به پیاوانه‌وه . دانانی به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر ئاستی کوردستانی دایک که له ڕێگه‌یه‌وه هاوکاری نیشتمانی شوێنی ڕقه‌به‌ری پێشتر بگرێته‌وه،شه‌فافیه‌ت له کاروچالاکیه‌کانی حکومه‌ت و وازهێنان له بڕیاردان له ژوورهتاریکهکان …….
جێگای داخه ئه‌وه‌ی ده‌بینین تاوه‌کو ئیستا ڕۆژنامه‌گه‌ری حیزبی به ته‌واوه‌تی زاڵه به سه‌ر کار‌و چالاکیه‌کانی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی تریه‌وه ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و به‌شه‌ی له میزانیه‌ی حکومه‌ت که به‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی که‌تووه به‌شی شێر ده‌درێته ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه مه‌رئی و نامه‌رئیه حیزبیه‌کان و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ڕۆژنامه‌ی ئازاد‌و ڕاگه‌یاندنی ئازاد به‌شێکی هه‌ره بچووکیان به‌رده‌که‌وێ . ئه‌گه‌ر بێت و به‌راوردی میزانیه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری حیزبی و ئازاد بکه‌ین ، ده‌توانم بڵێم پشکی ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنی ئازادی کوردی هی ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و په‌رتوک و … ناگاته یه‌ک ڕۆژنامه‌ی حیزبی ، دیاریشه نێوانی ڕۆژنامه‌ی حیزبی و ئازاد ئاسمان و ریسمانه . ڕۆژنامه‌ی حیزبی به‌و هه‌موو پشکه فراوانه‌و کۆمه‌ک کردنه‌یان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ، نه‌یان توانیوه به قه‌ده‌ر 20%ی ڕۆژنامه‌ی ئازاد خوێندنه‌وه‌یان بۆ سه‌رده‌م هه‌بێت . جێگای داخه که ده‌بینین ڕۆژنامه‌ی حیزبی به‌و هه‌موو کۆمه‌ک کردنه‌یان ، دیسان نه‌یان توانیبێ 20%ی خوێنه‌ر بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن و باقیه‌که‌ی خۆیان خزاندۆته ناو ڕۆژنامه‌ی ئازاد‌و ئه‌و ڕۆژنامه حیزبیانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدار نین . ڕۆژنامه حیزبیه‌کان له ناو خودی ههوادارانیشیانهوه پشکی بچووکیان له خوێنه‌ر به‌رکه‌وتووه، ئه‌وانیش بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌کانیان که ده‌زانن له ڕێگای ڕۆژنامه‌ی حیزبی ناتوانن ده‌ری ببڕن ، په‌نایان بۆ ڕۆژنامه‌ی ئازاد بردووه . به مه‌زنده‌ی من پاشه‌کشه‌ی ڕۆژنامه حیزبی و حکومیه‌کان زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماژه‌کانی سه‌ره‌وه، قورخکردنی دابه‌زاندنی نوسینه‌کان بۆ چه‌ند که‌سێکی دیاری کراو و بوار نه‌دان به خه‌لکانی تر که ڕاکانیان له ناو ڕۆژنامهحیزبیهکان ده‌رببڕن ، به‌پیرۆز ڕاگرتنی ده‌سه‌لات و چاوپۆشین له که‌موکورتیه‌کانی … . من ناڵێم ڕۆژنامه‌ی ئازاد توانیویه‌تی وه‌ک و پێویست مه‌هامه‌کانی سه‌رده‌م بپێكێ ، هێشتا زۆر که‌م و کورتی هه‌نه ڕۆژنامه‌ی ئازادیش پشکی دیاری کراوی خۆی به‌ر که‌وتووه به تایبه‌تی هه‌ندێ جار، ده‌رده‌چن له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ، به‌کارهێنانی جنێو جنێودان و دابه‌زین به سه‌ر که‌سایه‌ته تاکه‌کان و زۆر له موهاته‌رات … به‌ڵام لێره‌ش به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و نوسه‌رانه‌ی که له‌و بواره‌شه‌وه بابه‌ته‌کانیان له ڕۆژنامه‌ی ئازاد داده‌به‌زێنن به ناوی خواستراوه‌وه ، ده‌توانم بڵێم به‌شه هه‌ره زۆره‌کانیان هه‌واداری پارته باڵاده‌سته‌کانه به تایبه‌تی دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار . ئه‌وان که ناتوانن له ڕۆژنامه حیزبیه‌کانیان خواسته‌کانیان ده‌رببڕن ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕۆژنامه‌ی ئازاد .
ئیمڕۆ 22/04/2008 که ده‌کاته به‌ڕێ کردنی 110 ساڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ، به‌و بابه‌ته بچووکه‌م هاتوومه‌ته پیشه‌وه‌و تیادا له سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی هه‌ندێ له قسه‌کانی خۆم تیای کردووه ، به‌ڵام به گهشبینیشهوه ده‌ڕوانمه ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد . مادامه‌کینێ سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گشت گیر کراوه‌و ئه‌نته‌رنێتیش ئاسانکاریه‌کی باشی بۆ به‌یه‌ک گه‌یشتنی جیهان به‌جێ هێناوه‌و له سایه‌یا ده‌یان سایتی ئه‌لیکتڕۆنی کوردی به تێچوونی که‌مه‌وه خۆیان خزاندۆته ناو ڕۆژنامه‌ی کوردی و له ڕێگه‌یه‌وه به‌ره‌وپێشڤه‌چوونێکی ته‌واو و نه‌ترسانه‌یان داهێناوه و به درێژهپیدانیشی به‌ره به‌ره ڕۆژنامه‌ی ئازادی کوردی وێڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌میانه‌وه ، له ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشچوون ناکه‌وێ . نمونه‌ش چه‌ند مانگێک به‌ر له‌ئیستا بوو ، که په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌یه‌ویست زۆر له ئاسته‌نگی تر بۆ ڕۆژنامه‌ی ئازاد په‌یدا بکات ، به‌ڵام له ڕێگای گوشاری ڕۆژنامه‌ی ئازاد که به سه‌دان وتار دژی ئه‌و ڕێوڕهسمیهتیانهی په‌ڕله‌مان هاتنه پێشه‌وه، به دواشیه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌یهێشت یاساگه‌لی وه‌ها به‌ر قه‌رار بێت و به دوایه‌وه تا وه‌کو ئیستا په‌ڕله‌مان نه‌یتوانیوه له شوێن ئه‌و په‌ک خستنه، یاسایه‌کی گونجاو بهرقاهڕار بکات . دیاریشه چه‌ندی ڕۆژنامه‌ی ئازاد نه‌ترسانه خواسته‌کانی خۆی بخاته سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کانه‌وه و ، چه‌ندی چه‌نسی نزیک بوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردی له ڕۆژنامه‌ی ئازاد نزیکتر ده‌کاته‌وه‌و به هۆشیه‌وه هانده‌رێک ده‌بێت بۆ گوشاری زیاتری خه‌لک به‌ره‌و چاکسازی به‌ره‌وپێشه‌وه چوون .
/23/04/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk