
سـمۆره … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
ده‌نگی خـــــرمـــــهی ددانی
ســـــمۆره و بێچوهكــــــانی
بهئاگـــــــایان هێنـــــاوم
بۆیه ســه‌رســام وهســتاوم
چــــاوم لێیه له‌و شـــوێنه
وردیـــلانـــــه و بێوێنــــه
وا خـــــــۆیان ڕادههـــێنن
خــــهریكی بــازبــازێنــن
ئـــــای خۆ وا بۆ ئێره دێن
ڕیزیان گرتووه له‌سه‌ر ڕێن
ئێســتا دهچـــــمه په‌ناوه
با نه‌مبینن له‌م نـــــــاوه
تا ده‌گه‌نه ئاســــــتی من
سمۆره‌ی ســـــرك و شه‌رمن
ئه‌وسا گوێز ده‌به‌م بۆیان
ده‌مكه‌ن به هاوڕێی خۆیان
***
1/3/2012
/سلێمانی