
پارتیی، ناسیۆنالیزمی کوردیی، ناشیرین کردووه!
له‌ڕووی دیرۆکییه‌وه، پارتیی زۆر دره‌نگ له‌باری فیکرییه‌وه گه‌شه‌ی به ناسیۆنالیزمی نیۆترایبڵیزم( نیۆعهشیرهتیی) دا، سه‌رده‌مانێکی زۆر، دوای راپه‌ڕینیش، به حوکمی زاتیی و ئاڵاکه‌ی به‌عسه‌وه ئالووده بوو. به کۆچکردنی هه‌ندێ سکۆلارو ئه‌کادیمیست و سیاسیی حیزبه بچووکه‌کان بۆ ناو پارتیی، ئیتر ئه‌جێندای ناسیۆنالیزمێکی ئاوه‌ڕووتکراو له فیکر‌و تێکست و داهێنان، له‌گه‌ڵ پرینسیپی خێڵ و عه‌شیره‌تدا ئاوێته بوو. ناسیۆنالیزمێکی نیۆعهشیرهتیی به‌رهه‌م هات که له‌خه‌یاڵدانی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی خۆیدا، بارزانیی به پاڵه‌وان و رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و به کاریزما ده‌ناسێنێ.
پارتیی و ناسیۆنالیزمه‌که‌ی به مانا تیۆرییه‌که‌ی و به مۆراڵه سیاسییه‌که‌ی فیکری ناسیۆنالیزم، حیزبێکی ناسیۆنالیست نییه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ به‌هۆی شه‌قڵی fissure ئێسنیکیی نێوان عه‌ره‌ب و کورده‌وه، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی شه‌قڵی سێکته جیاوازه‌کانی جڤاکی کوردییه‌وه، ناسیۆنالیزمێکی عه‌شیره‌تیی مۆدێرن، به‌ناوی کورده‌وه به‌رهه‌م بهێنێ. خۆشبه‌ختانه ئه‌م جۆره ناسیۆنالیزمه‌ی پارتیی نه‌یتوانیوه له‌ناوچه‌کانی ژێر هه‌ژموونی خۆی بپه‌ڕێته‌وه. بۆیه ده‌ڵێم خۆشبه‌ختانه، چونکه زیانی بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له کوردستانی باشووردا هه‌یه.
کاتێ مالیکیی چینه له‌سه‌ر خاپهرۆی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی وپانعهرهبیزم ده‌کات و رق و کینه‌ی ناسیۆنالیزمی شیعه‌گه‌رایی خۆی به ناسیۆنالیزمه‌که‌ی بارزانیی ده‌ڕێژێ، راسته‌وخۆش ئه‌و شۆڤینیزمه عه‌ره‌بییه مه‌زهه‌بییه، تینی به خه‌ڵکی کوردستان ده‌گات و ناسنامه‌ی عێراقییبوون و هاوڵاتییبوون زیاتر ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه. هاوکات ناسیۆنالیزمه نیۆعهشیرهتییهکهی کوردیش، رق و کینه و بوغز له‌دڵی عه‌ره‌بی سوننه وتورکمان ده‌چێنێ، کاتێ موماره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تێک له ناو ده‌وڵه‌تێکدا ده‌کات، هه‌روه‌ها رق و کینه‌و بوغز له دڵی شیعه و ئێران‌دا ده‌چێنێ، کاتێ له‌گه‌ڵ تورکیا‌و وڵاتانی سوننه‌دا که‌وتووه‌ته به‌ره‌ی دژی ئه‌سه‌ده‌وه، به‌مجۆره‌ش ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بیی و شیعه‌گه‌رایی گڕ تێ به‌رده‌دات. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دی غۆلی فڕانسییدا بلێێن ” ناسیۆنالیزم ئه‌وه‌یه پێش هه‌موو شتێ رقت له‌نه‌ته‌وه‌کانی تر بێت، به‌ڵام نیشتمانییبوون، ئه‌وه‌یه پێش هه‌موو شتێ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆت خۆش بوێ”، هه‌نووکه هه‌ردوو ناسیۆنالیزمی نیۆعهشیرهتیی کوردیی و ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بیی عێراقیی، تۆوی رق و توڕه‌یی له دژی یه‌کتر ده‌چێنن و لایه‌نی مافه مه‌ده‌نیی و ئازادییه‌کان و چه‌مکی هاونیشتمانییبوون و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و گوزه‌رانی خه‌ڵکیان به‌لادا خستووه.
ناسیۆنالیزمه‌که‌ی پارتیی، هه‌رچه‌نده ناسیۆنالیزمی زۆرینه‌ی کوردستانی باشوور نییه، به‌ڵام به‌هۆی که‌ساسیی و بهرچاوتاریکیی یه‌کێتییه‌وه به‌سه‌ر کورددا ساغ ده‌بێته‌وه. ئه‌نسرۆپۆلۆجیست ئێرنست گێڵنه‌ر له کتێبی” نه‌ته‌وه‌کان و ناسیۆنالیزم” دا ،له لێکدانه‌وه‌یه‌کی وردی سیاسیی و مێژوویی و سۆسیۆکولتوورییدا له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ناسیۆنالیزمی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، پێیوایه، ده‌وڵه‌تێکی به‌زۆر پێكه‌وه لکێندراوی چوونیه‌ک له‌ڕووی میتافۆرییه‌وه، ئیمپڕاتۆرییه‌تی جنون ئه‌لعه‌زه‌مه(Megalomania) به‌رهه‌م ده‌هێنێ. به‌ڕای گێڵنه‌ر ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ی ناسیۆنالیزم، زۆر توێژی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌خۆ ناگرێ…….. ئه‌و ناسیۆنالیزمه نێرگزیی و جنون ئهلعهزهمهیهی پارتی‌یش ، مه‌کینه‌ی راگه‌یاندن و کادیر و سکۆلارو ئه‌کادیمیسته‌کانی خۆی بۆ خستووه‌ته گه‌ڕ و له‌وه‌همی خۆیدا هه‌رێمی کوردستان جیۆگرافیاییهکی چوونیه‌کی سیاسیی و ئابووریی و کولتوورییه، له ئه‌فسانه‌وه زیاتر نزیکه. ئه‌مه جۆره ناسیۆنالیزمێکه، نه‌ک ناتوانێ بپه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانیی و گه‌رمیان، به‌ڵکو بۆ که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکه‌کانیش بڕ ناکات، به‌ڵام پارتیی ده‌یه‌وێ به‌ناوی کورده‌وه بازاڕی بداتێ و بارزانییش بکات به سیمبوڵی ئه‌و ناسیۆنالیزمه.
له‌سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌یشندا، کورد ناتوانێ به ناسیۆنالیزمی نیۆعهشیرهیی و پرۆتۆ proto ناسیۆنالیزم ( ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه بێ وڵاته‌کان، کاتێ ئێسنیک ده‌بێته ته‌وه‌ره‌ی فیکر و ناسنامه‌ی نیشتمانیی کاڵ ده‌بێته‌وه)، ره‌هه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دابین بکات. کورد ده‌بێ زۆر تۆڵێرانسانهو ئینسانییانه، به فیکری ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نییه‌وه، به ئاکاری ئینسانیی و به هێزی جه‌ماوه‌رێکی خاوه‌ن ئینتمای نیشتمانییه‌وه، باڵۆنی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی و مه‌زهه‌بیی و عروبه‌ی عێراقیی فس بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ڕه‌نه‌ڕو خۆبادان و هه‌ڕه‌شه‌کردن کاری بێت، به‌قه‌ولی عه‌باس وه‌لی،ئه‌گه‌ر “ناسیۆنالیزمی بێ ناسیۆنالیست ” خه‌ریکی ئه‌م ئه‌جێندایه بێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد، شۆڤینیزمی کوردیی به‌رهه‌م ده‌هێنێ و له رۆمانسییه‌تی ناسیۆنالیزم بترازێ، هیچیتری پێ ناکرێ.
ناسیۆنالیزم، وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، عه‌ره‌بیی و تورکیی بێت، یان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست، کوردیی بێت، ئه‌گه‌ر رق و کینه‌ی ئێسنیکیی و تایه‌فیی و نه‌ته‌وه‌یی گهشکردهوه، ئه‌وه شۆڤینیزم ده‌چێنێت. ئه‌ریک فرۆم پێیوایه، ناسیۆنالیزم فۆرمێکه له‌شێوه‌ی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر مه‌حره‌م، بتپه‌رستییه‌کی دینییه و ته‌نانه‌ت شێتییه. نیشتمانییبوونێک له‌م جۆره ناسیۆنالیزمه‌وه په‌یدا ببێ، ده‌بێته عیباده‌تکردن. ئێستا له کوردستاندا ئه‌م جۆره ناسیۆنالیزمه سه‌رشێتانه‌یه، بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵیی و دزینی سامانی نیشتمانیی نه‌وت به بیلیۆنان دۆلار، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌مکی نه‌ته‌وه بۆ سه‌روو ئینسانییه‌ت و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی و پرینسیپه‌کانی حه‌قیقه‌ت و مافی مرۆڤی کورد، دهگهشێنرێتهوه.
سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزم، خۆشه‌ویستیی بۆ خاک و نیشتمان و نه‌وه‌کانی داهاتوو نه‌بوو، سامانی نیشتمانیی بۆ چه‌ند حیزب و بنه‌ماڵه‌یه‌ک قۆرغ کرد، مێشکی گه‌نجه خۆپیشانده‌ره‌کانی به گولله‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه میلیشیاییه‌کان پژاند، سه‌رده‌شته‌کان و سۆرانه‌کان و د.تاهیرهکان تێرۆر بکات و به قانوونه میلیشیاییه‌کان به تێرۆریستیشیان بناسێنێ، ئاسۆسهکان و که‌مئه‌ندامه‌کان بداته به‌ر شه‌لاقی جه‌ندرمه‌ی کوردایه‌تیی، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ناسیۆنالیزمه بێباکه، شۆڤێنیزمی کوردیی دروست ده‌کات و له‌پێناوی درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی پاره‌و کورسییشدا ئاماده‌یه هه‌موو که‌تنێک بکات.
دوا بڕگه. له‌گه‌ڵ مێژوونووسی ئه‌مێریکایی، زیندا(Howard Zinn) بڵێین” هیچ به‌یداخێک ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه فه‌زیحه‌ی کوشتنی مرۆڤی بێ‌تاوان، دابپۆشێ”، ئایا ئه‌و ئاڵایه‌ی که پارتیی به ئاڵای کوردستانی ده‌ناسێنی، به ده‌یان دۆکیومێنت و به‌ڵگه‌ی مێژوویی جیاوازیشه له ئاڵاکه‌ی قازیی، گوایه بارزانیی یه‌که‌م به ئه‌مانه‌ته‌وه له قازیی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌نده مه‌زنه، که سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نووسی، له‌سه‌ر شیعرێکی فانته‌سیی ، له‌ژێردا بفڕێندرێ و تێرۆر بکرێ و به ئه‌هریمه‌نیش بکرێ! ئه‌و ناسیۆنالیزمه- ناوچهگهراییهی Territorial nationalism له هه‌ولێره‌وه ژیله‌مۆکه‌ی دهدرهوشێنرێتهوه که به‌هاکانی له‌سه‌ر کولتوورێک رۆنراوه، وه‌لای بۆ ترادیسیۆن وهه‌ژموونی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێ، ئایا ئه‌وه‌نده موقه‌ده‌س و نه‌ته‌وه‌ییه، که غه‌می سیاسیی و کو‌لتووریی و ژیاریی نیشتمانێک( که‌رکوک و هه‌رێمی کوردستان) هه‌ڵبگرێ؟ من هیچ گومانم له‌م جۆره ناسیۆنالیزمه ناشیرینه نییه، که ئیدیعای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، سه‌ره‌نجام به کۆمه‌کی تورکیا، دهۆک و هه‌ولێر بکات به نیۆ-ئیماره‌تێکی کوردیی و نه‌وتی ئه‌و ئیمارهتهش به هه‌ڕاج بدرێ بهتورکیه و که‌رکوکیش هه‌رچییه‌کی لێ دێت، نه غه‌می ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌یه و نه بیریشی لێ ده‌کاته‌وه و نه دڵی کوردستانیش به‌هایه‌کی ماوه.
ئه‌م بابه‌ته، له‌ئاوێنه‌ی ژماره 357 ی رۆژی 25 ی دێسه‌مبه‌ری2012 دا بڵاو بووه‌ته‌وه.