
مه‌لا و كۆنترانی ڕۆژنامه‌نوس
دوای ئه‌وه‌ی له مزگه‌وته‌كان كه شوێنی عیبادهت و نوێژی موسڵمانانه له‌چه‌شنی بیره ناو كڵێساكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، به‌بیری پاپاویه‌ت مه‌لاكان هێرشیان كرده سه‌ر بیری نوێیی ڕۆشنبیران و داهێنانی تازه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ده‌قی ڕێچكه‌شكێنی ئه‌ده‌یبان و شاعیران و شێًوهكاران.ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی ناڕه‌زایی ئه‌م چینه ئێستا به‌رز بۆته‌وه تاچیتر ئه‌م دوو دونیا جیاوازه،جیاواز به‌وه‌ی “بگۆڕ و نه گۆڕ”ن تێكه‌ڵ به یه‌ك دی نه‌كرێن و ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌یان بزانێت كاری خۆی چیه بیكات.
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش بیر‌و ڕای خۆم دهردهڕم پێشم وایه پرسیار كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌یه بۆ پرسیاری قوڵتر بۆیه ده‌پرسم:
ئیشی كه‌سانێك كه قسه كردنه له حه‌ڵال و حه‌رام و ئامۆژگاری،ئایا ڕه‌وایه قسه ده‌رباره‌ی ڕه‌نگ و ستایل و هێڵ و تابڵۆ بكات؟. به بروای ئیبَوه ڕه‌وایه بیر داخراوێك قسه‌ی له‌باره‌وه بكات؟. كاری شێوه‌كاری له كوردستان كه سه‌دان خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر كراوه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه به وێنه‌كه‌ی مۆنالیزا كه هه‌زاران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه هه‌زاران جاریش هه‌وڵی دزینی دراوه‌و مڵیۆنان دۆلاریش نرخه‌كه‌یه‌تی، بگوترێت جا ئه‌وه چیه.ئیشی ئه‌و كه‌سانه ئایا كاركردنه له‌نێو ڕه‌نگی تابڵۆی شێوه‌كاری یان ده‌قی قوڵی ئه‌ده‌بی كه پڕه له پرسیاری فه‌لسه‌فی و گومان؟.به‌كورتی ئایا مه‌لا سه‌ر له‌ڕه‌نگ و ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌ر ده‌كات؟. به‌هه‌مان شێوه‌ی موزیكی بیتهۆڤن و یۆهان باخ و چایكۆڤسكی كه هه‌ستێكی ناسكیان هه‌یه،موزیك و گۆڕانی ڕه‌سه‌نی كوردیش ئارام كه‌ره‌وه‌ی ده‌رونی ئێمه‌یه له‌م ژیانه جه‌نجاڵه‌دا،پێی بگوترێت ئه‌م ژاوه ژاوه چیه،هه‌روه‌ك به ڤۆڵتێر و ژان ژاك ڕۆسۆ و بۆدلێر و ڕامبۆ،كه سه‌رده‌ق شكێنی ئه‌ده‌بی خۆرئاوان،بگوترێت جا ئه‌وه چیه نوسیویانه.ئه‌و كه‌سانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌قی قوڵ تێناگه‌ن ئه‌وش نازانن كه ئه‌ده‌ب ته‌ژیه له‌پرسیاری فه‌لسه‌فی و گومان و كه‌شفكردنی نهێنی زمان،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نازانن ئه‌م جیهانه ئه‌ده‌بیه ئه‌ستێره‌یه‌كی نه‌دۆزراوه‌ی سحراوییه جگه له چاوی خه‌یاڵی كه‌سانی ئه‌ده‌بی چاوی كه‌سانی تر نایبینێ. ڕۆشنبیرانی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ش سه‌رده‌ق شكێنن له‌ده‌قی ئه‌ده‌بی.ئایا گوتاری مه‌لاو وتار و ده‌قی ئه‌ده‌بی و سه‌مفۆنی كه‌مانچه‌یه‌ك و ئاوازی ده‌نگێكی خۆش،جیاوازی هه‌یه یان نا؟.بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌ق و نوسینی نوسه‌ران شاعیران و ڕۆشنبیران سانسۆر ده‌كه‌ن،ئاواش به دوا داچون بۆ گوتاری مه‌لای مزگه‌وته‌كان بكه‌ن ئایا گوتاری مهلابۆ یه‌ك جار لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچونی له‌سه‌ر كراوه تا بزانرێت چی گوتوه؟.
من كه‌ئه‌مه ده‌نوسم به له‌به‌رچاو گرتنی ڕه‌فتار و گوتاری میان ڕه‌وی قه‌شه ڤالانتاین و قه‌شه‌یه‌كی توندڕه‌وی هاوسهردهمهكهی خۆی و عهلائددین سجادی و شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و مه‌لا عبدالكریمی مده‌رسی لای خۆمان،له‌گه‌ڵ كردار و گوتاری هه‌ندێك مه‌لای ئێستا كه جیاوازیان دووری ئاسمان و زه‌ویه.
وشه‌یه‌كی تر نانوسم و ئه‌وه‌نده به‌سه،به‌م نمونه‌یه كۆتای بهێنم كه له كتێبی “عاشقه ناوداره‌كان”وه‌رم گرتوه،دواجار ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی هه‌موو شتێك قسه ده‌كه‌ن،ده‌بنه “كۆنتران”ی ڕۆژنامه‌نوس كه نه‌زانی خۆی له تابڵۆیهكهی “رۆفائیل” سه‌لماند.
“به‌ر له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا،له پاریس‌دا ڕۆژنامه‌نوسێك هه‌بوو ناوی”كۆنتران”بوو،به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی”لیبرتێ”بوو ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه ڕه‌خنه له یه‌كێ له تابڵۆكانی”رۆفائیل”ده‌گرێ،ئه‌و تابڵۆیه ناوی”به‌رزه‌خ”بوو.رۆفائیل دارێك ده‌گرێته ده‌ست له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی لیبرتێ كه وتاره ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی تێدایه،ده‌چێت بۆ بینینی كۆنتران.كۆنتران پێشوازی لێده‌كات و لێی ده‌پرسێ،چ كارێكت بهمن هه‌یه؟،رۆفائیل ڕۆژنامه‌ی لیبرتێی بۆ ده‌كاته‌وه وتاره‌كه‌ی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێ:ئایا هه‌رگیز ڕه‌خنه‌م له‌تۆ گرتوه كه بۆ چ هه‌موو ڕۆژێ ستونێ ده‌نوسی،ئایه پێمگوتیت بۆچی حه‌رفه‌كانی وتاره‌كه‌ت وردن یا درشت ئایا پێمگوتیت،له وتاره‌كانی خۆتدا بۆ چ باس له فڵانه مه‌وزوع ده‌كه‌یت؟.كۆنتران گوتی نه‌و!.رۆفائیل گوتی:ده‌زانی بۆ چ ده‌رباره‌ی وتاره‌كانت وتاره‌كانی دیی ڕۆژنامه‌ی لیبرتێ سه‌رنجه‌كانی خۆمم نهخستۆهته ڕوو؟ سونگهكهی ئه‌وه‌یه من ڕۆژنامه‌نوس نیم،سه‌رم له‌كاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌رناچێ بۆیه خۆم ههڵناقورتێنمه كارێكه‌وه سه‌رم لێیی ده‌رنه‌چێ،ده‌زانم خۆمی تێههڵقورتێنم ئابرووی خۆم ده‌به‌م،نه‌زانی خۆشم ده‌سه‌لمێنم.كۆنتران گوتی:مه‌به‌ستت له‌م قسه‌یه چیه؟.رۆفائیل،هه‌ندێ ڕه‌نگی له‌نێو سندوقێكدا ده‌رهێنا،گۆشه‌یه‌كی ئاسمانی شینی نیشانی كۆنتران دا و گوتی ئه‌مه ڕه‌نگه و ئه‌مه‌ش پێداویستییه‌كانی دییه،فه‌رموو ڕه‌نگی ئاسمانم له‌سه‌ر كاغه‌زێكدا بۆ دروست بكه!.كۆنتران گوتی من هونه‌رمه‌ند نیم،تا بتوانم،ڕه‌نگی وه‌ك ڕه‌نگی ئاسمان له‌سه‌ر كاغه‌زێكدا دروست بكه‌م.رۆفائیل گوتی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هونه‌رمه‌ند نیت،بێ جێیی ده‌كه‌یت ڕه‌خنه لهتابڵۆیهكی هونه‌رمه‌ندێ ده‌گری ده‌ڵێی له‌تابڵۆی به‌رزه‌خدا ڕه‌نگه‌كان ناشیرین و تاریكن،ئێوه نازانن به‌رزه‌خ شوێنێكه،نه تاریكه نه ڕۆشن،ئاگری تێدا نیه،نووری به‌هه‌شتیش ڕۆشنی ناكاته‌وه هه‌روه‌ها ئاگری جه‌هه‌نه‌میش ڕۆشنی ناكاته‌وه،به‌ناچاری بۆ دروستكردنی ئه‌م تابڵۆیه ده‌بێ هه‌موو ڕه‌نگه‌كان به‌كار بهێنرێن،ئه‌جا سندوقی ڕه‌نگه‌كانی داخست،بهدارهكهی ده‌ستی كێشایه قه‌د سه‌ر و شانی كۆنتران.كۆنتران هاواری لێ به‌رز بووه‌وه،رۆفائیل به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی دیی بكات له ئۆفیسی ڕۆژنامه‌كه هاته‌ده‌رێ.”
خۆزگه رۆفائیلهكان لهكۆنترانهكان له ووڵاته‌كه‌مان زۆرتر ده‌بوون و كه‌س هه‌قی به‌شتێكه‌وه نه‌با كه ئیشی ئه‌و نیه.
به‌نگین پیرۆت نوری
“ئه‌م نمونه‌یه‌م له جلدی دووی”عاشقه ناوداره‌كان”وه‌رگێرانی موكری ده‌زگای ئاراس وه‌رگرتوه”