Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
ئاخر زه‌مان …به‌ندی عه‌لی

ئاخر زه‌مان …به‌ندی عه‌لی

Closed
by January 3, 2013 هۆنراوە

 

 

 

یه‌کی ، یه‌کی ، ساڵی یه‌کی

دوای ئاخر زه‌مانتان پیرۆز

ئه‌ی مرۆڤه‌ وشیاره‌کانی زه‌مین

مادامه‌کی

ئێوه‌ی تاکو ئه‌مڕۆ زیندوو

به‌گڕی دۆزه‌خ نه‌سوتاون

دیاره‌ هه‌مووتان به‌هه‌شتین

 

 مه‌سیح

ئه‌مشه‌و منیش له‌گه‌ڵ مه‌سیح

جه‌ژنی له‌دایک بوون ئه‌که‌م

ئاخر پێموایه‌ وه‌کو ئه‌و منیش ڕۆژێ

له‌سه‌ر ڕازه‌ ساویلکه‌کانی ئه‌م دڵه‌م

به‌ده‌ست گێله‌کانی وه‌ته‌ن

له‌خاچ ئه‌درێم

 

سه‌ری ساڵ

که‌ساڵ پیرو خه‌ڕۆ ده‌بێ

له‌گه‌ڵ دوا هه‌ناسه‌کانیدا

له‌گه‌ڵ دوا چرپه‌کانیدا

له‌گه‌ڵ دواین

غه‌مزه‌کانی چاوه‌ خوماره‌کانیدا

ئێمه‌یش گه‌ڵایه‌کی ته‌مه‌ن

ده‌به‌خشین به‌شنه‌ی یادو

به‌ئومێدی ساڵێکی نوێ

پێکی نزا بۆ ته‌مه‌نی

گه‌ڵایه‌کی تر هه‌ڵده‌ده‌ین 

به‌ندی عه‌لی .. کۆتایی2012

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.