ته‌وه‌رى سه‌فه‌رى شاعیرانه لەگەڵ گۆران ڕەئوف
ته‌وه‌رى سه‌فه‌رى شاعیرانه، به‌باڵى شیعرى نوێ
گۆران ڕه‌ئوف: من نیگه‌رانم له گه‌ردون بۆیه ده‌نوسم
1\ له‌و پرسیاره‌وه ده‌خزێینه گفتوگۆكه‌مان، ده‌كرێت به‌كورتى باس له دونیاى خوێندنه‌وه‌و نووسینت بكه‌ى؟
و\ هه‌سته‌كه‌م بابه‌تى خوێندنه‌وه له دونیاى ئێمه‌دا پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى جددیتر قسه‌ى لهبارهوهبكرێت، قسه‌كردنێك وه‌ك جۆرێك له پرۆژه‌ى مه‌عریفى، وه‌ك چۆن هه‌وڵده‌درێت ته‌واوى كۆمه‌ڵگا له نه‌خوێنده‌وارى رزگاى بێت، پێویسته هه‌وڵ بدرێت بۆ به پرۆسهكردنى خوێندنه‌وه لاى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا.. هه‌ڵبه‌ت خودى پرسیاره‌كه‌ى ئێوه ئه‌وه‌یه، خوێندنه‌وه و نوسین چۆنه له ئێستا؟ خوێندنه‌وه و نوسین دو شتى دانه‌بڕوان له‌یه‌كتر بۆ نوسه‌ر، به‌ڵام خودى خوێندنه‌وه له ئێستادا مایه‌ى نیگه‌رانییه‌كى قوڵه، تۆ ته‌ماشاكه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو زانكۆ و په‌یمانگایانه‌ى له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ى ئێمه‌دا هه‌ن و به‌و تیراژه كه‌مه‌ى كتێب كه له بازاڕدایه، ڕۆژانه له كتێبفرۆشییهكاندا ده‌یان بینین تۆز خواردونى و له‌به‌ر خۆردا كاڵ و كرچ بونه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا، مه‌به‌ستمه بڵێم، هه‌تا كتێبى ئه‌و نوسهرانهشى كه به‌شێوه‌یه‌كى باش خاوه‌ن پێگه و ناوى خۆیانن، بۆیه ده‌كرێت بڵێن دۆخى خوێندنه‌وه له ئاستێكى زۆر خراپ و بێتامدایه..
له‌باره‌ى نوسینیشه‌وه گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ بدوێێن پێویسته بڵێین، به‌ڕاستى پرۆسه‌ى نوسین له‌م وڵاته‌دا وه‌ك هه‌مو شته‌كانى تر له ژێر پرسیاردایه، هه‌ڵبه‌ت پرسیار بۆ نوسین جۆرێكى تره، یانى وه‌ك چۆن نوسین دۆخێكى تایبه‌ت و فۆڕمێكى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، وه‌هاش ئه‌و پرسیارانه‌ى له‌باره‌ى نوسینه‌وه ده‌كرێت تایبه‌تن! من باوه‌ڕموایه، غه‌مى نوسین غه‌مێكى فره گه‌وره و گرانه، كه ئێمه تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌و غهمهمان بۆى نه‌خواردووه! له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌یان دیارده‌ى وه‌ڕسكه‌ر بونى هه‌یه، له ته‌واوى ئه‌و ناوه‌ند و ده‌زگایانه‌ى خه‌ریكن به به‌رهه‌مهێنانى نوسینه‌وه، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و نیگه‌رانییه‌ى كه ده‌بێت بۆ نوسه‌رمان هه‌بێت! یانى دۆخى نوسین دۆخێكه به‌ته‌نها ناتوانین له باره‌ى ئاریشهكانییهوه بدوێین به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له نمونه و ڕوداوه سهیرسهیرهكانى داكهوتهكه نه‌كه‌ین!
2\ سه‌فه‌رى شاعیرى جاویدانى بێ وێستگه‌یه ؟ ئایا ده‌ستپێكى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت چۆن ده‌ستى پێكرد ؟ هه‌نووكه له‌كام ڕێگاى ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى ؟ ده‌ته‌وێ ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا چى بكه‌ى ؟
و ـ سه‌ره‌تا من حه‌زم به‌و جۆره زاراوه و ده‌سته‌واژانه نییه وه‌ك سه‌فه‌رى جاویدانى و ئه‌و شتانه.. به‌ڵام گه‌ر باس له سه‌ره‌تاى خۆم بكه‌م چۆن شیعرم نوسى؟ نه‌ك شیعر به‌ته‌نها، به‌ڵكو نوسین به‌گشتى بۆمن جۆرێكه له ده‌ربڕینى نیكهرانى، هه‌سته‌كه‌م جۆرێك بێت له یاخیبون، ئه‌زانى من باوه‌ڕموایه ئه‌و كاته ئینسان ده‌ستده‌كات به‌نوسین، كه هه‌ستى ئه‌وه‌ى لادروست ده‌بێت، كه له‌و واقیعه به‌ته‌واوى وه‌ڕسه و پێویسته یۆتۆپیایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، تاكو تێیدا هه‌ست به جۆرێك له ئارامى بكات، هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تا حاڵه‌تێكى یاخییانه‌یه له‌ئاست واقیعدا، دواجار ده‌ستده‌كات به دروستكردنى ئه‌و دونیایه‌ى ده‌یه‌وێت بۆى بڕوات، ئه‌و دونیایه‌ش دونیاى نوسینه!
شیعر له‌م نێوه‌نده‌دا وێنه‌یه‌كى سه‌یرى هه‌یه، له ته‌واوى نوسینه‌كانى تر جیاوازه، جیاوازى به‌و واتایه‌ى كه شیعر زێده‌تر خودیتره و زۆرتر هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌یت كه ئاشناتره پێت، شیعرنوسین وه‌ك سه‌ره‌تا باسمكرد جۆرێكه له ده‌ربڕینى نیگه‌رانى و بێزارى له ئاست دونیا و ژیان و گه‌ردون و…هتد، به‌ڵام بۆمن شیعرنوسین چێژێكى سه‌یر و فره تایبه‌تى بۆم هه‌یه، به‌رده‌وام كه شیعر ده‌نوسم، هه‌ستى ئه‌وه‌م لا گهڵاڵهدهبێت كه به‌س نه‌بو شیعر هه‌یه؟! تاكو من لێیه‌وه به هه‌مو مه‌به‌سته‌كانم بڵێم، ئاوه‌هام و دۆخم وه‌هایه؟! هه‌میشه شیعر لاى من وه‌ك سه‌ره‌داوێك وه‌هابوه بۆئه‌وه‌ى لێوه‌ى بگه‌ڕێمه‌وه ژیان، وه‌ك كارتێكى به‌هێزى فشاریش بوه له دژى ژیان! یانى شیعر نوسین وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى نه‌مر و به‌رده‌وام، خاوه‌نى زۆر حاڵه‌تى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، كه هه‌رگیز له نوسینه‌كانى دیكه‌دا بونیان نییه.
یانى ده‌كرێت بڵێم له‌و چركهوهى هه‌ستم به نیگه‌رانییه‌ك كردوه كه كرده‌وه‌كانى ترم تواناى دهرخستنیانى نییه، ئه‌و كاته ئیدى شیعرم نوسیوه.. هه‌ڵبه‌ت من باوه‌ڕموایه به‌ته‌نها شیعر بۆخۆم نانوسم، به‌ڵكو شیعر به‌ده‌ر له‌و په‌یام و خواسته سه‌یرانه‌ى له‌باره‌ى ژیانه‌وه ده‌وترێ، پێویسته خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى بێت، یانى خواستى من بۆ شیعر له ئێستا ئیشكردنه له‌سه‌ر ده‌ربڕینى هه‌ندێ په‌یامى خودى و مه‌عریفى له ئاست هه‌مو گه‌ردوندا، هه‌سته‌كه‌م تا ئیستا ئه‌مه خواستى منه له‌باره‌ى ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى به‌ڕێزتان لهپرسیارتان لێیكردوه!
3\چه‌مكى”عه‌شق”له‌زۆربه‌ى بڵاوكراوه‌كاندا ده‌بینرێت ، به‌تایبه‌ت “شیعر” ( مه‌به‌ستم عه‌شقى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ره ) ، له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كى گشتگیر عه‌شق بۆته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵێك مه‌رامى تاك ڕه‌هه‌ندى ؟ به‌واتایه‌كى تریش كه هه‌میشه شكستى تاكه‌كان ده‌بینین به‌هۆى عه‌شقێكى نێرهمووكهوه ، ئایا عه‌شقى تۆ چۆن كه‌وتۆته‌وه ؟
و ـ ڕاستى ئه‌م پرسیاره بۆمن زۆر سه‌یر ده‌كه‌وێته، یانى قسه‌كردن له‌باره‌ى عه‌شق له داكه‌وتى كۆمه‌ڵگادا چییه؟ و له نێو شیعر و نوسیندا چۆنه؟ خۆى ئه‌م دو پرسیاره دوشتن هه‌رگیز یه‌كناگرنه‌وه، یانى ئه‌و عه‌شقه‌ى كه له شیعرێكدا په‌سن ده‌ركێت جودایه له‌و عه‌شقه‌ى له واقیعدا بونى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت كاراكتهرى واقیع هیچ كات ناتوانێت وه‌ك ئه‌و كاراكته‌ره خهیاڵیانهى نێو شیعر و ڕۆمان دهوربگێڕێت، به‌ده‌ر له هه‌ندێ حاڵه‌تى تایبه‌ت، ئه‌مه له سه‌ده‌كانى پێشوتردا، گه‌ر له‌م ئان و ساته‌دا بدوێین له‌باره‌ى كاراكتهرانى عه‌شقه‌وه به‌به‌راورد به سه‌ده‌كانى ڕابردوو، ئه‌وا ئینسان توشى شۆك ده‌بێت، من نامه‌وێت باسى هۆكاره‌كانى ئه‌و گۆڕانه بكه‌م له عه‌شقدا، به‌ڵام عه‌شق وه‌ك چهمێكێك له شیعر و نوسینى مندا، وێنه‌یه‌كى تایبهترى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت گونجاوتره كه‌سێك بێت له‌باره‌ى عه‌شق له شیعره‌كانمدا بدوێت، نه‌وه‌ك خۆم! به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه هه‌بێت ویستومه جۆرێكى زۆر دانسقه و تایبه‌ت وێناى عه‌شق بكه‌م، به‌و واتایه‌ى هه‌میشه له‌شیعرى مندا كه‌باس له عه‌شق كراوه، جۆرێك له یاخیبون و وشكییهكى نا هاوسه‌نگانه به‌دى ده‌كرێت، عه‌شق لاى من زۆركات وێنه‌یه‌كى وه‌ڕس و نائارامى هه‌یه، ئه‌م وه‌ڕسى و نائارامییه بۆ كات و زه‌مه‌نى عه‌شق نییه، به‌ڵكو بۆ بیرۆكه گه‌ردونى و كاراكته‌ره سروشتییه‌كانى عه‌شقه، یانى به‌گشتى عه‌شق لاى من، زۆركات وێنه‌یه‌كى نابوتى هه‌یه و مایه‌ى یاخیبونه لێى، نه‌وه‌ك هه‌ر یاخیبون به‌ڵكو شه‌ڕكردن له دژى!
4\به‌ڕاى تۆ بۆچى وه‌ك پێویست گرینگى به‌ده‌نگه نوێیه‌كانى ئه‌مرۆ نادرێت ؟ یاخود بۆچى ئه‌ده‌بى كوردى له بازنه‌ى ناوچه‌گه‌رییه‌وه ،هه‌میشه به‌درێژایى مێژوو هه‌بوونى ئه‌وده‌نگانه‌ى قبوڵ بووه كهبوونیان هه‌بووه؟
و ـ من دڵخۆشم به‌م پرسیاره! له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌سته‌كه‌م ئه‌وه به‌شێكى گه‌وره‌یه كه ده‌بێت وتارى نه‌وه‌ى نوێ له‌باره‌یه‌وه هه‌ڵوێست و په‌یامى خۆى بگه‌یه‌نێت.. من ده‌مه‌وێت به‌ته‌نها باس له‌م نه‌وه‌یه بكه‌م كه ناوزه‌دكراوه به نه‌وه‌ى دواى ڕاپه‌ڕین، هه‌سته‌كه‌م به‌دبه‌خترین و زوڵملێكراوترین نه‌وه‌یه، هه‌م له‌ڕوى مێژوییه‌وه، مه‌به‌ستم زهمهنهكهیهتى! هه‌م له‌ڕوى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ده‌ر له‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كى كه‌مێك خۆپه‌رسته و له شكان و دۆڕان ده‌ترسێ! هاوكات له‌به‌ر نه‌فره‌تى نه‌وه‌ى پێش خۆیدا به‌رده‌وام نابوت و بچوك ده‌كرێته‌وه، هه‌رگیز نه‌وه‌ى پێش خۆى نایه‌وێت ئه‌م نه‌وه‌یه بگاته به‌رهه‌م و بگاته ئه‌نجام! له‌هه‌موى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه، نه‌وه‌ى پێش ئێمه له گوتار و نوسینه‌كانیاندا به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌نده‌ك چهمیكى نامۆ و نا ئه‌قڵانى ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان به‌جۆرێك له جۆره‌كان خوى ئه‌و چه‌مكه بێتام و زهرهرمهندهن بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى و مێژوى نوسینى و ئه‌ده‌بیاتى كوردى، من نامه‌وێت ناوى هه‌ندێك گروپ و باند و ئه‌و عه‌قڵه جادوییانه به‌رم، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌سته‌كه‌م هێشتا كاتى نه‌هاتوه، ئه‌گینا وردتر و باشتر ده‌هاتمه گۆ له‌باره‌ى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى كه پێش ئه‌وه‌ى ئێمه دروست بین، ئه‌وان ئیشیان له كوشتن و پلیشانهوهى ئێمهكردوه! ئه‌مه وه‌ك شه‌ڕى نێوان دو نه‌وه باسمكرد، گه‌ر باس له‌و هه‌یمه‌نه ناوچه‌ییه بكه‌ین، كه باڵى به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌م وڵاته خنجیلانه‌ى ئێمه‌دا كێشاوه ئه‌وا دونیایه‌كى سه‌یر سه‌یر ده‌بینین، ته‌ماشاكه، ئه‌و كاراكتهرانهى كه ڕۆژانه مێشكیان فهلاقهكردوین، له میدیا گه‌وره‌كانه‌وه و باسى عه‌قڵییه‌تى كۆن و چه‌مكى زلله زلله ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌شن كه كه به جددى و به پرۆژه ئیش له‌سه‌ر ناوچه و ناوچه‌گه‌رێتى ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن وه‌ك چۆن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌هاش هاتونه‌ته نێو كایه سه‌قافى و ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه و به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت و به‌هه‌مان میتۆدى سیاسیانه‌ى خۆیان جڵه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌یان كردوه!
لێره‌دا من گه‌ر بهویژدانبم، پێویسته یه‌ك نمونه له‌و كاره ناوچهییانهتان بۆ باسكه‌م، یانى ئێستا كه‌خۆم ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه بدوێم، به‌راستى له‌ناخه‌وه پێكه‌نینم دێت، له یه‌كێك له فیستیڤاڵه زه‌به‌لاحه‌كانى ئه‌م وڵاته گچكهیهدا، خانمه شاعیرێك له یه‌كێك له ساڵاكانى ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا وه‌ك مندارترین شاعیر خه‌ڵاتكرا! دو ساڵ دواتر هه‌مان ئه‌و شاعیره منداره بوه لیژنه‌ى باڵاى فیستیڤاڵ، ساڵێك دواتر هه‌مان خاتون، وه‌ك شاعیرێكى مه‌زن له هه‌مان فیستیڤاڵدا شیعرى خوێندنه‌وه، ئاخر سه‌یر له‌وه‌دایه، ئێمه و مانان چۆن نه‌مانزانى كورد فروغێكى هه‌یه و ئێمه ئاشنانین پێى، له‌كاتێكدا له شارۆچكه و ده‌ڤه‌ره‌كانى دیكه‌دا به‌ده‌یان ده‌نگى له‌و باشتر و له مامۆستاكانى ئه‌و باشتر بونى هه‌یه و كه‌چى له په‌راوێزى ئه‌و كاره جوانانه‌ى ئه‌واندا ده‌خولێنه‌وه، من له ئێستا ده‌مه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌نده بدوێم، ئه‌گینا شتى سه‌یتر و مێژویترمان هه‌یه، كه چۆن به‌ر نه‌فره‌ت و ستایشى سه‌یر كه‌وتون!
5\ تۆ وه‌ك گه‌نجێك بۆچى ده‌نووسى؟
من نیگه‌رانم له گه‌ردون بۆیه ده‌نوسم، هه‌سته‌كه‌م خاوه‌نى پهیامگهلێكى تایبه‌ت به‌خۆمم، بۆیه ده‌نوسم!
6\ ئایاگرفتى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى ئه‌مرۆمان ته‌نها نه‌بوونى میتۆد‌و تیئۆرى ڕه‌خنه‌ییه ؟ به‌ڕاى تۆ گرفتى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى چییه؟
و\ قسه‌كردن له‌باره‌ى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى بابه‌تێكى ئه‌كادیمى و تیۆرییه ئه‌وه‌نده بابه‌تێكى سه‌رپێى نییه، به‌ڵام گه‌ر به‌گشتى باسێكى ئه‌م چه‌مكه بكه‌ین، له ئێستاى ره‌خنه‌ى كوردیدا، ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌وه‌وه بدوێنین، كه ئایا ئێمه ره‌خنه‌گرى جددى و پیشه‌یمان هه‌یه؟ من باوه‌ڕموایه، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى له دۆخى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى تێبگه‌ین، چونكه ئه‌وه‌نده‌ى ته‌ماشاى ئه‌و بابه‌ته ره‌خنه‌ییانه ده‌كه‌ین، تێده‌گه‌ین، ئه‌مانه ڕه‌خنه‌نین، به‌ڵكو ئیشكردنه له‌سه‌ر ستایشێكى كوێرانه و داپڵۆسینێكى فره بێوژدانانه، هه‌ڵبه‌ت به‌ده‌ر له هه‌ندێ كارى تایبه‌ت و زۆر كه‌م، كه ئه‌وانه‌ش بۆخۆیان پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بدوێین، به‌كورتى مه‌به‌ستمه بڵێم كێشه‌ى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردى، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به خودى ڕهخنهگرهكانمانهوه هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ى وه‌ك ڕه‌خنه‌گر ناوزه‌دكراون، ونهوهك نه‌بونى میتۆد و تیۆرى ڕه‌خنه‌یى تایبه‌ت به‌خۆمان.
7\ڕایه‌ك هه‌یه گوایه له دواى نه‌وه‌ته‌كانه‌وه شاعیرى جاویدانیمان نییه ، كه شیعره‌كانییان له ئاسمانى فانتازیاى رۆحیهتێكى پڕ ئیستاتیكادا بخولێته‌وه ، ئایا تۆ پێت وایه شاعیرى جاویدانیمان هه‌بێت؟
و\ بۆمن هیچ گرنگ نییه، شاعیرێك هه‌بێت جاویدان بێت و شیعره‌كانى له ئاسمانى فه‌نتازیاى ڕۆحییه‌تى پڕ ستاتیكا بخولێته‌وه! ئه‌وه‌ى بۆمن جێگاى بایه‌خه، شیعرى جوانمان هه‌بێت، ئه‌وه‌ى به كێشه و ئاریشه‌ى ده‌زانم، ئه‌وه‌یه كه جیلێك هه‌یه به‌ته‌واوى خۆى ونكردوه له شیعرى نه‌وه‌ى پێش خۆیدا، جیلێك هه‌یه كه خۆشیان ده‌زانن ئه‌و ته‌كنیك و ستایله كۆتایى هاتوه و كۆڵ ناده‌ن، تێناگه‌ن له‌وه‌ى شیعر پێویستى به ته‌كنیك و شێوه‌ى نوێ هه‌یه، هه‌ر خه‌ریكن به‌و دێڕه درێژ و وشه سواوانهى كه یه‌ك چاره‌كه سه‌ده زیاتره شیعرى كوردى پێ ده‌نوسرێت، یانى ئه‌و ئهزیزانهى به‌و چه‌شنه ده‌نوسن، هه‌سته‌كه‌م زۆركات خۆشیان شیعرى یه‌كتریان لێ تێك بچێت! ئه‌وه‌نده سه‌رسامى یه‌كترن، یانى سه‌یر له‌وه‌دایه، خۆشیان ئاگاى ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه ئه‌و شێوازه له شیعرنوسین به‌سه‌رچوه، به‌ڵام وه‌ك شتێك ده‌یانه‌وێت وانیشانبدهن زۆر به‌وه‌فان بۆى! من هه‌سته‌كه‌م ئه‌مانه كێشه‌ن بۆ ئێمه، نه‌وه‌ك شاعیرى جاویدانى ئه‌و شتانه، ئه‌وجا گه‌ر باس له دونیاى شاعیر به‌گشتى بكه‌ین له ته‌واوى وڵاتاندا گۆڕانكارى زۆر سه‌یر هه‌ستپێده‌كه‌ین، به‌به‌راورد به سهردهكانى ڕابردوو، ئاخر به‌ده‌یان هۆكارى جیهانى و ته‌كنه‌لۆجى وجودیان هه‌یه، له ئاراسته‌كردنى زه‌ویدا، ئیتر ڕه‌نگه زه‌روریش نه‌بێت هه‌بونى شاعیرى جاویدان!
8\ئایا شاعیره گه‌نجه‌كان چى بكه‌ن باشه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌وه‌ى كه هه‌ن ، بوونى خۆیان بسه‌لمێنن ؟ ئایا ئامرازه‌كانى سه‌ركه‌وتن چین و سه‌ره‌تا ده‌بێت له چییه‌وه ده‌سپێك ببڕین ؟
و\ شاعیره گه‌نجه‌كان! پێویسته به‌و ئه‌زمونه بێتامهى نه‌وه‌ى پێش خۆیاندا تێنهپهڕنهوه، پێویسته ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ى له دۆڕان و شكان هه‌یانه، كه‌مى كه‌نه‌وه و بێنه‌پێشه‌وه، به تێگه‌یشتنى خۆیان كار له‌سه‌ر بونیاد و گه‌وره‌كردنى فه‌زاى خۆیان بكه‌ن..
خاڵێك كه‌زۆر گرنگه بۆ شاعیره گه‌نجه‌كان(ئه‌م نه‌وه‌یه) ئه‌وه‌یه كه زێده‌تر له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و ئاڵوگۆڕى بۆچونى یه‌كتربكه‌ن، هه‌سته‌كه‌م به‌هێزترین ئامراز بۆ سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه ئه‌وه‌یه، ببنه خاوه‌نى به‌رهه‌مى ناوازه و نایاب، ئه‌مه‌ش به‌خوێندنه‌وه و خۆمانیفێسكردنێكى خودى و مه‌عریفیانه ده‌كرێت، نه‌وه‌ك دوپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى نه‌وه‌ى پێش خۆیان وتویانه، ئه‌وجا گرنگترین خاڵێك بۆ ده‌ستپێكردن ئه‌وه‌یه كه په‌له‌نه‌كرێت بۆ هاتنه‌پێشه‌وه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كى دیراسیانه و هۆشیارانه بخوێنهێتهوه، دواتر كار له‌سه‌ر په‌یام و دونیا بنى خۆى بكات.. كێشه‌ى شاعیره گه‌نجه‌كان ئه‌وه‌یه خهریكهوه وه‌ك نه‌وه‌ى پێش خۆیانیان لێدێ! مه‌به‌ستم ئه‌و ژیانه سه‌یره‌ى شاعیر و نوسه‌ره‌كانى ئێمه‌یه كه گوناهه نه‌وه‌ى نوێ توشى ئه‌و ژیانهبن، ئه‌و ژیانه‌ى پێكهاتوه، له چونه سه‌ركارێك و دواتر هاتنه بازاڕ و بینینى براده‌ر و شه‌وانیش تا دره‌نگانێك خواردنه‌وه، ئه‌ى ئه‌زیزم به‌رێزتان كه‌ى فریاى خوێندنه‌وه ده‌كه‌ون؟! پێویسته نه‌وه‌ى نوێ زۆر ئاگایانه و وردتر ئیش له‌سه‌ر خۆى بكات.
تێبینى: ئه‌م وتووێژه له پاشكۆى نسێ بڵاوبۆته‌وه له ژماره (22)،
24-12-2012.