
دۆزی سه‌رده‌شت عوسمان و ،ناهه‌قی به ئازادی و به دادگا‌و مرۆڤایه‌تی.
سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگ تا تیرۆرنه‌کرا، که‌س نه‌یده‌ناسی و نه‌یده‌کرده سومبۆڵ، نه ڕۆژنامه‌نوسێکی ناسراوو نه سیاسیه‌کی گرنگ بوو، زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی به‌ناوێکی نه‌هێنی بڵاودهکردنهوهو ڕه‌نگه که‌م که‌س بابه‌ته‌کانی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگی خوێندبێته‌وه، هه‌ڕه‌شه لێکردن و فڕاندنی له‌به‌رده‌رگای کۆلێژه‌که‌یدا به‌ڕۆژی ڕووناک و له پایته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیمکوراتی کوردستاندا و دواتر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی کرده ڕه‌مزی ناحه‌قی و سه‌رکووتی ئازادی و بێڕێزی به‌سه‌رجه‌م به‌هاکانی خه‌ڵکی کوردستان،ته‌نها به‌م هۆیه‌وه و به‌هۆی ئه‌م ناحه‌قیه هه‌موو له‌جێگه‌ی خۆمان هه‌ستاین وناڕازی بووین، به‌رده‌م سهفارهتهکهنمان گرت، شاره‌کانی کوردستان بوونه شوێنی هاتنه ده‌نگی جه‌ماوه‌ری و مه‌حکومکردنی ئه‌وتاوانه.
پارتی دیموکراتی کوردستان و ده‌زگای پاراستنی له‌ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه زومی چاوی خه‌ڵکیان له‌سه‌ره‌و زۆربه‌ی ئاماژه‌کان ده‌چنه سهرئهوهو پارتی و خێزانی بارزانی به تۆمهتباردهزانن.
پارتی دیموکرات ڕێک به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه خه‌ریکی هه‌ڕه‌شه‌و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌کردن و ئهستۆپاککردنهوهی خۆیه‌تی له‌م دۆزه‌دا،به‌ڵام به هێڵێکی ناڕیک وناواقعی.
له‌دوایین زنجیره‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌دا ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌شت بکه‌نه تاوانبار‌و تیرۆریست و دادگایه‌کی کارتۆنی ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریه بکات، یاریه‌ک که هیشتا به‌ته‌واوی ده‌ستی پێنه‌کردووه خه‌ڵک و ئازادی خوازان ده‌زانن سیناریۆو ملهوڕی زیاتر هیچیترنیه.
دۆزی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ نه‌له‌به‌ر بابه‌ته‌کانی،نه‌له‌به‌ر زانابوونی، نهلهبهرسیاسیبوونی گهوروهو میحوه‌ریه، بگره لهبهربێتاوانبوون وغهدرێک که‌له‌خودی سهردهشتو ئازادی ده‌کرێت له‌سۆنگه‌ی ڕاوقهڵهمی ئازاد‌دا ده‌بێته سه‌رتاسه‌ری.
ئه‌م دۆزه ههتائێساش حه‌ڵقه‌ی ته‌واونه‌بووی تیرۆری ئازادیخوازانه که بهنهزیرعومهرو ڕێناس و چه‌ندانی تر له‌ناوچه‌ی بادینان له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 90دا ده‌ستی پێکردو دواتر عه‌بدولستار و سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت و قوربانیه‌کانی 17ی شوباتی هاته‌سه‌ر.
دۆزێک له‌نێوانی تیرۆر‌و کۆنه‌په‌رستی و چه‌ک و تاریکی له‌لایه‌ک و ئازادی ومافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌کیتر، که‌هیچ کات نه ده‌سه‌ڵاتی یترۆر هه‌ست به ئارامی ده‌کات و نه ئیدیعاکانی ئازادی و دیموکراتی له فیشه‌که‌کانی گیانی ئازادی خوازان زیاتر ده‌ڕوات.
کورتوپوخت هه‌وڵدان بۆ سینارێۆی به تیرۆرسیتکردنی سه‌رده‌شت و یان دادگای کارتۆنی و یان تۆمه‌تبارکردنی چه‌ند که‌سێک و بهملداهێنانی ئه‌م دۆزه به‌سه‌رچه‌ند ده‌مووچاوی ئاماده‌کراودا ئه‌وه‌ندی زیانی بۆپارتی دیموکرات و خێزانی بارازانی هه‌یه هێنده ناتوانێت به خراپ به‌سه‌ر ئازادیخوازی و دۆزه‌که‌دا بشکێته‌وه.
پارتی دیموکرات به‌وکاره‌ی هه‌موو قسه‌کانی خۆی له‌سه‌رئازادی و داگاکان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌ره‌ی ئازادی و ڕه‌خنه‌گرتن وهه‌زاران هێماوپرسیاردانان له‌سه‌رئه‌م هێزهدروستدهکات و له‌هه‌مانکاتیشدا به‌ره‌یه‌کی فراوانی خه‌ڵک دژبهمکاره هه‌میشه ده‌خاته هه‌ستان و ناڕه‌زایه‌تیه‌وه.
ئه‌میر قادر