خۆهه‌ڵواسین به په‌که‌که‌وه: شۆرگه‌یه‌ک بۆ خۆپاککردنه‌وه
تێرۆرکردنی سێ ژنی سیاسیی کورد( ساکینه و فیدان و له‌یلا) له پاریس، به‌هه‌موو به‌هاو مۆراڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کارێکی تێرۆریستانه‌یه. هه‌موو ئاماژه‌کانیش، ده‌ستێکی تاوان بۆ نه‌یارانی ئاشتیی نێوان په‌که‌که‌و ده‌وڵه‌تی جه‌نتای( ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ریی- Junta) تورکیه درێژ ده‌که‌ن.
ئه‌مه هه‌لێکی گه‌وره‌یه بۆ کورد له ئاستی گشتیی‌دا و بۆ کورده‌کانی تورکیه( کوردستانی باکوور) به‌تایبه‌تیی، ته‌واوی هێزو قورسایی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا،به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیی و جه‌ماوه‌ریی بۆریسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌م تێرۆره و تێرۆرکردنی گه‌لێکی 15 میلیۆنیی به قه‌ده‌غه‌کردنی زمان و کو‌لتوور و فیکری کوردیی، به وێرانکردنی کوردستانی تورکیه‌و راگرتنی له‌شوێنێکدا ،که دواکه‌تووترین شوێنی ئه‌وروپا ( تورکیه خۆی به به‌شێک له ئه‌وروپا ده‌زانێت)، له رووی خزمه‌تگوزاریی و ستانده‌ردی گوزه‌رانی دانیشتووانه‌که‌یه‌و، بێت.
تێرۆرکردنی ئه‌م سێ ژنه کورده، راسته زیانێکی زۆره بۆ په‌که‌که و دۆزی سیاسیی کورد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیراده سیاسییه‌ی گه‌لی کورد به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و عه‌قڵانیی مۆبه‌ڵایز بکرێت، قازانجه‌کانی ئه‌م تێرۆرکردنه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی سیاسیی و کو‌لتووریی کورد له تورکیه‌دا به ده‌یانجار له تێرۆرکردنه‌که‌یان که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ و ده‌وڵه‌تی تورکیه له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌ته‌واویی ده‌هێنرێته ژێر پرسیاره‌وه. سه‌ره‌نجامیش ئه‌ردۆگانیزم وه‌ک مۆدێلێکی لیبراڵیی له خه‌لافه‌تی عوسمانیی، باجێکی قورسی ئه‌م تێرۆرکردنه، له‌ناوه‌نده جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ و ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا ده‌دات.
هێشتا زووه له‌وڵاتێکی وه‌ک فڕانسه‌دا، ده‌ستی تاوان بۆ لایه‌نێکی دیاریکراو به یه‌قینه‌وه درێژ بکرێ. ده‌کرێ ناسۆنالیسته تورکه‌کان بن، ده‌کرێ نه‌یارانی ئاشتیی نێوان گه‌لی کورد و تورک بن: له‌وانه ده‌وڵه‌تانی ئێران،ئیسرائیل، ئه‌مێریکا و ته‌نانه‌ت سوریه‌ش، یان حیزبێکی کوردیی به یارمه‌تیی داموده‌سگا موخابه‌راتییه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمیی ئه‌نجامی دابێت. ده‌شکرێ ته‌نانه‌ت، که‌سانێکی ده‌ستڕۆیشتووی ناو په‌که‌که بن و له توندڕۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن، بۆ ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م پرۆسێسی گفتوگۆی ئاشتییه‌وه، ئه‌م تێرۆره‌یان کردبێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان زیاتر بۆچوونی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌یه‌و بۆ خۆڵکردنه چاوی رای گشتیی، ئه‌مه ده‌ڵێت.
له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا به‌رپرسیاره‌تییه مۆڕاڵیی و سیاسییه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی تورکیه، چونکه ئه‌وانن ته‌شقه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی به پرۆسێسی ئاشتییه‌وه ده‌که‌ن و هه‌موو جارێک بۆ کاتکوشتن و خۆسازدانه‌وه، مانۆڕێكی له‌م چه‌شنه به‌ڕێ ده‌خه‌ن.
ده‌مه‌وێ بێمه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که، هه‌نووکه گه‌لی کورد به‌گشتیی، به دۆخه شاعیرانه باوه‌که‌ی کورده‌واریی بێت، زامداره و خوێنێ لێ ده‌چۆڕێت. له‌م نێوه‌نده‌دا…حه‌ماسی نه‌ته‌وه‌یی قوڵپ ده‌دات و شیعر فڕكه‌ی دێت. که‌سانێکی به‌رچاو، له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی گرینگ و چاره‌نووسساز قسه‌یان هه‌رگیز نه‌کرد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م تێرۆرکردنه، ده‌یانه‌وێ ئه‌ستۆپاکیی بۆ بێ هه‌ڵوێستییه‌کانیان نیشان بده‌ن و سه‌رکزکردنه‌کانی پێشووتریان بشارنه‌وه‌و له حه‌مامه‌که‌ی په‌که‌که‌دا خۆیان پاک بکه‌نه‌وه.
زۆر نووسه‌رو رۆشنبیری سیاسیی و زۆر حیزبی کوردی و گرووپی چالاکوان و رێکخراوی مه‌ده‌نیی…………….تاد له‌سه‌ر تێرۆرکردنی سیمبۆڵی ئازادیی ( سه‌رده‌شت عوسمان)، ده‌نگ له تاشه به‌رده‌وه هات، ده‌نگ له‌وانه‌وه نه‌هات. له‌سه‌ر کوشتنی (10) لاوی کورد له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستاندا، ده‌نگ له مۆگابییه‌وه هات ده‌نگ له‌وانه‌وه نه‌هات، بگره لایه‌نگریی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌کرد و ده‌یانگوت ئه‌وه ده‌ستی ئێرانی تێدایه و ئه‌زموونی هه‌رێم ناشیرین ده‌کات! له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشووشدا، پارتیی به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه گه‌مارۆی ئابووریی خستبووه سه‌ر کورده‌کانی کوردستانی سوریه و به دڵڕه‌قترین شێواز، برسیی ده‌کردن و له‌سه‌رمادا ره‌قی ده‌کردنه‌وه، زۆرێک له‌مانه گمه‌یه‌کی کۆترانه‌و منگه‌یه‌کی شاعیرانه‌یان لێوه نه‌هات!
هاوکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆتێستکردنی تێرۆری ئه‌م سێ ژنه ئازادییخوازه، دژ به ده‌وڵه‌تێكی داگیرکاره، چونکه دژ به شۆڤینیزمی تورکیی و عه‌سکه‌رتارییه‌تی که‌مالیزمه، ئیتر ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه له‌ڕێی هاوسۆزییه‌وه بۆ په‌که‌که، له‌سه‌ر تاته‌شۆره‌که‌ی په‌که‌که، خۆیان بشۆن و دواتر هه‌ندێ بۆنی کوردایه‌تیی له‌خۆیان بده‌ن و به جلێکی ئوتووکراوه‌وه شیعر بۆ گه‌ریلا و په‌خشان بۆ قه‌ندیل و وتار بۆ ئاپۆ و لێکدانه‌وه‌ی سیاسیی بۆ کوردستانی باکوور بکه‌ن!
ئه‌م دووالیزمه سیاسییه‌ی هه‌ندێ تاکی کورد و هه‌ندێ حیزبی کوردیی گرتووه‌ته‌وه، وه‌ک خۆره‌ی سیاسیی، که‌رامه‌تی ئینسانیی ئه‌وانی به‌ته‌واویی ره‌زیل کردووه. ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ته‌شریعیی و ته‌نفیزیی سه‌رده‌می به‌عس، ره‌فیق حیزبییه به‌عسییه‌کان که پله‌ی زۆر باڵایان هه‌بوو، هه‌ندێکی تریان موسته‌شار و پیاوخراپی کوردستان بوون، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی به‌عس بوون، تازه‌کانیش ئه‌زبه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کوردیین و ته‌نیاو ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه‌کانیان و پۆسته‌کانیان و جێگه و رێگه‌یان له‌لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی… که پێشتر بۆ هیچ رووداوێک، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد له‌هه‌رێم ته‌ره‌فێک بووبێت تێیدا قسه‌یان ناکرد، که‌چیی هه‌نووکه به لێشاو که‌وتوونه‌ته چڕینی گۆرانیی و شیعر‌و وتاری حه‌ماسیی بۆ تێرۆرکردنی ( ساکینه و فیدان و له‌یلا).
به‌زمانی شیعره‌کانی شاملۆوه، دنیایه‌کی سه‌یره گوڵم……………..!
کامیار سابیر