ئیسلامییه‌كان دیكتاتۆرن … به‌ختیار محه‌مه‌د
((گیانی زانست ڕه‌خنه‌یه)).(1)
پێموایه شتێكی ئه‌سته‌م نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بزانین، كه ئیسلامییه‌كان هه‌رگیز نابنه دیموكراسیخواز و هه‌رگیز باوه‌ڕیان به چه‌مكی دیموكراسییه‌ت نییه (به تایبه‌تیش، كه قسه‌مان له‌سه‌ر بواری ژیانی سیاسی و سیستمی سیاسی بێ). ئه‌وان به خۆشیان به ئاشكرا ده‌ڵێن (به تایبه‌تیش ڕادیكاڵكانیان)، كه باوه‌ڕیان به چه‌مكی دیموكراسییه‌ت نییه. ده‌شێ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ بێ: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان گومانێكی ئه‌خلاقیی و ئایینی‌یان له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌ها ئه‌خلاقیی و فكرییه‌كانی ڕۆژئاوا (ژیاری نوێمان) هه‌یه؛ دووه‌میشیان، ئه‌وان نایانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ئایین،چ له ژیانی تاكدا بێ و چ له ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا بێ، كه‌م ببێته‌وه ( ئا كتومت ترسی ئیسلامییه‌كان له دیموكراسییه‌ت له‌مه‌دایه. لێره‌شدا ئه‌گه‌ر به‌م لۆژیكه بێ، ئه‌وا هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان ده‌بنه قوریانیی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاریی، كه پێی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی ئایین). هه‌ڵبه‌ت، لێره هزری تۆتالیتاریی ئایین، به ته‌واویی دژ به هزری فره‌ڕه‌هه‌ندیی و ڕێژه‌یی چه‌مكی دیموكراسییه‌ته. ئایین به‌خۆی ئایدیۆلۆژیایه‌كه (ئایدیۆلۆژیایه‌كی تۆتالیتاریی– به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بیكه‌یته گوتارێكی سیاسی) دژی دیموكراسییه‌ته (به واتای ئایین خۆی له خۆیدا گه‌وهه‌رێكی دیكتاتۆرانه‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كه‌شی بێ، شه‌رعیترین دیكتاتۆرییه‌ت له‌ناو ئایینه‌كاندا هه‌یه)؛ ئایین گوتارێكه هه‌م له‌وی دیكه ده‌ترسێ، هه‌م ئه‌وی دیكه‌ش ده‌ترسێنێ. هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی خۆی تۆقیوه، هه‌م ده‌ره‌وه‌ی خۆشی ده‌تۆقێنێ. ئایین له‌یه‌ك كاتدا هه‌م هێرش ده‌كا و هه‌م به‌رگریش له‌خۆی ده‌كا. ده‌شێ ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی دووفاقانه‌ی هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌كی تۆتالیتاریی داخراو بێ (ئنجا چ دنیایی،چ میتافیزیكیی بێ). ئا ئه‌م خه‌سڵه‌ته (یان دیارده‌یه) به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئایین، كۆمه‌ڵگه‌ی داخراو و تاكی چه‌پێندراوی دووڕوو به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئه‌مڕۆ ئیمانداره‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا تاكی له‌م جۆره‌ن؛ ئه‌و تاكانه‌ی له نێوان ویستی ئازاد و جه‌به‌روتی ئایدیۆلۆژیای ئاییندا سه‌رلێشێوا و تێك‌شكاون؛ كه نازانن چۆن واقیعی كاتهكی ئه‌م دنیایه له‌گه‌ڵ ئه‌و دنیای هه‌تا هه‌تایی خه‌یاڵیی و گریمانه‌یی (به‌هه‌شت) دا بگونجێنن. تاكی ئیمانداری ئێمه له نێوان خه‌یاڵی چوونه به‌هه‌شت و خۆشه‌ویستی ئه‌م دنیایه‌دا، شڵه‌ژاو و سه‌رگه‌ردانه. ئه‌و ده‌زانێ (یاخود هه‌ست به‌وه ده‌كا)، كه ناتوانێ له پێناو به‌هه‌شت و خۆشه‌ویستی خوادا واز له بته خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌م دنیایه بهێنێ: بتی پاره و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌رمایه. ئێستا تاكی ئیمانداری ئێمه به ناچاریی دوو خوا ده‌په‌رستێ: خوای میتافیزیكیی و خوای پاره؛ خوای قورئان و خوای سه‌رمایه. تاكی ئیمانداری ئێمه دوو عیشقی هه‌یه: عیشقی خوا و عیشقی سه‌رمایه. عیشقێك بۆ به‌هه‌شته، عیشقێكیش بۆ خۆشییه‌كانی ئه‌م دنیایه‌یه. هه‌ڵبه‌ت كێشه‌ی ئه‌خلاقیی هه‌ره گه‌وره‌ی ئایینیش له‌وه‌دایه، كه ناتوانێ له پێناو خوای ڕاسته‌قینه‌دا (خوای ته‌ورات و قورئان و ئینجیله‌كان)، وا له مرۆڤ و په‌یڕه‌وانی خۆی بكا واز له په‌رستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و په‌رستنی هێما ماددییه‌كانی ئه‌م دنیایه بهێنن. ئه‌و كاتانه‌ش، كه ئیماندار واز له سیفه‌ت و دیارده په‌رستراوه‌كانی ئه‌م دنیایه ده‌هێنێ، ئه‌وا یان گۆشهكیر ده‌بێ و ده‌بێته زاهید؛ یانیش ده‌بێته توندڕه‌و و تیرۆریست. پێشده‌چێ هه‌موو گۆشه‌گیر و توندڕه‌وه‌كان، به‌هه‌شتی خوایان خۆشتر بوێ له خۆشییه مادییه كاتییه‌كانی ئه‌م دنیایه. ئا له‌م كاتانه‌شدا تاكه وه‌زیفه‌یه‌ك، كه بۆ دنیا و له‌پێناو دنیادا بمێنێته‌وه، ته‌نها پووچكردن و وێرانكردنیه‌تی. لێره‌دا خود (له ناو ده‌مارگیریی و توندڕه‌وییدا)، كه وێران بووه، ده‌یه‌وێ جیهان و ئه‌وی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا وێران بكا (ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی جاریش واقیعی ژیانی كه‌سی توندڕه‌و، واقیعێكی پووچ و وێرانكراوه: ژیانێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وێرانی هه‌یه). هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئیماندارێكی توندڕه‌و خودی خۆی لێ ون بووه، به‌ڵام خودێكی دیكه له خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌كا (تهقهمموس ده‌كا). بێگومان ئه‌م خوده به‌رجه‌سته كراوه هێما ئایدیۆلۆژیی و هێما ئایینییه‌كانه. خودی توندڕه‌و ئه‌و كاته به ئاگا دێته‌وه، كه ده‌زانێ ملكه‌چی خودێكی دیكه‌ی باڵاده‌سته (ئه‌مه له ده‌روێشه‌كانی ناو هه‌ر حزبێكی سیاسیش به‌دی ده‌كرێ، كه ده‌بنه ملكه‌چی ڕه‌های سه‌ركرده‌كانیان)؛ كه‌واته توندڕه‌و له نێوان خودی خۆیدا و خودی ئه‌وی دیكه‌ی باڵاده‌ستدا، كه‌سایه‌تییه‌كی له‌تكراو و دووڕووه. لێره‌وه خودی ئیماندار وخودی ئایدیۆلۆژیی، له‌ناو ئیراده‌ی خودی باڵاده‌ستدا ده‌توێنه‌وه و له ژێر فه‌رمانی ئه‌م ئیراده‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كی بێ ئیراده، ده‌شێ له نێوان ویستی باڵاده‌ستی ئه‌وی دیكه‌دا و ویستی سروشتی خۆیدا، كه‌سایه‌تییه‌كی دووڕوو بێ. ئا ئه‌مه‌یه دووفاقیی له كه‌سایه‌تی ئیمانداری ئێمه‌دا و ناكۆكی له نێوان جه‌سته و ڕۆح‌دا. هه‌ڵبه‌ت خود هه‌ر ته‌نها ئه‌و كاتانه ده‌توانێ خودێكی ڕاشكاو بێ، كه خودێكی سه‌ربه‌ست و ئازاد بێ له چنگی ده‌سه‌ڵاته خۆسهپێنهكاندا؛ به‌ڵام دیاره ئایینیش یه‌كێكه له‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنانه، كه ئازادییه سروشتییه‌كان له تاك به‌رزه‌فت ده‌كا؛ كه‌واته زۆربه‌ی جار ئایین (وه‌ك هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌كی تۆتالیتاریی داخراو)، كه‌سایه‌تییه‌كی تاكی ناكۆك و دووفاق به‌رهه‌م ده‌هێنێ: ناكۆك و دووفاق له نێوان سروشتی ئازادی مرۆڤبوونماندا و یاسا تونده میتافیزیكیی و ئاكارییه‌كانی شه‌ریعه‌تدا.(2) لێره‌شدا ئێمه تاكێكی ئیمانداری موسڵمان ده‌ناسین، كه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا حه‌زی له پاره و ژنی جوانه و له بواری سیاسیش‌دا حه‌زی له ده‌سه‌ڵاته؛ هه‌ر كه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتداریش، به ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه مافی هه‌موو ئه‌وانی دیكه پێشێل ده‌كا. لێره‌دا مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی ئیسلامییه‌كان له‌وه‌دایه (وه‌ك هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری دیكه‌ی دنیایی، كه به ناوی سه‌روه‌ریی یاساوه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن)؛ ئه‌وانیش به ناوی شه‌ریعه‌تی دادپه‌روه‌ری خواوه، مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن. جارێ ئه‌وان پێش هه‌موو شتێك، دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی ئازادییه‌كانی تاكن (له ڕاستیشدا ئازادییه‌كانی تاك، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو ئایدیۆلۆژیا و ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی تۆتالیتاریی داخراو). هه‌ڵبه‌ت – وه‌ك ده‌شزانین – تاك له گوتاری ئاكاریی ئاییندا، هه‌میشه تاكێكی تاوانبار و گوناهباره. دیاره تاكی گوناهباریش ناتوانێ به ته‌واویی تاكێكی خاوه‌ن ماف و ئازاد بێ؛ به‌و پێیه‌ش تاكی گوناهبار، كه (له ڕووی ده‌روونیی و ڕۆحییه‌وه) ئازاد نه‌بوو، ناتوانێ ویست و توانا عه‌قڵییه‌كانی خۆی پێش بخا. له ڕاستیدا عه‌قڵی مرۆڤی ئیماندار، عه‌قڵێكی ئازاد نییه؛ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو عه‌قڵێكه له ئازادیی تۆقیوه؛ سه‌رباری ئه‌مه‌ش عه‌قڵێكه له پرسیاری لۆژیكیی و عه‌قڵانیی تۆقیوه. زۆربه‌ی ئیمانداره‌كان ناتوانن پرسیاری عه‌قلانیی و مه‌عریفیی له خۆیان بكه‌ن، نه‌وه‌ك به‌ردی گومان، گۆمی مه‌ندی ئیمانه‌كه‌یان بشڵه‌قێنێ {هه‌ندێ جار قورئان به چه‌مكی ” ته‌نها زانینی خوا” وه‌ڵامی پرسیاره عه‌قڵانییه میتافیزیكییه‌كانی مرۆڤ (ئیمانداره گومانكارهكانی خۆی) ده‌داته‌وه؛ واته مرۆڤ نابێ بیركردنه‌وه‌ی گوماناویی له مه‌سه‌له‌ی بوونی گه‌ردوون و بوونی خوا و بوونی ئایینه‌كان هه‌بێ. ئه‌م گومانه له‌ناو ((زانینی ڕه‌های خوادا))، (كه دووره له ئاستی عه‌قڵی دیاریكراوی مرۆڤه‌وه و بۆیه‌ش مرۆڤ هه‌رگیز په‌ی پێ نابا) ده‌بێ ببێته یه‌قین. واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شت هه‌یه، كه مرۆڤ په‌ی پێ نابا و ته‌نها خوا ده‌یزانێ، بۆیه مرۆڤ نابێ هیچ گومانێك بكا، به‌ڵكو ده‌بێ بڕوای ته‌واویشی به هه‌موو شته پیرۆزه‌كانی ئایین و ئیراده‌ی خوا هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت خواپه‌رستیی ده‌بێ یه‌قینی تێدا بێ: خوا هیچ گومانێك له ئیمانی به‌نده‌كانی قبووڵ ناكا. هه‌ر پرسیارێكیش، كه وه‌ڵامی نه‌بوو، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌لای خوایه و ته‌نها ئه‌و ده‌یزانێ؛ كه‌واته نابێ ئیماندار هیچ گومانێكی هه‌بێ، به‌ڵكو ده‌بێ بشترسێ له‌وه‌ی، كه له ئاكامی ئه‌م گومانه‌دا، دووچاری كوفر و گوناه ببێ}؛ كه‌واته ترس له ئازادیی و له پرسیار كردن، خه‌سڵه‌تی هه‌موو ئه‌و كۆیلانهیه (كۆیله‌ی جه‌سته‌یی و كۆیله‌ی ڕۆحیی)، كه ده‌شێ له‌هه‌مان كاتدا هه‌م دڕنده و هه‌م جه‌للادیش بن. زۆربه‌ی ئیسلامییه‌كان و دینداره ئوسوڵییه‌كان، له‌ناوه‌وه‌ی خۆیاندا كۆیله‌ن و له ئاست ده‌ره‌وه‌ی خۆشیاندا – له ئاست ژن و خوشك و منداڵه‌كانیان و له ئاست جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا – جه‌للادن. ئا ئه‌مه ویستێكه كه‌سایه‌تی دووڕوو و دووفاق به‌رهه‌م ده‌هێنێ؛ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی، كه ناتوانێ له نێوان ئیمان و واقیعدا یه‌كڕوو و ڕاستگۆ بێ؛ ئه‌وساش پیرۆزیی جه‌به‌روتی ئیمان، یان پاڵی پێوه ده‌نێ ببێته كه‌سێكی سازشكار و دووزمان و دووڕوو{هه‌ندێك له‌و ئیماندارانه بۆ پاساوی هه‌ڵوه‌سته دووڕووه‌كانیان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، ئه‌و په‌نده زۆر به‌كار ده‌هێنن، كه دبێژه: ((مه‌ڕ به پێی خۆی و بزنیش به پێی خۆی)) }؛ یانیش ئه‌م ئیمانه پاڵ به ڕادیكاڵهكانیانهوه ده‌نێ، كه له ئاست واقیعدا توندڕه‌و بن و به ڕه‌هایی هه‌موو شتێكی ئه‌م واقیعه – بێجگه له خۆیان – ڕه‌ت بكه‌نه‌وه؛ ئه‌مه‌ش دیاره به‌رهه‌مه‌كه‌ی له سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كاندا به‌دی ده‌كه‌ین. به‌هه‌ر حاڵ ئێمه لێره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین، كه ئیسلامییه‌كان هه‌رگیز نابنه دیموكراسیخواز؛ چونكه ئه‌وان له قۆناغ و سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییاندا پشت به حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستن (یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتی پێ ببه‌ستن). شه‌ریعه‌تیش به‌ده‌ر له فه‌رمایشت و حوكمه‌كانی خۆی (حوكمه‌كانی خوا)، هیچ فه‌رمایشت و حوكمێكی دیكه به ڕاست نازانێ. لێره‌شه‌وه گوتاری ڕه‌هایی ئه‌م شه‌ریعه‌ته، دژ به گوتاری ڕێژه‌یی و فرهدهنگیی و دیموكراسییه‌ته. هه‌ڵبه‌ت له‌ناو ئه‌م گوتاره ڕه‌هایه‌دا هه‌رگیز جێگه‌ی گوتاری ده‌نگی جیاواز و دیموكراسییه‌ت نابێته‌وه. ئا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێ حوكمی ڕه‌های كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وان به‌ده‌ر له حه‌قانیه‌تی شه‌ریعه‌تی قورئان، دان به حه‌قانیه‌تی هیچ یاسا و ده‌ستوورێكی دیكه دانانێن، ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌تی هه‌موو یاسا و ده‌ستوورێك – به‌ده‌ر له قورئان – دهپووچێنێتهوه و ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. لێره‌ش له جێی خۆیدایه، كه له خۆمان بپرسین: ئایا ئه‌م ڕه‌ت كردنه‌وه‌یه گه‌وهه‌ری هه‌موو دیكتاتۆرییه‌تێك نییه؟ هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه پێده‌چێ، كه هه‌موو دیكتاتۆرییه‌تێك شه‌رعیه‌تی ساخته‌ی خۆی هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت له ئاییندا ئه‌م شه‌رعیه‌ته ساخته‌یه، شه‌رعیه‌تێكی پیرۆزیشه. لێره‌شه‌وه – وه‌ك گوتمان – شه‌رعیترین دیكتاتۆرییه‌ت له‌ناو ئایینه‌كاندا هه‌یه. وا دیاره ئایینه‌كان له نێوان خۆشیاندا لێبوورده و دیموكراسیخواز نین؛ به‌و پێیه‌ی، كه ئایینه‌كان له ڕێگه‌ی باوه‌ڕی تۆتالیتاریی و سیفه‌تی ڕههاییانهوه، دان به بوونی یه‌كتردا نانێن. ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ك نموونه هه‌ر سێ ئایینه ئاسمانییه‌كه وه‌ربگرین، ئه‌وا ئایینی یه‌كه‌م (یه‌هوودییه‌ت)، دان به هیچ كام له دوو ئایینه‌كه‌ی دیكه (مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام) دا نانێ. ئایینی دووه‌میش دان به ئایینی سێیه‌مدا نانێ. ئایینی سێیه‌میش، ئه‌گه‌رچی دان به ڕه‌وایه‌تی به ئیلاهی بوونی ( به ئاسمانیی بوونی) هه‌ردوو ئایینه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌نێ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ زه‌مه‌نی ئێستا نا، به‌ڵكو بۆ زه‌مه‌نی ڕابردوو ڕاسته. واته له‌گه‌ڵ هاتنی ئیسلام ئه‌م دوو ئایینه (له گۆشه‌نیگای ئیسلامه‌وه)، شه‌رعیه‌تی خواپه‌رستییان پێوه نامێنێ. به واتایه‌كی دیكه بڵێین: ئه‌وان ده‌بن به به‌شێك له مێژووی ڕابردووی خواپه‌رستیی (به دیاریكراویش: مێژووی یه‌كتاپه‌رستیی).(3) لێره‌وه بانگه‌شه‌ی سیفه‌تی لێبوورده‌یی ئایینه‌كان، درۆیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه. (باشه، ئێمه لێره حه‌قی خۆمانه بپرسین: ئه‌گه‌ر لێبوورده‌یی ئه‌مه بێ؛ واته ڕه‌تكردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری بێ؟ ئه‌دی ئاخۆ نالێبوورده‌یی ده‌بێ چۆن چۆنی بێ؟). به‌هه‌ر حاڵ له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئێمه نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین، كه ئایین له چوارچێوه‌ی په‌ره‌ستاندنی مێژوویی خۆیدا، له ئایدیۆلۆژیایه‌كی (سیستمێكی) ڕۆحییه‌وه بووه‌ته ئایدیۆلۆژیایه‌كی (سیستمێكی) سیاسی و ماددیی؛ له ده‌سه‌ڵاتێكی ڕۆحییه‌وه بووه‌ته ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌مه‌نیی (دنیایی)؛ له ڕێبازێكی خواپهرستییشهوه بووه‌ته ڕێبازێكی ده‌سه‌ڵاتپه‌رستیی: له هه‌موو بزووتنه‌وه و ده‌سه‌ڵاته ئایینییه‌كاندا، ئێمه ئه‌م گۆڕانه دراماتیكییه نه‌رێنییه به‌دی ده‌كه‌ین (به‌ده‌ر له ئیسلام، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌م وه‌ك ئایین، هه‌م وه‌ك بزووتنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌ده‌ر كه‌وتووه)؛ ئه‌گه‌رچی ئایین هێزێكه وه‌ك هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، كه له هه‌ندێك قۆناغ و سه‌رده‌مدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دنیاییدا هه‌یه، به‌ڵام دیاره له ئاكامدا به‌خۆی ده‌یه‌وێ به‌ناوی حوكمی خواوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دنیاییه بڕووخێنێ و له جێی ئه‌ودا خۆی ببێته ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی – هه‌ڵبه‌ت دنیایی – ڕه‌ها{به واتای ئایین ده‌یه‌وێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان (ده‌سه‌ڵاتی دنیایی و ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحیی) له ده‌ست خۆیدا بن}. ئێستا ئیسلام له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامه‌تیدا له‌م قۆناغه ناعه‌قڵانییه مێژووییه پڕ له شڵه‌ژانه‌دا ده‌ژی. هێزه ئیسلامییه‌كان ده‌زانن، كه سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت به‌سه‌رچووه؛ به‌ڵام ده‌یانه‌وێ به ڕۆحێكی ئیسلامانه، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا بگرن. به كورتی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی تۆتالیتاریی ئیسلامیی دابمه‌زرێنن. هه‌ڵبه‌ت ئێمه نكوڵی له‌وه ناكه‌ین، كه ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر هێزێكی دیكه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و مافه‌یان هه‌یه – له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه – كه ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرن؛ به‌ڵام گرفته‌كه لێره ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ئازادیی و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییه‌ت نییه. ئه‌وان كاتێك – وه‌ك گوتمان – جه‌خت له‌سه‌ر حوكمی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌ن، له‌وێدا ئازادیی و دیموكراسییه‌ت ده‌پووچێنه‌وه و هیچ مانایه‌كیان نامێنێ و به‌ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه و بۆ شه‌ریعه‌تیش ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خۆیان پاوان ده‌كه‌ن. ئا لێره‌شدا به ناوی ئایینه‌وه (قورئان و كه‌لامی خواوه)، دیكتاتۆرییه‌تی ڕه‌ها و تۆقێنه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌كاندا داده‌مه‌زرێ. ڕاسته ئیسلامییه میانڕه‌وه‌كان (یه‌كگرتوو و ئیخوانه‌كان)، وه‌ك ڕادیكاڵه‌كان (سه‌له‌فیی و جیهادییه‌كان) تۆقێنهرێكی سه‌رشێت نین و خوامان لێ ناكه‌نه جه‌للادێكی مرۆڤكوژی ڕه‌ها؛ به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وانیش خه‌ون به حوكمی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های شه‌ریعه‌ته‌وه ده‌بینن. ئا لێره‌شدا مافی مرۆڤ و به‌ها دیموكراسییه‌كان ده‌بنه شتی (دروشمی) پووچ و لاوه‌كی (بێگومان ئیخوانه‌كان ئه‌و خه‌ونه ستراتیژییه‌یان هه‌یه): خه‌ونی ئه‌وه‌ی به زۆر شه‌ریعه‌ت (به واتای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تیۆكراتی ڕه‌ها) به‌سه‌ر هه‌موو تاكێك و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و به‌ڵكو هه‌موو جیهانیشدا بسه‌پێنن. جیاوازییه‌كه لێره له‌گه‌ڵ ڕادیكاڵه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ئیخوانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕۆمانسیانه ئه‌م خه‌ونه یۆتۆپیاییه ده‌بینن (ئه‌مان به فێڵی میانڕه‌ویی ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ده‌سه‌ڵات)؛ به‌ڵام ڕادیكاڵه‌كان بێ ئارام وبێ ئاكام و بێ هووده، واقیعی ژیانی سه‌رزه‌ویمان لێ ده‌كه‌نه دۆزه‌خ. لای ڕادیكاڵه‌كان له نێوان قیامه‌ت و ئه‌م دنیایه‌دا، ته‌نها حه‌قیقه‌تی ڕه‌های حوكمی شه‌ریعه‌ت هه‌یه. میانڕهوهكانیش باوه‌ڕیان به‌م تێزه هه‌یه، به‌ڵام به میكانیزمی سیاسی جیاوازتر و له هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گونجاوی خۆیدا؛ كه‌واته له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئیسلامییه‌كان به‌ناوی خواوه دیكتاتۆرییه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌وساش دیكتاتۆرییه‌ت، پیرۆزیی (قودسیه‌تی) شه‌ریعه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ویستی خوای پێده‌به‌خشرێ. ڕه‌نگه ئاسانترین شتیش ئه‌وه بێ، كه به‌ناوی خواوه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ی و شه‌ریعه‌تیش بكه‌یته سه‌رچاوه‌ی یاساكانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات؛ ئه‌وساش تۆ به‌ناوی خواوه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ها به‌خۆت ده‌به‌خشی، كه ئه‌م دهسهڵاتهشت هه‌بوو ده‌توانی بێ هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌موو شتێك بكه‌ی: ده‌توانی خوا بكه‌یته لایه‌نگری خۆت و شه‌ڕی پیرۆزی هه‌موو نهیارهكانتی پێ بكه‌ی. هه‌مووشمان ده‌زانین، كه ئیسلامییه‌كان و ئایینداره توندڕه‌وه‌كان ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی به‌ناوبانگیان هه‌یه، كه وه‌ك دروشمێكی ئایدیۆلۆژیی و سیاسی له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی ((دوژمنانی خوا)) یه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌ر له‌هه‌ر شتێك بۆ ته‌كفیركردنی ئه‌وی دیكه‌یه. هه‌مووشمان ده‌زانین، كه واتای چه‌مكی ته‌كفیركردن، ده‌شێ تاوانی كوشتنی به‌دوادا بێ. هه‌ربۆیه‌ش ئیسلامییه‌كان هه‌میشه فه‌توای ((ته‌كفیركردن)) بۆ ((دوژمنه‌كانی خوا)) ده‌رده‌كه‌ن، تا سزادان و كوشتن‌یان حه‌ڵاڵ و ڕه‌وا بكرێ (هه‌موومان فه‌توا به‌ناوبانگه‌كه‌ی كوشتنی سه‌لمان ڕوشدی- مان له بیره، كه له‌لایه‌ن ئیمامی خومه‌ینی و شای سعودیه‌وه ده‌ركران. هه‌مووشمان ئه‌و تاوانه قێزهونهمان له بیره، كه ئیسلامییه‌كان د.نهسرحامد ئه‌بوزێدی بیریاری میسریان ناچار كرد ده‌ست له ژنه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرێ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی میسری لێ بسه‌ندرێته‌وه و ده‌ربه‌ده‌ری هه‌نده‌ران بێ و هه‌ر له‌وێشدا سه‌ر بنێتیهوه؛ ئه‌مه له كاتێكدا، كه هێشتا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو). ئێمه دیسان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: ئیسلامییه‌كان هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن دیموكراسیی بن، چونكه ئه‌وان ته‌نها شه‌ریعه‌ت (یاساكانی ئایین) به ڕاستییه‌كی ڕه‌ها ده‌زانن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م شته ساده‌یه‌ش ئه‌وان دیكتاتۆرن و گه‌وهه‌رێكی دیكتاتۆرانه‌یان هه‌یه (من باوه‌ڕ ناكه‌م ئیسلامی سیاسی دیموكراسی هه‌بێ. ته‌نانه‌ت له هیچ ئایینێكیشدا دیموكراسییه‌ت بوونی نییه: دیموكراسییه‌ت به‌رهه‌می ژیاری نوێی ڕۆژئاوایه، بۆیه یان ده‌بێ دژایه‌تی بكه‌ین، یانیش باوه‌ڕی پێبهێنین و په‌یڕه‌وی بكه‌ین؛ پێشده‌چێ له ئاكامدا دژایه‌تی ئیسلامییه‌كان بۆ به‌ها دیموكراسییه‌كان بێ ئاكام و بێ هووده بێ، هه‌روه‌ك چۆن دژایه‌تی مه‌سیحییه‌كانیش له ڕابردوودا بێ ئاكام و بێ هووده و مایه‌پووچ مایه‌وه)؛ به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر قسه‌مان له‌سه‌ر شورا بێ و بڵێین: له ئیسلامدا چه‌مكی (ده‌زگای) شورا – وه‌ك چه‌مك و ده‌زگایه‌كی دیموكراسی – هه‌یه، ئه‌وا له ڕاستیدا شورا هیچ شتێكی به په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ ناچێ: من لێره وای بۆ ده‌چم ، كه شورا شێوه هه‌ره ساده و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی كاری ڕاوێژكردن بێ؛ ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی ئه‌ندامانی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری گرووپێكی دیاریكراودا. واته ئه‌م شورایه له نێوان ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتداری بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامییدا (یان ته‌نها ئایینی ئیسلامدا) ئه‌نجام ده‌درێ. به واتای (س) ی ئیسلامیی ڕاوێژ به (ص) ئیسلامیی ناكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دا (ص) ی ئیسلامیی له ناویش ببا؛ چ جای ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر (ص) هێزێكی نائیسلامیی – عیلمانییش بێ، ئه‌وا (س) ی ئیسلامیی به ناوی شه‌ریعه‌ته‌وه ده‌بێته دیكتاتۆر و هه‌ر به ناوی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی خواشهوه له‌ناوی ده‌با. ئێمه به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كان، نه‌ك هه‌ر په‌رله‌مانێكی ڕاسته‌قینه‌مان نه‌دیتووه، به‌ڵكو ئهنجوومهنێكیشمان نه‌دیتووه، كه له چوارچێوه‌ی خودی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا ڕاوێژی ڕاسته‌قینه‌ی دیموكراسیانه‌ی تێدا بكرێ؛ ئه‌گه‌رچی – وه‌ك ده‌شزانین – دیموكراسییه‌ت به واتای بوونی چه‌ندلایه‌ن و چه‌ند هێزێكی جیاوازه له ئه‌نجوومه‌ن، یان له په‌رله‌ماندا. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا ڕاوێژ بشكرێ له نێوان ئه‌ندامانی (چین، یان نوخبه، یان بنه‌ماڵه) ی فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداردا، هیچ به‌هایه‌كی نییه، ئه‌گه‌ر هات و پرسه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی دیموكراسییه‌ت له ژیانی سیاسی كۆمه‌ڵگه و وڵات‌دا بوونی نه‌بێ؛ باشه، ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌دا هێزی به‌رهه‌ڵستكاری ڕاسته‌قینه‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بوونیان نه‌بێ، ئه‌وا له سایه‌ی دیكتاتۆرییه‌تدا ڕاوێژكردن چ به‌ها و مفایه‌كی ده‌بێ؟ به درێژایی مێژووی ئیسلامیش ئه‌م ئایه‌ته ((و امرهم شوری بینهم))، ته‌نها وه‌ك دروشمێكی سیاسی ماوه‌ته‌وه و ئێمه هه‌مووشمان به چاوی خۆمان ده‌بینین، كه چۆن ئه‌مڕۆ وه‌ك نه‌ریتێكی سیاسی له هه‌موو په‌رله‌مانه نادیموكراسییه‌كانی وڵاتانی ئێمه‌دا، ئه‌م ئایه‌ته وه‌ك دروشم هه‌ڵده‌واسرێ. ئه‌م دروشمه (ئایه‌ته) واقیعی سیاسی دیماگۆكیانهی په‌رله‌مانه كارتۆنیه‌كانی ئێمه ده‌گه‌یه‌نێ . ئێمه نازانین په‌رله‌مانی ئێمه (په‌رله‌مانی كوردستان)، چ پێوه‌ندییه‌كی به‌م ئایه‌ته‌وه هه‌یه؟ ئاخۆ په‌رله‌مانی ئێمه دیموكراسییه‌كی عه‌لمانییه؟ یان دیموكراسییه‌كی ئیسلامییه؟ یانیش ئه‌مه لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه و هه‌لپه‌رستانه‌ی هه‌مان ئه‌و سیاسته دیماگۆكییهیه، كه له هه‌موو وڵاته نادیموكراسییه‌كانی جیهانی ((ئیسلامه‌تی)) ئێمه‌دا به‌دی ده‌كرێ؟ پێدهچێپهرلهمانی كوردستانیش نه‌یتوانیبێ ئه‌م سیاقه ته‌قلیدییه نادیموكراسییه به‌جێبهێڵێ (ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له نێوان بێ توانایی و نائومێدیی و سه‌فسه‌ته و زۆربڵێی ئۆپۆزۆسیۆن و هه‌ژموون و بێ باكی ده‌سه‌ڵاتدا، زه‌لیل بووه؛ ئه‌وه ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م په‌رله‌مانه هیچ هێز و ئیراده‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووبێ) . به‌هه‌ر حاڵ من لێره ده‌مه‌وێ بڵێم: ئایین (به حوكمی گه‌وهه‌ره تۆتالیتارییه‌كه‌ی) دیوكراسییهت ڕه‌تده‌كاته‌وه؛ بۆیه ده‌بێ دیموكراسییه‌تی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ؛ تا فه‌زای گشتی كۆمه‌ڵگه‌ش له كه‌ش و هه‌وای دیموكراسییه‌ت نزیك ببێته‌وه (سه‌پاندن به مانای توند و تیژیی نا، به‌ڵكو به مانای واقیعێكی مه‌عریفیی نوێ، كه هه‌موو كایه‌كانی ژیانمان بگرێته‌وه). ئایین خۆی ناتوانێ دیموكراسی بێ، به‌ڵام ده‌بێ وای لێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ دیموكراسییه‌تدا بژی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژووی ئه‌وروپادا له ئاست ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌دا بینیمان). له دوماهیشدا و له دوا بۆچوونمدا دبێژم: ئیسلامییه‌كان وه‌ك كۆمۆنیسته‌كان گه‌وهه‌رێكی (مه‌عده‌نێكی) دیكتاتۆرانه‌یان هه‌یه. هه‌موو دیكتاتۆرییهتێكیش ڕۆحی فاشیزم و نازیزم و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی تێدایه؛ ئه‌و ڕۆحه‌ی (مۆتهكهیهی) وای لێدێ، كه دێته ناو بچوكترین و وردترین شتی تایبه‌تی ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌مانه‌وه و ئه‌وساش ئێمه ده‌بینه كۆیله‌ی ترس و تۆقاندن – ترس و تۆقاندن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، كه به‌ناوی حه‌قیقه‌تی ڕه‌های ئایدیۆلۆژیا و حه‌قیقه‌تی ڕه‌های خواوه قسه ده‌كا.(4)
په‌راوێزه‌كان:
1- كارل پوپر، المجتمع المفتوح و اعداووه، ت: د. السید نفادی، الناشر: دار التنویر للگباعه و النشر – لبنان (الگبعه العربیه الاولی: 1998)، ص 184.
2- ده‌شێ بڵێین: ئه‌م دووڕووییه له نێوان گوتار و كرداردا، له هه‌موو سیاسییهكدا به‌دیار ده‌كه‌وێ. به شێوه‌یه‌كی گشتیش كه‌سایه‌تی دووڕوو، خه‌سڵه‌تێكی زه‌قی تاكی ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدیی داخراوه، كه ده‌زگا ته‌قلیدییه‌كان ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، تۆ ته‌ماشای دووڕوویی ڕژێمی ئیسلامیی ئه‌ردۆگان بكه له نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا؛ له نێوان مافی مرۆڤی هاووڵاتی فه‌له‌ستینیی و مافی مرۆڤی هاووڵاتی كورددا! ئه‌ردۆگان شێتی بوونه ئه‌ندامه له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا؛ كه‌چی له‌ولایه‌شه‌وه خۆی وا به‌ده‌ر ده‌خا، كه به‌رگری له به‌هاكانی ئایینی ئیسلام و له به‌هاكانی كولتووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامه‌تی ده‌كا. جگه له‌مه‌ش، خۆی به ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست نیشان ده‌دا؛ كه‌چی ئازادیی گه‌لی كورد و خه‌بات بۆ ئه‌م ئازادییه – وه‌ك كه‌مالیسته شۆڤینییه‌كانی پێش خۆی – به تاوان و تیرۆر له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌ردۆگان ڕقی له زمانی كوردییه و ڕقی له‌وه‌یه، كه منداڵێكی كورد ناوی كوردی هه‌بێ؛ كه‌چی به‌خۆی وه‌ك ئیسلامییه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رست، شانازی به ڕه‌چه‌ڵه‌كی توورك بوونی خۆیه‌وه ده‌كا. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی جار جاره باسی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌به‌ر دوو هۆیه: یه‌كیان فشاری خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورده، كه به‌ناچاری ئه‌م ڕیگهیهیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ؛ دووه‌میشیان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له چوارچێوه‌ی هه‌ژموونی پڕۆژه‌ی سیاسی سووننهگهرایی له به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی شیعگه‌رایی له ناوچه‌كه‌دا، كێشه‌ی كوردیش ( به نیوه‌ناچڵی) چاره‌سه‌ر بكه‌ن؛ ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز ئه‌م چاره‌سه‌ركردنه – ئه‌گه‌ر بشكرێ – ئاكامی ویست و باوه‌ڕ و عه‌قڵییه‌تی دیموكراسیانه‌ی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ی نییه. با هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌مه‌ڕ خۆپیشاندانی خه‌ڵكه‌وه، ته‌ماشای نوێترین خه‌سڵه‌تی دووفاقیی هه‌ڵوه‌ستی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كیه‌تی بكه‌ین: ئه‌وان پشتگیریی له خۆپیشاندانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراق ده‌كه‌ن، كه‌چی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی كوردستان قه‌ده‌غه و سه‌ركوت ده‌كه‌ن.
3- ئیسلام له‌و ڕوانگه‌یه‌وه دان به ئه‌هلی كتاب بوونی ئه‌م دوو ئایینه‌دا ده‌نێ، تا شه‌رعییه‌تی به ئاسمانیی بوون به‌خۆی ببه‌خشێ. به واتای پاشخانی به ئاسمانیی بوونی ئه‌م دوو ئایینه، باوه‌ڕی به ئاسمانیی بوونی ئیسلام به‌هێز ده‌كا و هه‌موو گومانێك له‌لای ئیمانداران و په‌یڕه‌وانی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
4- ده‌شێ بڵێین، له دوای ڕووخانی ڕژێمه دیكتاتۆرییه ته‌قلیدییه به ناو عه‌لمانییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئیسلامییه‌كان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئازادیی و ئارامیی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پێم خۆشه بڵێم: ئیسلامییه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستكاریش بن، هه‌رگیز به‌لایانه‌وه دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی گرنگ نییه و ئه‌وان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م به‌ها گرنگانه تێناكۆشن؛ به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سیفه‌تی تۆقێنه‌ری خوا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ئیراده‌ی ڕه‌های خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌پێنن. به‌نموونه‌ش ده‌ڵێم: ئه‌وان سه‌رپۆشكردنی ئافره‌تان، له هه‌موو مافێكی بنچینه‌یی مرۆڤ (تاك) له ئازادیی و یه‌كسانیی و دادپه‌روه‌ریی… به‌گرنگتر ده‌زانن. ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی باس له پیرۆزیی ئه‌فسانه‌ی سه‌رپۆش ده‌كه‌ن و خه‌ڵك وا تێده‌گه‌یه‌نن، كه هه‌موو ئاكاری باشی كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كان به‌نده به دیارده‌ی سه‌رپۆشه‌وه و لێره‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ندی خودا و چوونه به‌هه‌شت به‌نده به سه‌رپۆش و ڕه‌گه‌زی (مێ) وه، نیو هێنده باس له بایه‌خی چه‌مكی دیموكراسییه‌ت و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی … ناكه‌ن. له ڕاستیدا لای ئیسلامییه‌كان تاكه مانای دادپه‌روه‌ریی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان – به شمشێر – حوكمی ڕه‌های خه‌ڵك بكه‌ن؛ ئه‌و شمشێره‌ی، كه له سووره‌ته‌كانی قورئاندا ده‌ورێكی باڵا ده‌گێڕێ له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئاكامی ڕووداوه‌كان و ئاكامی سه‌ركه‌وتنی ئیسلامدا.