Skip to Content

فریاكه‌وتن …ئه‌مین محه‌مه‌د

فریاكه‌وتن …ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

چۆلــه‌كه‌كه‌ بفـڕه‌ ده‌ی

تاكه‌ی هه‌ر چینه‌ ده‌كه‌ی؟

پشیلــه‌ بۆره‌ ڕۆشــتوه‌

ئه‌م نـاوه‌ی جێهێشـتوه‌

ئێسـتا من نازانم كــوا

نه‌وه‌ك بێچوه‌كه‌ت بخـوا

فریای كـــه‌وه‌ تـازووه‌

تا له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چووه‌

ئێستا خۆی بۆ ماتداوه‌

خۆی خســتۆته‌ په‌ناوه‌

تۆ بفـڕه‌ و منیش ده‌ڕۆم

تا مشـــورێكتان بخۆم

 

@@@

24/7/2011

ئه‌مین محه‌مه‌د/ سلێمانی

Previous
Next