فڕین بۆ بولبول سودی چیه ئاسمان هه‌موو قه‌له‌ڕه‌ش بێت
“ئێوه ده‌توانن هه‌وڵ بده‌ن وه‌كو ئه‌وان بن،به‌ڵام هه‌وڵ مه‌ده‌ن ئه‌وان وه‌كو خۆتان لێبكه‌ن”
جوبران خلیل جوبران
“ئه‌م نوسینه پێشكه‌ش به‌گیانی ڕێبازی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م و هاواری ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ….!”
“شوره‌یی”ئه‌و ڕۆمانه‌یه “ته‌سلیمه نه‌سرین”ی ژنه به‌نگڵادیشی له سه‌ر ناوه‌رۆكه كه‌ی ئێستا په‌ناهه‌نده‌ی هه‌نده‌رانه به‌ده‌ر له هه‌ستیاری ده‌مارگیری ئاینی یا نه‌ته‌وه‌یی یا خێڵه‌كی كه به‌و بۆنه‌یه‌وه ته‌سلیمه ناوی ڕۆمانه‌كه‌ی ناوه”شوره‌یی” هه‌ست ده‌كه‌یت
ده‌مارگیریه‌كی كوشنده تر هه‌یه كه ده‌مارگیری سه‌ركوتكردنی ڕۆژنامه‌نوسانه.
لێكچواندنی توندڕه‌وانی بهنگاڵی به‌س نیه له‌گه‌ڵ ئێستای تاكی كوردی،هه‌ر كه‌س ڕۆمانی”دۆن كیشۆت”ی”سێرڤانتێس”ی
خوێندبێته‌وه له‌وه تێده‌گات كه كه‌شیش و ده‌لاك و خوشكه‌زای دۆن كیشۆت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سی ئه‌مرۆ دوای405ساڵ كه به‌سه‌ر نوسینی ڕۆمانه‌كه تێپه‌ڕیوه،جیاوازیان نیه،ئه‌وان به سوتاندنی كتێبه‌كانی نه‌یان توانی دۆن كیشۆت بكه‌نه‌وه”سینێور كیژادی”
ئه‌وان له‌كوێ بزانن دونیای كتێب ئه‌وه نیه كاروانسه‌را به قه‌سر ببینیت و ئاش به دێوو ئه‌سپ به كه‌ر و قه‌تارچی به دز و جه‌رده و خه‌ون و خه‌یاڵی تێر به جیاوازی واقعی ورگی برسی.هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سیش سانكۆ پانزه نیه وه‌ك دۆن كیشۆت بۆی تێیی كه‌وتبو.
بۆیه،هیچ شوره‌یی نیه كه‌شی فه‌وزای ووڵاتێك ناوبنێیت دیموكراتی و شورهییهكهشی ناوبنێیت ئازادی،لهبهردۆن كیشۆتهكانی وڵات. ئه‌وه‌ی شوره‌یی نیه باسكردنی هه‌موو شتێكه به‌س شوره‌یه باسی دیموكراتی و ئازادی ڕا ده‌ربڕین بكه‌یت.به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی شوره‌یی هه‌ست ده‌كه‌یت شوره‌ییه باسی هه‌ڵبژاردن و دروستی ده‌سه‌ڵاتێك بكه‌یت كه پێیی شوره‌یه باسی ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌ك بكه‌یت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی،له هه‌موی شوره‌یی تر شوره‌ییه باسی خواردنی خه‌راپ و ڕه‌وشی خه‌راپ و گوزه‌رانی خه‌راپ و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و خوێندكاری خه‌راپ و سه‌وزه‌فرۆش و كۆنكرێتی خه‌راپی كۆڵانه‌كان یا سه‌ركرده‌ی خه‌راپ و گه‌نده‌ڵی و هه‌موو شتێكی خه‌راپ بكه‌یت. بۆ؟،چونكه شوره‌ییه ئه‌م ئازادیه له ده‌ست بچێت،بۆچی له ده‌ست ده‌چێت؟ یانی به باسكردنی گه‌نده‌ڵی یا ڕه‌خنه‌ی له‌جێ ئازادی له ده‌ست ده‌چێت؟،ئه‌دی تاكه‌ی هه‌ر ده‌بێ مل كه‌چی كوشتنی ئازادی و ده‌مكوتكردنی ئه‌م و ئه‌و بین،یانی ئازادی قسه كردن و ڕه‌خنه و ڕای ئازاد شوریه؟ یا بێده‌نگ كردن.بۆچی ئێمه باسی چی ده‌كه‌ین؟ تا ئازادی له ده‌ست بچێت ئه‌وه‌نده مقدهس و هێڵی سوربێت!،خۆ باسی سهركردهنیه؟ بۆچی باسكردنی كه‌م و كوڕی و ڕه‌خنه له سه‌ركرده هێڵی سوره؟ ،یانیش سه‌ركرده له ئازادی و دیموكراتی و ژیانی خه‌ڵك و كێشه‌ی نه‌ته‌وه و ئاڵا و خاك و نه‌وت و ئاو و كاره‌با و ژنان و هتد…گرنگتره؟.
ده‌ی باشه باسی ئازادی نه‌كه‌ین،ئه‌رێ ئه‌ی باسی چی بكه‌ین؟،باسی ئاشتی ده‌كه‌ین،جا چۆن به‌بێ ئازادی باسی ئاشتی بكه‌ین؟.بۆ نابێ،ئه‌ی بۆ به‌بێ ئاشتی باسی ئازادی ده‌كه‌ین!.
باسی ئاشتی ده‌كه‌ین،زۆر جار زمانی دیپۆماسیهت ناتوانێت په‌یامی ئاشتی جێگر بكات،ڕه‌نگه كردنی ئه‌و كاره به گووتنی گۆرانیه‌ك بكرێت،جا ئه‌وه چۆن ده‌بێ؟بۆچی نابێ؟ئه‌ی ئه‌وه نیه گاندی هه‌تا مردیش داوای ئاشتی ده‌كرد،ماندێلا له پێناو ئاشتی له ووڵاتی خۆی 27ساڵ زیندانی كرا،مارتن لۆته‌ركینگ ووته‌یه‌كی عیسای كردبو به درووشمی خه‌باتی ئه‌مریكای لاتین به‌رده‌وام ده‌یگوت
“دوژمنه‌كانی خۆت خۆش بوێت و داوای ڕه‌حمه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه كه نه‌فره‌تت لێده‌كه‌ن،داوای به‌زه‌یش له خوا بكه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دڕه‌فتاریت له گه‌ڵدا ده‌كه‌ن” تا گیانی به ئاواتی ئاشتی به‌خشی.به‌هه‌مان شێوه ئه‌حمد تورك له‌نێو تور‌كان و گورگان له پێناو ئاشتی لوتی ده‌شكێ په‌یمانی ئاشتی ناشكێنێ.ده باشه ده‌ی گۆرانیه‌كه چی ده‌ڵێ؟،گوێ بگره”ئاشتی و ئاسایشَێكی زۆر له جیهاندا هه‌یه،لێگهڕیین پێكه‌وه بژین،بۆ ئه‌وه‌ی جوانیه‌كه‌ی له دڵ بگرێن”،ده‌ی ئه‌وه له په‌یامی ئاشتی تێگه‌یشتم چی تر ماوه؟،
ئه‌وه‌ی ماوه له هه‌موویان غه‌مگین تر ئاینهكانن،”سه‌یره هه‌موو ئاینه‌كان به ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش ئاشتیه،ئێستاش به‌ناوی ئاینه‌وه ئه‌م هه‌موو نا ئارامی و له ده‌ست دانی ئاشتی یه ڕووده‌دات و ئه‌م خوێنه ده‌ڕژێت و چه‌ندین مرۆڤ ئازار ده‌چێژێت”،
وابزانم له سه‌رده‌می زهندهقهش شتی وا ڕووینه‌داوه؟،وایه به‌ڵام هه‌ر سێ”ئا”كان،ئازادی،ئاشتی،ئاین،خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه به‌ڵام پێویستی به گاندی یا ماندێلایه‌ك هه‌یه وه‌كو ئاو و ماسی ئاوێته‌ی یه‌كتریان بكات،له پێناو دڵنیایی”ئه‌گه‌ر دڵنیایی بوونی نه‌بێ له‌م ووڵاته‌دا،چ شوێنێكی تر هه‌یه له‌م جیهانه‌دا كه بتوانین بۆی بڕۆین”،هه‌مووشی له ترسی هه‌ندێك فه‌ریكه سه‌ركرده كه ترسیان له ئاشتی هه‌یه و نرخ بۆ ڕای هاوڵاتیان دانانێن،جگه له زمانی تیرۆر زمانێكی تر نازانن و ووڵاتی خۆیان خۆش ناوێت هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ووته‌ی “جۆن ئێف كه‌نه‌دی” ڕاهێنان به خۆیان و ئه‌مسالی وه‌ك خۆیان ده‌كه‌ن،كه ساڵی1961سوێندی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای خوارد و ووتی”مه‌پرسن كهووڵاتهكهتان ده‌توانێ چیتان بۆ بكات،بپرسن ئێوه ده‌توانن چی بۆ بكه‌ن”
له كتێبی “په‌یامبه‌ر و دێوانه” جوبران خلیل جوبران،ده‌ڵێ ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌رۆك تا ئهڕۆكه خه‌ڵكی ئه‌مریكا له ماڵه‌كانیاندا به دیواره‌كانیان هه‌ڵیان واسیوه.له‌كاتێكدا پێش زاینی و پێش دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكا و پێش سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی ته‌سلیمه و گاندی و ماندێلا و پێش نوسینی دۆن كیشۆت و پێش و پێش و پێش و هتد… كێشه‌ی خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌یه و هه‌بووه،به‌درێژایی مێژوی بهرخودانیشی به سه‌دان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی هه‌بوه و هه‌یه، ووته‌یه‌ك نیه به‌دیواری ماڵه‌كانماندا هه‌ڵیان واسین.ئایا كورد قه‌یرانی سه‌ركرده‌ی هه‌یه؟
ئایا بۆچی “ووڵاته‌كه‌م جێ بهێلم و بڕۆم بۆ شوێنێكی دیكه؟ئه‌گه‌ر بژیم ده‌مه‌وێت له سه‌ر ئه‌م خاكه بژیم…ئه‌گه‌ر مردیشم هه‌ر لێره بمرم”.دواجار نوسین چ سودێكی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌یه له سه‌ر گووتنی سێ وشه به سی گولله وه‌ڵام بدرێته‌وه!،له هه‌مووشی كۆمیدی تر باس هه‌ر باسی ڕای ئازاد و ئازادیه،بۆ بولبول فڕین سودی چیه ئاسمان هه‌موو قه‌له ڕه‌ش بێ،سودی دیموكراتی چیه تفه‌نگه‌كان بێده‌نگ نابن و قه‌ڵه‌م خوێنی لێده‌چۆڕێ،سودی ئاشتی چیه مرۆڤ نه‌توانێت له ژێر لێفه‌ش به ئازادی خه‌ونیش ببینێ،تكایه شه‌هیدانی دوێنێ و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی ئه‌مرۆ كه په‌یامی ئاشتی و ئایندهی ئازادین له بیر مه‌كه‌ن،تكایه چیتر ڕێگه مه‌ده‌ن هێزێك به‌ئازادی خۆی ئازادی خه‌ڵكی ئازادیخواز تیرۆر بكات و دیموكراتی سه‌ر ببڕێت،”پێڕیستی دوو روو درێژی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه كۆتای نیه”
به‌نگینه پیرۆت نوری/چوارقوڕنه