
پرسی ئه‌لفوبێ له هه‌ر دوو کۆنفرانسی زمانی کوردی
سه‌رهه‌ڵدان و نه‌مانی ئه‌لفوبێ هۆیه‌که‌ی زیاتر سیاسی و کولتورییه تا زمانه‌وانی
1ئه‌ندرو رۆبینسن
ئه‌لفوبێ له زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کدا بۆی هه‌یه فاکته‌ری یه‌کگرتن بێت و له هه‌مان کاتدا فاکته‌ری دابڕان و جودابوونه‌وه‌ش بێت. هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که یه‌کخستنی ئه‌لفوبێ بۆ زمانی کوردی هه‌نگاوێکی گرنگ ده‌بێ بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی له‌هجه‌کانی کوردی له‌یه‌ک، که ئه‌مه‌ش له‌هه‌مان کاتدا زه‌مینه خۆش ده‌کا بۆ دروستبوونی زمانێکی ستانداردی یه‌کگرتووی کوردی. نووسین به دوو ئه‌لفوبێی جیاواز بۆ زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، جیاوازییه‌کانی زمانیی زیاتر ده‌کات و ئه‌ندامه‌کانی نه‌ته‌وه‌ش زیاتر له‌یه‌ک داده‌بڕێ. به بێ ئه‌لفوبێیه‌کی یه‌کگرتووش هه‌رگیز ناکرێ باس له زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی بۆ سه‌رانسه‌ری کوردستان بکرێ.
سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لفوبێی لاتینی له رۆژهه‌ڵات، له سه‌ره‌تادا به ته‌ئسیری مسیۆنێران و رۆژهه‌ڵاتناسان و هێزه کۆلۆنیالییه‌کانه‌وه بووه، دواتر له‌لایه‌ن چینه ڕۆشنبیره نوێگه‌ره‌که‌ی ئه‌م وڵاتانه‌وه له ژێر بیانوی جۆراوجۆر ڕه‌وتی ئه‌م به لاتینیکردنه درێژه‌ی پێدراوه. که‌م زمان هه‌یه له دنیادا له ئاسیا و له ئه‌فه‌ریقیا له سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌وڵی به لاتینیکردنی بۆ نه‌درا بێت، ته‌نانه‌ت زمانی عه‌ره‌بیش له‌م هه‌وڵی به لاتینیکردنه ڕزگاری نه‌بووه. .2 ئه‌م هه‌وڵانه هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆش به هۆی هه‌یمه‌نه‌ی کولتوری رۆژئاوایی به‌سه‌ر جیهاندا و به هۆی ده‌ستگرتنیان به سه‌ر میدیای جیهانی و ته‌کنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندیکردن، وێڕای پێشکه‌وتنیان له بواری ئابوری و پیشه‌سازی و سیاسییه‌وه، ئه‌لفوبێی لاتینی رۆژئاوایی به ڕوواڵه‌ت بووه به ئه‌لفوبێی کاریزما و ڕه‌مزی پێشکه‌وتن و به‌مۆدێرن بوون و به‌رۆژئاوایی بوون. ته‌وژمی به لاتینیکردن له جیهاندا ئه‌وه‌نده به هێز و خۆسه‌پێنه، زۆر که‌م ده‌رفه‌تی مشت‌ومڕ و لێکۆڵینه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی، بۆیه ئه‌سته‌مه مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ له ڕوانگه‌یه‌کی زانستی و ئه‌کادیمییه‌وه، دوور له ئه‌جێندای سیاسی و کولتورییه‌وه تاوتوێ بکرێ.
له چه‌ند مانگی ڕابردوو دوو کۆنفرانسی زمانی کوردی گیراوه یه‌که‌میان له ڕێکه‌وتی 22 ئه‌یلولی 2011 له شاری هه‌ولێر و ئه‌وه‌ی دواییان له ڕێکه‌وتی 2 ئادار 2012 له شاری ئامه‌د له باکوری کوردستان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه له هه‌ردوو کۆنفرانسه‌که، داوای ئه‌وه ده‌کرێ له باشوری کوردستان له پاڵ ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی عه‌ره‌بی، ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی لاتینیش له هه‌موو شوێنێک به‌کار بێ، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و داوایه بۆ کورده‌کانی باکوری کوردستان ناکا که له‌پاڵ ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی لاتینی، ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی عه‌ره‌بیش له هه‌موو شوێنێک به کار بێنن. ئایا چ پاساوێک هه‌یه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی له باشوری کوردستان؟ ئه‌م دوو کۆنفرانسانه‌ی دوایی زمانی کوردی چ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ ئه‌لفوبێی کوردی له هه‌گبه دایه؟
له‌م باسه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بایه‌خی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ڕوون بکه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای شیکردنه‌وه‌ی تێڕوانین و ئامانجی کۆنفرانس بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌لفوبێ. سه‌رنجێکی ئه‌زمونی گۆڕینی ئه‌لفوبێ له ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ین، ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که چۆن کورد ده‌توانێ سوود له ئه‌زمونی گۆڕینی ئه‌لفوبێی زمانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌رگرێ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵومه‌رجی ئه‌مڕۆی زمانی کوردی کامه ئه‌لفوبێ پێویسته.
بایه‌خی ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی عه‌ره‌بی
لای هه‌موو شاره‌زایه‌کی زمانی کوردی ئاشکرایه که ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی عه‌ره‌بی تا ئێستا گونجاوترین ئه‌لفوبێیه بۆ زمانی کوردی. ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێکانی دی که‌مترین کێشه‌ی بۆ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی هه‌یه، که بۆ هه‌ر فۆنیمێک پیتێک هه‌یه، که‌چی له ئه‌لفوبێی لاتینی حه‌وت فۆنیمی زمانی کوردی که ئه‌مانه‌ن: (ئ، ح، ع، غ، ڵ، ڕ، وێ) هیچ پیتێکیان بۆ دا نه‌نراوه، 3 هه‌ندێکیان به بیانوی ئه‌وه له زمانی کوردی وه‌ده‌رنراون که گوایه ده‌نگی کوردی نین، به ئه‌سڵ عه‌ره‌بین به تایبه‌ت پیتی (ح،ع). ئه‌م جۆره ئیدیعایه نه له‌گه‌ڵ واقیعی زمانی کوردی ده‌گونجێت که له ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی و زمانی ئه‌مڕۆی کوردی ئه‌م ده‌نگانه بوونی هه‌یه، نه ڕاستییه زمانه‌وانییه‌کانیش ئه‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌یه قبوڵ ده‌که‌ن.
هیچ گومان له‌وه‌شدا نیه که ئه‌م ئه‌لفوبێ کوردییه بێ که‌موکوڕی نیه، به‌ڵام که‌موکوڕییه‌کانی ده‌کرێ چاره‌سه‌ر بکرێ، ده‌کرێ زیاتر هه‌موار بکرێ و پوخته‌تر بێ بۆ زمانه‌که. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕێنووسی کوردی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی هه‌وڵی گونجاندنی دراوه، به تایبه‌ت که له ژێر و بۆری ڕێنووسی عه‌ره‌بی خۆی ڕزگار کردووه، به‌مه‌ش زۆربه‌ی گیروگرفته‌کانی ڕێنووسیی چاره‌سه‌ر کراوه. زۆربه‌ی زمانان له دنیا له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێکه‌یان کێشه‌یان هه‌یه، ته‌نانه‌ت زمانی عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێکه‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی هه‌یه، زمانی فارسیش کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێه‌که‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانی کوردی یه‌کجار زۆرتره، که‌چی نه عه‌ره‌به‌کان و نه فارسه‌کان مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێ به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رنامه‌ی وڵاته‌کانیاندا نیە.4
هه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێیه کوردییه له هه‌موو ئه‌لفوبێکانی دی، چ له سه‌رده‌می کۆن و چ له سه‌رده‌می نوێ‌دا، زیاتر خزمه‌تی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووی کوردی کردووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که زۆرترین کتێب و چاپکراوی کوردی هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌م ئه‌لفوبێیه‌یه. تا ئێستا به ڕێژه‌یه‌کی زۆر نزیکه‌ی له 90% کتێب به‌زمانی کوردی به‌م ئه‌لفوبێیه له چاپ دراوه.
ئه‌م ئه‌لفوبێیه بایه‌خێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه بۆ نووسینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی. زۆر وشه‌ی عه‌ره‌بی که له شیعری شاعیرانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی خانی و فه‌قێ ته‌یران و مه‌لای جزیری و نالی و سالم و کوردی،.. هتد هه‌یه ئه‌گه‌ر به پیته‌کانی لاتینی بنووسرێنه‌وه، شیعره‌کان مانای ته‌واوی خۆیان نابه‌خشن، له هه‌مان کاتدا له ڕووی جوانناسی و ڕه‌وانبێژییه‌وه‌ش بایه‌خه ئه‌ده‌بییه‌که‌ی ون ده‌بێت.
ئه‌م پیتانه‌ی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی( ث، ط، ص، ض، ظ، ذ، ع، غ) له ئه‌لفوبێی لاتینیدا نییه. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر پیتی (ث، ص) به (سs) و پیتی (ذ، ض، ظ) به (زz) یانیش پیتی (ض) به (د d) و پیتی (ط) به (ت t)، بنووسرێن، له هه‌ندێک شوێن له‌گه‌ڵ وشه‌ی دیکه‌ی عه‌ره‌بی تێکه‌ڵ ده‌بن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر (ضه‌لال) که وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه مانای (گومڕایی) ده‌دا، ئه‌گه‌ر به پیتی لاتینی بنووسرێته‌وه، ته‌نها دوو ئیحتیمال هه‌ڵده‌گرێ: delal ده‌لال واته ناز یان zelal زه‌لال واته ئاوی ڕوون و خۆش. وه‌ک له‌م دوو به‌یته‌ی خواره‌وه له مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی که به هه‌ردوو ئه‌لفوبێ نیشان دراوه، ده‌کرێ هه‌ست به جیاوازییه‌که‌ی بکرێ:
له‌م به‌یته به مانای زه‌لال هاتووه:
له‌ب ته‌شنه طه‌له‌ب دکن زه‌لالێ
5وێ دانه و دامێ، زلف و خالێ
Leb teşne teleb dikin zelalê
Wê dane û dam û zulf û xalê 6
له به‌یتێکی دی به مانای ضه‌لال هاتووه:
هه‌رچی ته دڤێ ببێ ضه‌لالێ
پابه‌ند دکی ب زلف و خالێ
Herçî te divê bibî delalê
Pabende dikî bi zulf û xalê
له به‌یتی دووه‌م که وشه‌ی (ضه‌لال) هاتووه، چونکه پیتی (ض) له لاتینییدا نیه، که به لاتینی ده‌نووسرێته‌وه ده‌بێته ده‌لال delal که مانای ده‌لالی (ناز) ده‌دات نه‌ک گومڕایی، به‌م شێوه‌یه مانای به‌یته شیعری دووه‌م تێک ده‌چێ. ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌که له هه‌زاران نمونه‌ی دی که له شیعری شاعیرانی کلاسیک به به‌رچاو ده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه نووسینه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه به پیتی لاتینی مانای زۆرێک له‌م جۆره شیعرانه له‌نگ ده‌کات. به‌م پێیه ئه‌م گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی به پیتی لاتینی دوچاری شێواندن و ون بوون ده‌بێت.
ئه‌م ئه‌لفوبێیه ئه‌وه نزیک به سه‌ده‌یه‌که خوێنده‌واری کورد به زمانی کوردی په‌روه‌رده ده‌کات. به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له باشوری کوردستان له‌مێژه خوێندن له قوتابخانه‌کان به زمانی کوردی بووه، هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی جیلی خوێنده‌واری کوردیش به زمانی کوردی هه‌ر به‌م ئه‌لفوبێیه‌یه، ئه‌مه له کاتێک له باکوری کوردستان به ئه‌لفوبێی لاتینی نه‌ک هه‌ر جیلێکی خوێنده‌واری به زمانی کوردی پێ په‌روه‌رده نه‌کراوه، به‌ڵکو زمانی کوردی هه‌ر قه‌ده‌غه بووه، ته‌نانه‌ت خوێندن و نووسینیش به ئه‌لفوبێ لاتینییه‌که زۆر که‌م و ده‌گمه‌نه، به ڕاده‌یه‌ک ته‌نانه‌ت کتێبی چاپکراوی کوردیش به لاتینی له نێو کورده‌کانی باکور خوێنه‌ری که‌مه. که‌واته گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی هه‌نگاوێک ده‌بێ به‌ره‌و دواوه نه‌ک هه‌نگاوێک بۆ زیاتر بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانی کوردی.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌ش سه‌یری ئه‌م ئه‌لفوبێیه بکرێ، دوباره بایه‌خی ئه‌م ئه‌لفوبێیه بۆ کورد زیاتر به ده‌رده‌که‌وێت. نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک پێکهێنه‌رێکی گرنگی کولتوری رۆژهه‌ڵات و ئیسلام، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ک عه‌ره‌ب و فارس و ئازه‌ری و به‌لوچ و تاجیک و په‌شتۆن … هتد هاوئایین و هاوفه‌رهه‌نگن، پێکه‌وه‌ش خاوه‌ن ئه‌لفوبێیه‌کی هاوبه‌شن، مانه‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێیه ئه‌م په‌یوه‌ندییه کولتورییه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وانه به هێز ده‌کات، به‌ڵام گۆڕینی بۆ لاتینی زیان به ناسنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتیی کوردی ده‌گه‌یه‌نێ، به‌لاتینیکردنیش هه‌رگیز نامانکات به ئه‌وروپی، چونکه ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی کولتورییمان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا نیه.
وه‌ک ده‌بینین ئه‌م ئه‌لفوبێیه بایه‌خێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه بۆ کورد، به ڕاده‌یه‌ک تێکه‌ڵ به زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و مێژووی کورد بووه، بووه به به‌شێکی گرنگ و جیانه‌کراوه‌ی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی کورد، به گۆڕینی گورزێکی کوشنده به‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه ده‌که‌وێ.
له ئاست ئه‌م ڕاستییانه‌ی بایه‌خی ئه‌لفوبێی کوردی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کۆنفرانسی زمانی کوردی زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێیه گرنگه بکاته‌وه، بره‌وی پێ بدا بۆ کورد و زیاتر هه‌وڵی چه‌سپاندنی بدات، که‌چی له هه‌ردوو کۆنفرانسی دوایی هه‌وڵی په‌ڕاوێزخستنی ده‌دات یان ڕاستتر بڵێین له ئاست ئه‌لفوبێی لاتینی زۆر بێبایه‌خ سه‌یری ده‌کات.
تێڕوانینی کۆنفرانسی زمانی کوردی بۆ ئه‌لفوبێی کوردی
ئه‌گه‌ر له بۆچوونێکی زانستی و ئه‌کادیمییه‌وه سه‌رنجی بۆچوونه‌کانی کۆنفرانس بدرێ بۆ بایه‌خدانی به ئه‌لفوبێی لاتینی، ده‌کرێ له زۆر ڕووه‌وه بخرێنه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. ئه‌ندامانی کۆنفرانس له ڕووی بایه‌خی زمانه‌وانی و فه‌رهه‌نگییه‌وه سه‌یری ئه‌لفوبێ ناکه‌ن، به‌ڵکو به فاکته‌ری سیاسی، به ته‌ئسیری خۆشه‌ویستی ئه‌لفوبێی لاتینی و لاواندنه‌وه‌یه‌کی رۆمانسیانه‌ی کورده‌کانی باکور، له باشوری کوردستان هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر له رووی بایه‌خی زمانه‌وه بێت ئه‌وا ده‌بوایه کۆنفرانس به پێچه‌وانه‌وه بڕیاری ئه‌وه ده‌ر بکات که ئه‌لفوبێی کوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی له کوردستانی باکور فێری کورد بکرێ و له هه‌موو بوارێکیش له پاڵ ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕووی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه له باشوری کوردستان نزیک ببنه‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کۆنفرانس له بره‌ودان به ئه‌لفوبێی لاتینی له باشور بۆ ئه‌وه بێ که کورده‌کانی باکور له گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگی باشوری کوردستان ئاگادار بن، ئه‌وا دیاره کۆنفرانس ئه‌و ڕاستییه هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه که ده‌بێ ئه‌و لایه‌نه ئه‌و ئه‌لفوبێیه فێر بێ که بایه‌خی فه‌رهه‌نگیی هه‌یه، که ئه‌مه‌ش ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه نه‌ک لاتینییه‌که، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌بوایه داوای ئه‌وه‌ی بکردایه که هه‌ردوو لا وه‌ک یه‌ک هه‌ردوو ئه‌لفوبێ فێر بن، به‌ڵام سه‌پاندنی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نها به‌سه‌ر کوردستانی باشور و فه‌رامۆشکردنی ئه‌وه‌ی دی بۆ کوردستانی باکور، ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دا که ئه‌وان به ته‌نگ زمانی کوردی و پێشخستنی نین، به‌ڵكو ته‌نها له خه‌می ئه‌وه‌دان که پاشه‌ڕۆژ بده‌ن به ئه‌لفوبێی لاتینی، هه‌روه‌ها له خه‌می ئه‌وه‌شدا نین که کورده‌کانی باکور له‌م گه‌نجینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی زمانی کوردی له باشور ئاگادار بن.
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی کۆنفرانس ئه‌وه بێت که کورده‌کانی باکور بۆیان سه‌خته ئه‌لفوبێی کوردی به پیتی عه‌ره‌بی فێر بن، ئه‌مه‌ش دوباره هیچ پاساوێکی زانستی نیه، چونکه هه‌ر مرۆڤێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێ، ده‌توانێ هه‌موو ئه‌لفوبێیه‌ک فێر بێ. چینییه‌کان له ئه‌وروپا که منداڵه‌کانیان له ژینگه‌ی ئه‌لفوبێی لاتینی گه‌وره ده‌بن، بۆ فێر بوونی زمانی چینی هه‌ر به شێوازی نووسینی چینی فێری ده‌بن که ئه‌لفوبێ نیه، جۆره سیسته‌مێکی نووسینه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی لۆگۆگرافlogographic که ئه‌مه‌ش ناسینی کۆمه‌ڵێک هێما و سیمبۆڵه، هێماکان به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ نرخی فۆنه‌تیکییان نیه یان نوێنه‌ری فۆنیمه‌کان نین، یه‌ک ره‌مز بۆی هه‌یه یه‌ک وشه بێت یان چه‌ند هێمایه‌ک پێکه‌وه یه‌ک وشه ده‌گه‌یه‌نێ یان یه‌ک ڕ‌سته، ژماره‌ی ئه‌م هێمایانه له 60 هه‌زار زیاتره، خوێنده‌وارێکی ئاسایی پێویستی به فێر بوونی سێ هه‌زار هێما هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وتاری رۆژنامه‌کانی پێ بخوێنێته‌وه، 7رۆشنبیرێک ده‌بێ نیشانه‌ی زیاتر تا شه‌ش هه‌زار هێما بناسێ بۆ ئه‌وه‌ی کتێبی جۆربه‌جۆری پێ بخوێنێته‌وه. ئه‌رمه‌نییه‌کانیش له ده‌ره‌وه بۆ فێر بوونی زمانی خۆیان هه‌ر به ئه‌لفوبێی خۆیان فێری ده‌بن، که ئه‌لفوبێیه‌کی مێژووییه و ته‌نها تایبه‌ته بۆ زمانی خۆیان، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی به‌کاری ناهێنێ. مه‌سیحییه سریانییه‌کان سه‌ره‌ڕای که‌می ژماره‌یان، له پێناو پاراستنی فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆیان هه‌رگیز پشتیان له ئه‌لفوبێی مێژوویی زمانی خۆیان نه‌کردووه، هه‌ر به ئه‌لفوبێی سریانی زمانی خۆیان ده‌خوێنن و منداڵه‌کانیشیان فێر ده‌که‌ن. جوله‌که‌یه‌ک چ له ئیسرائیل و چ له‌ده‌ره‌وه کاتێک زمانی عیبری فێر ده‌بێ به ئه‌لفوبێی عیبری که ئه‌لفوبێیه‌کی مێژوویی جوله‌که‌کانه فێری ده‌بن. ئه‌مانه و زۆر نمونه‌ی دی، چینیه‌ک، ئه‌رمه‌نیه‌ک، سریانییه‌ک، جوله‌که‌یه‌ک هه‌رگیز ناڵێ ئه‌لفوبێی زمانه‌که‌م فێر بوونی زۆر سه‌خته ناتوانم فێری بم، با لاتینییه‌که به‌کار بێنم بۆم ئاسانتره. نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر زمانه‌که‌ی خۆی ویست به هه‌ر ئه‌لفوبێیه‌ک بێ ده‌بێ فێری بێ و په‌ره‌ی پێ بدات. شیاوی باسه هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن و سریانی که به دین مه‌سیحین، ئه‌مه وای له‌وان نه‌کردووه به بیانوی هاوئاینییان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، یانیش به بیانوی نوێگه‌ریی فه‌رهه‌نگی ئه‌وروپی، ئه‌لفوبێکه‌یان بۆ لاتینی بگۆڕن. جوله‌که‌یش به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا وای لێ نه‌کردوون پشت له ئه‌لفوبێی ڕه‌سه‌ن و مێژوویی خۆیان بکه‌ن ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار بێنن.8
ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ی کۆنفرانس ئه‌وه بێت که کوردستانی باکور به ژماره له کوردستانی باشور زۆرتره، زۆرینه ده‌بێ که‌مینه قوت بدات، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک پێوه‌رێکی زانستی و زمان‌ناسی نیه بۆ بڕیاردان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئه‌لفوبێ، چونکه له ڕووی زانستییه‌وه ده‌بێ بایه‌خی فه‌رهه‌نگیی و مێژوویی و ئه‌ده‌بی ئه‌و ئه‌لفوبێیه ڕه‌چاو بکرێ نه‌ک زۆری و که‌می ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی.
پرسی گۆڕینی ئه‌لفوبێ له ئاسیای ناوه‌ڕاست
نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له گۆڕینی ئه‌لفوبێ زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بوون، له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو سێ جار ئه‌لفوبێیان گۆڕیوه. به‌سه‌رهاتی گۆڕینی ئه‌لفوبێ له‌م ناوچه‌یه ده‌رسێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ له مه‌ترسییه‌کانی گۆڕینی ئه‌لفوبێ حاڵی بن. شایانی ئه‌وه‌یه، هه‌موو کوردێک، به تایبه‌ت کۆنفرانسی زمانی کوردی په‌ندی لێ وه‌رگرێ.
ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست که له پێشدا به تورکستان ناسراو بووه، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له ڕووی ئه‌تنیکییه‌وه تورکن چوار نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی تورکی له‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێن: کازاخ و قه‌ر‌غیز و تورکما‌ن و ئۆزبه‌ک. تاجیکه‌کان که به فارسی ده‌دوێن، له ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه ئێرانین، ئه‌وانیش له باشوری ئه‌م ناوچه‌یه له‌پاڵ تورکه‌کان یه‌کێک له نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره پێک دێنن. تورکه ئازه‌رییه‌کان که له ده‌ره‌وه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاستن له ناوچه‌ی قه‌وقاز نیشته‌جێن، له ڕووی ئه‌تنیکی و زمانه‌وه له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست هاوڕیشه و هاوفه‌رنگن، هه‌ر بۆیه له پرسی زمان و ئه‌لفوبێش له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست ئامانجییان یه‌که.
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز ده‌که‌وێته ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیمپراتۆریه‌تی ڕوسیای قه‌یسه‌ری. ڕژێمی قه‌یسه‌ری زۆر به چڕی سیاسه‌تی به ڕوسیکردنی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته به‌ر، قوتابخانه به زمانی ڕوسی ده‌کاته‌وه، بره‌و به زمان و فه‌رهه‌نگی ڕوسی ده‌دات، زمانی ڕه‌سمی ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته‌ش ڕوسی بوو. دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و هاتنه سه‌ر کاری بۆلشه‌ڤیکه‌کان(حزبی کۆمۆنیستی ڕوسی) له مۆسکۆ، جارێکی دی ئه‌م ناوچانه به ده‌سه‌ڵات و ئایدیۆلۆژیایه‌کی نوێ ده‌که‌وێته‌وه ژێر حوکمڕانی ڕوسه‌کان، ده‌بن به کۆماره سۆشیالیسته‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. سیاسه‌تی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌کان ئه‌وه بوو که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی نێو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆشیالیستی به کولتورێکی نیشتیمانی هاوبه‌ش کۆ بکه‌نه‌وه، ئامانجیان ئه‌وه‌ش بوو که له نێو هه‌موو ئه‌تنیک و نه‌ته‌وه و زمانه هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیستی ناسنامه‌ی که‌سی سۆڤیه‌تیhomo sovieticus دروست بکه‌ن. 9 هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان وا بوو بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه، زۆر پێویسته خه‌ڵکه‌که خوێنده‌وار بکه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌ماکانی بیری کۆمۆنیست‌یش په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌کێک له ئامرازه‌کانی گه‌یشتن به‌م ئامانجه پیاده‌کردنی سیاسه‌تێکی زمانیی تایبه‌ت بوو که له دوای ساڵی 1917 ده‌ستیان پێ‌کرد. له پێشدا، هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا زمانه مه‌حه‌لییه‌کان به ستاندارد بکه‌ن و بیانکه‌ن به زمانی خوێندن بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، له‌پاشان گۆڕینی زمانه‌کان له ڕووی لێکسیکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێی پیشه‌سازی دابین بکات. 10 بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه یه‌کێتی سۆڤیه‌ت پێویستی به چه‌سپاندنی ئه‌لفوبێیه‌ک و زمانێکی هاوبه‌ش بوو بۆ هه‌موو گه‌لانی سۆڤیه‌ت که ئه‌ویش زمانی ڕوسی و ئه‌لفوبێی کریلیکی بوو.
له نێوان ساڵانی 1920 و 1930 له سۆڤیه‌ت 130 زمان ئاخاوتنی پێ ده‌کرا، له‌وانه ته‌نها 20 زمان له‌سه‌رده‌می قه‌یسه‌ره‌کان ئه‌لفوبێی نووسینی هه‌بوو، ئه‌وانی دی ته‌نها زمانی زاره‌کی بوون. 11 هه‌ر بۆیه له‌و سه‌رده‌مه، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانه ناوچه‌ییه‌کان، زۆر له زمانه بچوکه‌کان که ئاخێوه‌رانیان به ژماره که‌م بوون یان زمانی که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان بوون له له‌ناوچوون رزگار بوون، له زمانی زاره‌کییه‌وه بوون به زمانی نووسین و خوێندن. 12
یه‌کێتی سۆڤیت وه‌ک ئیمپراتۆرییه‌تێک که به ئایدیۆلۆژیایه‌کی مارکسی بێدینی به‌ڕێوه ده‌چوو، له‌وه ئاگادار بوو که بوونی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی له نێو گه‌لانی موسڵمانی ئه‌و ناوچه‌یه، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نوێی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ناگونجێ، چونکه ئه‌م ئه‌لفوبێیه قورئان و پێشینه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی پێ نووسراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌مزی یه‌کگرتنی موسڵمانان و که‌ناڵێکی سروشتی په‌یوه‌ندی موسڵمانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ موسڵمانانی ده‌وروبه‌ری خۆیان وه‌ک فارس و عه‌ره‌به‌کان، زمانه‌کانیان به ڕێژه‌یه‌کی زۆریش وشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی تێدایه. به‌م ئه‌لفوبێیه په‌یوه‌ندی نێوان تورکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌کانی ئه‌و به‌ری سنووه‌ره‌وه به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی سۆڤیه‌ت له‌وه‌دا بوو که ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌مێنێ و ئه‌و ناوچه‌یه به حکومه‌تی سۆشیالیستی تازه دامه‌زراوی سۆڤیه‌ت ببه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها سۆڤیه‌ت له بزاڤی یه‌کێتی موسڵمانان Pan -Islamism و یه‌کێتی تورکان Pan –Turkism یش ده‌ترسا که ئه‌وسا له ناوچه‌که له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌درا، هه‌ڕه‌شه بوو بۆ سه‌ر ئیمپراتۆرییه‌ته‌که‌ی. 13
بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌وه‌ش ئاگادار بوون، ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی که له نێو موسڵمانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه به درێژایی مێژوو به‌کارهاتووه ناکرێ ڕاسته‌وخۆ بیگۆڕن بۆ کریلیکی، چونکه ئه‌مه به‌رهه‌ڵستییه‌کی گه‌وره‌ی له نێو خه‌ڵکه‌که‌دا دروست ده‌کرد. نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌و ماوه‌ی که له ژێر حوکمڕانی قه‌یسه‌ره‌کانی ڕوس بوون، دوچاری چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به ڕوسیکردن هات بوون، ئه‌لفوبێی کریلیکی بیره‌وه‌رییه‌کی ناخۆشی به ڕوسیکردن بوو بۆیان. 14 وێرای ئه‌وه‌ی که له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای چینی ڕۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌کانی تورک به هێز بوو، گۆڕینێکی له‌م جۆره، زۆر به توندی د‌ژی ده‌وه‌ستان. 15 بۆیه سۆڤیه‌ت بۆ ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی و گۆڕینی بۆ کریلیکی، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستی پێ‌کرد.
له هه‌نگاوی یه‌که‌م سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت ئه‌وه بوو که ئه‌لفوبێ عه‌ره‌بییه‌که هه‌موار بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به دانانی ژێر و بۆر بۆ پیته عه‌ره‌بییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی بزوێنه‌کانی زمانه تورکییه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌م هه‌وڵه سه‌رکه‌وتو نه‌بوو، چونکه له نێو چینی ڕۆشنبیرانی تورکه‌کان له‌و سه‌رده‌مه هه‌وڵی به لاتینیکردن زۆر به هێزتر بوو.
له پێشترین کۆماره تورکه‌کانی سۆڤیه‌ت که زۆر به جۆش بوو بۆ گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی ، کۆماری ئازه‌ربایجان بوو. له نێو چینی ڕۆشنبیرانی ئه‌م وڵاته زۆر به گه‌رمی مشتومڕی ئه‌و گۆڕینه‌یان ده‌کرد، زۆرینه‌ی ڕۆشنبیران پێیان وابوو که ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی کۆسپێکه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری له ئازه‌ربایجان، به‌ڵام ئه‌لفوبێی لاتینی، ئه‌لفوبێی زانست و شارستانیه‌ت و ته‌کنه‌لۆژیایه. یه‌کێک له نووسه‌رانی ئازه‌ربایجان به‌ناوی ڕه‌زا سوله‌یمان له‌و سه‌رده‌مه به‌م شێوه‌یه سه‌باره‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌دوێ:
” ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی کۆسپێکه له‌به‌رده‌م ده‌رکه‌وتنی شارستانیه‌تی گه‌لی تورک. زۆر دژوار و ئه‌سته‌مه به‌م پیتانه نه‌فامی بنبڕ بکرێت. حه‌رفی عه‌ره‌بی چه‌ند نه‌خش و نیگارێکه له باوه‌ڕی دینێکی کۆن بۆمان به‌جێ ماوه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕۆحی تورکه‌وه نیه. تورک خۆی ئه‌م حه‌رفانه‌ی وه‌ک پێویستییه‌کی ڕۆحیی خۆی و زمانه‌که‌ی به‌کاری نه‌هێناوه، به‌ڵکو له ڕێگه‌ی خه‌ڵکێکی بێگانه و شارستانیه‌تێکی بێگانه‌وه بۆی هاتووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته مایه‌ی کڵۆڵی ئێمه له بواری زانسته‌وه” 16
له پێشه‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئازه‌ربایجان پشتگیری ئه‌م گۆڕینه‌یان ده‌کرد: نه‌ریمان نه‌ریمانۆڤ سه‌رۆکی کۆماری سۆشیالیستی سۆڤیه‌تی ئازه‌ربایجان بوو، که ئه‌م گۆڕینه‌ی به (شۆڕش) ناو برد. ئه‌وه بوو له ساڵی 1924 به ڕه‌سمی ئه‌لفوبێی لاتینی له ئیداره‌ی ئازه‌ربایجان به‌کارهێنرا، ساڵی دواتر، قوتابخانه‌کان به لاتینی ده‌ستیان به خوێندن کرد و رۆژنامه‌کانیش به لاتینی ده‌رچوون.
ئه‌م گۆڕینه له ئازه‌ربایجان ڕێگه خۆش ده‌کات بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی تورکناسی له باکۆ له ساڵی 1926 که 131 نوێنه‌ری هه‌موو کۆماره‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت تێیدا به‌شدار بوون. له‌م کۆنگره‌یه‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌لفوبێ و زاراوه و گرفته‌کانی زمانی خوێندن بۆ هه‌موو زمانه تورکییه‌کان و ئه‌لفوبێیه‌کی هاوبه‌ش و هه‌ندێک بابه‌تی دیکه گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی که زۆر به گه‌رمی لێدوانی له‌سه‌ر کرا بابه‌تی گۆڕینی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بوو بۆ لاتینی، زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌م کۆنگره‌یه پشتگیری‌یان له‌م گۆڕینه ده‌کرد، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک نوێنه‌ر پێیان باش بوو که له‌سه‌ر ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بمێننه‌وه، ئه‌وه بوو له کۆتایی کۆنگره‌که به زۆرینه‌ی ده‌نگ 101 نوێنه‌ر له کۆی 131 نوێنه‌ر بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌لفوبێ ده‌ده‌ن بۆ لاتینی، به‌م پێیه زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی تورک زمانه‌کان بڕیار ده‌ده‌ن له وڵاته‌کانیان ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کاربێنن که ناوی ده‌نێن ئه‌لفوبێی یه‌کگرتووی تورکی. 17 دوای ئه‌م کۆنگره‌یه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه غه‌یره تورکه‌کانیش له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ئه‌لفوبێیان گۆڕی بۆ لاتینی، تا له ساڵی 1935 نزیکه‌ی 70 زمانی جیاوازی سۆڤیه‌ت ئه‌لفوبێ ده‌گۆڕن بۆ لاتینی. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده تورکیاش له ساڵی 1928 به ته‌ئسیری که‌مال ئه‌تاتورک ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌گۆڕێ بۆ لاتینی. به‌م پێیه تورکه‌کان هه‌ر له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌تا ئاسیای بچوک ده‌بن به خاوه‌ن یه‌ک ئه‌لفوبێی هاوبه‌ش که ئه‌ویش ئه‌لفوبێی لاتینییه. 18
له‌م گۆڕینه سۆڤیه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت، ده‌سه‌ڵاتی دینیی موسڵمانان که ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی سیمبوڵی بوو، بنکۆڵی بکات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خوێنده‌وارکردنی موسڵمانان به ئه‌لفوبێی لاتینی به‌ربه‌ستێک ده‌بێت بۆ دابڕینیان له ڕابردووی کولتوری ئیسلامی و به‌رهه‌مهێنانی خوێنده‌وارێکی نوێ به کولتوری کۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی. 19
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له سه‌رده‌می ستالین سیاسه‌تێکی مه‌رکه‌زی توندڕه‌وانه پیاده ده‌کات، پشت له مافی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌کان و زمانه‌کان ده‌کات، به‌رنامه‌ی ڕاگوێزانی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رسنووری سۆڤیه‌ت و سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌کان و زمانه‌کان ده‌گرێته به‌ر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌کۆتایی ساڵه‌کانی 1930 بڕیاری گۆڕینی ئه‌لفوبێ ده‌رده‌کات ئه‌مجاره له لاتینییه‌وه بۆ کریلیکی، سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی زمانی ڕوسی وه‌ک زمانی دووه‌م له گشت قوتابخانه‌کانی سۆڤیه‌ت. ئه‌وه بوو له ساڵی 1940 ئه‌لفوبێی کریلیکی به زۆره‌ملێ به‌سه‌ر ئاسیای ناوه‌ڕاست و زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی سۆڤیه‌ت ده‌سه‌پێنرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێک بدرێ بۆ گفتۆگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕینه، هه‌موو ده‌نگه ناڕازییه‌کانیش له د‌ژی ئه‌م گۆڕینه زۆر به توندی سه‌رکوت ده‌کرێن و پاکسازی ده‌کرێن، یانیش دوور ده‌خرێنه‌وه.
ئامانجی سۆڤیه‌ت له گۆڕینی ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ کریلیکی به هیچ شێوه‌یه‌ک زمانه‌وانی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها به ئامانجی سیاسی بوو، چونکه ئه‌لفوبێی کریلیکی بۆ ده‌نگه‌کانی زمانه تورکییه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له لاتینییه‌که باشتر نه‌بوو. له‌م گۆڕینه، سۆڤیه‌ت هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و پرده‌ی که تۆرانیه‌تی له تورکیاوه به تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یاند، بیڕوخێنێت، واته نه‌هێشتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که تورکه‌کان به یه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه. ئامانجێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌بوو له ڕێی گۆڕینی ئه‌لفوبێوه بۆ کریلیکی وشه‌ی ڕوسی به ڕێنووسی ڕوسی بخاته نێو زمانه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی فێر بوونی زمانی روسی ئاسانتر بێت بۆیان. 20 هه‌ر له‌م ڕێگه‌وه‌ش به‌ڕوسیکردن و به‌سۆڤیه‌تیکردن ئاسانتر ده‌بێت.
ڕوسه‌کان ده‌یانزانی که تورکه‌کان ڕێژه‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی ئاسیای ناوه‌ڕاست پێک دێنن، له هه‌ر 10 که‌س 9 که‌س له‌م ناوچه‌یه به نه‌ته‌وه تورکه، هه‌ستێکی به هێزشیان هه‌یه بۆ پاراستنی زمانی خۆیان. هه‌روه‌ها زمانی تورکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه به ڕاده‌یه‌ک له‌یه‌کنزیکن نه‌ک هه‌ر بۆ تورکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵکو بۆ تورکه‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تیش. سیاسه‌تی زمانناسه ڕوسه‌کان ئه‌وه‌بوو که هه‌وڵ بدرێ له‌یه‌کنزیکی و له‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌و زمانه تورکییانه نه‌مێنێت و له‌یه‌ک دوورکه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێی تێکه‌ڵکردنی وشه و موفره‌داتی ڕوسی بۆ ناو ئه‌و زمانانه، بۆ ئه‌وه‌ی له زمانه تورکییه‌کانی دی دوور که‌وێته‌وه، ئه‌وجا نزیک کردنه‌وه‌ی ئه‌و زمانانه له ڕوسی نه‌ک ته‌نها به ئه‌لفوبێ و وشه‌وه، به‌ڵکو به ڕێزمان و ڕسته‌سازی و ته‌نانه‌ت ده‌نگسازییه‌وه‌ش. هه‌وڵدان به‌م ئاراسته‌یه ئه‌و زمانانه ئه‌وه‌نده پڕ ده‌بێ له وشه‌ی ڕوسی، له رووی ده‌ربڕینه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده به زمانی ڕوسی ده‌چێت تا له کۆتاییدا شایانی ئه‌وه نابێت که به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ دابنرێت، ئیدی به که‌ڵکی ئه‌وه‌ش نایه‌ت که له‌بواری په‌روه‌رده به‌کار بێت. 21 سۆڤیه‌ت له قۆناغی یه‌که‌م ئامانجی به‌رقه‌رار کردنی دوو زمان بوو له‌م ناوچانه، زمانی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ زمانی ڕوسی، له‌پاشان گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ کریلیکی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له نێو بۆته‌ی کولتوری ڕوسی بتوێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێی بێبایه‌خکردنی زمانه‌کانیان و زاڵکردنی زمانی ڕوسی به‌سه‌ریاندا، واته به ڕوسیکردنی ئه‌و زمانانه به پڕۆسه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆ و درێژخایه‌ن له ڕێی گۆڕینی ئه‌لفوبێ و گۆڕینی پێکهاتی زمانه‌کان. له‌م پڕۆسه‌یه، به خوێنده‌وار کردنی میلله‌تانی سۆڤیه‌ت ئامرازێک بوو بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م سیاسه‌ته: دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆشیالیستی یه‌کگرتوو به زمانی ڕوسی و کولتوری ڕوسی.
لێره‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه که سیاسه‌تی زمانیی له سۆڤیه‌ت له سه‌ره‌تادا به هه‌مه‌چه‌شنی زمانیی و ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی سۆڤیه‌ت ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام له دواییدا بوو به پڕۆسه‌ی توانه‌وه و له‌ناوبردنی زمانه‌کان و به‌ڕوسیکردنی نه‌ته‌وه‌کان.
ئه‌م سیاسه‌ته به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1991 که بووه هۆی سه‌ربه‌خۆبوونی کۆماره‌کانی سۆڤیه‌ت. دوای سه‌ربه‌خۆیی، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سۆڤیه‌ت هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یان بوو که هه‌رچی زووتر خۆیان له کولتوری سۆڤیه‌ت و زمانی ڕوسی و ئه‌لفوبێی کریلیکی ڕزگار بکه‌ن، چونکه کاتی خۆی به زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا بوو. تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به مه‌به‌ستی نزیکبوونه‌وه‌یان له تورکه‌کانی تورکیا چه‌ند جارێک له تورکیا کۆنگره‌ی زمانه‌وانی ده‌گرن. له‌یه‌که‌م کۆنگره له ئینستیتوتی لێکۆڵینه‌وه تورکییه‌کان له زانکۆی مه‌ڕمه‌ڕه له ئه‌سته‌نبوڵ له ساڵی 1991 پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌لفوبێیه‌کی لاتینی تورکی هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی 29 پیتی ئه‌لفوبێی لاتینی که ئێستا له تورکیا به‌کار دێت، پێنج پیتی دیکه‌شی بۆ زیاد بکرێ بۆ ئه‌و فۆنیمانه‌ی که له زمانه تورکییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه. دوای چه‌ند کۆنگره‌ی دی، بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م باسه زمانه‌وانییانه له نێوان تورکه‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی تورکیا، له دوا کۆنگره له ئه‌نقه‌ره له ساڵی 1993 نزیک به سه‌ت وه‌فدی هه‌ر پێنج کۆماره تورکه‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ڕێک ده‌که‌ون: 1- هه‌موو تورکه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌لفوبێی لاتینی، 2- هه‌وڵ بدرێ له زمانی نووسین و ئاخاوتن زاراوه‌ی ته‌کنیکی هاوبه‌ش به‌کار بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌کگه‌یشتن له نێوانیان ئاسانتر بێ، 3- هه‌وڵ بدرێ بۆ دروستکردنی زمانێکی هاوبه‌ش بۆ گشت تورکه‌کان هه‌ر له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه تا تورکیا. کۆماری ئازه‌ربایجان و ئۆزبه‌کستان و تورکه‌مه‌نستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌رنامه‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێیان له وڵاته‌کانیان ده‌ست پێ‌کرد، ده‌وڵه‌تی تورکیاش هه‌موو ئاسانکارییه‌کی بۆیان کردووه. کۆماره‌کانی دی وه‌ک قه‌رغیزستان و کازاخستان و تاتارستان 22 به هۆی بارودۆخی سیاسی و ئابوری، له حاڵی حازر بۆیان ناڕه‌خسێ ده‌ست به‌م گۆڕانه بکه‌ن، به‌ڵام هیواخوازن له پاشه‌ڕۆژ هه‌مان ڕێگه بگرنه به‌ر. 23
هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌لفوبێیه‌کی تورکی هاوبه‌ش له نێوان تورکه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی تورکیا په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی ئاسانتر ده‌کات، هه‌روه‌ها زمانێکی هاوبه‌شی تورکیش ناسنامه‌ی تورکی به‌هێز ده‌کات و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که گۆڕینی ئه‌لفوبێش له کریلیکه‌وه بۆ لاتینی هه‌نگاوێک ده‌بێ بۆ زیاتر خۆدوورخستنه‌وه و خۆڕاپسکاندن له ته‌ئسیری کولتوری ڕوسی که تازه له سۆڤیه‌ت جودا بوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ.24
بێجگه له‌م هۆیانه، هۆی دیکه بۆ گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی تورکی له ئاسیای بچوک خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی نووسینه به ئه‌لفوبێی تورکی – لاتینی، ئه‌مه بۆ ئه‌وان پشتیوانێکی گه‌وره‌یه که پشتگیری له‌م ڕه‌وته فه‌رهه‌نگییه بکه‌ن که هه‌موو تورکه‌کان به یه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، وه‌ک ده‌بینین ڕۆژگار سه‌لماندی، هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای سۆڤیه‌ت بۆ لێکدابڕین و ڕوخاندنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان تورکه‌کان له ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ تورکیا، هیچی سه‌رکه‌وتو نه‌بوو. وا ئه‌مڕۆ تورکه‌کان له‌سه‌ر ئه‌لفوبێیه‌کی هاوبه‌ش و زمانێکی هاوبه‌ش ڕێک ده‌که‌ون.
لێره‌دا بۆمان رۆشن ده‌بێته‌وه که گۆڕینی ئه‌لفوبێ له ئاسیای ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی حه‌فتا ساڵێک بۆ سێ جار، زیانێکی گه‌وره‌ی کولتوریی له گه‌نجینه‌ی نووسینی میلله‌تانی ئه‌و ناوچه‌یه داوه. هه‌ر جارێک له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئه‌لفوبێ دوچاری دابڕان و لێکترازانی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌که‌یان بوون. ئه‌مڕۆ که گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر لاتینی، جیلی ئه‌مڕۆ ناتوانێ سامانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی خۆی که له پێشدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌زار ساڵ به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی نووسراوه بخوێنێته‌وه، ته‌نها ده‌توانێ ئه‌و به‌رهه‌مانه بخوێنێته‌وه که بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست به ئه‌لفوبێی لاتینی بووه، به‌ڵام دواتر که له 1940 ه‌وه تا 1991 واته بۆ ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵ به کریلیکی بووه، ئه‌ویش بۆ جیلی نوێ هیچ سوودێکی نابێ، ده‌چێته ناو ئه‌رشیف، مه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی فێره ئه‌لفوبێی کریلیکی بکات بتوانێ سوودیان لێ وه‌رگرێ. به‌م پێیه ئه‌م نه‌ته‌وانه به هۆی گۆڕینی ئه‌لفوبێوه، هه‌رگیز بۆیان نه‌لواوه فه‌رهه‌نگێکی به‌هێز و یه‌کگرتوو و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌لفوبێیه‌ک بنیات بنێن.
سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی ئازه‌ربایجان ئه‌نار ڕزایێڤ له‌باره‌ی ڕه‌وشی گۆڕینی ئه‌لفوبێی زمانی ئازه‌ری و زمانه‌کانی دیکه‌ی تورک به‌م جۆره ده‌دوێ:
” گۆڕینی ئه‌لفوبێ له ساڵی 1939 له لاتینییه‌وه بۆ کریلیکی تاوانێک بوو به زه‌بر و زۆر دژ به شارستانیه‌تی ئازه‌ربایجان ئه‌نجام درا، به‌ڵام گۆڕینی ئه‌لفوبێ له‌ساڵی 1926 له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ لاتینی، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان به شێوه‌یه‌کی ئیختیاری ئه‌نجام درا، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بڕیارێکی هه‌ڵه بوو. مه‌سه‌له‌که نه سه‌روه‌ری ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بییه و نه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌شه که بۆ زمانه‌که‌مان نه‌ده‌گونجا، به‌ڵکو ڕاستی مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و ئه‌لفوبێیه بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌زار ساڵ ئه‌لفوبێی ئێمه و گه‌لانی تورک بوو. هه‌موو فه‌رهه‌نگی نووسراوی ئێمه به پیتی عه‌ره‌بی بوو. واز هێنان لێی، دابڕانێکی قووڵی له نێوان ڕابردوو و ئێستادا دروست کرد ” 25
گۆڕینی ئه‌لفوبێ ئه‌م جۆره دابڕانه کوشنده، کاره‌ساتباره دروست ده‌کا که ئه‌مڕۆ نووسه‌رێکی ئازه‌ری به‌م جۆره داخ و خه‌فه‌ت بۆ ئه‌لفوبێیه‌کی مێژوویی و فه‌رهه‌نگیی زمانه‌که‌ی ده‌خوا، که کاتی خۆی به بڕیارێکی هه‌ڵه وازیان لێ هێناوه.
ڕه‌نگه زۆر که‌س پێیان وابێ له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کان بۆ خۆنزیککردنه‌وه له رۆژئاوا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌لفوبێیان بگۆڕن بۆ لاتینی بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ڕۆژئاوایی و مۆدێرن. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ تاجیکه‌کانی تاجیکستانی سۆڤیه‌تی جاران ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاراسته جیهانییه‌یه. تاجیکه‌کان، وه‌ک تورکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، دوای تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌لفوبێی لاتینی و کریلیکی، وا ئه‌مڕۆ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه بۆ ئه‌لفوبێی فارسی – عه‌ره‌بی کۆنی خۆیان.
زمانی تاجیکی که له‌هجه‌یه‌کی زمانی فارسییه، له‌گه‌ڵ زمانی فارسی ئێران و فارسی ده‌ری ئه‌فغانستان له ئه‌سڵدا یه‌ک زمانه. ئه‌م سێ زمانه به ڕاده‌یه‌ک له‌یه‌ک نزیکن وه‌ک نزیکی دوو بن له‌هجه‌ی کوردیی موکریان و سلێمانییه. 26زمانی تاجیکیی تاجیکه‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو له سه‌ره‌تادا به ئه‌لفوبێی فارسی – عه‌ره‌بی بوو. دوای ئه‌وه‌ی که تاجیکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بن به کۆمارێک له نێو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، له ساڵی 1929 سۆڤیه‌ت ئه‌لفوبێیان پێ ده‌گۆڕێ بۆ لاتینی و ناوی زمانه‌که‌ش له فارسییه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ تاجیکی. له‌پاشان له ساڵی 1940 ئه‌لفوبێی کریلیکیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ. دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1991 به پێچه‌وانه‌ی تورکه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ لاتینی، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی فارسی – عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاجیکه‌کان بۆ ئه‌لفوبێی فارسی– عه‌ره‌بی، ڕێگه‌یان بۆ خۆش ده‌کا بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی فارسی – تاجیکی که پێش گۆڕینی بۆ لاتینی له ئاسیای ناوه‌ڕاست پێی نووسراوه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی قورئان و کتێبه دینییه‌کانی دیش ئاسان ده‌کات، سه‌ره‌ڕای دروستکردنی پردێک له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاته موسڵمانه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیان که پێکه‌وه فه‌رهه‌نگێکی هاوبه‌شیان هه‌یه. 27 واته گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و خه‌رمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی کتێبی فارسی که له ئێران و ئه‌فغانستان چاپ و بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
تاجیکستان به هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و خراپی بارودۆخی سیاسی و ئابوری وڵاته‌که‌ی تا ئێستا بۆی نه‌کراوه به ته‌واوه‌تی ئه‌م ئه‌لفوبێیه له وڵاته‌که جێگیر بکات. ئێستا هه‌ردوو ئه‌لفوبێی کریلیکی و فارسی – عه‌ره‌بی له وڵاته‌که به‌کار دێت. له ساڵی 1999 ه‌وه قوتابخانه‌کانی تاجیکستان له ساڵی سێهه‌مه‌وه قوتابییه‌کان به‌م ئه‌لفوبێ نوێیه ده‌رس ده‌خوێنن، له زانکۆش له ساڵی یه‌که‌م، له هه‌موو شوێنه گشتییه‌کانیش وه‌ک ئیداره و دوکان و بازاڕ به هه‌ردوو ئه‌لفوبێ نووسراوه. هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌درێ که له ساڵانی داهاتوو ئه‌م ئه‌لفوبێیه به ته‌واوه‌تی جێگیر بکرێ. ئه‌وه‌ی یه‌کلا بۆته‌وه ئه‌وه‌یه که گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی چیدی له به‌رنامه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا نیه. 28
وه‌ک ده‌بینین ئه‌مجاره تاجیکه‌کان له گۆڕینی ئه‌لفوبێ به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه ده‌که‌ن، وه‌ک میلله‌تێک که ته‌جره‌به‌ی هه‌یه له گۆڕینی ئه‌لفوبێ و زه‌ره‌رمه‌ند بوون. پێشتر دوو ئه‌لفوبێی ئه‌وروپییان تاقی کردۆته‌وه، ئه‌مجاره هه‌مان هه‌ڵه‌ی ڕابردوو دوباره ناکانه‌وه. به‌رژه‌وه‌ندی زمانه‌که‌یان و ناسنامه فه‌رهه‌نگییه‌که‌یان ڕه‌چاو ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده له که‌موکوڕییه‌کانی ئه‌لفوبێی فارسی به پیتی عه‌ره‌بی ئاگادارن که کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی هه‌یه بۆ زمانه‌که، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی خۆیان و ئه‌و پێشینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که به‌م ئه‌لفوبێیه هه‌یانه لایان گرنگتره له گه‌وره کردنی چه‌ند کێشه‌یه‌کی ڕێنووسیی که که‌م هه‌تا زۆر له هه‌موو زمانێک هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌لفوبێی کۆنی خۆیان به‌رده‌وام بوان، بێگومان ئێستا خاوه‌ن سامانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی نووسین به زمانی خۆیان بوون، دوچاری ئه‌و دابڕانه‌ش نه ده‌هاتن که له سه‌ده‌ی ڕابردوو له هاوزمان و هاونه‌ته‌وه‌کانی خۆیان بێ‌ئاگا بوون.
ئه‌زمونی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له گۆڕینی ئه‌لفوبێ ئه‌وه نیشان ده‌دا که گۆڕینه‌کان زیاتر به ئامانجی سیاسی و کولتوری بوون نه‌ک زمانه‌وانی. سۆڤیه‌ت گۆڕینی ئه‌لفوبێی وه‌ک ئامرازێکی سیاسی به‌کار هێناوه بۆ له‌یه‌کدابڕینی تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له تورکه‌کانی تورکیا، هه‌روه‌ها دابڕینی تاجیکه‌کانی سۆڤیه‌ت له هاوزمانه‌کانی خۆیان له ئه‌فغانستان و ئێران، که له ئه‌نجامدا نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه گورزێکی کوشنده به‌ر زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌وێ، دوچاری دابڕانێکی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگیی هاتوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دابڕینی میلله‌تانی ئه‌و ناوچه‌یه له هاونه‌ته‌وه و هاوئاینانی ده‌وروبه‌ری خۆیان. دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت و سه‌ربه‌خۆبوونی کۆماره‌کان، ئه‌مجاره ڕه‌وتی گۆڕینی ئه‌لفوبێ ئاراسته‌یه‌کی دی وه‌رده‌گرێت: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌لفوبێیه‌ک که ناسنامه‌ی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه و ده‌یبه‌ستێته‌وه به هاوفه‌رهه‌نگ و هاوزمانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌که‌ی خۆی.
کام ئه‌لفوبێ؟
له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی که له بواری ئه‌لفوبێ له ئاسیای ناوه‌ڕاست و جیهان ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی بایه‌خ و گرنگی ئه‌لفوبێی کوردی بۆ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو کۆنفرانسه‌ی دوایی زمانی کوردی، ئامانجی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی کورد و به‌رژه‌وه‌ندی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ڕه‌چاو بکردایه، ده‌بوایه وه‌ک تاجیکه‌کان زه‌مینه‌سازی بۆ کورده‌کانی باکور بکات که هه‌رچی زووتر هه‌وڵی فێر بوونی ئه‌م ئه‌لفوبێیه کوردییه بده‌ن، بیکه‌ن به به‌رنامه بۆ پێشخستنی زمانی کوردی له کوردستانی باکوور، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی فێربوونی ئه‌م ئه‌لفوبێیه‌وه بتوانن له‌م خه‌رمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی نووسینی کوردی له باشوری کوردستان به‌رخوردار بن، و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌لفوبێی مێژوویی و ڕه‌سه‌نی خۆیان، که‌چی جێگه‌ی داخه هه‌ردوو کۆنفرانس ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته نیشتیمانی و فه‌رهه‌نگییه هه‌نگاویان ناوه.
کۆنفرانسی زمانی کوردی ده‌بوایه ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست بۆ گۆڕینی ئه‌لفوبێ ڕه‌چاو بکات، که چۆن تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به ئه‌لفوبێ له تورکیا نزیک ده‌بنه‌وه و تاجیکه‌کانیش به ئه‌لفوبێ له هاوزمانانی خۆیان له ئه‌فغانستان و ئێران نزیک ده‌بنه‌وه، واته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆی و زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای زمانی کوردی و ئه‌لفوبێیه‌که‌ی ده‌بێ کورد بۆ کام ئه‌لفوبێ بگه‌رێته‌وه؟ ده‌کرێ ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌رووی هه‌موو کوردێک به تایبه‌ت شاره‌زایان و ئه‌ندامانی کۆنفرانسی زمانی کوردی بکرێته‌وه. کام ئه‌لفوبێ بایه‌خی فه‌رهه‌نگیی و زمانیی هه‌یه؟ کامه‌یان بۆ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی گونجاوتر و له‌بارتره؟ کامه‌یان زیاتر خزمه‌تی زمانی کوردی و نه‌ته‌وه‌ی کوردی کردووه؟ کامه‌یان ڕۆلێکی به‌رچاوی له پێشخستنی بزاڤی فه‌رهه‌نگیی کوردی گێڕاوه و ده‌گێڕی؟ کام ئه‌لفوبێ بۆ کورد ڕه‌سنتر و مێژووییتره؟ کامه ئه‌لفوبێ وه‌ڵامی پێویستییه‌کانی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی ده‌داته‌وه؟ کامه ئه‌لفوبێ، کورد ناسنامه‌ی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه؟ ئه‌مانه و زۆر پرسیاری دی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی کۆنفرانس به شێوه‌یه‌کی زانستی و دوور له ئه‌جێندای سیاسی بیریان لێ بکردبایه‌وه، ده‌بوایه له به‌رژه‌وه‌ندی زمانی کوردی، بره‌و به‌م ئه‌لفوبێیه کوردییه بده‌ن نه‌ک لاتینییه‌که، ده‌بوایه ئه‌م ئه‌لفوبێیه بکه‌ن به ئه‌لفوبێیه‌کی ستاندارد و هاوبه‌ش بۆ هه‌موو کورد و له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانیش به‌کاربێت. که‌چی به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌ی له رووی زمان و فه‌رهه‌نگه‌وه به ده‌ستمان هێناوه وا خه‌ریکه له ڕێی گۆڕینی ئه‌لفوبێوه هه‌مووی به‌ره‌و هه‌ڵدێڕ ده‌به‌ین.
کۆنفرانسی زمانی کوردی وا دیاره به لایه‌وه گرنگ نیه به گۆڕینی ئه‌لفوبێی کوردی، جیلی نوێی کورد بێبه‌ش بکا له هه‌رچی ده‌ستکه‌وتی کولتوریی و په‌روه‌ر‌ده‌یی و زانستیی و هونه‌ریی سه‌ت ساڵی رابردوو به‌م ئه‌لفوبێیه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دابڕینی له فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی نووسراوی کوردی له ماوه‌ی هه‌زار ساڵی ڕابردوو که به‌م پیته عه‌ره‌بییانه نووسراوه، وه‌ک ئه‌و دابڕانه کولتورییه‌ی که دوچاری نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست هاتووه، که ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک ئه‌نجامی دژوار و کوشنده‌ی بۆ سه‌ر ژیانی فه‌رهه‌نگیی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد ده‌بێت.
تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و تورکیا ته‌نها له ڕووی هاوڕیشه‌یی زمانه تورکییه‌کانه‌وه که سه‌ر به‌یه‌ک گروپی زمانیین، به‌ڵام له ڕووی ئه‌تنیکی و زمانه‌وه، نه‌ته‌وه و زمانی جیاوازی تورکیین، که‌چی ئه‌مڕۆ وه‌ک ده‌بینین، ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازه تورکانه، پێکه‌وه له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبول کۆ ده‌بنه‌وه کۆنفرانس ده‌گرن و ڕێککه‌وتنامه ئیمزا ده‌که‌ن، له سه‌ر ئه‌لفوبێیه‌کی هاوبه‌ش که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تورکه‌کان دایه ڕێک که‌وتون، وا له‌سه‌ر زمانێکی هاوبه‌شیش بۆ هه‌موو تورکه‌کان ڕێک ده‌که‌ون. بۆ ده‌بێ ئێمه‌ی کورد که له ڕووی ئه‌تنیکی و زمانه‌وه یه‌کین، نه‌توانین له‌سه‌ر ئه‌لفوبێیه‌کی هاوبه‌ش و زمانێکی هاوبه‌ش بۆ کورد ڕێک بکه‌وین؟
به پێی خوێندنه‌وه‌ی ڕاستییه مێژوویه‌کان و زمانه‌وانییه‌کان و فه‌رهه‌نگییه‌کان، گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی بۆ باشوری کوردستان هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه مه‌زنه ده‌بێ که کاتی خۆی تاجیکستان پێیدا تێپه‌ڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی دوو ئه‌لفوبێی ئه‌وروپی وه‌ک لاتینی و کریلیکییان تاقیکرده‌وه، که‌چی له کۆتاییدا دوباره هه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌مان ئه‌لفوبێی مێژوویی و فه‌رهه‌نگیی کۆنی خۆیان که ئه‌لفوبێی فارسی – عه‌ره‌بییه.
کورده‌کانی باکووری کوردستان ئه‌وه زیاتر له 90 ساڵه له ژێر زوڵم و سته‌می سیاسه‌تی ئه‌تاتورک ده‌ناڵێنن، له هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی بێبه‌ش کراون. هۆی ڕاسته‌وخۆی له ناوچوونی ئه‌لفوبێی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته زمانکوژییه‌ی ئه‌تاتورک که له د‌ژی نه‌ته‌وه غه‌یره تورکه‌کان به تایبه‌ت کورد، ئه‌نجامی دا، به بڕیارێکی سیاسی به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی له وڵاته‌که قه‌ده‌غه کرد، که ئه‌مه‌ش بووه هۆی ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌م ئه‌لفوبێیه و له‌ناوچوونی نووسینی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستان به‌م ئه‌لفوبێیه. وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له د‌ژی ئه‌م سیاسه‌ته داگیرکارییه، کۆنفرانس ده‌یتوانی هه‌ر ئه‌م ئه‌لفوبێ کوردییه بکا به که‌ره‌سته‌ی خه‌بات بۆ کورده‌کانی باکوور، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ئه‌م ئه‌لفوبێیه‌وه دژایه‌تی بیری که‌مالیزم بکه‌ن و خۆیان له تورکه‌کان جودا بکه‌نه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌لفوبێی مێژوویی و ڕه‌سه‌نی خۆیان، دژایه‌تی خۆیان بۆ سیاسه‌تی زمانکوژی و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زمانیی ئه‌تاتورک نیشان بده‌ن که ئه‌م ئه‌لفوبێ لاتینیه‌ی به زۆره‌ملێ به سه‌ر میلله‌تی تورک و کوردا سه‌پاندوه. 29وه‌ک تاجیکه‌کان که ئه‌مڕۆ بۆ خۆدوورخستنه‌وه له کولتوری داگیرکاری ڕوسه‌کان خۆیان له ئه‌لفوبێی کریلیکیی ڕوسی ڕزگار ده‌که‌ن که به زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا بوو، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌لفوبێی مێژوویی و ڕه‌سه‌نی خۆیان. هه‌نگاوێکی له‌م جۆره بۆ کورده‌کانی باکور له ڕووی سیاسییه‌وه‌ش بایه‌خێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌بێ. 30
کۆنفرانسی زمانی کوردی ده‌بوایه له ئاستێکی زانستی و زمانه‌وانی، به ڕه‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی و فه‌رهه‌نگیی کورد له‌م پرسه چاره‌نووسساز و ستراتیژییه بڕوانێ، نه‌ک به پاساوی نازانستی و به ئه‌جێندای سیاسی نادیار هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و چرایه بدات که له باشووری کوردستان به‌م ئه‌لفوبێیه هه‌ڵ بووه، که ئێستا وا خه‌ریکه تیشک و ڕوناکی خۆی بۆ سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بڵاو ده‌کاتەوە.
سوداد ڕه‌سول
—————————————————————————————
ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌کان
1 – Andrew Robinson, Writing and Script, a very Introduction, Oxford university press, 2009, p. 142.
2 – هه‌ر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه له‌لایه‌ن هێزه کۆلۆنیالییه‌کان و رۆژهه‌ڵاتناسانه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بۆ لاتینی دراوه. رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی ویلهێلم سپیتاWilhelm Spitta له ساڵی 1880 به ئه‌ڵمانی کتێبی ڕێزمانی عه‌ره‌بی عا‌می میسری ده‌رده‌کات و داوا ده‌کا که زمانی عا‌می میسری به ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ نووسین به‌کار بێت. دواتر رۆژهه‌ڵاتناسێکی دیکه‌ی ئه‌ڵمانی کارل ڤۆله‌رس Karl Vollers هه‌ر هه‌مان داوای رۆژهه‌ڵاتناسی پێش خۆی دوباره ده‌کاته‌وه. له پاشان کۆمه‌ڵێک رۆژهه‌ڵاتناسی دیکه به پشتیوانی هێزه کۆلۆنیالییه‌کان ئه‌و جۆره داوایانه دوباره ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مه دواتر ته‌ئسیری خۆی بۆ سه‌ر هه‌ندێک له نووسه‌رانی عه‌ره‌ب به‌جێ ده‌هێڵێ که بانگه‌شه‌ی گۆڕینی پیته عه‌ره‌بییه‌کان بکه‌ن بۆ لاتینی، وه‌ک مه‌حمود عه‌زم، سه‌لامه مو‌سا، عه‌بدولعه‌زیز فه‌همی، سه‌عید ئه‌لعه‌قل. له ساڵی 1930 له گۆڤاری (المجلة الجدیدة) مه‌حمود عه‌زم وتارێک بڵاو ده‌کاته‌وه تیایدا داوای گۆڕینی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌کات بۆ لاتینی. دواتر له ساڵی 1944 عه‌بدولعه‌زیز فه‌همی ئه‌ندامی ئه‌کادیمیای زمانی عه‌ره‌بی له میسر پرۆژه‌یه‌ک ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌کادیمیا بۆ به‌لاتینیکردنی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی و داوا ده‌کا له هه‌موو شوێنێکیش به‌کار بێ، کتێبێکیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به چاپ ده‌گه‌یه‌نێ به ناوی(الحروف اللاتینیة للکتابة العربیة)، ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیاوه زۆر به توندی ڕه‌ت کرایه‌وه، پێیان وابوو ئه‌م جۆره پرۆژه‌یه زیانێکی زۆر به فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ی هه‌موو عه‌ره‌ب ده‌گه‌یه‌نێ. له پاشان هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رێکی دیکه‌ی سوری و لوبنانی چه‌ند هه‌وڵێکی دیکه‌ی سه‌رنه‌که‌وتو دراوه، به تایبه‌ت بۆ به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ له‌هجه عه‌ره‌بییه‌کان. له ساڵی 1961 سه‌عید ئه‌لعه‌قل هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که له‌هجه‌ی لوبنانی به ئه‌لفوبێی لاتینی بنووسرێته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کتێبێکیش به‌م له‌هجه‌یه به ئه‌لفوبێی لاتینی چاپ ده‌کات.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی که دراون له جیهانی عه‌ره‌ب بۆ گۆڕینی ئه‌لفوبێ، زیاتر هه‌وڵی تاکه که‌سی بوون و هیچ ده‌زگایه‌کی زمانه‌وانیش پشتگیری لێ نه‌کردوون، بۆیه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، هه‌ر به مردوویی له دایک بوون.
بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه بڕوانه:
محمد الصاوی، کتابة العربیة بالحروف اللاتینیة، الأبعاد التربویة و السیاسیة، غیر منشور.
Jacob M. Landau, Attempts at Romanization in the Middle East and Central Asia, Journal of Semitic studies supplement, Oxford University Press, Volume 24, 2008, pp. 185 -186.
3 – فه‌رهاد شاکه‌لی، زمانی کوردی له ئاستانه‌ی سه‌رده‌مێکی تازه‌دا، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ل44.
4 – له نێو ئێرانییه‌کان هه‌ر له زووه‌وه مه‌سه‌له‌ی ریفۆرمکردن یان گۆڕینی ئه‌لفوبێ بۆ لاتینی باسوخواسی له‌سه‌ر کراوه، ئه‌لفوبێی فارسی – عه‌ره‌بی هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانی زمانه‌که هه‌یه به‌ڵام هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا زۆر که‌م ده‌ستکاری کراوه. ئه‌و هه‌وڵه‌ی کورد داویانه بۆ گونجاندنی حه‌رفه عه‌ره‌بییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی، له زمانی فارسی‌دا نه‌کراوه. میرزا فه‌تحعه‌لی ئاخوندزاده که تورکێکی ئازه‌ری بوو هه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه ده‌ستنیشانی گیروگرفته‌کانی ئه‌لفوبێی فارسی کردووه، پێی وا بوو ئه‌م ئه‌لفوبێیه کۆسپێکه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ئێران و وڵاتانی موسڵمان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ده‌رباری عوسمانییه‌کان و قاجارییه‌کانی کردووه، هه‌وڵی داوه قه‌ناعه‌تیان پێ بێنێ که ئه‌لفوبێ بگۆڕن بۆ لاتینی، به‌ڵام هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت ره‌تیان کردۆته‌وه. دواتر مولکوم خان که ئه‌رمه‌نییه‌کی ئێرانی بوو هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ناوبراو نامه گۆڕینه‌وه‌یان ده‌بێ. مولکوم خان پێی وا بوو دواکه‌وتنی موسڵمانان به‌هۆی دینی ئیسلامه‌وه نیه، به‌ڵکو له ئه‌لفوبێ دایه که فێر بوونی زۆر سه‌خته، جۆره خه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ئه‌لفوبێی فارسی داده‌هێنێ که فێر بوونی ئاسانتره، به‌ڵام ئه‌م چاکسازییه‌ی ئه‌ویش بێ سوود ده‌بێ. دواتر، هه‌ر له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام له نێو چینی ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی ئێران ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وتوێژی له‌سه‌ر کراوه وه‌ک سه‌عید نه‌فیسی، ڕه‌شید یاسه‌می، عه‌لی ده‌شتی، حه‌سه‌ن ته‌قی زاده داوای چاکسازی ڕێنووسییان کردووه و ئه‌لفوبێی لاتینییان په‌سند کردووه. هه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌م باسانه له‌لایه‌ن هه‌ندێک له ئێرانییه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌وروژێنرێ، به‌ڵام حکومه‌تی ئێران چ له زه‌مانی قاجاره‌کان و په‌هله‌وی و چ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێستای ئێرانه‌وه هه‌میشه دژ به‌م هه‌وڵانه وه‌ستاون، هیچ ده‌زگایه‌کی زمانه‌وانیش له ئێران پشتگیری ئه‌م گۆڕانه‌ی ئه‌لفوبێی نه‌کردووه. بۆ درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له‌م بواره دراون. بڕوانه:
یحیی ذکا، در پیرامون تغییر خط فارسی، چاپخانه نقش جهان، تهران، 1329.
دوای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک به‌سه‌ر بانگه‌شه‌کانی ئاخوندزاده و مولکوم خان و هاوبیرانی، واقیعی پێشکه‌وتنی گه‌لان به ئه‌لفوبێی جیاواز له جیهاندا به گشتی و ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت، سه‌لماندیان که ئه‌لفوبێ ڕێگر نیه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی هیچ میلله‌تێک. پێشکه‌وتنی ئه‌مڕۆی ئێران له بواری ته‌کنه‌لۆژی و هه‌موو بواره‌کانی دی به‌م ئه‌لفوبێیه، به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌یه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاجیکه‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو له ئه‌لفوبێی لاتینی و کریلیکییه‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان ئه‌لفوبێی فارسی که له ئێران و ئه‌فغانستان به‌کار دێ، بایه‌خ و گرنگی ئه‌م ئه‌لفوبێیه بۆ زمانی فارسی زیاتر ڕۆشن ده‌بێته‌وه.
5 – ئه‌حمه‌دی خانی، مه‌م و زین ، ئاماده‌کردن و په‌راوێز بۆ نووسین: هه‌ژار، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر، 2008، ل31.
6 – Ehmedê Xanî, Mem û Zîn, Amadekar: Nâmık Açıkgöz, Kültür ve Turizm Bakanlığı, Ankara, 2010. R. 9.
7 – هه‌ر له زوووه‌وه چه‌ندین جار هه‌وڵی گۆڕینی شێوازی نووسینی چینی دراوه بۆ لاتینی، به‌ڵام هیچیان سه‌رکه‌وتو نه‌بوون. ڕابه‌ری ناوداری چینی به‌ناوبانگ ماوتسی تۆنگ له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی بیست وه‌ک به‌شێک له شۆڕشه فه‌رهه‌نگییه‌که‌ی، پێی وابوو شێوازی نووسینی چینی فێربوونی سه‌خته و کۆسپێکه له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری له چین، پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ زمانی چینی، که پێی ده‌ڵین ماندارین، به‌کار بێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه باڵی موحافه‌زه‌کاری چینی به توندی له د‌ژی وه‌ستان.
شێوازی نووسینی چینی کۆنترین شێوازێکه که پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی هۆنی چینی داهێنراوه و په‌ره‌یسه‌ندووه، هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره خه‌ته هه‌ر به ته‌نیا شێوازی نووسین نیه بۆ زمانه‌که، به‌ڵکو به‌شێکی دانه‌بڕاوی مێژوو و فه‌رهه‌نگی چینه به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێ ناکرێ ده‌ستبه‌رداری بن. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ سه‌لمێنراوه منداڵانی چینی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی که به ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌خوێنن ڕاده و خێرایی فێر بوونیان بۆ خوێنده‌واری وه‌ک یه‌که، واته سه‌ختی شێوازی نووسینی چینی نه‌بۆته کۆسپێک بۆ فێر بوونی خوێنده‌واری. بڕوانه:
Andrew Robinson, The Story of Writing, Alphabets, Hieroglyphs & Pictograms, London, 1995,P.15.
8 – به‌لاتینیکردنی ئه‌لفوبێ له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیست زمانی عیبری و فه‌رهه‌نگی جوله‌که‌ش ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند هه‌و‌ڵێک دراوه به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بووه. له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیست له‌لایه‌ن ئیته‌مار بێن– ئاڤی (1882 – 1943) که رۆژنا‌مه‌نووسێکی جوله‌که بوو، هه‌و‌ڵیدا ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ زمانی عیبری به‌کار بێنێ. پێی وابوو به‌کار هێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ئاسانکاری ده‌کا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری به نێو جوله‌که‌کاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له پێشدا له ساڵی 1927 کتێبێکی ژیننامه‌ی باوکی به ئه‌لفوبێی لاتینی به ناوی ئاڤی ( باوکم) له قودس بڵاو کرده‌وه، له‌پاشان چه‌ند گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌کیش به عیبری هه‌ر به ئه‌لفوبێی لاتینی ده‌رکرد، ئه‌م هه‌وڵانه تا کۆتایی سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، چ له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینی جوله‌که و چ له‌لایه‌ن چینه رۆشنبیره‌که‌ی زۆر به توندی له د‌ژی ئه‌م گۆڕینه وه‌ستان، پێیان وابوو زمانی عیبری نووسینی به ئه‌لفوبێ عیبرییه‌که گونجاوتره تا لاتینییه‌که، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌لفوبێی عیبری وه‌ک به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی مێژوو و فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی جوله‌که‌یه، ئاماده نه‌بوون له پێناو مۆدێرنیته و به رۆژئاوایی بوون ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفوبێی مێژوویی و ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆیان بن، هه‌رچه‌نده که په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه و نزیکیان له‌گه‌ڵ وڵاته رۆژئاواییه‌کان هه‌بووه و هه‌یه. بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه بڕوانه:
İlker Aytürk, Script Charisma in Hebrew and Turkish: A Comparative Framework for Explaining Success and Failure of Romanization, Journal of World History, volume 21, number1, March 2010, pp. 97-130.
9 – Jacob M. Landau, Barbara Kellner-Heinkele, Politics of language in the ex-Soviet Muslim states, Hurst and Company, London, 2001, P.51.
10 – Ayse Pamir Dietrich, Language Policy and the Status of Russian in the Soviet Union and the Successor States outside the Russian Federation, Australian Slavonic and East European Journal, January, Vol. 19, Nos. 1-2 (2005): 1-27.
11 – Jacob M. Landau, Barbara Kellner-Heinkele, P.51.
12 – زمانی کوردی یه‌کێک بوو له‌م 130 زمانه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت که به ڕه‌سمی دانی پێدانرا، له‌و سه‌رده‌مه به خێرایی بوژانه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی، بوو به زمانی خوێندن و نووسین له قوتابخانه‌کان، گۆڤار و رۆژنامه و کتێبی پێ چاپ‌کرا، په‌خشی ڕادیۆ به زمانی کوردی ده‌ستی پێ‌کرد. له نێوان ساڵانی 1923 – 1929 ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆڤیه‌ت ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی له هه‌رێمی ناگۆرنۆ – قه‌ره‌باغ له رۆژئاوای ئازه‌ربایجان به ناوی کوردستانی سۆر داده‌مه‌زرێنن که پایته‌خته‌که‌ی شاری لاچین بوو. کورده‌کانی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1921 بۆ یه‌که‌مجار ئه‌لفوبێی ئه‌رمه‌نی بۆ زمانی کوردی به کار دێنن، به‌ڵام دواتر له ساڵی 1929 ده‌گۆڕێ بۆ لاتینی، هه‌ر به لاتینی ده‌مێنێته‌وه تا له ساڵی 1945 له‌لایه‌ن ستالینه‌وه، وه‌ک زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی سۆڤیه‌ت، ئه‌لفوبێی کریلیکییان به زۆر به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ناوچه ئۆتۆنۆمییه‌که‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆریش له کورده‌کانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان، وه‌ک چاره‌نووسی هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی دی که له سنووره‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوون، دوچاری ڕاگوێزان و دوورخرانه‌وه دێن بۆ کۆماره‌کانی دیکه‌ی سۆڤیه‌ت. بڕوانه:
Ismet Cheriff Vanly, The Kurds in the Soviet Union, in: Philip G. Kreyenbroek & S. Sperl (edit), The Kurds: A Contemporary Overview, Routledge; 1 edition December 6, 1991, p. 203, pp. 209 -210.
13 – یه‌کێتی تورکان Pan – Turkism بزووتنه‌وه‌یه‌ک بوو له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌م له نێو رۆشنبیره تورکه‌کانی ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ڕوسیا ده‌ستی پێ‌کرد، ئامانجی چاکسازی دینی و یه‌کێنتی فه‌رهه‌نگی و سیاسی گه‌لانی تورک بوو. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پاشان زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ دامه‌زرانی بزوتنه‌وه‌یه‌ک به ناوی ( جه‌دید) که له‌لایه‌ن شه‌هابه‌دین مێرگانی و قه‌یوم ناسری و حوسێن فه‌یزخانیه‌وه دامه‌زار. دواتر هه‌ر له پێناو نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌یه‌ک له ساڵی 1905 تورک و ته‌تاری روسیا کۆنگره‌ی یه‌که‌می (گشت موسڵمانان) ده‌گرن که نوێنه‌ری تورکه‌کانی قرم و قازان و تورکستان و قه‌وقازیش تێیدا به‌شدار ده‌بن، له کۆنگره ته‌ئکید له‌سه‌ر یه‌کگرتنی گشت موسڵمانانی روسیا ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێکه‌وه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. له کۆنگره‌ی دیکه که له ساڵه‌کانی دواتر گیرا، باس له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی نزیک له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای پێکهێنانی زمانێکی یه‌کگرتووی خوێندن بۆ تورکه‌کانی روسیا له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی له‌هجه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ. سه‌رکرده تورکه‌کانی روسیا ده‌یانزانی که به‌بێ یارمه‌تی ده‌ره‌وه ناتوانن بگه‌ن به‌م ئامانجه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه، ته‌نها ده‌وڵه‌تێک که ئاماده بوو پشتگیری‌یان بکات ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزیان له‌گه‌ڵدا دروست کرد بوو. ده‌وڵه‌تی عوسمانیش له سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م که له ساڵه‌کانی(1876 – 1909) فه‌رمانڕه‌وا بوو، بۆ رزگار کردنی ئیمپراتۆرییه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی له ڕوخان و بۆ به‌ر‌گریکردن له د‌ژی هێزه ئه‌و‌ڕوپییه‌کان که چاویان له ئیمپراتۆریه‌ته‌که بڕی بوو، دروشمی یه‌کێتی موسڵمانانی Pan – Islamism به‌رز کرد بووه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به تورکه‌کانی روسیا ده‌کرد که ئاواره‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بوون یانیش وه‌فدی ده‌نارد بۆ ئاسیای ناوه‌ڕاست، سه‌ڕه‌ڕای ناردنی نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌نده‌نۆسیا و هیندستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه له ئارادا بوون بۆ یه‌کگرتنی موسڵمانانی جیهان و یه‌کگرتنی تورکه‌کان، ده‌سه‌ڵاتدارارنی روسیای قه‌یسه‌ری و دواتر سۆڤیه‌تییه‌کانی نیگه‌ران کرد بوو، هه‌ر بۆیه هه‌موو هه‌وڵێکیان ده‌دا بۆ له‌یه‌کدابڕین و دوور خستنه‌وه‌ی تورکه‌کان و موسڵمانه‌کان له‌یه‌ک به تایبه‌ت موسڵمانه‌کانی یه‌کێتی سۆڤیت، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش گۆڕینی ئه‌لفوبێ وه‌ک ئامرازێک به‌کار دێنن بۆ دروستکردنی دیوارێک له نێوانیان. بڕوانه:
Charles Warren Hostler, The Turks of Central Asia, Greenwood Publishing Group, Inc, 1993, pp.71 – 110.
14 – Thomas G. Winner, Problems of Alphabetic Reform among the Turkic Peoples of Soviet Central Asia, 1920-41, The Slavonic and East European Review, Vol. 31, No. 76 (Dec., 1952), University College London, School of Slavonic and East European Studies, pp. 136-137.
15 – Ayca Ergun, Politics of Romanisation in Azerbaijan (1921–1992), Journal of the Royal Asiatic Society of Great Britain & Ireland ( Third Series), Cambridge University Press, 2010, 20, p.39.
16– Ibid. P.37.
ئه‌م جۆره گوتاره دژ به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، تێڕوانینێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه بۆ ئه‌لفوبێ، هه‌تا ئه‌مڕۆش بوونی هه‌یه، ئه‌مه له‌کاتێک ڕاستییه زمانه‌وانییه‌کان و فه‌رهه‌نگییه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که هیچ ئه‌لفوبێیه‌ک ڕێگر نیه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی هیچ مرۆڤێک. باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه وڵاتانی وه‌ک چین و ژاپۆنه که شێوازێکی نووسین به‌کار دێنن له ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی زۆر سه‌ختتره، که‌چی ئه‌مه نه‌بۆته کۆسپێک له ڕێی پێشکه‌وتنیان له بواری زانسته‌وه.
17 – Ibid. pp.37-38.
18 – Mark Dickens, Soviet Language Policy in Central Asia, 1988, p.11.
ئه‌م کتێبه ده‌کرێ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بخوێنرێته‌وه به‌ڵام شوێنی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی تێدا نیه.
http://www.oxuscom.com/lang-policy.htm
19 – – Ayca Ergun, Politics of Romanisation in Azerbaijan (1921–1992), P.39.
20 – Ibid. P.11.
21 – G. E. Wheeler, Soviet Policy in Central Asia, International Affairs, Royal Institute of International Affairs 1944, Blackwell Publishing, Vol. 31, No.3,1955, p. 323.
22 – کۆماری تاتارستان، کۆمارێکی فیدرالی تورکی سه‌ر به ڕوسیایه و ده‌که‌وێته ناوچه‌ی فیدرالی ڤۆلگا، وه‌ک کۆماره تورکه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست سه‌ربه‌خۆ نیه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی کولتوریی له‌گه‌ڵ تورکه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه هه‌یه. زمانی تورکی تاتاری به ئه‌لفوبێی کریلیکی له‌گه‌ڵ زمانی ڕوسی له‌م کۆماره دوو زمانی ڕه‌سمین.
23 – Jacob M. Landau, Barbara Kellner-Heinkele, P.129
24 – Seymas Akkoynlu, The Impact of Turkey’s Domestic Resources on the Turkic Republic of the Caspian Sea, European Journal of Economic and Political Studies (EJEPS) 1(2), 1-23, 2008, p.13.
25 – Ayca Ergun, p.40.
26 – زمانی فارسیی ئێران و ده‌ریی ئه‌فغانستان و تاجیکیی تاجیکستان، سێ ناون بۆ یه‌ک زمان که زمانی فارسییه، به‌ڵام به هۆی دابه‌شبوونی سیاسی فارسی زمانه‌کان به سه‌ر ئه‌فغانستان و تاجیکستان و ئێران، هه‌روه‌ها گۆڕینی ناوی زمانی فارسی له ئه‌فغانستان بۆ ده‌ری و له تاجیکستان بۆ تاجیکی، وێڕای گۆڕینی ئه‌لفوبێی فارسی– عه‌ره‌بی له تاجیکستان بۆ لاتینی و کریلیکی، په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م زمانانه به جودا له‌گه‌ڵ یه‌ک، هه‌تا ڕاده‌یه‌ک زمانه‌که له یه‌ک دوور ده‌که‌وێته‌وه.
هێزه کۆلۆنیالییه‌کان ده‌ورێکی سه‌ره‌کییان هه‌بووه له که‌مکردنه‌وه‌ی نفوزی زمانی فارسی و دابه‌شکردنی. له سه‌ده‌ی نۆزده‌م له ناوچه‌ی خوراسانی گه‌وره، ئیستیعماری ئینگلیز و ڕوس بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ئیستیعمارییه‌کانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زمانی فارسی که زمانی هاوبه‌ش و فه‌رهه‌نگیی گه‌لانی موسڵمانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، لاوازی بکه‌ن. زمانی فارسی له سه‌ده‌ی یازده‌می میلادی له سه‌رده‌می سوڵتان مه‌حمودی غه‌زنه‌وی ده‌گاته قاڕه‌ی هیند، بۆ ماوه‌ی حه‌وت سه‌ده ده‌بێته زمانی ڕه‌سمی و ئیداری و زانستی ئه‌و قاڕه‌یه. سه‌لجوقییه‌کانیش له ئاسیای بچوک زمانی فارسی بره‌و پێ ده‌ده‌ن. دوای ئه‌وه‌ی ئیستیعماری ئینگلیز هیندستان داگیر ده‌کا، له ساڵی 1873 زمانی فارسی له‌کار ده‌خا و زمانی ئینگلیزی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. بۆلشه‌ڤیکه ڕوسه‌کان دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر که به‌سه‌ر ناوچه‌ی تورکستانی ئاسیای ناوه‌ڕاست فه‌رمانڕه‌وا ده‌بن، تاجیکستان ده‌که‌ن به یه‌کێک له کۆماره‌کانی سۆڤیه‌ت، هه‌ر به هه‌مان ئامانجی سیاسی، بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له فارسی زمانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌لفوبێیان پێ ده‌گۆڕن بۆ لاتینی و ئه‌وجا کریلیکی، ناوی زمانه‌که‌ش له فارسییه‌وه ده‌گۆڕن بۆ زمانی تاجیکی، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵین که زمانی ئێوه له‌گه‌ڵ فارسی ئێران و ده‌ری ئه‌فغانستان جیاوازه، و زمانێکی دیکه‌یه. له هه‌مان کاتدا وشه‌یه‌کی زۆریش له زمانی ڕوسی و ئۆزبه‌کی وه‌رده‌گرێ، له فارسی ئێران و ئه‌فغانستان دوور ده‌که‌وێته‌وه.
له ساڵی 1964 حکومه‌تی محه‌مه‌د زاهیر شا که به نه‌ته‌وه په‌شتۆنی بوو له ده‌ستوری ئه‌فغانستان به ڕه‌سمی ناوی زمانی فارسی ده‌گۆڕێ بۆ ده‌ری، ئه‌مه له کاتێک له پێشدا، له نێو خه‌ڵک له ئه‌فغانستان هه‌ر ناوی زمانی فارسی بووه. ناو گۆڕینه‌که‌ی زیاتر به ئامانجی سیاسی بووه بۆ ئه‌وه‌ی دووری بخاته‌وه له زمانی فارسی ئێران، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که زمانه فارسییه‌که ده‌که‌وێته ژێر ته‌ئسیری زمانی په‌شتۆنی و هیندی و ئینگلیزی به ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌م زمانانه وشه ده‌خوازێ. زمانی فارسی ئێرانیش که زیاتر خزمه‌ت کراوه، وشه‌گه‌لێکی نوێی فارسی بۆ دانراوه، زیاتر وشه‌ی فه‌ڕه‌نسی وه‌رده‌گرێت، چونکه فه‌ڕه‌نسی هه‌تا کۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی زمانی ڕه‌سمی دووه‌می ئێران بووه، دواتر ده‌بێ به ئینگلیزی.
به‌م شێوه‌یه زمانی فارسی که هه‌ر له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌می میلادییه‌وه وه‌ک یه‌ک زمان په‌ره‌یسه‌ندووه، زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بیات و زانست بووه، لینگوا فرانکای رۆژهه‌ڵات بووه، هه‌ر له به‌نگلادیشه‌وه هه‌تا ئه‌سته‌نبوڵ و له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ش هه‌تا ناوچه‌ی خه‌لیج نفوزی زمانیی هه‌بووه، له سه‌ده‌ی ڕابردوو به هۆی گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزه‌کان، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زمانییه‌ی نامێنێ. له ناوچه‌ی خوراسانی گه‌وره‌ش، به هۆی گۆڕانی بارودۆخی سیاسی و دابه‌شبوونی ئاخێوه‌رانی به‌سه‌ر سێ وڵات‌دا، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی زمانه‌که‌ش به جودا له‌گه‌ڵ یه‌ک، زمانه‌که ده‌بێ به سێ زمان به سێ ناوی جیاواز.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاجیکه‌کان بۆ ناسنامه‌ی زمانیی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌لفوبێی فارسی– عه‌ره‌بی، وا جارێکی دی له‌یه‌کنزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و زمانه فارسییانه ده‌ستی پێکردۆته‌وه، چونکه یه‌کبوونی ئه‌لفوبێ فاکته‌رێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زمانانه جارێکی دی ببنه‌وه به یه‌ک زمانی فارسی، ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن که زاراوه‌ی زانستی هاوبه‌ش پێکه‌وه به‌کاربێنن. بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه بروانه:
دکتر محسن أبوالقاسمی، تأریخ زبان فارسی، مرکز تحقیق و توسعه علوم أنسانی، تهران، 1389. ص 261 – 262.
نجم کاویانی، يک زبان با سه نام، (فارسی، دری و تاجيکی)، نوای آزادی، 12-04-2012. بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه بڕوانه ئه‌م ماڵپه‌ره:
http://jawedan.com/یک-زبان-با-سه-نام-فارسی،-دری-و-تاجيکی
27 – Jacob M. Landau, Barbara Kellner-Heinkele, P.126.
28 – Ibid. P. 146.
29 – که‌مال ئه‌تاتورک ئه‌وه‌نده دژ به میراتی عوسمانی و ئیسلام و عه‌ره‌ب بوو ده‌یویست به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت و به کورتترین وه‌خت میلله‌تی تورک له‌م ڕابردووه داببڕێ، هه‌ر بۆیه زۆر به خێرایی و به دیکتاتۆریه‌ت به‌رنامه‌ی گۆڕینی ئه‌لفوبێی له تورکیای نوێ خسته گه‌ڕ. له ساڵی 1928 کاتێک بڕیاری گۆڕینی ئه‌لفوبێی ده‌رکرد، لیژنه‌یه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی فالح ره‌فیق – که له‌لایه‌ن ئه‌تاتورکه‌وه ده‌ستنیشان کرا بوو- بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌لفوبێی نوێ داده‌مه‌زرێنی، ئه‌و لیژنه‌یه به‌رنامه‌یان وابوو بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هه‌ردوو ئه‌لفوبێ له هه‌موو شوێنێک به‌کار بێنن تا خه‌ڵک به ته‌واوه‌تی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و ئه‌لفوبێ نوێیه، که‌چی ئه‌تاتورک ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی گووتی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و ماوه درێژه هه‌ردووک به‌کار بێ ئه‌وا خه‌ڵک کۆنه‌که ده‌خوێننه‌وه نوێیه‌که پشتگوێ ده‌خه‌ن، بۆیه ڕای خۆی ده‌سه‌پێنی داوا ده‌کا که ده‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگ ئه‌لفوبێ لاتینییه‌که جێبه‌جێ بکرێ. له‌پاشان لیژنه‌که له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ئه‌لفوبێ ئاماده ده‌که‌ن و له‌ماوه‌ی سێ مانگیش له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده کێشه‌یه‌کی زۆریش بۆ قوتابخانه‌کان دروست ده‌کات، چونکه مامۆستاکان پێشتر ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌یان نه‌زانیوه. له کۆتایی هه‌مان ساڵیش ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی به ڕه‌سمی له هه‌موو شوێنێک قه‌ده‌غه ده‌کا. بڕوانه:
Bernard Lewis, The Emergence of Modern Turkey, Oxford University Press, London, 1979, pp. 442- 444.
30 – فه‌رهاد شاکه‌لی، زمانی گه‌رده‌لول، خه‌ونی شنه‌با، له بڵاو کراوه‌کانی پڕۆژه‌ی تیشک، 2008، ل187.
sudad.rasool67@gmail.com
• ئەم نووسینە لە ژمارە ١٤ ی گۆڤاری زمان‌ناسی ساڵی ٢٠١٢ بڵاو کراوەتەوە.