فاکسه‌کانی جاران…سابیر سدیق
سابیر سدیق…..
فاکسه‌کانی جاران…..
پیشاندانێکی ئه‌و وێنه‌و پۆستهرانهن که به‌رهه‌می چێژ و بیری رابردووورۆژگاری خۆیانن..گه‌رچی ئه‌مڕۆ ره‌نگه ئه‌و پێز و رهونهقهیان لای جۆرێک له جۆره‌کانی خوێنه‌ر نه‌مابێ….به‌ڵام له راستیا بوونیکی راسته‌قینه‌یان هه‌یه ئه‌وان ( منن ) خۆشمده‌وێن ، به‌زمانێکی ساده وساکار ده‌دوێن ته‌ماشا کردنیان بۆ ژیان تایبهندمهندێتی خۆیان هه‌یه و بایه‌خی گونجاویان ره‌چاو کردووه بۆ مرۆڤ و غه‌ریزه‌کانی . قسه‌یان ڕێبوارانهیه له مه‌ڕ شه‌ڕ و ئاشتبوونه‌وه‌کان و ڕه‌وته‌نی گومان و نیگه‌رانیه‌کانیان نمایش ده‌که‌ن ..ساده له عشق و له ژن و له خه‌ون و دابڕان و مردن و ژیان ده‌دوێن..
سابیر….
( پێشه‌کی )
ووتی:
تۆم خۆشده‌وێ
به‌ڵام حه‌ز له شیعر ناکه‌م
ووتم:
ئه‌گه‌ر شه‌وێ
شیعرێ منی کرد به سوتوو
تۆ چیده‌که‌ی ؟
چیت له ده‌ستدێ ؟
(چاکڵا )*
به‌ر له‌وه‌ی من تۆ بناسم
نه‌مده‌زانی !
توێشه‌به‌ره‌ی خه‌مه‌کانم
به لقی کام چاکڵادا هه‌ڵبواسم
نه‌مده‌زانی !
ڕچهڕێگای ئه‌م ژیانه بۆ کوێدهچێ ؟
هه‌موو شه‌وێ حه‌زمده‌کرد
گیانم ده‌رچێ.
***
پاش تۆ ناسین
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بهاتایه
بومه‌له‌رزه‌ی نیگای چاوه‌کانت
شاری دڵمی وه‌ک جۆلانه
نه‌هێنایه و نه‌بردایه
وام ده‌زانی..
تابلۆی حه‌ز و تریقه‌ی ژیان
له چوارچێوه‌ی مردنایه
976
( هانا )
دیسان..
هانام.
بۆ مژینی لێوه‌کانی تۆ هێناوه
که زستانی دووری ئه‌مشه‌و
هێنده‌ی کێوێ
به‌فره ژانی به‌سه‌ر ڕۆحما باراندووه
مژێک و..
هه‌ناسه‌یه‌کی سارد
سارد وه‌ک ته‌وقه‌ی ماڵئاوایی
وه‌کو ماچی لێوی مردو..
وه‌ک شه‌وانێک
له پاش کۆچی بوون به سوتوو
جگه‌ره‌که‌م..
ئه‌ی په‌ناگای شه‌وانی پڕ خه‌م و ترس
دیسان هانام
بۆ مژێنی لێوه‌کانی تۆ هێناوه
که زستانی دووری ئه‌مشه‌و
هێنده‌ی کێوێ
به‌فره ژانی
به‌سه‌ر ڕۆحما باراندووه
976
( تا..)
خه‌مه هه‌میشه سه‌وزه‌که‌ی دڵم
له‌و ڕۆژه‌وه تۆم به‌جێهێشتووه
ناخم سه‌رابه ..
ئاهێ تێکه‌ڵی هه‌ناسه‌م بووه
***
ته‌نیام وهێمن..هێمنتر ده‌بم
کوا کوڕه بزێوه‌که‌ی جارانم
له ته‌نیایدا ئای چه‌ند تامه‌زرۆی
وه‌ڕینی سه‌گ و خوڕه‌ی بارانم
***
که‌ده‌نگی سه‌گوه‌ڕ
تێکه‌ڵ به لاژه‌ی
خوڕه‌ی چۆڕاوگه‌ی باراناو ده‌بێ
دڵ داده‌خورپێ
گوێ چاوه‌ڕوانی ته‌په‌ته‌پی پێی
ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی تهملێنیشتووه
خه‌مه هه‌میشه سه‌وزه‌که‌ی دڵم
له‌و ڕۆژه‌وه تۆم به‌جێهێشتووه
له‌گه‌ڵ گینگڵ و
زکری عه‌شقێکی ئه‌رخه‌وانیدا
ڕه‌شێتی شه‌وم
تێکه‌ڵ سپێتی به‌یانی ده‌بێ
986
(….)
ماده‌یه‌ک نیه
چه‌ند ووشه‌یه‌کم
بۆ کاڵ کاته‌وه
ڕسته‌یه‌کم..بیر ناچێته‌وه
( ژنێکی ڕه‌شپۆش له‌گه‌ڵ سێ مناڵ )
له‌پشت ده‌رگاوه
چاوه‌ڕێی منن
بۆیه ئه‌م شیعره
به ناته‌واوی به جێده‌هێڵم !!
987
( شێخه‌دێ )
له‌و ڕۆژهوهکه:
قه‌یتانی پێڵاو
پێڵاوی کۆن و ماندو و غه‌ریبم
لێره له‌م گونده کراوه‌ته‌وه
بۆ ساتێک چییه
بیرم له شیعر نهکردۆتوه
چونکه شیعر خۆی:
له نێو نهێنی..
دیمه‌نی ساده‌ی..
ژیانی خه‌ڵک و.
ناخی ئه‌م گونده و.
نیگای ناسکی
کچه شێخێکدا له دایک ده‌بێ.
987
( ژیله‌مۆ )
هاوڕێیهک..
ده‌یگووت:
هه‌رکات لێتوونبووم
له نێو ژیله‌مۆی
کوانوی ساربووهی
چه‌وساوه‌کاندا بۆ من بگه‌ڕێ..
وێڵ و په‌تیاره..شه‌یدای تۆزی پێی
ئه‌سپه‌شێی واتای خۆشه‌ویستی بوو
وون بوو…
بێ سۆراغ.
بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵ.
که دۆزیمه‌وه..
له ناو پۆلێکدا
مامۆستای وانه‌ی
( خۆپه‌رستی ) بوو.
987
(ئه‌شک )
دار به‌ڕوو ئاسا
ڕوو به‌ڕووی..( با) کان گیڤ ده‌بومه‌وه
ده‌مویست لق و چڵ دووربن له گریان
ڕه‌گم نه‌ڕزێ له دڵی خاک‌دا
نه‌بمه.. پرپۆڵهی ژێر چنگی زریان
****
زستانی ئه‌م ساڵ
چه‌ند سه‌خت و تووش بوو
له ژێر ههرهسا پلیشامهوه
مه‌رگ و ووشک بوون
وه‌ک چۆن زامێکی قووڵ و به تینن
مژی..جگه‌ره‌ی
پاش ماندوو بوونن
چ له‌زه‌تێکی..
ترش و شیرینن !
987
( ژن..)
هه‌تاکو تیشکی ئاسمانی تهمووز
زێده‌تر ئاوی ده‌ریای ته‌مه‌نم
بکا به هه‌ڵم و
به‌ره‌و ئاسمانی ( فه‌نا ) بوون بچم
زێده‌تر له‌به‌ر
تریفه‌ی مانگی ڕوخساری ژنا
پتیاره ده‌بم.
****
هه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی
چاوی ژنه‌وه..
بۆ دارستانی ڕووت و ووشکهرۆ
بۆ ته‌م و دوکه‌ڵ
بۆ ئاسۆی سووری دوا ڕۆژی مرۆ
به کوڵدهڕوانم.
****
هه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی..
چرپه‌ی ژنه‌وه
گوێچکه‌کانم کرد..
به گه‌ڵای سه‌وزی
چناری عشقی لانه‌وازان و
له‌گه‌ڵ جریوه‌ی.
مه‌لی برسێتی و تینوێتی خاکا
وا بووم به‌ئاشنا
***
( ئه‌ی ژن..
ژنی شۆخ…)*
چاو ڕه‌شی دڵ گه‌ش
ئه‌مشه‌و مه‌ترسه
له قرمه‌ی گوله و قاژه‌ی قه‌له‌ڕه‌ش
ده‌رگا و په‌نجه‌ره..
دامهخهلهرووم
ڕێبواری ڕێگه‌ی تۆف و غوربه‌تم
شه‌که‌ت و ماندووم
سه‌رتاپای باڵام
نوقمی ناو سه‌رمای دوو دڵی بووه
هاتووم له سنگتا گهرممکهیتهوه…
( ئه‌ی ژن…
ژنی تۆخ )
986
( شیعر )
تۆ بینیت
خوناوه‌ی بارانی دوێنێکه
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی چۆن ته‌ڕکرد
به‌یانی باشه‌که‌ی تۆش قوربان
نه‌گه‌یشته چێشته‌نگاو
شیعرێکی وه‌ک خۆتی
له دڵما تایپ کرد
990
( مانگ )
تۆ ده‌زانی..!
مناڵانی شه‌وی لادێ
مانگه شه‌ویان چه‌ند خۆشده‌وێ !!
منیش ئاوا..
تۆم خۆشده‌وێ..
ده‌تۆش شه‌وێ
له ئاسمانی
دڵی منا..
تاوێ هه‌ڵبێ.
***
ئێواره‌یه‌ک
له ئێواران…
سه‌رنجێک به..
له‌و هه‌ورانه‌ی لوتکه‌ی قه‌یوان
بزانه چۆن..!
له گه‌ڵ یه‌کا تێکه‌ڵده‌بن
تامه‌زرۆن و..
لێوی یه‌کتر چۆن ده‌مژن..
با تۆش فێربی
له گه‌ڵ منا..
وا تێکه‌ڵ بی..
976
( تاقانه )
چه‌ند جوانه ئه‌و عشقه
له بۆنی خاک ده‌چێ
سڵناکا له پیریم
به رۆحما رۆده‌چێ
سڵناکا و ده‌چینه
ژێر فواره‌ی رووناکی
پڕ ده‌بین له ئومێد
ته‌ڕ ده‌بین به پاکی
ئه‌ی عشقی تاقانه
ئه‌ستێره‌ی روانینم
تاقانه عشقهکه
جوانترین ئه‌وینم
به وه‌فا بڵدهگرم
په‌روانه‌ی ئازادیم
تۆ نه‌بیت کێ دێته !
ژێر باڵی ته‌نیایم
دڵنیام تاقانه
تۆ نه‌بیت سبه‌ینێ
گزنگیش له چاوما
په‌شێوی ده‌چێنێ
ته‌ماشا چه‌ند جوانی
له تریفه‌ی مانگ ده‌چی
سڵناکهی له پیریم
له چاوما خۆت ده‌شۆی
چه‌ند جوانه ئه‌و عشقه
له بۆنی خاک ده‌چێ
سڵناکا و ته‌ماشا
به رۆحما رۆده‌چێ
999