
یاده‌وه‌ری شوێن له شیعره‌كانی_ دلاوه‌رقه‌ره‌داغی_دا
شوێن, په‌یوه‌ندییه‌كی دیالكتیكی به ژیانی بوونه‌وه‌ره‌كان به گشتیومرۆڤیش به تایبهتیهوهههیه.به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر شوێن نه‌بوایه, ژیان نه‌ده‌بوو. چونكه شوێن دواجار ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌یه,كه بوونهوهرهكانومرۆڤیش تیایدا ده‌ژین.كه‌واته به‌بێ شوێن, ژیان بوونێكی به تاڵه.به‌و مانایه‌ی جێگه‌یه‌ك نه‌ده‌بوو,مرۆڤه‌كان تیایدا بژین.ئادهموحهوا دوای ئه‌وه‌ی به‌ری دارێكی حه‌رامیان خواردوههڵهیان كرد,ئیدی په‌روه‌ردیگار فه‌رمانی پێكردن كه به هه‌شت جێبهێڵنو بچنه سه‌رزه‌وی.ئیدی له‌و ساته‌وه شوێن لانكه‌ی بوونهوهرهكانومرۆڤیشه به تایبه‌تی.لێره‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان شوێن وه‌ك رهگهزێكومرۆڤیش وه‌ك بوونه‌وه‌رێك, په‌یوه‌ندیه‌كی كارلێكراوكارتێكراوه.واته شوێن كاریگه‌ریه‌تی له سه‌ر مرۆڤ جێدێلێتو به پێچه‌وانه‌وه‌ش، له هه‌ندێ كاتدا,مرۆڤ ده‌ستكاری شوێن دهكاتو سیمای راسته قینه‌و سروشتی ئه‌و شوێنه ده‌شێوێنێت.كه‌واته په‌یوه‌ندی نێوان شوێنومرۆڤ,په‌یوه‌ندییه‌كی كارلێككراوه.هه‌ر ئه‌مه‌شه دواجار كاریگه‌ریه‌تی شوێنێك له‌یاده‌وه‌ری ئێمه ده‌هێلێته‌وه.بۆ نموونه:گۆرانی شاعیر چونكه به گه‌شتێك چوه‌ته ناوچه‌ی ههورامانوسروشتی جوانورازاوهی ئه‌وێی بینیوه, ئیدی ئه‌م شوێنه ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی گۆران‌و به‌و هۆیه‌وه‌ش ئه‌م شیعره ده‌نووسێت.كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه, ئه‌گه‌ر گۆرانی شاعیر سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی نه‌كردبایه,ئاخۆ ده‌یتوانی وه‌سفی جوانیه‌كانی سروشت‌و شوێنی هه‌ورامان بكات؟ به پێچه‌وانه‌وه گۆران شوێنه‌كه‌ی بینیوه,بۆیه وه‌سفی ئستاتیكای ئه‌و شوێنه ده‌كات. وه‌ك چۆن به جوانیه‌كانی مۆسكۆش سه‌رسام بوه‌و شیعری بۆ مۆسكۆ نووسیوه, له هه‌ڵومه‌رجێكدا, كه ئه‌و شاره‌ی بینیوه.كه‌واته په‌یوه‌ندی شوێن به مرۆڤه‌كانه‌وه, په‌یوه‌ندی دوو ره‌گه‌زی كارتێكراوه به یه‌كتری. به‌و مانایه‌ی شوێن به ستراكتۆره سروشتیه‌كه‌ی خۆی, نابێته جێگه‌ی تێڕامانی مرۆڤ, ئه‌گه‌ر خودی ئه‌و شوێنه له بوونێكی سروشتییه‌وه,نه‌گۆرێ به په‌یوه‌ندییه‌كی رووداو.بۆنموونه: ئه‌و شیعره‌ی گۆران به‌رمه‌بنای گه‌شته‌كه‌ی گۆرانه بۆ شوێنه‌كه.كه‌واته ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێته جێگه‌ی تێڕامانی مرۆڤ,خودی شوێنه‌كه نییه به ته‌نیا,به‌ڵكو رووداو‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شوێنهنن.كه تیایدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان,له یاده‌وه‌ری مرۆڤ ده‌مێنه‌وه‌و كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ری.ده‌كرێ ئه‌مه روونتر بكه‌ینه‌وه. بۆ نموونه: هه‌ڵه‌بجه وه‌ك شوێنێك, بۆیه جێگه‌ی تێڕامان‌و خۆشه‌ویستی ئێمه‌یه, چونكه كیمیا بارانكراوه.مانه‌وه‌ی ئه‌م شاره له یاده‌وه‌ری مرۆڤه‌كاندا, بۆهه‌میشه‌ش, په‌یوه‌ندی به خودی روواوه‌كه هه‌یه,كه ئه‌ویش مه‌رگه‌ساته‌كه‌یه. كه‌واته لێره‌دا ڕووداو ده‌بێته شوناسێك, كه به‌هۆیه‌وه شوێنێك له شوێنێكی دیكه جیا بكه‌ینه‌وه,یاخود له یاده‌وه‌ری ئێمه بمێنێته‌وه.له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌وه كاره‌ساته‌كه‌یه, كه به هۆیه‌وه شوناسی شارێك ده‌ناسینه‌وه.ئه‌گه‌ر كاره‌ساته‌كه نه‌بوایه,ڕه‌نگه شوێن‌و شاره‌كه ئهوگرنگیهیان نه‌بوایه, له تێڕوانینی ئێمه.
گوزارشتكردن له شوێن وه‌ك ڕه‌گه‌زێك,له بونیادی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا,یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی شیعری هاوچه‌رخی كوردی.به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌م ئه‌زموونی شیعری شاعیرانی ئێمه هه‌یه,تیایدا هه‌ست به‌و گوزارشتكردنهی شوێن نه‌كه‌ین. شوێن به مانا جوگرافیهكهی چ له ئاستی شوێنی گه‌وره یاخود بچوك, هه‌میشه ئامادهییو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه له گوتار‌و دنیابینی شاعیران‌دا.واته شوێن وه‌ك پانتایه‌كی جوگرافی له دوو توێی ده‌قی شیعریدا,به چه‌ندین فۆرمی جیاوازه‌وه به رجه‌سته كراوه.بۆ نموونه:شوێن وه‌ك وڵات,شار,گوند,ڕهزوكێلگهوباغو..تد.بێگومان ڕه‌نگه به شێكی سه‌ره‌كی له‌و ئاماده‌یه‌ی شوێن له شیعری كوردیدا,بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ژینالۆژیایهی نێوان مرۆڤوسروشت به گشتیوشاعیروشوێنیش به تایبه‌تی بگه‌ڕێته‌وه.به‌و پێیه‌ی شوێن هه‌ر ته‌نها پانتایه‌ك نییه بۆ ژیان,به‌لكو شانۆی ڕووداو‌و به سهرهاتهكانیشه.بۆیه‌شه ڕووداوه‌كان ده‌بنه به‌رمه‌بنای نیشاندانی شوێن له شیعردا.چونكه شوێن له ئاستی بووندا, په‌یوه‌ندی به ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له شوێنێك ڕووده‌ده‌ن,به كۆی دیمهنهكانیهوه ده‌بنه جێگه‌ی ڕامانی مرۆڤه‌كان.بۆیه كاتێ شوێنێك له یاده‌وه‌ری ئێمه ده‌مێنێته‌وه,هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه,هێنده په‌یوه‌ندی به‌خودی شوێنه‌كه‌وه نییه,به‌مانا سروشتیه‌كه‌ی.لێره‌وه‌ش كاتێ جێگهوشوێنێك له شیعردا ره‌نگده‌داته‌وه, ئه‌وا له بنه‌ڕه‌تدا دیمهنهكانو ڕووداوه‌كانی نێو شوێنه‌كه‌ن,ده‌بنه ناسنامه‌و شوناسێك بۆ ناسینه‌وه‌ی شوێنه‌كه,كه‌دواجار كاریگه‌ریه‌تی له دنیابینی شاعیر جێده‌هێڵن.بێگومان یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ش كه‌زۆرترین كاری له‌سه‌ر شوێن كردوه‌و به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئه‌و ره‌گه‌زه له شیعره‌كانیدا ده‌بینرێت(دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی)شاعیره. به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌م تێكستی شیعری ئه‌و شاعیره هه‌یه, به شێوه‌یه‌ك له شێوهكانولهوێنهیهك له‌وێنه‌كان,ئاماژه‌ی به شوێن نه‌دابێت.له‌زۆربه‌ی شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره‌دا,هه‌ست به ئاماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ڕه‌گه‌زی شوێن ده‌كه‌ین.ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه‌ی شاعیر به شوێنه‌وه به دیوێكدا,هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ر مرۆڤێكی دیكه بێت به شوێن, ئه‌وا به دیوێكی تره‌وه په‌یوه‌ندی به‌و دنیا بینیه تایبه‌تیه‌وه هه‌یه, كه خودی شاعیر بۆ شوێن هه‌یه‌تی.به ده‌ربڕێنێكی تر, له‌روانگه‌ی قه‌ره‌داغی شاعیره‌وه, شوێن بوونێكی ئهنتۆلۆژیانهو تایبه‌تی هه‌یه, كه جیا له مرۆڤه‌كانی دیكه سه‌یری بكات. ئه‌گه‌ر لای ئێمه شوێن, پانتایه‌ك بێت بۆ ژیان,ئه‌وا لای شاعیر شوێن چه‌ندین ده‌لاله‌تی دیكه‌ی سایكۆلۆژیوكۆمهڵایهتیوئهتنیكی هه‌یه.چونكه شوێن له روانگه‌ی ئه‌ودا هه‌ر ته‌نها شوێنی ژیان نییه, به ڵكو له هه‌مان كاتدا جێگه‌ی مهرگوخوێن ڕشتن‌و مهرگدۆستیهتیشه.به‌و مانایه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانی مرۆڤ له ژیانه‌وه, له‌شوێنه‌وه ڕووده‌ده‌ن.ئه‌گه‌ر شوێن نه‌بێت مرۆڤه‌كان له كوێ فریای ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه ده‌كه‌وتن؟ته‌نانه‌ت ئادهموحهوا كه هه‌ڵه‌یان كرد,له سزای هه‌ڵه‌كه‌یان فڕێدرانه سه‌ر زه‌وی.ئیدی له‌و ساته‌وه هه‌میشه سه‌ر زه‌مین وه‌ك شوێنێك,جێگه‌ی شه‌ڕو كوشتن‌و مه‌رگه‌ساته‌كان بوه.بۆیه به شێكی تێڕوانینی شاعیر په‌یوه‌سته به‌و به‌ر یهكهوتنهی له‌گه‌ڵ شوێن هه‌یه‌تی,كه له هه‌ندێ كاتدا,ده‌گاته ناشوێن.واته گه‌ڕان به‌دوای ناشوێنێك له بڕی ئه‌و شوێنه‌ی خودی مرۆڤه‌كان تیایدا ده‌ژین.بۆیه ده‌بینین,شاعیر له‌هه‌ندێ كاتدا,ناسنامه‌ی خۆی نابه‌ستێته‌وه به شوێنێكی دیاریكراو.به ده‌ربڕینێكی تر, ئه‌گه‌ر جوگرافیای هه‌ر شوێنێك,به شێك له ناسنامه‌ی مرۆڤه‌كان پێكبهێنێت,به‌وپێیه‌ی مرۆڤه‌كان به ئاماژه‌ی وڵاتوناسنامهی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌ناسرێنه‌وه,ئه‌وا له‌ڕوانگه‌ی شاعیر ناسنامه‌ی مرۆڤه‌كان, ئه‌و سنووره دیاریكراوه‌ی شوێنه‌كانی نییه.بۆیه شاعیرشوناسی مرۆڤه‌كان وه‌ك مرۆڤ ده‌بینێت, نه‌ك وه‌ك شوێن. به‌و مانایه‌ی مرۆڤه‌كان, به جیاوازی ڕهنگو سیما‌و ناسنامه‌یانه‌وه,دواجار هه‌موو یان وه‌ك یه‌ك مرۆڤن. به‌رله‌وه‌ی دابه‌شی سه‌ر نه‌ته‌وه‌و جوگرافیاكان بكرێن.ئه‌مه‌ش ئه‌و تێڕوانینه مرۆڤدۆستانه‌یه بۆ ژیان,كه له به شێكی زۆری شیعره‌كانی (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی) هه‌ستی پێده‌كه‌ین.دنیابینیهك,كه مرۆڤ وه‌ك مرۆڤ ده‌بینێت,به‌ده‌ر له هه‌ر جیاوازیه‌كی ڕهگهزیونهتهوهییوئایینیوجوگرافیش.به‌و مانایه‌ی مرۆڤی هه‌موو شوێنه‌كانه.هه‌روه‌ك خۆشی له شیعرێكدا ده‌ڵێت:_
من خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوس نیم..
خه‌ڵكی سلێمانیوههولێروسنهوبهغداو
قورتوبهوستۆكهۆلموپاریس_یش نیم…
به‌ڵكو ته‌نها به ناویانداسهفهر ده‌كه‌م…
هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا,شاعیر ئاماژه‌ی پێداون, ده‌لاله‌تن بۆ شوێنی جیاواز.به‌و مانایه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و شوێنانه ده‌كه‌ونه سوچێكی جوگرافیای ئه‌م دنیایه‌وه.هاوكات هه‌ر یه‌ك له‌و شوێنانه, گوزارشتن بۆ ناسنامه‌ی كه سانێك,كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و جوگرافیایه‌دا ده‌ژین.واته ناسنامه‌ی مرۆڤه‌كان,په‌یوه‌سته به ناسنامه‌ی ئه‌و شوێنانه‌وه,دواجاریش به هۆی ئه‌و شوناسه‌وه,خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوس,له‌وانه‌ی سوێد جیاده‌كرێنه‌وه,یاخودخهڵكی قورتوبه له‌وانه‌ی سنه,جیاده‌كرێنه‌وه.كه‌واته ئه‌و شوێنانه هه‌ریه‌كه‌یان مرۆڤێكی جیاواز له یه‌كتریان تیادا ده‌ژیت.كه‌چی شاعیر شوناسی خۆی وه‌ك مرۆڤ,په‌یوه‌ست ناكات به هیچ له‌و شوێنانه‌وه.ئه‌مه‌ش مانای وایه,كه‌شاعیر به‌رله‌وه‌ی مرۆڤی زهمهنوشوێنێكی دیاریكراو بێت,ئه‌وا كوڕی هه‌موو شوینو شاره‌كانه.واته جوگرافیا‌و سنووره‌كان,ئهوبایهخهیان نامێنێ لای شاعیر.لێره‌وه‌ش شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و جیاوازیه,ئهتنیكیهی نێوان مرۆڤه‌كان بسڕێته‌وه.به‌ومانایه‌ی مادامه‌كێ هه‌موومان وه‌ك یه‌ك مرۆڤین,كه‌واته جیاوازی نییه له هه‌ر جێگه‌و شوێنێك دابین.له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌شێ ئه‌و تێڕوانینه‌ی شاعیر بۆ هه‌موو شوێنه‌كان بێ جیاوازی وه‌ك یه‌ك, په‌یوه‌ندی به‌وه‌و هه‌بێت,كه مرۆڤ له هه‌ر شوێنێك بێت,دواجار هه‌ر ئه‌و بوونه‌وه‌ره غهریبهیهكه هه‌یه. واته شوێنه‌كان ناتوانن مرۆڤ به خته‌وه‌ر بكه‌ن,ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ری له ناخی نه‌بێت. له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه شاعیر خۆی به خه‌ڵكی هیچ كام له‌و شوێنانه نازانێت.وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ههمووشوێنهكان بێت.وێرای ئه‌مه‌ش شاعیر شوێن وه‌ك پانتایه‌كی هه‌میشه‌یی ژیان نابینێت.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر شوێن نه‌بوو. ژیانیش نابێت.چونكه ئه‌گه‌ر شاعیر خه‌ڵكی هیچ كام له‌و شوێنانه نه‌بێت,وه‌ك سنه‌و سلێمانی‌و ئهندهلوسوستۆكهۆلموپاریس,پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی خه‌ڵكی كام شوێنه؟ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تێكه بۆ ئه‌وه كه شاعیر شوێن وه‌ك جێگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ژیان بۆ خۆی نابینێت.به‌ڵكو ته‌نیا به ناویاندا سه‌فه‌ر ده‌كات.لێره‌وه‌ش ده‌كرێ ئه‌و تێڕوانینه‌ی شاعیر بۆ شوێنه‌كان وه‌ك یه‌ك,په‌یوه‌ست بێت به بوونی هه‌موو ئه‌و ڕووداووكارهساتانهی له‌و شوێنانه‌دا بێ جیاوازی وه‌ك یه‌ك بوونیان هه‌یه.یان به‌ده‌ربڕینێكی تر,چونكه مرۆڤ له ناخی خۆیه‌وه هه‌میشه غهریبێكه, ئیدی له‌هه‌ر جێگه‌و شوێنێك بێت,دواجار هه‌ر ئه‌ومرۆڤه غه‌ریبه‌یه.
بێگومان شوێن, وه‌ك به شێكی سه‌ره‌كی له ژیانی مرۆڤ,كاریگه‌ریه‌تی له سه‌ر بوون‌و ژیانی جێده‌هێڵێت.وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا,زۆرجار جێگه‌و شوێنێك له یاده‌وه‌ری مرۆڤدادهمێنێتهوهو ده‌بێته به شێك له ژیانی كه هه‌رگیز ناتوانێ,له یادی بكات.ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به خودی شوێنه‌كه‌وه,به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیمهنویادهوهریهكانی نێو ئه‌و شوێنهشن,له ئاستی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كاندا.به‌و پێیه‌ی ئه‌و شوێنه بۆیه ده‌بێته به شێك له یاده‌وه‌ری مرۆڤه‌كان,چونكه تیایدا ژیاوهوله په‌یوه‌ندی دابوه, له گه‌ڵ كه‌سانی تردا.هه‌روه‌ك(دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی شاعیر)له شیعرێكی دیكه‌یدا ده‌ڵێت:_
له سه‌را یه‌كتر ده‌ناسینه‌وه..
له سه‌را بانگی یه‌كتر ده‌كه‌ین…
له سه‌را به كۆمه‌ڵ راده‌وه‌ستین…
هه‌ڵبه‌ته(سه‌را) كه ئاماژه‌كردنه بۆ به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی,دیارترین‌و به رجه‌سته ترین شوێنه له شاری سلێمانیدا.ئه‌م شوێنه بۆته به شێك له یادهوهریوكلتووری كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی.وێرای ئه‌مه‌ش سه‌را, ڕه‌گێكی مێژوویی‌و سیاسی دیاری هه‌یه, له مێژووی گه‌لی كورددا.چونكه چه‌ندین جار ئه‌م شوێنه بۆته پانتایه‌ك بۆ ڕووداوه سیاسیهكانوكارهساتهكان.هاوكات له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا, سه‌را شوێنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی نێوان مرۆڤه‌كان بوه.بۆیه بۆته به‌شێك له یاده‌وه‌ری دانیشتوانی سلێمانی, كه مه‌حاڵه كه‌سێك هه‌بێت, ئه‌و شوێنه‌ی خۆشنهوێتوله یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا ههڵینهگرتبێت.بۆیه شاعیر له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا, جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌راو ئاشنای هاورێیانی ده‌بێته‌وه.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌ڵێت,له سه‌را یه‌كتر ده‌بینه‌وه‌و به كۆمه‌ڵ راده‌وه‌ستن.ئه‌مه‌ش گوزارشتێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌مه‌نێك كه تیایدا, شاعیرلهگهڵ هاورێیانی له سه‌را وه‌ستاوه.لێره‌وه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه سه‌را وه‌ك شوێنێك, كاریگه‌ریه‌كی روحیودهروونی له سه‌ر ژیانی شاعیر جێهێشتوه‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه,بۆته به‌شێك له یاده‌وه‌ری ژیانی شاعیر‌و له دنیابینی ئه‌و ماوه‌ته‌وه.گه‌رچی له سلێمانی شوێن‌و جێگه‌ی تریش بوونیان هه‌یه, وه‌لێ به جیاواز له هه‌موو ئه‌و شوێنانه,سه‌را وه‌ك شوێنێك, لای خه‌ڵكی سلێمانی, تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.به‌پێی ئه‌و مێژووه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئه‌و شوێنه هه‌یه‌تی له‌مێژووی كوردستان بهگشتیوشاری سلێمانی به تایبه‌تی.وێرای ئه‌مه‌ش له ئاستی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا,سه‌را ئه‌و جێگه‌و شوێنه بووه,كه شاعیر به شێكی ته‌مه‌نی خۆی لێوه بردۆته سه‌رو له په‌یوه‌ندی دابوه, له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر.سه‌را بۆ شاعیر, ژوانگه‌ی بینینی هاوڕێیان‌و یه‌كتر ناسینی مرۆڤه‌كان بوه.بۆیه له یاده‌وه‌ری ئه‌و ماوه‌ته‌وه‌و بۆته به‌شێك له بیۆگرافیای ژیانی تایبه‌تیانه‌ی,كه ناتوانێت له بیری بكات.كاتێكیش به هۆی هه‌ر ههڵومهرجێكهوه بێت, شاعیر له سه‌را دادهبڕێتودووردهكهوێتهوه,ئیدی تاسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌و بینینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه ده‌كات.هه‌روه‌ك خۆشی له شیعره‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كات.ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه جیا له هه‌موو شوێنه‌كانی تر,سه‌را تایبهتمندیهتی خۆی هه‌یه له تێڕوانینی شاعیردا,بۆیه ته‌نیا ئاماژه به‌و شوێنه ده‌كات.
له ڕاستیدا,په‌یوه‌ندی نێوان شوێنومرۆڤ,وه‌ك باسمان كرد,په‌یوه‌ندیه‌كی كارلێككراوه.به‌و مانایه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره‌سات‌و ڕووداوانه‌ی له شوێنێك رووده‌ده‌ن,دواجار به ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو,كه هه‌ندێ كات شێوه‌یه‌كی تراژیدی وه‌رده‌گرێت,له دنیابینی شاعیر ده‌مێنه‌وه.بۆیه زۆرجار به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له شوێنێكی دیاریكراوه‌وه كارهساتورووداوێكی تراژیدی‌و دڵته‌زێنی بینیوه,ئیدی ئه‌وشوێنه له بینینی ئه‌ودا,شێویه‌كی تراژیدی به خۆوه گرتوه‌و,نایه‌وێت,به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و شوێنه ببینێته‌وه.لێره‌دا ئه‌وه شوێن نییه به ته‌نها ئه‌و فۆرمه وه‌رده‌گرێت.به‌ڵكو خودی ئه‌و ڕووداوانه‌ن,به ئاراسته‌یه‌كی دلخۆشكه‌ر یاخود تراژیدی,كه له شوێنه‌كه ڕوویانداوه‌و, دواجاریش خودی ئه‌و ڕووداوانه‌ن,شوێنه‌كه له به‌ر چاوی مرۆڤ,جوان,یاخود ناشرین ده‌كه‌ن.بۆنموونه:لموجوگرافیای بیابان,بۆ ئێمه‌ی مرۆڤی كورد, ههمیشهدهلالهتێكی تراژیدیومهرگهساتی هه‌یه.چونكه هه‌ر كاتێ باسی لمی سه‌حرا ده‌كرێت,ئه‌وا مه‌رگی سه‌دان ههزاركهسمان دێته به‌رچاو,كه به‌عس له پرۆسه‌یه‌كی به‌دناودا به ناوی ئه‌نفاله‌كان,ئه‌نفالی كردن.شاعیرچونكه ئه‌و ڕووداوه تراژیدیه كاریگه‌ریه‌تی گه‌وره‌ی به سه‌رژیانی هه‌بوه,ئیدی ئاره‌زووی بینینی سه‌حرا ناكات.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
ئیدی ئاوڕله سێبه‌ره سهرابیهكانی سه‌حرا..
ناده‌مه‌وه…
تا به‌م دڕه‌نگ وه‌خته له ئێوه ون نه‌بم..
تاوێ بهرلهفڕینی ئه‌وان..
من له سه‌فه‌ری مێرگه‌كانی وه‌نه‌وشه هاتمه‌وه..
له‌م كۆپله شیعریه‌دا,شاعیر به‌راوردی دوو شوێنی دژ به‌یه‌ك ده‌كات.كه له‌رووی جوگرافیا‌و ئستاتیكای سروشتییه‌وه,زۆرجیاوازن له یه‌كتری.شوێنێكیان گوزارشته بۆخهموتراژیدیاوكارهساتهكان,كه ئه‌ویش سێبه‌ره‌كانی سه‌حرایه.شوێنه‌كه‌ی تریشیان گوزارشته,بۆجێگهیهكی ئستاتیكی هه‌میشه سه‌وز كه ئه‌ویش مێرگه.سه‌حرا هێمایه بۆ خاكی وشكوبریشكی بیابانه‌كانی باشوور,كه سه‌دان هه‌زار مرۆڤی كوردی,لێیه‌وه ژێر خاك كراوه.به پێچه‌وانه‌وه مێرگیش,هێمایه بۆ شوێنێكی هه‌میشه سهوزوجوان كه ئه‌ویش خاكی كوردستانه.شاعیر كه نایه‌وێت,چاوی به سه‌حرا بكه‌وێت,چونكه ئه‌نفالی بیر ده‌كه‌وێته‌وه,كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه.هه‌ركاتێ باس له سه‌حرا ده‌كرێت,مه‌رگی ئه‌و ئازیزانه‌مان دێته‌وه به‌رچاو,كه‌له‌و شوێنه‌دا زینده به‌چاڵ كران.وێرای ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر,سه‌حرادا شاعیر ئاماژه به شوێنێكی تر ده‌كات كه ئه‌ویش مێرگه‌كانی وه‌نه‌وشه‌یه. كه‌واته ئه‌وه كاره‌ساتی ئه‌نفاله,سه‌حرا له دنیابینی شاعیر ده‌كاته شوێنێكی قێزه‌وه‌ن,نه‌ك خودی شوێنه‌كه,كه ده‌شێ دیمه‌نی جوانودڵرفێنیشی هه‌بێت.وه‌لێ چونكه سه‌حرا پڕه له مه‌رگی ئازیزانمان,ئیدی نه‌ك هه‌ر ئارهزووناكهین بیبینین,بگره له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردنیش به‌و شوێنه,كوشتنولهدهستدانی مه‌رگی ئازیزان وئهنفالمان دێته‌وه به‌رچاو.بۆیه تا ئه‌به‌د سه‌حرا له دنیابینی شاعیروبگره هه‌مووشمان, وه‌ك جێگه‌و شوێنێكی قێزهوهنوناشرین ده‌مێنێته‌وه….
*ئه‌م بابه‌ته له هه‌فته نامه‌ی(نسێی)ئه‌ده‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه….