گفتوگۆ و بێده‌نگ كردن
یه‌كێك له بنه‌ماكانی سیاسه‌ت , دانوستان و گفتوگۆكردنه بۆ گه‌یشتن به كێشه‌یه‌كی ئاماده , ئه‌مه بۆ خۆی هه‌ڵگری چه‌ندین خوێندنه‌وه‌یه كه كه ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌م دانوستانانه لایه‌نه ناكۆكه‌كان له خاڵی داواكاری هه‌ردولا نزیك بكاته‌وه كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی پله یه‌كی ده‌درێتی قسه كردنه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ باشترین به‌رهه‌ممان ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه‌ی ده‌بێته كۆمیدیا داواكاری لایه‌نێك بێده‌نگكردنی لایه‌نه‌كه‌ی تر بێت وه‌ك ئه‌وه وایه گفتوگۆ له نێوان كه‌ڕو لاڵهكاندا بكرێت بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك , ده‌كرێت هه‌ر دوو لایه‌نی دانوستانكار داواكاریه‌كانیان بخه‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و له چه‌ند خاڵیكدا هه‌ردو لا بگه‌نه ئه‌نجام , به‌ڵام كۆمیدیاكه لێره‌دایه كه ئێسته له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری چوار هه‌ڵبژاردنداین و لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له دانوستان و گفتوگۆدان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی بێده‌نگ كردنی ئۆپۆزسیۆن بێت كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان له ئۆپۆزسیۆن بسێنیته‌وه و زمانی ببڕێت و ئۆپۆزسیۆنێكی بێ ده‌نگ دروست بكات به‌و واتایه‌ی گفتوگۆ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا بۆ گفتوگۆ نیه به‌ڵكو بۆ بێده‌نگكردنی گفتوگۆیه , به دیوێكی تردا لێسه‌ندنه‌وه‌ی مهامی ئۆپۆزسیۆن بونه ئه‌مه له كاتێدایه كاری سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن له په‌نای ده‌زگاكانی تری چاودێریدا چاودێرێكی ئه‌كتیڤ و فشارێكی قورس بێت تا سه‌رانی ناو ده‌سه‌ڵات ناته‌ندروستانه كار نه‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌وه ئۆپۆزسیۆن پێویستیه‌كی ده‌سه‌ڵاته بۆ به دامه‌زراوی كردنی سه‌رجه‌م كایه‌كان له‌سه‌ر ئاستی گشتی و ده‌رخستنی كه‌م و كوڕیهكانه كه ده‌بێته ئه‌و ته‌واو كاریه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنێ , به‌ڵام له‌م خوله‌ی دانوستاندا دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ن كه پێشتر له‌سه‌ر ئاستی گفتوگۆ كراون به داواكاریه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ هونه‌ری گفتوگۆ بونی نیه ئه‌وه‌ش كه هه‌یه بێده‌نگ كردنه له‌سه‌ر هه‌مان كه‌لتوری خێڵ كه ده‌كرێت به‌راورد بكرێت له نێوان داواكاری ده‌سه‌ڵات و ئۆ پۆزسیۆندا :
1- ده‌سه‌ڵات : دوو خاڵ له داواكاریه‌كانیان :
*- به‌شداری كردنی حكومه‌تی بنكه فراوان : كه‌ده‌كرێت ئه‌م پرسیاره له خۆمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌شداری حكومه‌ت بكات ئیتر گرنگی ئۆپۆزسیۆن چی ده‌بێت ..؟ كه ئه‌م داواكاریه هه‌ڵگری ئه‌و مانایه‌یه كه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز ناتوانن ببنه ئۆپۆزسیۆن و هه‌رگیزیش ڕێگه ناده‌ن ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگیش بن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا واته ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێت ده‌ستاو ده‌ست كردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه سفر بكرێته‌وه و كار بۆ كوشتن و له ناو بردنی ئۆپۆزسیۆن بكرێت .
*- بێده‌نگ كردنی ئۆپۆزسیۆن : ئه‌مه بۆ خۆی لێسه‌ندنه‌وه‌ی زمان و ته‌واوی كاری سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن بونه له كاتێكدا ئه‌وه ده‌زانین تاكه هۆیه‌ك بۆ بونی ئۆپۆزسیۆن ڕاگه‌یاندن و كهمپینكردنه كه ئه‌مانه نه‌مان ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن ده‌چێته قۆناغی به كارتۆنی بونه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌بوو به واتایه‌كی تر پرۆسه‌ی گفتوگۆكان بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی كلتوری بهعسزیمه نه‌ك كاراكردنی ئۆپۆزسیۆن .
ئه‌و راستیه ده‌زانین ئه‌مڕۆ له‌م هه‌رێمه‌دا زۆربه‌ی جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به ده‌ست پارتیه‌وه‌یه و یه‌كێتی به ته‌واوی خه‌ریكه ده‌بێته پاشكۆیه‌كی بێده‌نگی كارتۆنی پارتی و پارتیش ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌كانی خۆی له ڕێگه‌ی یه‌كێتیه‌وه بچه‌سپێنێت ئه‌ویش ده‌ستوره كه ده‌یه‌وێت ده‌ستور بخرێته ڕاپرسیه‌وه تا ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وترێت سستمی سه‌رۆكایه‌تی ببێته ده‌ستور و نمونه‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو و میسرمان بداتێ وه پارتی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر به دوبه‌ی بون ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاماژانه بون كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مێزی گفت‌و گۆ ئه‌و یارهیهی بۆ ده‌كرێت ئیتر ڕازی بون له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ههرسَی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تر واتا(پارێزگاكان , په‌رله‌مان , سه‌رۆكایه‌تی ) له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵبژاردنی چواره‌م كه ڕاپرسیه له‌سه‌ر ده‌ستور بكرێت خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵی چواره‌مه نه‌بێت ئه‌وا هیچ یه‌كێك له‌م هه‌ڵبژاردنانه ناكرێت هه‌موو خاڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه له‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌یه جگه له یاریه‌كی گاڵته‌جاڕی و كۆمیدی هیچی تر نیه .
2- داواكاری ئۆپۆزسیۆن : ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ داواكاری ئۆپۆزسیۆنه له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ و دانوستان گۆڕینی سستمی سه‌رۆكایه‌تیه بۆ په‌رله‌مانی كه داواكاری سه‌ره‌كیه كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی سستمی په‌رله‌مانی باشترین سستمه كه به‌شداری هه‌مومان بچێته ناو په‌رله‌مان له‌وێوه بڕیار له چاره‌نوسی هه‌رێمێك بدرێت .
ئه‌و خه‌ونه‌ی كه ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌تی له هاتنی نێچیره‌ڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌كاته ئه‌وه‌ی وێنای بكه‌ین به‌و ڕواچییهی كه نێچیرێكی بێ به‌رهه‌می ده‌ست ده‌كه‌وێت و له‌بری ئه‌وه‌ی ڕاوچی نێچیر ڕاو بكات نێچیر ڕاوچی ڕاو ده‌كات ..ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه هیوای گه‌وره ی هاوڵاتیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه ڕازی نه‌بێت به‌م خاڵانه ئه‌و كات ده‌كاته ئه‌وه‌ی بڵێین دانوستانه‌كان نێچیره‌كانیان بێ به‌رهه‌م بوو .
به‌ختیار شاره‌زوری