Skip to Content

Sunday, July 14th, 2024
زستان … ئه‌مین محه‌مه‌د

زستان … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

به‌ســــه‌رچوو كاتی گه‌رما

وا هات زســـــتان و سه‌رما

مناڵینه‌ ته‌مـــــــــاشـــــا

وا به‌ ئاسمانا كشــــــــــا

هــــه‌وری سپی وه‌ك په‌مـوو

ڕوی ئاسمانی گرت هه‌مــوو

ئه‌ها گرمه‌ و چه‌خماخـــه‌

ده‌ستی پێكرد له‌و شــاخـه‌

ئێســــــــتا باران ده‌بارێ‌

ورد ، ورد ، وا دێته‌ خوارێ‌

چه‌تر هه‌ڵكــــــه‌ن مناڵان

وا بوو به‌ لێزمــــه‌ی باران

گوێ‌ بگرن له‌ خـــوڕه‌ی ئاو

چـــــــــۆن زه‌وی ده‌كا پاراو

 

***

 6/11/2009 سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.