کامیار سابیر له وه‌ڵامی پرسیاری ده‌نگه‌کان دا سه‌باره‌ت به‌پرسی زمانی ستاندهرد
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو ،پرسی زمانی ستانده‌ردی کوردی بوو به‌جێگای باس‌و خواسی به‌شێک له زمان زان و ڕۆشنبیران و تا ڕاده‌یه‌کیش سیاسه‌تمه‌داری کورد. ئه‌م پرسه‌شمان وه‌ک هه‌ر پرسێکی تر بێبه‌ش نه‌بوو له تۆمه‌ت وه‌پاڵ نان و سوکایه‌تی پێکردن له لایه‌ن قه‌ڵه‌مه ته‌نگ نه‌فه‌سه‌کان و چاکه‌ت و پانتۆڵ له به‌ره‌کانی خێڵه‌وه، که هه‌مێشه کار له‌سه‌ر سه‌رکوت ده‌که‌ن نه‌ک لۆژیک. بۆیه به‌باشمان زانی به‌چه‌ند پرسیارێک له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه کاک کامیار سابیر وه‌ک هه‌ڵسوراوێکی ئه‌و بواره بدوێنین.
ده‌نگه‌کان……
……………………………………………………………………
ده‌نگه‌کان:
1. بیرۆکه‌ی ئه‌م کهمپهیینه چۆن سه‌ری هه‌ڵدا و بۆچیی له ئێستادا.
کامیار سابیر:
له‌ماوه‌ی رابردوودا پرسی زمانی ستاندهرد، له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا، باسوخواسی گرنگی له‌سه‌ر ده‌کرێ، کۆمه‌ڵی وتار‌و توێژینه‌وه و چاوپێکه‌وتنی زۆر، به‌چڕوپڕیی له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ری کراوه، چ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌م ستاندهرایزکردنهی زمانی کوردیی و چ له‌لایه‌ن نووسه‌ران و رۆشنبیرانی ناوچه‌کانی بادینانه‌وه. لای خۆمه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌به‌ڕێزان، د. ره‌فیق سابیر، شێرزاد حه‌سه‌ن، هه‌ندرێن، ئارام ره‌فعه‌ت و د.فه‌رهاد شاکه‌لیی، چ به‌ته‌له‌فۆن و چ به ئیمه‌یڵ بیروڕامان ده‌گۆڕییه‌وه. دیاره کاک فه‌رهاد بیروڕاکانی جیاواز بوو، هه‌رچه‌نده یه‌کێکه له خه‌مخۆرترین دڵسۆزان و شاره‌زایانی زمانی کوردیی، به‌ڵام ئه‌و میکانیزمه‌ی پێ دروست نه‌بوو.
د. ره‌فیق سابیر توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له‌سه‌ر زمانی کوردیی و سکریپتی لاتینیی-تورکیی نووسی و له هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا به‌زنجیره بڵاوکرایه‌وه، مه‌ریوان وریا قانیع هاته وه‌ڵام، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای توێژینه‌وه‌کانی هه‌ندرێن و من ، چه‌ندین که‌سانی تر لێره‌و له‌وێ قسه‌وباسیان له‌سه‌ر کرد. هاوکات ده‌یان ساڵه چه‌ندین پسپۆر و خهمۆخۆری ئه‌م بواره کار له‌سه‌ر ئه‌م ستاندهرایزه به شێوازی تر ده‌که‌ن، به‌داخه‌وه زۆریان وه‌ک زانای گه‌وره‌ی کورد، مه‌سعود محه‌مه‌د سه‌ریان نایه‌وه، زمانی کوردیی ستانده‌ریان له کوردستانی باشووردا نه‌بینی.
پێشتر د.ره‌فیق سابیر و هه‌ندێ دۆستی تر له‌کوردستان نیازیان هه‌بوو دییهیتێکی کراوه له‌گه‌ڵ به‌شی کوردیی زانکۆی سلێمانییدا گه‌ڵاڵه بکه‌ن و پرۆژه‌یه‌ک بده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد، له‌به‌ر هه‌ندێ ئاسته‌نگ ئه‌وه نه‌کرا. دواتر هه‌ندرێن و من کڵێشهیهکمان نووسی و له‌ڕێی شێرزاد حه‌سه‌نه‌وه، ناردمان بۆ هه‌ندێک له‌نووسه‌رانی کوردستان. ئه‌وان کڵێشه‌که‌ی ئێمه‌یان پێ ره‌ق بوو، بۆیه ده‌ستکارییان کرد‌و کڵێشه‌یه‌کی تری لێده‌رچوو. دواتر به‌سه‌ر ده‌یان که‌سدا ته‌خشان کرایه‌وه، زۆر له شاره‌زایانی بواره‌که بیروبۆچوونی تریان خسته ناو کڵێشهکهوه. دووباره که‌م و زیاد کرایه‌وه‌و سه‌ره‌نجام ده‌قه‌که چووه‌وه کوردستان ، د.شاهۆ سه‌عید دوا ده‌قی داڕشته‌وه و دوا ده‌ستکاریی زمانه‌وانییه‌که‌ی به من سپێردرایهوهو بڵاومان کرده‌وه.
ده‌نگه‌کان:
2. هۆی چییه که‌متر نووسه‌رانی شاری هه‌ولێری تێدایه، زیاتر ، ناوچه‌کانی که‌رکوک و سلێمانیی و نووسه‌رانی تاراوگه‌وه.
کامیار سابیر:
ئه‌گه‌ر راستییت ده‌وێ، مه‌سه‌له‌که ده‌سه‌ڵاته، نووسه‌ران له‌هه‌ولێر که‌متر ئازادن، له‌سه‌رده‌می پێش ٣١ی ئابیشدا، که هه‌ولێر به‌ده‌ست یه‌کێتییه‌وه بووه، هه‌روا بووه، ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێردا جه‌به‌رووتی هه‌یه، نووسه‌ر، رهعییهتیی بۆ ئاغای ده‌سه‌ڵات ده‌کات، وه‌ک کولتووری لێهاتووه، زۆربه‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌مه سه‌رکێش و یاخییانه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێرن، له هه‌نده‌رانن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، شێرزاد حه‌سه‌ن، که خۆی هه‌ولێرییه، چه‌ندین جار به‌تایبه‌ت له‌سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر رۆیشت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ نووسه‌ری باش بێنه پاڵی، هه‌ندرێن له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌ولێر بوو ، خه‌ریک بوو، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له نووسه‌رانی هه‌ولێر، هه‌ر گاڵته‌شیان به بیرۆکه‌که هاتبوو. چه‌ندین په‌یامی جۆراوجۆرمان پێدهگهیشتهوه، له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی دوای کڵاوی بابردوو که‌وتووینه، ئه‌وه بڕیاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه که خوێندن له بادیناندا به زمانی کوردیی نابێ به‌ڵکوو به بنزاراوه‌ی بادینانیی ده‌بێ و هیچ حوکمی قهرهقووشێک و هیچ خوایه‌ک ناتوانێ ئه‌وه بگۆڕێ. یان وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یانگووت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که قسه هه‌ڵناگرێ و بڕیاری سیاسیی پارتییه‌و به‌یه‌کجاریی بڕاوه‌ته‌وه.
کاتێک نووسه‌رانی هه‌ولێر له‌ژێر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتێکی ئایدۆلۆژییدا بن، حه‌تمه‌ن ئاماده نین، سبه‌ینێ ده‌سه‌ڵات خێسه‌یان لێبکات و نانبڕاویان بکات و بێکاریان بکات، بۆیه له‌دڵیشه‌وه له‌گه‌ڵیدایه، به‌ڵام ناوێرێ واژۆی بکات. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه کۆمه‌ڵێ نووسه‌ری گه‌نج و لاو ، نه‌وه‌ی نوێ و داهاتوو، له‌هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی ده‌ست پێیانڕاگهیشت ، هاتنه‌پاڵی. ئه‌وه‌ی تری زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سلێمانیی و که‌رکوکن. وێڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌رانێکی به‌رچاوی وڵاته ئه‌وروپایی و رۆژئاواییه‌کانی تێدایه. به‌ڵام نهدراویشه به نووسه‌رانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و نزیک له‌ده‌سه‌ڵات، به‌واتایه‌کی تر خێریان بۆ خۆیان تێدا نه‌ماوه، ئیتر خێری چیی به زمانی کوردیی ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌ک شت زۆر گرنگه بزانرێ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، به‌رنامه نه‌بووه، قسه له‌سه‌ر زۆروبۆریی بکرێ، ئه‌گه‌ر وابووایه، هه‌ر له بازاڕه‌کان و شه‌قامه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانیی و که‌رکوکدا بانگه‌شه‌ی بۆ بکرایه، به‌میلیۆن واژۆ کۆده‌کرایه‌وه. به‌ڵێ مه‌به‌ست ئه‌وه نه‌بووه گه‌له‌کۆمه‌کێ له هه‌زاران واژۆی خه‌ڵکی ساده‌و ئاسایی بادینان بکرێ که خولیای پاراستنی زاراوه‌که‌ی خۆیانن و خه‌می زمانی ستانده‌ردی کوردیی ناخۆن. یاخود زاراوه‌که‌ی خۆیان له سیمبۆڵی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ گرنگتره.
ده‌نگه‌کان:
3. هاوکات ته‌نها چه‌ند دانه ژنانی نووسه‌ر ناویان تێیدا ده‌بینرێ، ئه‌مه بهرکهنارخستن و پێشێلکردنی مافی ژنان نییه له بوارێکی گرنگی چاره‌نووسسازی وه‌ک ئه‌وه‌ی پێتشنهکه باسی ده‌کات، پرسێکی سیاسیی و کو‌لتووریی و سیمبۆڵییه.
کامیار سابیر:
ئه‌گه‌ر بوێرم بڵێم ، نووسه‌ری بوێر‌و شاره‌زا و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می ژنمان که‌مه، پێموایه درۆم نه‌کردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یشه، به‌شێکی زۆریان پیاوان ده‌ستیان گرتوونهو تا هه‌نووکه‌ش قه‌ڵه‌مه‌کانیان زاده‌ی عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاریی و له‌ژێر هێجه‌مۆنی ئۆردووی نووسه‌رانی نێردان. ئه‌گه‌ر هاوڕێ و دۆست و مێرد و براو ناسیاوه‌کانیان چۆن له‌شتێک بڕوانن ، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه لێی ورد ده‌بنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کۆمه‌ڵێ نووسه‌ری چالاکمان هه‌یه به‌ڵام به‌شێکیش له‌مان، ره‌دووی ده‌سه‌ڵات و نازی ده‌سه‌ڵات کهوتوونهو کرێدتی متمانه‌یان له‌ده‌ستداوه. چه‌ند دانهیهکش هه‌ن، ئه‌وه‌نده له‌خۆبایین ، منگه‌منگ و نازونووز ده‌که‌ن، که مرۆڤ ده‌بێ پێ له‌جه‌رگی خۆی بنێ پێوه‌ندییان پێوه بکات.
ده‌نگه‌کان:
4. هه‌ندێ لهئهکادیمستانی کورد، وه‌ک د.ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور، بڕوایان به زمانی جووت ستانده‌ردی کوردیی هه‌یه، ئایا، بۆ کوردستانی باشوور پێتانوایه ئه‌مه بکرێ ، ئایا جووت ستانده‌ردیی بۆ هه‌رێمی کوردستان گونجاو تر نییه؟
کامیار سابیر:
ئه‌و بۆچوونانه‌ی د.ئه‌میر حه‌سه‌نپوور رێژه‌ییه، واته شتێکی په‌تیی نییه، له ئه‌رمه‌نستان و ئه‌لبانیا، دوو زمانی ستاندهرد نییه، به‌ڵکوو زمانێکی ستاندهرد و دایه‌لێکتێکی سهبستاندهر هه‌یه، زمانی ئۆفیشه‌ڵی هه‌موو ئه‌رمینیا یه‌ک زمانی ستانده‌رده، له ئه‌لبانیا و کۆسۆڤۆش هه‌مان شت هه‌یه. ته‌نها له نۆ‌رویژ شتێکی له‌و چه‌شنه هه‌یه، که بۆکماڵیی و نینۆرسکیی (Bokmål and Nynorsk) ن. به‌ڵام رێژه‌ی به‌کارهێنانه‌کانیان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، به‌سروشتیی یه‌کێکیان ستاندهردن و ئه‌ویتریان سهبستاندهرده. دواتر له نووسینی جودادا، وه‌ڵامی ئه‌م بۆچوونانه‌ی ده‌ده‌مه‌وه.
نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، بۆچوونه‌که‌ی د.ئه‌میری حه‌سه‌نپوور کرێدتی له رووی زانستی زمان و جیوپۆلیتیکی ناوچه‌که‌وه تێدا نییه. کوردستانی گه‌وره، خه‌بات بۆ کوردستانێکی گه‌وره و نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی کورد به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه سه‌قه‌ته که بته‌وێ دوو وڵاتی عه‌ره‌بیی یه‌کبگرنه‌وه نه‌ک بیست و ئه‌وه‌نده وڵات. جووتساندهرد، زۆڵمێکی گه‌وره‌یه له زازاییه‌کان و هه‌ورامانییه‌کان و لووڕییهکان و تاد. زوڵمه به‌و واتایه‌ی، بۆچیی ده‌بێ زاراوه‌ی کرمانجییه‌کان، به‌سه‌ر هه‌موو زاراوهکانیانهوه هه‌بێ، که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ههورامانیی تێکستی هه‌یه، ئێمه ناڵێین زمانی کوردیی که بناغه‌که‌ی تێکه‌ڵه‌یه‌که له هه‌ردوو کرمانجیی ناوه‌ڕاست و خواروو ، به سه‌ر هه‌موو کورددا بسه‌پێنرێ، ئێمه ده‌ڵێین به‌س له‌ئاستی کوردستانی عێراقدا ساغبکرێته‌وه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو شێوه‌زارو بنزارهوهکانی تر. زۆر به‌قووڵیی بڕوام وایه، نه‌ک هه‌ر له‌ئاستی کوردستانی عێراقدا، به‌ڵکوو له‌سه‌رجه‌م کوردستاندا و بهدایاسپۆراشهوه، ته‌نها و ته‌نها یه‌ک زمانی باڵا‌و که‌ڵه‌گه‌ت و خاراو هه‌یه، یه‌ک زمانی ستاندهرد و زانستیی و ئه‌کادیمیی هه‌یه، یه‌ک زمانی فیکر‌و توێژینه‌وه و سیاسیی هه‌یه که ئه‌م زمانه‌یه پێی ده‌نووسین. ته‌واوی زاراوه‌و بنزاراوه‌کانی کوردستان هه‌موویان دایهلێکتن.
به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ی د.حه‌سه‌نپوور، ئه‌وه‌نده‌ی ئایدۆلۆژییانه‌یه ، ئه‌وه‌نده زمانناسییانه نییه. دروست وه‌ک ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌ندێ کۆمۆنیست دێته پێشچاو، بڕوایان به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بوو، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌که‌رکوک وه‌ک سه‌عد به‌زاز بیریان ده‌کرده‌وه. د.حه‌سه‌نپووریش ئه‌وه‌نده‌ی کاسبیی سیاسیی و ئایدۆلۆژیی ده‌کات، به‌و بۆچوونه‌یه‌وه، ئه‌وه‌نده گرنگیی به‌کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی گه‌لی کوردستان نادات. کاسبیی سیاسیی به‌و واتایه‌ی له‌نێو ئاخێوه‌رانی کرمانجیی ژووروودا، لایه‌نگریی بۆ بۆچوونه‌کانی خۆی په‌یدا بکات. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه، یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد له دهۆک، په‌نایان بۆ به‌یاننامه‌که‌ی د.حه‌سه‌نپوور بردووه. ئاخر چۆن شتێکی واناکه‌ن، د.حه‌سه‌نپوور بیانوویه‌کی داپێن، که به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ناوچه‌ییه ده‌که‌ن، به‌لایدا ناچوون و" په‌ی" یان پێنابرد.
ده‌نگه‌کان:
5. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ک هه‌زاران خه‌می گرنگ و ستراتیژیی تر، ئه‌م داوایه‌ی ره‌تکرده‌وه، یان له‌باشترین دۆخدا پشتگوێی خست، کارێکی تر له داهاتوودا ده‌کرێ بکرێ؟
کامیار سابیر:
پێموانییه ده‌سه‌ڵات گرنگیی به‌م مه‌سه‌له‌یه بدات، چونکه پێشوه‌خت بڕیاری سیاسیی و ئایدۆلۆژیی خۆی داوه، باخۆشمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین، که ده‌ڵێیین ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ، یانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی، به‌ڕاستییش بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ئه‌سته‌مه بیرکردنه‌وه‌ی ستراتیژیی و نیشتمانی‌یان بۆ ئه‌م دۆزه هه‌بێ، هیوادارم له‌مه‌دا هه‌ڵه‌بم.
به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتووه، هێشتا پێوه‌ندییه ته‌ریقه‌تیی و شێخیی و بنه‌ماڵه‌یی و عه‌شیره‌تییه‌کان زاڵه، هێشتا حوکمی میلیشیایی حیزبه‌کان و لۆرده‌کانی ده‌سه‌ڵات جڵه‌وی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌که‌ن، من زۆر به‌قه‌ناعه‌ته‌وه پێموایه، کورد ئه‌گه‌ر قاچێکی خستبێته ناو تانوپۆی کۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیله‌وه، قاچه‌که‌ی تری به‌هه‌زار شه‌ته‌ک به پێوه‌ندییه عه‌شایه‌ریی و حیزبیی و ناوچه‌ییه‌کانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. بۆیه ئومێدێکی ئه‌وتۆم به‌وه نییه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ئه‌وه‌نده دووربین و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بن تا بڕیارێکی له‌و چه‌شنه بده‌ن. خۆزگه من به هه‌ڵه‌دا ده‌چووم و ئه‌م پێشبینییانهم چه‌وت و چێڵ ده‌بوون. به‌ڵام گرنگییه‌کی ئه‌و پێتشنه له‌وه‌دایه، وه‌ک دۆکیومێنێتێکی مێژوویی، به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، پۆلێک له‌باشترین و ئه‌کتیڤترین نووسه‌رانی کورد( لای که‌م نیوه‌یان) هه‌ستاون پرۆژه‌یه‌کیان به ده‌سه‌ڵات داوه بۆ ستانده‌رایزی زمانی کوردیی له‌ڕووی سیاسیی و فه‌رمییه‌وه. ماڵباتی بارزانیی و حیزبه‌که‌یان به‌هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێ ئه‌و پرۆژه‌یه دوابخه‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌وان له عه‌قڵییه‌تی شێخ و ده‌ره‌به‌گه‌کانی دوو سه‌ده لهمهوپێش تهجاوزیان نه‌کردووه. ده‌ریده‌خات ئه‌وان حیزبێکی تایه‌فیی و عه‌شایه‌ریی و ناوچهییین ، تا ئه‌وه‌ی حیزبێکی سیاسیی مۆدێرن و نیشتمانیی بن.
ده‌نگه‌کان:
6. کرۆکی په‌یامی ئێوه وه‌ک به‌شداربوویه‌ک له ناوه‌کاندا، به‌کورتیی بۆ خوێنه‌ر چییه.
کامیار سابیر:
ئه‌م پرسیاره ده‌کرێ له‌م خاڵانه‌دا وه‌ڵام بده‌مه‌وه:
• کێشه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی، له کاری چه‌ند نووسه‌رێکدا نه‌ماوه‌و بووه‌ته خه‌مێکی هاوبه‌شی نووسه‌ران و رووناکبیرانی کورد.
• جه‌خت له‌سه‌ر کرمانجیی ناوه‌ڕاست و کرمانجیی خواروو کراوه‌ته‌وه‌و تێرمی " سۆرانیی" که هه‌ندێک به‌هه‌ڵه و هه‌ندێکی تر به‌مه‌به‌ستی شۆڤینیی، سیاسیی و ئه‌جێندای ئایدۆلۆژییه‌وه به‌کاری ده‌هێنن ، له پێتشنهکهدا به‌کارنه‌هاتووه.
• به‌فه‌رمیی ناسینی زمانی کوردیی وه‌ک زمانێکی نیشتمانیی و ئۆفیشه‌ڵ له کوردستانی عێراقدا، گاڤێکی گه‌وره ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی دایه‌لێکته جیاوازه‌کانی تر له پارچه‌کانی تری کوردستاندا لێک نزیک بکاته‌وه‌و فۆرمێکی گشتگیر له داهاتووی دووردا ده‌سته‌به‌ر بکات.
• وه‌ک دیفاکتۆی سیاسیی و دیفاکتۆی جیۆسیاسیی، ته‌نها باس له‌کوردستانی باشوور ( کوردستانی عێراق ) کراوه، چونکه تاکه ده‌روازه‌یه، که کورد لهههنووکهو داهاتوویه‌کی نزیکدا لێوه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی بگات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیی دروست ببێ، له‌کوردستانی عێراقه‌وه له‌دایک ده‌بێت.
• ئه‌گه‌ر تیۆرییه سیاسیی و سۆسیۆکولتووریی و سۆسیۆسیاسییهکانی بێنه‌دیکت ئه‌نده‌رسن و ئه‌نتۆنی سمیس، له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و ناسیۆنالیزم و سێمبۆڵیزمی زمان به‌وردیی بخوێنینه‌وه، به روونیی و گه‌شیی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، کورد ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ببێ به‌نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت دروست بکات، زمان یه‌کێکه له بناغهسهرهکییهکانی ئه‌و میکانیزمه و سیمبۆڵیزمی ئه‌و مهودایانهیه، که تاکی کورد به ده‌وڵه‌تی کوردیی و گیانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. بۆیه زمانی کوردیی وه‌ک زۆر که‌سی تریش پێش ئێمه هاواریان کردووه، له‌هه‌موو شت بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، پێویستتره. له نه‌وت، له‌که‌رکوک، له ئۆجه‌لان ، له ماڵبات و قودسیاتی هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی………..تاد، گرنگتر و پڕ بایه‌ختره.