کاتێک پیاو که‌شی ناپاکی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی دەڕه‌خسێنێت.
کاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌یه و سۆران هه‌روه‌ک زۆربه‌ی ئێواران به کاره‌کانی خۆیه‌وه خه‌ریکه. نامه‌یه‌کی له مۆبایله‌که پێده‌گات: “خۆشم ده‌وێیت”. به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه ناناسێت و نامه‌که فه‌رامۆش ده‌کات. پاش چه‌ند خوله‌کێک هه‌مان ژماره نوکهیهکی بۆ ده‌کات. ئه‌م جاره‌ش فه‌رامۆشی ده‌کات. جاری دووهه‌م و سێهه‌میش دووباره ده‌بێته‌وه. بڕیار ده‌دات، که په‌یوه‌ندی بۆ بکات، به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت کێیه و چی ده‌وێت. ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کات و ئافره‌تێک بێ یه‌ک و دوو وه‌ڵام ده‌داته‌وه. له میانی وتووێژه‌که‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که به ڕاستی ئه‌م ئافره‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و کوڕه ناناسێت، به‌ڵکو هه‌ر له خۆیه‌وه ژماره‌یه‌کی لێداوه به ئاواتی ئه‌وه‌ی که‌سێک بدۆزێته‌وه. به‌ڵام چۆن که‌سێک و بۆچی؟
پاش وتوێژێکی دورودرێژ و چه‌ند جاره ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌م ئافره‌ته ته‌نها یه‌ک ساڵه چووه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه. مێرده‌که‌ی خۆش ده‌وێت، له هه‌مان کاتدا هه‌ست به ناڕه‌حه‌تییه‌ک و شه‌رمه‌زارییه‌کی زۆر ده‌کات، که ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ سۆراندا دامه‌زراندووه له ده‌ری په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌که‌یان جگه له وتووێژ و سکاڵا نه‌بێت هیچ سنورێکی دیکه‌ی نه‌به‌زاندووه. ئافره‌ته‌که دڵی به‌و خێزانه تازهپێگهشتووهی خۆشه، که ته‌مه‌نی ته‌نها ساڵێکه. به‌ر له هه‌موو شتێکیش ئه‌وه‌ی ڕوون کرده‌وه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک به دوای په‌یوه‌ندی سێکسیدا ناگه‌ڕێت.
منیش نامه‌وێت زیاتر له ڕووداوه‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا قوڵ ببمه‌وه و به کورتی وه‌ک شایه‌تحاڵێکی ئه‌و په‌یوه‌ندییه جگه له هاوڕێیه‌تییه‌کی ساده و سکاڵاکردن و ڕاوێژکردن نه‌بێت هیچ شتێکی دیکه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ئه‌و پرسیاره‌یه: هۆکار چی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تێک پاش که‌متر له ساڵێک په‌نا بۆ که‌سێکی بێگانه‌ی نه‌ناسراو به‌رێت؟ بۆچی به دوای که‌سێکی نه‌ناسیاودا ده‌گه‌ڕێت؟
هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته که‌سێکه، که ڕۆژانه هه‌تا کاتژمێری 4-5ی پاش نیوه‌ڕۆ کار ده‌کات و پاش ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نانی ئێواره له ماڵه‌وه بخوات. پاش ئه‌وه به ناوی کاره‌وه یاخود کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا ماڵه‌وه به‌جێ ده‌هێڵێت و نیوه‌ی شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر کاتێکیش ئاره‌زوی سێکسی هه‌بێت، ئه‌وا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوڕێیانی ده‌ست ده‌کات به ده‌ربڕینی وشه‌ی باقوبریق و خۆشه‌ویستی بۆ ژنه‌که‌ی، هه‌تا ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت له ژنه‌که‌ی، که خۆی ده‌یه‌وێت و ئاره‌زووه سێکسییه‌کانی خۆی داده‌مرکێنێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م پیاوه هه‌موو ویست و خواستێکی ماددی بۆ ژنه‌که‌ی دابین ده‌کات و له هیچ داواکارییه‌کی ماددی ژنه‌که‌ی بێبه‌ش ناکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بێبه‌شه لێی بریتییه له هه‌ست و سۆز، کات، بایه‌خ و بوونی پیاوه‌که وه‌ک (هاوسه‌ر)ێک له ژیانی ئه‌و ئافره‌ته‌دا. به واتایه‌کی دیکه: ئافره‌ته‌که له به‌شه ده‌رونیی و ڕۆحییه‌که‌ی ژیاندا هه‌ژاره.
کۆمه‌ڵگای کوردی و پاش کرانه‌وه‌ی به ڕووی جیهاندا گۆڕانکارییه‌کی یه‌کجار زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، که ژن و پیاوی گرتۆته‌وه. کاتی ئه‌وه‌ش هاتووه، که پیاوی کورد له‌وه بگات، که ئافره‌تی کورد به دوای (هاوسه‌ر)ێکدا ده‌گه‌ڕێت، نه‌ک پیاو ئه‌و که‌سه بێت، که ژیانی ئافره‌ته‌که دابین بکات و ماڵێکیش که تیایدا بژی، واته ئافره‌ت به شێوه کلاسیکییه‌که ببێت به که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ خزمه‌تی پیاو و به‌رهه‌مهێنانی منداڵ.
ئەوەی لەم کۆمەڵگایەدا دەگوزەرێت لە سەرتاپای کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و ڕۆژهەڵاتییەکاندا ڕوودەدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، کە کۆمەڵگاکانی دیکەی جیهان کێشەیان نەبێت و له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌وژمی جیهانگیرییه‌دا کێشه‌ی نوێ له کۆمه‌ڵگاکاندا سه‌ریان هه‌ڵنه‌دابێت، بەڵکو کێشەکانی کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکان جۆرێکی دیکەن. جگە لەمەش هەرێمی کوردستان بە گۆڕانکارییەکی گەلێک خێرا و گەورەدا تێدەپەڕێت، کە توانا ماددییەکان و ژیانە مەتریالەکە ڕۆڵێکی گەورە دەبینن نەک لە گەشە و خۆشی تاکدا، بەڵکو لە ونبوونی تاکدا لەناو گێژاوێکدا، کە لەوانەیە بۆ ئەم کۆمەڵگایەی ئێمە و ئەو ئاستی پێشکەوتنەی کە تیایدا دەژین نەگونجاو یاخود زۆر بێت. بە شێوەیەک که تاک ته‌نها له‌ناو چوارچێوه‌ی ژیانێکی ماددیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و هاوکات له‌نێوان گێژاوی کۆلێکتیڤیزمهکهی (کۆمه‌کگه‌رایی) کۆمه‌ڵگا و ئیندیڤیدوالیزمهکهی (تاکگه‌ریی) خۆیدا ده‌خولێته‌وه. خود بە دوای خۆیدا دەگەڕێت، بەڵام ناتوانێت بەو ئامانجە بگات. لە تاواندا بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت، کە بتوانێت ئەو هێورییە و پێناسەیه‌ی پێ ببەخشێت: ئۆتۆمبێلێک، خانویەک، دەفتەری پارەکان یاخود له‌وانه‌یه کەسێک، دۆستێک، کە بتوانێت ببێت بە جێی بایەخ و سۆزدەربڕین، کەسێک کە بتوانێت هاوبەشی بکات لەوەی، کە لە ناخیدا پەنگی خواردۆتەوە. ئه‌مه کێشه‌یه‌کی به‌رفراوانی جیهانه کاتێک مرۆڤ نه‌توانێت خۆی له چوارچێوه‌ی پێناسه‌یه‌کدا دیاری بکات.
ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت به‌دوای که‌سێکدا، لانه‌یه‌کدا، هه‌ستێکدا ڕابکات، که ده‌توانێت که‌مێک له‌و به‌تاڵییه‌ی ناخی بۆ پڕ بکاته‌وه که له ڕۆح و هه‌ستیدا به‌رجه‌سته بووه. بێگومان له‌و په‌یوه‌ندییه مرۆییانه‌دا جه‌سته و هه‌ست هه‌میشه پێکه‌وه کار ده‌که‌ن و ئاساییه ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ش دوای هێوریی و سۆزه‌که‌ی ڕۆح بکه‌وێت و په‌یوه‌ندییه‌که به‌ئاراسته‌ی چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسیدا گه‌شه بکات. ئه‌مه‌ش لایه‌نێکه له‌وه‌ی، که له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا به ناپاکی هاوسه‌رگیری و لادانی سێکسی ناوی ده‌به‌ن.
کۆمەڵگاکەشمان کۆمەڵگایەکی پیاوسالارییە و بێگومان هەر کاتێک باس لە ناپاکی دەکرێت لە هەمان ڕوانگەوه باس دەکرێت، بەبێ ئەوەی تەماشای جەمسەرەکەی دیکەی ناپاکییەکە بکرێت کە (پیاوێکە) و بەشداری لەو ناپاکیەدا دەکات. بەڵام ئەگەر تەنها لەو گۆشەنیگایەشەوە تەماشای ئەو کێشەیە بکەین، ئەوا کاتی ئەوە هاتووە، کە پیاوەکانمان ئاوڕێک لە هاوسەرەکانیان بدەنەوە و درک بەوە بکەن، کە ئافرەتیش جگە لەوەی بەدوای خۆیدا دەگەڕێت، هاوکات بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت، کە بتوانێت هاوبەشیی بکات لە هەست و سۆز و بایەخ. دوورکه‌وتنه‌ی پیاو وه‌کوو (هه‌بوون)ێک له هاوسه‌ر زۆر جار کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌کدا بگه‌ڕێت. ئه‌م ڕووداوانه‌ش له ناو خه‌ڵکدا هێنده باسی لێوه ده‌کرێت، که زۆرجار گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت ئایا ناپاکیی هاوسه‌رگیری نه‌بووه به (دیارده)؟. هه‌رچه‌نده ناپاکیی هاوسه‌رگیریی له سه‌رتاپای جیهاندا به قبوڵنه‌کراو و له ڕێگه‌لادان هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی، که له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا ڕووده‌دات به (دیارده) له قه‌ڵه‌م بده‌ین، ئه‌وا هه‌موو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامی هۆکارێکه. ئه‌گه‌ر بوێر بین به‌رامبه‌ر به خۆمان ئه‌وا پێویسته پرسیاری ئه‌وه له خۆمان بکه‌ین: ئه‌نجامی چییه؟ ئه‌و کاته ده‌گه‌ینه سه‌رچاوه‌ی هۆکاره‌کان له خۆدزینه‌وه‌ی گه‌لێک له پیاوان له به‌رپرسیارێتیان به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و هه‌وڵنه‌دانیان بۆ تێگه‌شتنی ئه‌م جیهانه نوێیه، که تێگه‌شتنێکی نوێ و ڕێبازێکی نوێ بۆ ژیان ده‌خوازێت: بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت.
کامه‌ران چروستانی
chrostani@hotmail.com