به‌یاننامه‌ی هێزی ئۆپۆزسیۆن
جه‌مال حاجی…….
ڕوون و ئاشکرایه که هیچ ده‌وڵه‌ت و سیستمێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه له‌دونیادا نه‌بووه و ناشبیت ، به‌بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ودیوی ده‌سه‌ڵات،.ئۆپۆزسیۆن که زه‌مینه‌ی بۆ فه‌راهه‌م کرابێت و خاوه‌نی فیکری خۆ‌و هێزی خۆی بێت،
ئه‌مه جیا له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت و به‌خواستی ئه‌و ئه‌سوڕێته‌وه.
لێره‌ش نا ،بگره له هه‌موو ئه‌و جیهانه دیموکراتییه‌ی ئیددیعای بۆ ئه‌که‌ین هه‌مان سیستمی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و ئۆپۆزسیۆنیش هه‌میشه فشار ده‌خاته سه‌ری،هه‌ر بۆیه‌ش له‌وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه بیگره تاکوو یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌وروپا،له‌خوله‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ده‌بێت به ئۆپۆزسیۆن و جارێکی تر پارته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌ی هاوبه‌ش دروست ده‌که‌ن و هێز کۆ ده‌که‌نه‌وه به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کی حکومه‌ت یان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که حکومه‌ت گوێی خۆی لی ئه‌خه‌وێنیت،.ئه‌مه مه‌فهومی ئۆپۆزسیۆنه .
لای ئێمه‌ش هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری گه‌لی کوردستانه‌وه (1991) ،جۆرێک له‌ئازادی هه‌ست پێ ده‌کرێت،جۆرێک له ڕۆژنامه‌و بیرکردنه‌وه ،جۆرێک له ده‌سه‌ڵات،..که بۆ زه‌مه‌نێک بێ‌شک دڵخۆشکه‌ر بوون تا بمانگه‌یه‌نێته نمونه‌ی جۆری ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراتی ،که‌تیایدا ده‌نگی تاک مانای هێزێکه‌و هه‌ر ئه‌و هێزه‌ش ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات بله‌رزێنێ و چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه.
خۆ په‌رله‌مانیش چاودێره به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردنه‌وه ،به‌ڵام په‌رله‌مانی هاوڵاتی ،په‌رله‌مانی خه‌ڵک
که بارودۆخ و که‌شو هه‌وای سیاسه‌ت هێزی ده‌نگه‌کانی وون نه‌کات،.
له‌ولاشه‌وه ناکرێت حه‌ڤده ساڵ چاوه‌ڕوانی ،هێشتا نه‌ک زه‌مینه به‌ڵکو نیو زه‌مینه‌ش نه‌بێت بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون .
تازه‌کێ پێمان وابێت ده‌سه‌ڵات ڕه‌خنه‌ش قه‌بوڵ ناکات نه‌ک ئۆپۆزسیۆن،تازه‌کێ ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌کان به نامه‌سئول و موراهیق وه‌سف ده‌کرێن،..ئێ که‌واته ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌مریکا دژی جه‌نگی عێراق هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن هێڕن،.یان ئه‌و که‌ناڵانه‌ی وێنه ئابڕووبه‌ره‌کانی ئه‌بوغرێب یان ئاشکرا کرد،.موراهیقه‌کان بوون،…یان ئه‌و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌سلبی باسی ڕه‌وشی زیندانیان و مامه‌ڵه‌کردنیان له زیندانه‌کانی ئێمه‌یا کرد ،.ئه‌مانه نه‌زان و گه‌لحۆ بوون و ئیتر له‌م ڕوانگانه‌وه ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێت ته‌وته‌مێک بۆ خۆی دروست بکات و ئه‌و ته‌وته‌مه‌ش هه‌موو شتێک بڕیار لێوه بدات.
له‌هه‌رێمی ئێمه‌یا ووشه‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن که بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌نوسن،له‌ساڵیادی له‌دایکبونیاندا ڕۆژنامه‌کان پڕ ده‌که‌ن له پیرۆزبایی،.هه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆیشی پاره‌وپولێکی زۆر‌و زه‌وه‌ند بۆ دروستکردنی چه‌ندین بڵاوکراوه‌و ماڵپه‌ڕ و …ته‌رخان ده‌کات که گوایه ئه‌مانه زمانحاڵی ئۆپۆزسیۆنن و به‌زمانی ئه‌وانیشه‌وه قسه ده‌که‌ن،ئه‌مه له‌کاتیکدا
هێزێکی به‌رجه‌سته نه‌بێت که خه‌ڵک وه‌کو ئۆپۆزسیۆن باوه‌ڕی پێ بکه‌ن و راستییه‌کانی که حکومه‌ت ده‌یشارێته‌وه له‌زمانی ئه‌وه‌وه بیبیستن،بۆیه زۆرجار ته‌نانه‌ت بلاوکراوه ئه‌هلییه سه‌ربه‌خۆکان( ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه فشار بۆسه‌ر ده‌سه‌لات ) ده‌که‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵات به‌رنامه‌ی بۆ داڕشتووه،هه‌ربۆیه‌ش زۆرجار و له‌زۆر یه‌ک له‌و بڵاوکراوانه گومان دروست ده‌بێت، ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان له‌پشته‌وه بێت،.
ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باس له حیزبه چکۆله‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات ناکرێت،چونکه ئه‌وان بۆ خۆیان له وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ناویان چووه‌و زۆریشیان پێیه‌کی ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌ڵبژاردووه،.به‌داخیشه‌وه ئه‌و پێیه‌ش
ئه‌وه‌یانه که‌له‌جێی تایه سپێر هه‌ژمار ده‌کرێ،یانی ئه‌و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌یه که له‌به‌رخاتری ئه‌وان یان خه‌ڵکانی تر دروست کراون.
ئۆپۆزسیۆن بۆچی؟
هه‌موو ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان ،چه‌ندین گروپیان دروست کردووه تا بیکه‌نه به‌دیل ( ئه‌لته‌رناتیڤ) بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان که‌هه‌میشه به‌وه ڕازی بووه له بزوتنه‌وه چه‌کدارییه‌که‌ی وازبهێنێ و ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆن وه‌ربگرێت ،باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و هه‌موو دانوستانانه بووه که له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کاندا کردونی ،به‌ڵام دیاره هه‌موو ڕژێمه‌کان هێنده‌ی له ئۆپۆزسیۆن ترساون ،نیو هێنده له بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری نه‌ترساون.
به‌داخه‌وه وادیاره ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردیش به‌هه‌مان شێوه له ئۆپۆزسیۆن تێ ده‌گات،ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆکاری دیکه بونه‌ته ڕێگر له دروستبوونی ئه‌و بازووه‌ی که‌هێز ده‌دات به‌سیستمی دیموکراتی و نه‌بونیشی هه‌میشه گومانی
له‌سه‌ر جۆری حوکمڕانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره دروست کردووه:
1/ ناوازی ئه‌زمونی دیموکراتی له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا و به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست کولتوری ناوچه‌که‌یه.
2/ نه‌بونی نمونه‌یه‌کی به‌هێزو زیندوو بۆ ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه و ئه‌گه‌ر دروستیش بووبێت زوو کپ کراوه
3/ ترسی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی که‌وا ئۆپۆزسیۆن بۆ ڕووخاندنی ئه‌و دروست ده‌بێت و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی ئه‌و ناتوانێت به‌رده‌وام بێت،گه‌رنا له‌دونیادا هه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ی که لاده‌برێت ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن و بۆی هه‌یه جارێکی تر حوکم به‌ده‌ست بهێنێته‌وه،لێ ئه‌وانه‌ی لای ئێمه که لاده‌برێن ده‌سه‌وجێ بیر له دادگایی کردنیان ده‌کریته‌وه،.
ڕه‌نگه هه‌ر هه‌مان هۆکاریش بێت وای کردبێت هیچ سه‌رۆکێکی ئێره له‌دوای خۆی نه‌توانێت له ڤێللایه‌کی وڵاته‌که‌ی خۆیدا به‌ئاسووده‌یی ته‌مه‌ن به‌رێته سه‌ر.
4/ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه له‌و کێبه‌رکێ حه‌تمییه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کولتوردا کردووه و ئۆپۆزسیۆنی واپیشان داوه که ڕه‌وتیکی دژه‌باوه و هه‌ندێک جار ئاینیشی خستۆته ناو ئه‌و کێبڕکێ ناعادیلانه‌ی خۆیه‌وه .
5/ خودی خۆشمان خاوه‌نی باگراوندێکی باش نیین که‌له‌سه‌ری بتوانین هێزێکی فشاری ڕێکخراو پێک بهێنین،به‌ڵام له‌به‌رابه‌ردا خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌زمونی حیزبی ته‌قلیدین.
6/ ناکامڵ بوونی کاری پێکه‌وه‌یی له‌ناو ئێمه‌یا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌گمه‌نه چه‌پ و ڕاستێک له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش کۆ بکه‌یته‌وه ،بۆیه له‌م سه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری ئه‌م هه‌رێمه و له‌ناو ئه‌و هه‌موو پارت و گروپه‌یا ده‌سوڕێیت ،هه‌رگیز ئه‌و دوانه‌ت ده‌ستناکه‌وێت ،ئه‌مه‌شیان ڕه‌نگه به‌ناکامڵی ئایدیای حیزبییه‌وه به‌ند بێت .
لێره‌وه خه‌ڵک ده‌زانن به‌رابه‌ر گه‌نده‌ڵی مۆنی له ناوچه‌وانیاندا پیشان بده‌ن و به‌رامبه‌ر کاری باشیش زه‌رده‌خه‌نه
ده‌رببڕن،.به‌ڵام ئه‌م گوزارشت کردنه (مۆنی و زه‌رده‌خه‌نه ) دیارده‌یه‌کی سروشتی مرۆڤه‌کانه‌و خودی ده‌سه‌ڵاتیش
ده‌توانێت بیان نوێنێت.
ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لات نا‌توانیت نمایشی بکات ئه‌و هێزه ڕێکخراوه‌یه که‌مۆنییه‌کان وه‌کو خۆی و له‌کاتی خۆیداو زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نینه‌کانیش وه‌کو خۆی و له‌کات و ساتی خۆیدا پیشان بدات،ئه‌مه تاکو که توڕه ده‌بێت فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێی بڵێت ئه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه کاتی پێکه‌نین نییه،.
ئه‌مه‌ش زۆر ئاسانه ،چونکه خودی ئینسانی بونمان پێکه‌وه وا ده‌کات که ببینه خاوه‌نی زۆر زۆر سیفاتی له‌یه‌ک چوو له‌وانه‌ش جیاکردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان،بۆیه له‌یاده‌وه‌رییه ناخۆشه‌کاندا هه‌مومان ده‌گرین و له‌به‌رانبه‌ر گوڵێک ،هه‌موو ڕوومان ده‌کرێته‌وه .
جا که‌واته کاری ئۆپۆزسیۆن هێنده گران نییه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه و خاوه‌ن فیکرانه‌ی که زۆر زیاترن له‌وانه‌ی ناو ده‌سه‌لات،ئه‌و ترسه‌ش که‌ده‌سه‌لات له‌ڕێگه‌ی که‌ناله جیاجیاکانیه‌وه دروستی ده‌کات ته‌واو وه‌همه‌و له‌زه‌مه‌نێکی وه‌کو ئێستادا ڕماندنی زۆر زه‌حمه‌ت نییه،.
بۆیه گه‌ر بۆ هه‌موو شتێک چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌لات بین ،شوره‌ییه بۆ دامه‌زراندنی ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌سه‌لات بپاڕێینه‌وه،
هیوادارم ئه‌م په‌یامه وه‌کو خۆی بگات ،کێیش ده‌یه‌وێت کار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بکات،.تکایه په‌یوه‌ندی به‌م ئیمێڵه‌وه بکات . سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ت واژۆ : جه‌مال حاجی – سلێمانی
Jrar31@yahoo.com
2008-05-03