
مرۆڤ لای له‌تیف حامیدی مرۆڤ
له‌تیف حامید چیرۆكنووس و نووسه‌رێكی دیاری قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیه ، ئه‌و له‌كاتی خۆیدا هه‌وڵی داوه وه‌ك ئه‌وانی تر نه‌نووسێت، به‌تایبه‌ت له‌بواری چیرۆكنووسیدا، ئه‌و هه‌رچه‌ند چیرۆكی كه‌می نووسیوه ، به‌ڵام له چیرۆكه‌كانیدا، هه‌وڵی داوه باو نه‌نووسێت ، ئه‌و ته‌نانه‌ت پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كانیشی مرۆڤی باو نین، ئه‌و لهوتنیشدا هه‌ندێ جار شتێ ده‌ڵێت ره‌نگه به‌وانی تر نهبووترێ نه هه‌زم بكرێت، بۆ نمونه له دیدارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و شێوازی یاد كردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزه ده‌ڵێت ” له بیست و یه‌كی سێ به‌بۆنی لاستیكه سووتاو كه‌وتووه ” ئه‌و نه‌ئه‌و یاد كردنه‌وه‌یه‌ی به‌و جۆره ده‌وێت نه‌ئه‌و جۆره له یادكهرهوه، ئه‌و یادكهرهوهیهكی تری ده‌وێت یادكهرهوهیهك كه بیر بكاته‌وه‌و خۆی بێت و خاوه‌نی خۆی بێت ، له‌تیف حامید به‌دووی مرۆڤێكدا ده‌گه‌ڕێت كه له‌وانی تر نه‌چێت ، ئه‌و له‌باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت ” مرۆڤێكی تازه‌یه ، ژیانی لهكۆتاییهوه ده‌ستپێئه‌كات، جه‌نگاوه‌ره، ئاگر به‌ر ئه‌داته قۆناغه‌كان ” هه‌رچه‌ند من بڕوام وایه ئه‌و واته له‌تیف حامید نه‌یتوانیووه وه‌ك خۆی ده‌یه‌وێت ئاگر به‌ربداته قۆناغه‌كان، نازانم ئه‌گه‌ر هه‌م خۆی زیاتری له‌بواری چیرۆكدا نووسیبا ئه‌وه‌ی ده‌كرد، یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی و مردن بواریان دابا،له‌تیف حامید به‌دوای مرۆڤێكی تردا ده‌گه‌ڕێت ، مرۆڤێك كه بتوانێ خاوه‌نی خۆی بێت ، مرۆڤێك كه به چۆكدا نه‌یه‌ت و كه‌سێكی تر بێت جیاواز له‌وانی تر، كه‌سێك كه هه‌وڵی گۆڕینی ژیان بدات و خۆیشی بگۆڕێت، له‌تیف حامید كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانی نێو چیرۆكه‌كانیشی به‌و جۆره درووست ده‌كات به‌و جۆره‌ی كه‌هه‌ندێ جار مرۆڤ واهه‌ست ده‌كات له‌تیف حامید خۆی هه‌مان ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه، كه لهچیرۆكهكانیدا هه‌یه‌و هه‌رجاره‌ش تووشی ده‌رده‌سه‌ریه‌ك ده‌بێت ، به‌ڵام كۆڵنادات، خۆیشی له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه دهڵًێت ” ئازا ئه‌و كه‌سه‌یه رێگه‌یه‌كی تازه ئه‌دۆزێته‌وه بۆ ژیان ومردنی خۆی” به‌لای له‌تیف حامیده‌وه ئازا كه‌سێكه كه هه‌م بۆ ژیانی خۆی رێگه‌یه‌كی جیاواز بدۆزێته‌وه، هه‌م بۆ مردن، دیاره ئه‌م جۆره كه‌سه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ و شه‌ڕی ده‌روونی و ململانێی گه‌وره ده‌بێته‌وه ، هه‌موو ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی تر لێی ده‌ڕوانن، ئیتر جارێك به شێت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ده‌خرێته شێتخانه، جارێك به یاخی و لاده‌رو ده‌خرێته زیندان و جارێك تڕ‌ۆ ده‌كرێت و ئه‌و هه‌ر سوورده‌بێت له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مه له هه‌موو چیرۆكه‌كاندا كه به‌رو دوا به‌دووی یه‌كدا دهیانخوێنیتهوهدهردهكهوێت، له‌تیف حامیدئیش له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كات به‌و مانایه‌ی كه‌ده‌بێ مرۆڤێكی تر بێت ، مرۆڤی تر به جیاوازیانه‌وه كه‌ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ڵبه‌ت رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه ده‌بێته‌وه كه‌له چیرۆكه‌كانیدا نیشانی داون، به‌ڵام به‌لای ئه‌وه‌وه نه‌كه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ گه‌یاندنی بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی زۆر گرنگه،
به‌گشتی له‌تیف حامید ده‌یه‌وێ كه‌سێك درووست بكات :
1- ژیانی بۆ ئه‌وانی تر بێت
2- كار بۆ گۆڕینی دۆخی چه‌قبه‌ستوو بكات
3- بزێوو یاخی بێت
4- ئه‌و كه‌سه كه‌سێك بێت خۆی بێت نه‌ك كه‌سی تر
5- خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات
له‌تیف حامید كه‌سێكی ده‌وێت ژیانی بۆ ئه‌وانی تر بێت ، كه‌سێكی خۆبه‌خت كار‌و ئازا ، ئازا به‌و مانایه‌ی جگه له‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌وانی تردا بژێت كار بۆ گۆڕینی دۆخه وهستاوهكهش بدات ، هه‌ڵبه‌ت كه‌سی وا ده‌بێت بزێو یاخی بێت ، ره‌نگه كه‌سی لاره خوارو ملدهر نه‌توانێت ژیانی به‌ختی ئه‌وانی تربكات و مرۆڤی ئازا‌و بزێو درووست بكات، ئه‌وه‌نده‌ی كه دیقه‌تی بیر‌و بۆچوون و نووسینه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره ده‌ده‌م وا تێده‌گه‌م ئه‌و بیری له ئازادی ره‌های مرۆڤ كردوه‌ته‌وه ئازادی ره‌ها به مانای خۆخاوهنی نه‌ك لادان ، له‌وه‌ده‌چێت له ژیانی ئاسای خۆیشیا وابووبێت ، بڕوای به ئازادی مرۆڤ هه‌بووبێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی مرۆڤ گرێ نه‌دا به هیچ رێكخراو‌و ناوه‌ندێكه‌وه، بۆ ئه‌مه ره‌نگه هاوته‌مه‌ن و هاوڕێكانی ژیانی باشتر ئاگادار بن و زانیاری ورد تریان لابێت، به‌لای له‌تیف حامیده‌وه مرۆڤ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه ئینسانیه‌كه‌ی ده‌بێ سڵ له‌و لهمپهرو رێگرانهنهكاتهوه كه‌دێنه رێی ، ئه‌و ده‌بێ به‌رده‌وام بێت و نه‌وه‌ستێ ، ئه‌و نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات كه‌سانی تر شێوازی ژیانی بۆ دیاری بكه‌ن و پێویسته بڕیاری شێوازی ژیان و چۆن ژیانی خۆی خۆی دیاری بكات ، هه‌روه‌ك چۆن بۆ مردنیش هه‌مان بیر‌و باوه‌ڕی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌جێی نیگه‌رانی منه‌و ده‌شێ بۆ ئێوه‌ش وابێت ئه‌وه‌یه كه له‌تیف حامید ته‌مه‌ن ئه‌و بواره‌ی نه‌داوه كۆی ئه‌م بیر‌و بۆچونانه‌ی له سه‌رنجی راگوزه‌ره‌وه بكات به ده‌قێكی ته‌واو ، ئاخر ئێمه هه‌رقسه‌یه‌ك له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌ین ده‌بێ له روانگه‌ی ئه‌و پێنج چیرۆكه‌و دیدار‌و نووسینه كهمهكانیهوه ئه‌وه بكه‌ین، بۆ من ئه‌مه هیچ كه‌م و كورتی نیه ، هه‌م لای كورد نمونه‌ی وامان هه‌یه هه‌م لای دنیای ده‌ره‌وه، بۆ نموونه ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر جگه له رازی ته‌نیای شتێكی تری نیه ، به‌ڵام رازی ته‌نیایی هه‌ڵده‌گرێت له‌رووی چینایه‌تی و ئینسانی و شێوازی شیعرهكانیشهوه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌مه ره‌نگه بۆ مامه‌ند كه‌ركوكیش وابێت ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ی دووه‌میان ئه‌و شانسه‌ی نه‌بووه و زۆر كه‌م ناسراوه، سه‌ره‌ڕای جوانی شیعره‌كانی و تازه‌ی شێوازی شیعره‌كانی كهلهبیستهكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له كۆیه مامۆستا بووه، له‌نمونه‌ی دنیای ده‌ره‌وه‌شدا شاعیرێكی وه‌ك رامبۆمان هه‌یه ئه‌و شاعیره‌ی زۆر كه‌می نووسی، به‌ڵام جێپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسی و شوێنانی تریشه‌وه جێهێشت، لام وایه شانسی رامبۆ له شانسی ئه‌وانی ئێمه زۆر تر بووه ده‌نا ئه‌وانی ئێمه هیچیان له‌و كه‌متر نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چه‌ند چیرۆكه كه‌مه ئهوهههڵدهگرن مرۆڤ هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ریان بكات، به‌تایبه‌تی له‌ولایه‌نه‌وه كه‌من له‌سه‌ریان وه‌ستاوم نه‌ك لایه‌نی هونه‌ری و داڕشتن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه كه‌من نهموویستوه قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م،له‌تیف له رۆژگارێكدا باسی ئه‌م یاخی بوون و خۆخاوهنیهی كردووه كه مرۆڤی كورد گیرۆده‌ی هه‌زار ده‌ردو مه‌ینه‌تی بووه ، لهلایهكهوهبهدهست بیر‌و بۆچون و تێگه‌یشتنی ناوخۆوه له‌ژیان و ده‌وروبه‌رو ئاین و ههتادوای له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ده‌ست ده‌ورو به‌رێكی ستهمكارو ناداپهروهرهوه، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌یه‌وێت ئاگر له قۆناغه‌كان به‌ردات، بۆ له‌تیف حامید زۆر جێی بایه‌خ بووه
1- مرۆڤ نه‌كه‌وێته ژێر هیچ تهوژمێكهوه بێبیركردنهوه.
2- مرۆڤ له نێو ئه‌و جه‌نگه‌ڵه‌دا جه‌نگاوه‌رێكی باش بێت.
3- مرۆڤ ئاگر له قۆناغه‌كان به‌ردات به‌و مانایه‌ی نه‌بێته به‌شێك لبیركردنهوهی باو
4- مرۆڤ به شێوازێكی نوێ له‌ژیان بڕوانێت
یه‌كێك له‌گرفت و كێشه‌كانی مرۆڤی كورد ئه‌وه‌یه دید و بۆچوونه‌كانی زیاتر له چوار چێوه‌ی حه‌كایه‌ت و گێڕانه‌وه‌دا ده‌هێڵێته‌وه و زۆر كه‌م كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات بیر‌و بۆچونه‌كانی بخاته سه‌ر كاغه‌ز ئه‌مه‌ش ئێمه ناچار ده‌كات بۆ تێگه‌یشتنی ورد تر له بیر‌و بۆچونی له‌تیف حامید بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هاوسه‌رده‌م و هاوڕێكانی، به هیوای ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه توێژه‌ران و نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران زیاتر دیوه شاراوه‌كانی ئینساندۆستی ئه‌م چیرۆك نووسهمان نیشان بده‌ن، له‌تیف حامید ده‌ڵێ مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ی به‌لای خه‌ڵكه‌وه شێتن و ده‌خرێنه شێتخانه شێت بن ئه‌وه رای ئه‌وانی تره له‌سه‌ر ئه‌و رای ئه‌وانه‌یه كه‌له‌و تێناگه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن مه‌رجیش نیه ئه‌وی خرایه زیندانه‌وه تاوانباربێت خۆ ئه‌گه‌ر تاوانباران بخرێنه زیندانه‌وه ئه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی دنیا زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسیه‌كان قۆڵبه‌ست بكرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بیر‌و رای ئازاد‌و جیاواز له‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌خرێنه زیندانه‌وه ئه‌وه كێیه بڕیار له‌سه‌ر زیندانی كردنی ئه‌وان ده‌دات ئایه ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن ئه‌وه خۆیان نین كه‌شایانی زیندانی كردنن، كێ ده‌ڵێت بیر‌و بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌رێوه بردنی وڵات راسته و هی ئه‌وانی تر هه‌ڵه.
به‌گشتی له‌تیف حامید یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی مرۆڤ و خۆخاوهنی مرۆڤ ده‌وه‌ستێ و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه‌مرۆڤ خۆی رێگای ژیان بۆ خۆی دیاری ده‌كات ئه‌مه‌ش رێك تێگه‌یشتنی سۆفستاییهكانهبۆ مرۆڤ به‌لای ئه‌وانه‌وه مرۆڤ خۆی پێوه‌ری هه‌موو شتێكه، ده‌شێ بڵێین له‌تیف حامید به‌و مانایه كه‌سێكی سۆفستاییه ، به‌ڵام به شێوازێكی كوردی.