ئامریکا له داگیرکراوه‌وه بۆ زلهێز..! به‌شی یه‌که‌م
زاگرۆس زه‌رده‌شتی له سویدیه‌وه کردوویه کوردی…..
هیندیه‌کان و سپییه‌کان..!…
له‌راستیدا هیندیه‌کان یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی مرۆ بوون که ئامریکایان دۆزیه‌وه. ئه‌م مرۆڤانه 20 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ئاسیاوه بۆ Behrings sund –ی ئێستا هاتوون.
یه‌که‌م کۆمه‌ڵه مرۆڤی ئاوروپایی له 900 دی سه‌ده‌ی رابردوودا، ده‌ریاوانه ئێستلاندیهکان بوون، که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵیک له Newfondland نیشته‌جێبوون.
500 ساڵ پاش ئه‌وه، واتا ساڵی 1492 کۆلومبوس Koumbus له گه‌شته‌که‌یدا بۆ ئامریکا له سه‌ره‌تاوه وایده‌زانی که گه‌یشتۆته هندستان. هه‌ر بۆیه‌ش له‌یه‌که‌م دیتنی ئه‌و مرۆڤانه‌دا، کۆلومبوس به هیندی ناوی بردن. هندییه‌کان له بنه‌چه‌دا ئاسییایین. ئه‌م مرۆڤانه پێستیان سوور نییه. ئه‌م ناوه مرۆڤه سپیپێسته‌کان ناویان لێناون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ره‌نگی سوور لای هندییه‌کان سمبولی جه‌نگاوه‌رییه
هیندیه‌کان گه‌لێکی سروشپهرستن. ئه‌وان خۆیان به‌شێک له سروشت ده‌زانن، هۆکه‌شی ئه‌ویه که زۆر به‌ته‌نگ سروشت و ژینگه‌وه دین. ئه‌وان سروشت به به‌هره‌ی خودێ و هاوئاهه‌نگ و پیرۆز ده‌زانن. چه‌ک و تیروکهوانهکانیان له دار درووستده‌که‌ن.
هیندیه‌کان هه‌رگیز سه‌ریان له کێویهتی و ههلپهکردنی پیاوه سپییه‌کان دهرنهدچوو..!
هندیه‌کان به سپییه‌کانیان ده‌گوت:"ئه‌م مرۆڤانه نه له سروه‌ی شه‌ماڵی جه‌نگه‌له‌کاندا، نه له چاوی بازه‌کاندا، نه له‌ئاسمان نه له هیچ شوینێکدا ئه‌مانه خوایان نییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌شه که ئه‌وان ناتوانن، وه‌ک ئێمه زێز له سروشت بگرن، ئه‌وان پتر له‌و شتانه‌ی که بۆ ژیان پێویستیانه، ههڵپهدهکهن و هه‌ڵپه‌یانه. ئه‌وان ئه‌و دره‌ختانه ده‌بڕنه‌وه که لانه‌ی ئاژاڵ و باڵنده‌کانه، ئه‌وان راوی گامیشهکان به کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن. پتر له پیویستی خۆیان ده‌یانکوژن."
هیندیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که له داهاتوودا سروشت تۆڵه‌یان لیده‌کاته‌وه.
ساڵی 1600 ئاوروپیه‌کان بۆ داگیرکردنی ئامریکا پیشبڕکییان بوو. ئیسپانیه‌کان و پرتوگالیه‌کان، باشوور و نیوراستی ئامریکایان داگیرکرد. فرانسیه‌کان و به‌ریتانیه‌کانیش به‌ره‌و باکووری ئامریکا کشان.
ساڵی1655 پێش ئه‌وه‌ی که هۆڵه‌ندییه‌کان ئه‌و ناوچه‌یه داگیر نکه‌ن، سویدیه‌کان به‌شێکیان داگیر کردبوو، ناویان نابوو سویدی نوێ.
سپیه‌کان له گه‌ڵ خۆیاندا که‌لوپه‌لی نوی و هێستر، چه‌ک، تۆپی جه‌نگ، ده‌مانچه..هتد بۆ ئامریکایان گواسته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، خواردنه‌وه‌ی ویسکیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، هیندیه‌کان به ویسکیان ده‌گوت:"ئاوی ئاگر".
به‌ریتانیه‌کان به‌شێکی زۆری که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و ولآته‌یان له هیندیه سووره‌کان کڕییه‌وه، یان داگیرکرد.
فرانسیهکانیش رۆژئاوای (ئهپهلاچهر) هاوجووت به رووباری میسیسسیپپی Mississppi به‌ره‌و ژوور بۆ ولآتی که‌نه‌دایان داگیر کرد.
هه‌روه‌ها ئسپانیهکان چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان وه‌ک کالیفۆڕنیا، ته‌کساس و فلۆریدا داگیرکرد.
سیازده کۆلۆنی..!
به‌ریتانیه‌کان به درێژایی که‌ناری رۆژهه‌لآت، سیازده کۆلۆنیان هه‌بوو.
له باکوور به‌ریتانیه ئایترا کالڤینیست Kalvinyst کان هه‌بوون، که له ساڵی 1600 له ئینگلانده‌وه به مه‌به‌ستی به‌کارهینانی ئازادیانه‌ی بڕوا ئاینییه‌که‌یان بۆ ئامریکا کۆچیان کردبوو. ئه‌م مرۆڤانه له کشتکاره گچکهنان، ماسیگران، بازرگانه گچکه‌کان بوون. ئه‌مانیش ولآته نوێکه‌ی خۆیان ناو نابوو، ئینگلآدی نوێ.
له خۆرئاوای که‌شوهه‌وا گه‌رمدا، خاوه‌نزه‌وی و دهسهلآتدارهکان ده‌ستیان به چاندنی په‌موو بۆ به‌گه‌ر خستنی کارگه‌کانی ئاڵوالآ له به‌ریتانیا کرد. له ناو ئه‌و کیڵگاندهدا کۆیله ئافریکییهکان کاریان ده‌کرد،خاوه‌ن زه‌وییه‌کان ئه‌و کۆیلانه‌یان له کۆیله فرۆشه‌کان کڕیبوو.
ئه‌م سیازهده کۆلۆنییه له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆیان خۆیان به‌ریوه ده‌برد،ته‌نانه‌ت پاش گرژی و بینهوبهرهیهکی زۆر له نیوان ئه‌م کۆلۆنیانه و به‌ریتانیادا، هیچ جۆره باجێکیان به ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا نه‌ده‌دا، ته‌نیا باجی (چا) نه‌بێت، به‌لآم ئه‌م کۆلۆنیانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که باجی (چا) ش به به‌ریتانیا نه‌ده‌ن.
له 18 دێسێمبه‌ری 1773 دا پاپۆڕی Dortsmouth –ی به‌ریتانی له به‌نده‌ری Boston به بارێکی گه‌وره‌ی (چا) وه له‌نگه‌ری گرتبوو، کۆمه‌ڵێک لاو گه‌نج له ناکاو هیرشیان کرد سه‌ر ئه‌و پاپۆڕه و سه‌رنیشینه‌کانی، ده‌رگای گه‌نجینه‌ی (چا) کانیان خسته سه‌ر پشت، ئه‌م رووداوه بووه هۆیه‌ک بۆ هه‌ڵگیرساندی جه‌نگێکی مه‌زن له نیوانی به‌ریتانیا و ئه‌و سیازده کۆلۆنییهی باکووری ئامریکا.
جه‌نگی ئازادی باکووری ئامریکا ساڵی 1775 – 1783 کاتێک که جه‌نگ ده‌ستیپێکرد، نوینه‌ری ئه‌و سیازده کۆلۆنییه کۆبوونه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یمانیاندا که یه‌ک بگرن و پشت له یه‌کدی نه‌که‌ن و رووبه‌رووی به‌ریتانیا ببنه‌وه. له 4 –ی جولی 1776 دا به دروشمی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کۆتایی به‌و کۆبوونه‌وه‌یه هێنرا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گه‌لێک بیر و بۆچوونی دیمۆکراتیانه هاتنه ئاراوه، که ئه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه شتێکی نوی بوو. ئه‌مانه‌ش چه‌ند خاڵیکی گرنگی بریاره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
1- هه‌موو مرۆڤێک یه‌کسانن.
2- خودێ ئه‌و جۆره رهواییهیی به مرۆڤ به‌خشیوه، مافی ژیان، ئازادی،هه‌وڵدان بۆبه‌خته‌وه‌ری و به‌ره‌وپێشچوون.
3- هه‌موو یاسایه‌ک له‌لایه‌ن نوینه‌رانی گه‌له‌وه په‌سه‌ند ده‌کریت.
ئه‌مانه و گه‌لێک ووته و وشه‌ی جوانی تر، به‌لام به‌داخه‌وه، ئه‌م بریار و یاسایانه نه (ژن) نه (هیندیه‌کان) نه (کۆیله‌کان) –ی نه‌ده‌گرته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا یه‌که‌م ولآتی ئازادی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بوو.
به درێژایی سه‌ده‌ی 18 و 19 ده، به میلێۆنان مرۆڤ له بێکاره و هه‌ژاران، به تایبه‌تی له ئاوروپاوه به‌ره‌و ئامریکا بۆ گه‌ڕان به دووای ژیانێکی به‌خته‌وه‌ردا کۆچیان کرد. ئه‌م مرۆڤانه ئاواتخوازی ئه‌وه بوون، ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت، بیبێژن و بنوسن و خواپه‌رستی خۆیان به‌بێ رێگالێگرتن له که‌ژێکی ئارام و ئازاد‌دا بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يشدا پانتاییه‌کی زۆری بێ‌سنوور له ده‌شت و کێڵگه‌ی نه‌چێنراوی هندیه‌کان هه‌بوو،رژێمی ئامریکا ئه‌و زه‌وی و زار و کیڵگانهی هندیه سووره‌کانی به‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه کۆچکردوانهدا دابه‌شکرد و به گه‌رمه‌وه پێشوازی لێکردن. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی 18 دا سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئامریکا له 5 میلیۆنه‌وه بوو به 76 میلێۆن که‌س.
سێ به‌ش له ده‌سه‌لآت..!
به‌یارمه‌تی فرانسا، کۆلۆنیه‌کانی ئامریکا به ئازادی خۆیان شاد بوون.
ساڵی 1783 به‌ریتانیا دانی به سه‌ربه‌خۆیی کۆلۆنییه‌کاندا نا. ئه‌و ولآته نوێیه، له فۆرمی(یه‌کیه‌تی) یه‌کدا له نێوان ئه‌و سێزده کۆلۆنییهدا درووستبوو. واتا ده‌وڵه‌تی فیدراڵ هه‌ر یه‌کێک له‌م هه‌رێمه فیدرالانه، خۆی خۆی به‌رێوه ده‌برد، به‌ڵام ده‌بوو رێز له یاسای بنچینه‌یی ولآت واتا (یاسای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ) بگرن. له‌ناو تێکسته‌که‌دا، مافی چاره‌ی خۆنووسین ببووه یاسای بنکه‌یی یه‌کێتییه‌که. ئه‌و یاسای بنچینه‌ییه‌ی ولآت تا ئێستاش به‌رێوه ده‌چێت، که له ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه.
ده‌وڵه‌تی فیدراڵ یه‌ک سه‌رکۆماری هه‌یه، که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژیردراوه.
ده‌سه‌لآتی یاسادانان..!
یاساکانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه داده‌نرێت، کۆنگرێس له دوو ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران و پیران پێکهاتووه.
یاساکان له‌لایه‌ن دادگای بالآوه کۆنترۆڵ ده‌کرێن. (ده‌سه‌لآتی بریارده‌ر)
ئامریکاییه‌کان بیرۆکه‌ی ئه‌م (سێپای ده‌سه‌لآت) یان له فه‌لسه‌فه‌ی فه‌یله‌سوفی فرانسی Montesquisu 1689-1755 وه (سێپایه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه) وه‌رگرتووه.
جۆرج واشنگتۆن، Gorge Washington که سه‌رکردایه‌تی هیزه ئامریکاییه‌کانی له جه‌نگی دژی به‌ریتانیا ده‌کرد، سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ریاندا هانی به یه‌که‌م سه‌رکۆماری ولآته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا هه‌ڵبژیردرا. ئه‌و پێته‌ختی ئامریکای دامه‌زراند و هه‌ر به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه ناو نرا.
به‌ره‌و چۆلآییهکانی خۆرئاوا…!
له کۆتایی 1700 دا سنوری ئامریکا به‌ره‌و خۆرئاوا به درێژایی رووباری میسسیسسپی درێژ ببۆوه. له خۆرئاواوه زه‌وییه‌کی زه‌به‌ندی چۆڵ هه‌بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر به‌ره‌و سنووره‌کانی خۆرئاوا کۆچیانکرد و نیشته‌جێبوون.
له ساڵی 1850 دا کاتێک که کالیفۆڕنیا بوو، به به‌شێک له هه‌رێمی فیدراڵ، له ئه‌تله‌نتیکه‌وه له خۆرههلآتهوه بۆ زه‌ریای ئارام، له خۆرئاواوه به درێژی 400 میل، ئامریکاییه‌کان بوون به خاوه‌نی هه‌موو پانتایی ولآت.یه‌که‌م کۆمه‌ڵه که به‌ره‌و سنووره‌کانی رۆژئاوا ملیاننا، ئه‌و گهرۆکانه بوون، که به‌دووای که‌ره‌سه‌ی خاو، میتال، پێسته‌دا ده‌گه‌ڕان. له هه‌مانکاتدا، Cowboys خاوه‌ن رهشهولآخ و گاوان بوون. به‌لآم ئه‌ونه‌ی که له‌و ناوچانه جێگیر و نیشتهبێببوون، ده‌ستیانکرد به کاری کشتوکاڵێ واتا کشتکاری. ئه‌م خێزان و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه به‌خۆیان و گالیسکه‌کانیان (گاری) که به گاکانیان رایان ده‌کێشان دووای ئه‌و گهرۆکانه كه‌وتن و شوێنپیان هه‌ڵگرتن. پاش نیشته‌جێبوونیان به هه‌ره‌وه‌زی ده‌ستیان به چاککردن و دروستکردنی کێڵگه‌کان کرد و زه‌ویه‌کان ئهسپارکرد و زهویهکاانیان چاند. هه‌ر کاتێک ئه‌و مرۆڤانه که له سنووری خۆرئاوای ولآت، هه‌رێمێکی نوێیان ئاوه‌دان ده‌کرده‌وه، بۆ هه‌ر هه‌رێمێک ئه‌ستێره‌یه‌کی نوی و هێڵێکی نوێ له‌سه‌ر ئالآکه‌ی ئامریکا ده‌نه‌خشێنرا.
چاره‌نووسی هیندییه‌کان..!
هیندیه‌کان به‌به‌رده‌وامی له پاشه‌کشه‌دا بوون. سپیپێسته‌کان زه‌وی هندیهکانیان ده‌کڕییه‌وه، یان داگیرده‌کرد. ئه‌و ناوچانه‌ی که هندیه‌کان که گهلهگامێشیان تێدا ده‌له‌وه‌ڕاند، له‌لایه‌ن سپیپێسته‌کانه‌وه له گامێش پاکرایه‌وه، له‌بری ئه‌و گامێشانه، له لایه‌ن مرۆڤه سپییه‌کانه‌وه کرایه پاوه‌ن و لهوهرگاو گا و مانگایان تێدا ده له‌وه‌ڕاند. به‌م جۆره ئه‌و ناوچه هندی نیشینانه شێوه‌ی ژیانی تیادا نه‌ما. به‌م جۆره هیندیه‌کان گرنگترین ناوچه‌یان له ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ به‌م جۆره رووداوانه ده‌گوتریت:"پاکتاوی ره‌گه‌زی".
رژێمی ئامریکا هه‌میشه گفت‌و په‌یمانی به هندیه‌کان ده‌دا، که ئه‌وانیش بۆیان هه‌یه له زه‌ویه‌کانیاندا بمێننه‌وه، به‌لآم ئه‌مانه هه‌ر گفت و په‌یمان بوو، هه‌میشه ده‌شکێنران.
رۆژ دوای رۆژ، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هندیه‌کان و مرۆڤه هاورده‌کاندا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند.
له ساڵی 1862 هندیه سووره‌کان ریزه‌کانیان یه‌کخست و کوشتاریکی زۆریان له‌و خێزانه هاورده کۆلۆنیالانه کرد، که رژێم زه‌ویه‌کانی دابوونێ، به‌مجۆره خوێنێکی زۆر رژا و کین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند. سووپای رژێم به‌هه‌موو توانایه‌کیه‌وه رووبه‌رووی هندیه‌کان بووه‌وه، هندیه‌کانیش توانیان بۆ شه‌ڕه‌کانیان چه‌ک و تفه‌نگ به‌ده‌ست بخه‌ن.
گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له Wounded ساڵی 1890 روویدا، به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی هندیه‌کان Sioux هندیه‌کان له‌م شه‌ڕه‌دا هێزه‌کانیان کۆکرده‌وه، به‌لآم هیزه‌کانی رژێم له‌و جه‌نگه‌دا به سه‌رباز و چه‌کی نوێوه، توانیان به ته‌واوی هندیه‌کان تێکبشکێنن. پاشماوه‌ی ئه‌و هندیانهی که له‌و جه‌نگه ده‌رباز بوون، به‌ره‌و ناچه چۆڵ و دووره ده‌سته‌کان، ئه‌و ناچانه‌ی که گرنگی بۆ مرۆڤه هاورده‌کان نه‌بوو، هه‌ڵهاتن.
ئه‌م راکردن و کیوماڵ کردنه‌ی هندیه‌کان، نه‌خۆشی و برسێتی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه، به‌هه‌زاران له مرۆڤه هندیه‌کان، گیانیان له‌ده‌ستدا و مردن. ئه‌مڕۆ ناوچه هندی نیشینه‌کان 3% هه‌موو پانتایی خاکی ئامریکا پێکدێنێت. هندیه‌کان تا رۆژی ئه‌مرۆمان خه‌بات له پێناوی مانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی داب‌و و نه‌رێت (کوکتور) –ی خۆیاندا ده‌که‌ن.
تێبینی: یه‌که‌م ئالآی USA (هێڵ و ئه‌ستێره) پێکهاتووه له سیازده ئه‌ستێره و سیازده هێڵی سوور و سپی، که هه‌ر هێڵێک نیشانه‌یه بۆ یه‌کێک له هه‌رێمه‌کان. ژماره‌ی هه‌رێمه‌کانی ئامریکای فیدراڵ له‌سه‌ره‌تاوه سیازده هه‌رێم بوون.
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
2008
له په‌رتوکی Puls Historia وه کراوه‌ته کوردی.
له نوسینی Göran Körner, Lars Lagheim سالێ 2002