
ئاوی كانی … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
من ئــــاوی كـــانیم ته‌قــــیوم
له ژێر زه‌وی هـــــــــــه‌ڵقوڵیوم
ده ســـــــه‌یرم كه‌ن ئێوه‌ی مناڵ
ڕونم وه‌كـــــو چــــــاوی قرژاڵ
هاوڕێی كێڵگه و باخچه‌ی شارم
من بێچوی ده‌ریا و ڕوبـــــــارم
كه تیشكی خۆر گــــه‌رمم ده‌كا
ده‌بم به هـــه‌ڵم و با ده‌مــــبا
ده‌چمــــــه ناو هه‌ورێكی ســپی
مــــــلی ڕێ ده‌گـــــرین به كپی
ورد، ورد، ده‌ڕۆین به ئاســمانا
به‌ســــه‌ر لوتكه‌ی به‌رز و جوانا
كـــــاتێ هـــــــــه‌ور ده‌گرمێنێ
به لێزمه دام ده‌بـــــــــارێنێ
ده‌بم به لافـــــــــــاو له‌و كێوه
ده‌گه‌ڕێمــــــــــــــه‌وه لای ئێوه
***
31/7/2009
/سلێمانی