ژووری ژمارە شەش … ئەنتۆن چیخۆف
ڕوداوه‌كانی نێو ژووری ژماره شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌یه‌كه و یان وردتر بڵێین به‌ش یان ژوری ژماره شه‌شه كه تایبه‌ته به حه‌واندنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ده‌رونییان هه‌یه و كۆمه‌ڵگا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نیه به‌خۆیان بگرێ و به‌دروستی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكات وه به به‌راورد به كۆمه‌ڵگا ده‌بینین له ژوری ژماره شه‌شدا – كه به‌شێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ر و حه‌واندنه‌وه‌ی دهروننهخۆشهكانه – ڕه‌فتار و مامڵهیهكی زۆر نادروستتر و نامرۆڤانهتریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ … هه‌ر له خراپی و كه‌می خۆراكه‌وه بگره تا پیس و پۆخڵی نێو به‌شه‌كه و پشتگوی خستنی چاره‌سه‌ركردنیان و لێدان و تێهه‌ڵدانی پاسه‌وانی به‌شه‌كه و هتد …
ژوری ژماره شه‌ش یه‌كێكه له شاكاره جوانه‌كانی چیخۆف كه مرۆڤ تێیدا داده‌مێنی و ناتوانێ مرۆڤێك كه لای هه‌موان به شێت ده‌ناسرێ ئه‌و به شێتی بداته قه‌ڵه‌م ، وه هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه .
چیخۆف له‌م شاكارهیدا زۆر پرسیاری وروژاندون ، زۆر كار و كردوهی ناپه‌سند و نه‌شیاوی مرۆڤه‌كانی وه‌ك زۆر بڵێیی ، خۆنزیك خستنه‌وه ، دزی و گه‌نده‌ڵی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت ، كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت له ئاست كه‌سانێك كه نه‌خۆشیی دهرونیییان هه‌یه ، دڵڕه‌قی و به‌به‌ردبونی ناخی مرۆڤه‌كان و پاشقول گرتنی دۆستانه و چه‌ندانی تری خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و شه‌رمه‌زاری كردون.
مرۆڤ كاتێ ئه‌م كتێبه ده‌خوێنێته‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر سانا و ساده‌تر له گرفتی ئه‌و كه‌سانه ده‌گات كه نه‌خۆشی ده‌رونیان هه‌یه و باشتر په‌ی به كێشه و گرفتاریه‌كانی ژیانیان ده‌بات
بۆ خوێندنەوەی ئەم کتێبە کلیکی ئێرەبکەن ….