
جه‌ژنی جاران … ئه‌مین محه‌مه‌د
ســـــــــــه‌رنج بده‌ن منــاڵان
له به‌زمی جــــــــه‌ژنی جاران
چـــــك چــــــك دێ عاره‌بانه
ته‌ق ته‌ق ده‌ڕوا چــه‌ند جوانه!
دوو ئه‌ســــــــپی لێ به‌ستراوه
مـــــووروشیان له ســـــه‌ر داوه
به بــــه‌رده‌م منــــــــــــاڵانا
له گـــــــــــــــه‌ڕه‌ك و كۆڵانا
ده‌نگیان لێ هــــــــــه‌ڵده‌بڕی
زه‌نگــــــــــــــــۆڵه و زڕه زڕی
ڕۆژانی جــــــــــــــــه‌ژن وایه
پێكـــــــه‌نین و هــــــــــه‌رایه
خـــــــاڵه قامچی یه بۆ دواوه
ده‌ســـــــــتی پێوه گـــــیراوه
هــــــه‌ر كه هات وژه‌ی قامچی
ده‌بێ خـــــــــێرا بۆی ده‌رچی
ده‌سـتم سور هــــــــــه‌ڵگه‌ڕاوه
قامچیــان پیا كێشــــــــــاوه
ده‌ی ئینجـــــــــــا بــۆ دیلانێ
مامــــه بۆمــــــــــان ده‌ڕوانێ
با له ده‌ســـــــتمان ده‌رنه‌چێ
فریای كـــــــه‌ون ده‌ست به‌جێ
خێرا كه‌ن ڕاوه‌ســــــــــــــتاوه
جه‌ژن هـــــــــه‌ر ئه‌مڕۆی ماوه
***
13/4/2009/سلێمانی