كتێبی په‌راوێزنووسان له دیدی خوێنه‌رانییه‌وه
(كتێبی په‌راوێزنووسان) نوێترین كتێبی نووسه‌ر (عه‌تا محه‌مه‌د)ه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ڕرشنبیریی و هونه‌ریی ئه‌ندێشه‌وه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه هه‌وڵێكه بۆ پۆڵێنكردنی خوێنه‌ر، ئێمه‌ش لێره‌دا دید و بۆچوونی چه‌ند خوێنه‌رێكی ئه‌و كتێبه وه‌رده‌گرین و مه‌به‌ستمان جۆرێك له گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌م كتێبه سازبكه‌ین، بۆ ئه‌م گفتۆگۆیه، بۆ ئه‌م تێڕوانینه‌ی كتێبه، هه‌ر یه‌ك له‌مانه له‌باره‌ی ( كتێبی په‌راوێزنووسان)ه‌وه بۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی خۆیانیان ده‌ربڕیوه، هه‌ڵبه‌ته زۆر به‌كورتی: (( ئارام سه‌دیق – گۆران ره‌سول – شاخه‌وان سدیق – پشتیوان عه‌لی).
ده‌خوازین له داهاتوودا بتوانین كتێبی دیكه‌ی كوردی و بیانی بخه‌ینه به‌ر باس، له‌م ده‌روازه‌یه‌وه چالاكییه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان درێژه پێ بده‌ین.
ئاماده‌كردنی/هه‌فته‌نامه‌ی نسێ
ئارام سدیق
كتێبی په‌راوێزنووسان، كتێبی گومانكردنه له خوێنه‌ر به جۆرێك كاتێك ئه‌م كتێبه‌م خوێنده‌وه بۆ چه‌ند ساتێك له‌به‌رده‌م خوێنه‌ربوونی خۆمدا رامام و به‌دوای شووناسی خۆمدا گه‌ڕام و له‌خۆم پرسی من له چ تایپێكی خوێنه‌رم؟ ئه‌ی چ تایپێكی خوێنه‌ر بم باشتره؟
ئه‌م كتێبه قسه له‌سه‌ر هه‌ستیارترین چینی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌كات كه (خوێنه‌ر)ه. به‌جۆرێك له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه ده‌قێكی گێڕانه‌وه‌ییه و تژییه له به‌سه‌رهات و حیكایه‌ت، هاوكات به جۆرێك له جۆره‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مۆدێرن ده‌چێت له‌سه‌ر خوێنه‌ر. له چه‌شنی وتار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی میلان كۆندێرا له‌سه‌ر رۆمان. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه نووسه‌ره‌كه‌ی پابه‌نده‌ی كۆت و به‌نده ئه‌كادیمییه‌ت نییه و به زمانێكی حیكائی ده‌یه‌وێت له دیارده‌یه‌كی نێو كۆمه‌ڵگه قسه بكات.
یه‌كێكی تر له‌و پرسیارانه‌ی پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی عه‌تا محه‌مه‌د به خه‌یاڵمدا گوزه‌ری كرد ئه‌وه بوو ئایا ئێمه تا ئێستا خاوه‌نی خوێنهریین. عه‌تا له به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه ده‌نووسێت: یه‌كێك له پایه‌كانی خوێنه‌ربوون، راستگۆییه له‌گه‌ڵا خۆی و ده‌قدا. لێره‌وه ده‌پرسین ئایا ئێمه خاوه‌نی خوێنهرگهلێكین، كه راستگۆبێت له‌گه‌ڵا خۆیی و ده‌قدا. ئه‌م پرسیاره به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌وپێه‌ی ره‌نگه هه‌ر یه‌كێكمان تهفسیرێكی جیاوازمان هه‌بێت له‌سه‌ر راستگۆیی، به‌ڵام ئه‌وه روونه له ئێستادا ئه‌و شته‌ی ناوی ناوه‌ندی رۆشنبیر كوردییه جۆرێك له خوێنه‌ری به‌رهه‌مهێناوه، كه خۆی به ره‌قیبی ده‌ق ده‌زانێت و هه‌قی ئه‌وه به‌خۆی ده‌دات راست و چه‌پ به‌سه‌ر ده‌قدا بهێنێت، نه‌ك تێگه‌یشتنی له‌و ئاسته‌دا بێت، كه ده‌شێت ده‌قێك، یان چه‌ندین ده‌ق له‌گه‌ڵا چێژ ئه‌ودا یه‌ك نه‌یه‌ته‌وه‌و ده‌قی جوانیش بێت.
كتێبی په‌راوێزنووسان خوێنه‌ر فێر ده‌كات هێڵی راست و چه‌پ به‌سه‌ر ده‌قدا نه‌هێنێت و نووسه‌ر و ده‌ق وه‌كو دوو یه‌كه‌ی جیاواز سه‌یر بكرێت و به‌پێی شكڵ و سیمای نووسه‌ر ده‌ق پێوانه نه‌كرێت. ئه‌م كتێبه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مه‌ی كردبێت ده‌بێت ده‌ستخۆشی له نووسه‌ره‌كه‌ی بكه‌ین. چونكه عه‌تا له دوا رسته‌ی كتێبه‌كه‌دا به بێئومێدییه‌وه ده‌نووسێت: چه‌ند ئه‌سته‌مه ببیت به خوێنه‌ر. واته خوێنه‌ربوون ئیمتیازی هه‌یه و هه‌موو خوێنهوارێك خوێنه‌ر نییه.
گۆران ڕه‌سووڵ
هه‌میشه په‌راوێزه‌كان ئه‌و نووسینانه‌ن كه قسه‌یه‌ك یان ڕوانێنێكی تریان پێیه، ئه‌و نووسینانه‌ی دواجار وه‌ك گفتوگۆیه‌كی ته‌واونه‌كراو ده‌مێننه‌وه. ئه‌وه‌ی په‌راوێز له دامێن یان لایه‌كی په‌ڕه‌ی كتێبێك ده‌نووسێت جا ئه‌و نووسینه هاوڕابوون یان دژبۆچوونی په‌راوێزنووس بێت بۆ نووسه‌ر، دڵنیایه له‌وه‌ی كه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌م په‌یامه بگاته‌وه نووسه‌ر به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌نگه جۆرێك بێت له خۆبه‌تاڵكردنه‌وه ده‌رباره‌ی تێفكرینی نووسه‌ر. كتێبی پهراێزنووسانی عه‌تا محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارێكی نوێیه له‌هه‌مانكاتیشدا ناساند و پۆڵنێكردنی جۆری خوێنه‌ره، به‌ڵام پۆڵێنكردنێكی ئه‌كادیمیانه‌ی وشك نا، به‌ڵكو پۆڵێنكردنێك به زمانێكی گێرانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ته‌ڕ كه خوێنه‌ر له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌وه تا دوا لاپه‌ڕه په‌لكێش ده‌كا. كه‌سایه‌تی ئه‌و خوێنه‌رانی له‌م كتێبه‌دا پۆڵینكراون به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و ڕێژه خوێنه‌ره‌ی كه‌مه‌ی كه له‌ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا هه‌ن، خوێنه‌ر به‌و مانایه‌ی كه له كتێبه‌كاندا به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌گه‌ڕێ كه خۆی ده‌یانزانێ ئه‌مه‌ش وه‌ك دڵنیاییه‌ك كه كه‌سانێكی تر هه‌ن وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه. خوێنه‌رێك كه له‌ناو خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كاندا حه‌ز به تاسان و ڕاچڵهكین ناكا.
شاخه‌وان سدیق
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا‌و له یه‌كێك له شه‌وه باراناوییه‌كاندا (كتێبی په‌راوێزنووسان)ی (عه‌تا محه‌مه‌د)م خوێنده‌وه، هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا زۆرێك له نووسینه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌م خوێندۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كتێبه‌ی بۆمن جیاواز له هه‌موو نووسینه‌كانی تری خاوه‌ن خهسڵهتو تایبهتمهنتربوو، چونكه ئه‌م كتێبه ته‌نها یه‌ك تێكست‌و یه‌ك چیرۆك‌و یه‌ك وتار نییه، به‌ڵكو كۆكراوه‌ی هه‌موو ئه‌و ژانرانه‌یه كه له كه‌وانه‌یه‌كدا به(ئه‌ده‌ب) ناوده‌برێت.له‌م نووسینه‌دا نووسه‌ر جیاواز له گێڕانه‌وه‌و ته‌كنیكی نووسین گه‌شتێكی دوور‌و درێژی زانیاری به خوێنه‌ر دهكاتو له دوتووی كه‌مترین لاپه‌ڕه‌دا ده‌مانباته به‌رده‌رگای ماڵی زۆر نووسه‌رو جه‌گه له خسته‌نه ڕووی چۆنێتی دنیای بیركردنه‌وه‌یان ئاشناشمان ده‌كات به چه‌ند به‌رهه‌مێك كه ڕه‌نگه هه‌ندێك له‌و نووسه‌رو به‌رهه‌مانه هێشتا ناوهێنانیان له دنیای ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا نامۆبێت. (عه‌تا) بۆخۆی نووسه‌رو خوێنه‌ره‌و ده‌زانێت بۆ ئێمه چی گرنگه بخوێندرێته‌وه‌و چۆن بخوێندرێته‌وه. هه‌ربۆیه په‌راوێزمان له‌ناو په‌راوێزدا بۆ ده‌نووسێت. هه‌روه‌ك (بۆرخیس)یش ده‌ڵێت: “جیاوازی نێوان نووسه‌رو خوێنه‌ر ئه‌وه‌یه، نووسه‌ر ئه‌وه ده‌نووسێت، كه توانای نووسینی هه‌یه، به‌ڵام خوێنه‌ر ئه‌وه ده‌خوێنێته‌وه كه ده‌یه‌وێت” لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا بده‌ینه‌وه له نووسینه‌كانی (عه‌تا) ئه‌وا هه‌میشه به‌ر چه‌ند جۆرێك له نووسین ده‌كه‌وین له ناو یه‌ك تێكست یان یه‌ك نووسیندا، من بۆ خۆم هه‌میشه نووسینه‌كانی واده‌بینم كه چیرۆكبن له‌ناو چیرۆكدا، ئه‌م هه‌وڵه‌شی بۆ پۆلێنكردنی خوێنه‌ر جگه له دوباره بهرههمهێنانو نووسینه‌وه‌ی چیرۆك، ڕاگرتنمانه له به‌رده‌م پرسیاری (ده‌خوێنیته‌وه؟ چی ده‌خوێنیته‌وه؟ بۆ ده‌خوێنیته‌وه‌و له چ جۆره خوێنهرێكیت)؟ په‌راوێز نووسان كتێبی تێگه‌یشتنه له خوێنه‌ر، چونكه خوێنه‌ر ئه‌و كه‌سه گرنگ‌و ئه‌كتیڤه‌یه كه دوباره ده‌توانێت مانا ببه‌خشێته‌وه به‌ده‌ق، ده‌توانێت تهئویلو واتای نوێ له‌ناو تێكسته‌وه ههڵنجێنێت به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی بیرۆكه‌ی نوێ، هه‌ركاتێك خوێنه‌ر ئه‌و توانایه‌ی له‌ده‌ستدا پرۆسه‌ی نووسین به‌سوڕی متبوون‌و بێمانایدا تێپه‌ڕده‌بێت، چونكه مردن‌و وه‌ستانی خوێنه‌ر، مردن‌و وه‌ستانی ڕه‌خنه‌یه له پرۆسه‌ی نووسیندا، عه‌تا له‌م كتێبه‌دا هوشیارماندهكاتهوه له‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه به‌ته‌نها سپی كردنه‌وه‌ی تێكست له‌سه‌ر كتێب نییه، به‌ڵكو دوباره هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه بۆ به‌شداری كردن له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تردا، هه‌روه‌ك (ئه‌مبرتۆ ئیكۆ)ش پێی وایه كه “خوێنه‌ر ته‌نیا ئه‌و كه‌سه نییه كه كتێبێك ده‌گرێت به‌ده‌سته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی نووسه‌ره‌كه ده‌كات شتێكی پێ بڵێت، به‌ڵكو هێزێكه له پرۆسه‌ی به‌خشینی مانا‌و تێپه‌ڕاندنی ئاسۆكانی نووسه‌ردا به‌شداره. كتێبی په‌راوێز نووسان بۆمن دوباره سه‌فه‌ركردنه‌وه بوو به‌ناو بیره‌وه‌ری هه‌موو ئه‌و شه‌وه تهنهایانهدا كه بێده‌نگ خۆم به‌سه‌ر كتێبێكدا ده‌داو به‌ده‌م خوێندنه‌وه‌وه هێڵم به‌ژێر هه‌ندێك ڕسته‌دا ده‌هێناو په‌راوێزم بۆ هه‌ندێكیان ده‌نووسی. لای من ئه‌م كتێبه شیاوی چه‌ندجار خوێندنه‌وه‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه، چونكه جگه له بوونی ئه‌و هه‌موو گرنگییه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا پۆلێنكردنو ده‌ستخستنه سه‌ر گرفته‌كانی كه‌سانێكه كه پێیان ده‌وترێت خوێنه‌ر.
پیشتیوان عه‌لی
کتێبی په‌راوێزنووسان له‌خواستی تێگه‌یشتنی قووڵی کتێب خۆیه‌وه هاتووه. بۆیه پرۆسه‌ی قسه‌کردن له‌کتێبی پهراوێزنووسانی عه‌تا . ئاسان نییهوبه ته‌نها قسه‌کردن نییه لهسهرلایهنی خواستێکی سنووردار وداخراو بهڵکوقسهکردنیشه لهسهردیاردهیهک وخویه‌کی هه‌میشه‌یی خوێنه‌ر له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که بوونی کتێب و پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه تیایدا شتێکی تازه‌یه..
حه‌تمه‌ن ئاشنابوون وهاتنی شتێکی نوێ بۆناو که‌لتورێکی داخراو
بێ هیچ ئه‌زموونێک وهۆشیارییهکی پێشین؛ تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌و لاواز‌و بهلاڕێدابردوو خۆسه‌پێن دروست ده‌کات…
ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌م خواسته خۆسه‌پێن وبه‌لاڕێدا بردووه‌ی جۆری خوێنه‌ر له کتێبی پهراوێزنووساندا ڕیشه‌که‌ی له‌مێژووی خاڵی و دابڕاوی ئێمه‌دایه له‌کتێب. بۆیه سه‌یر نییه که ئه‌نجامگیری باری نائاسایی لهسهرکتێب ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ی دروست کردبێت
پاڵنه‌ره‌کان ونیشاندانی مه‌ترسییه‌کان له‌م کتێبه‌دا وه‌ک ده بینین
له‌ئه‌نجامی گۆڕانی ئهوفرهماناییهوه دێ له‌دونیادا، که بهسهرعهقڵییهتی خوێنه‌ر و تێکستداهاتووه.
به‌دیوێکی تردا ئه‌م تێڕوانینه بێ ئاگایی ئێمه و نامامهڵهیی و ناته‌ندروستی ئێمه نیشان ده‌دا له‌گه‌ڵ کتێب . جۆرهتایپێک لهخوێنهرپیشان ده‌دات، که به هۆی داخران وپهیوهستبوون به‌شوێنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانبینی وجیهانگهرایی پچڕاندووه…
بێ ئاگاله‌وه‌ی نووسینی کتێب ولهپاڵیشیدا پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه جێهێشتنی دونیای لۆکاڵه به‌ره‌و جیهان و دونیایه‌کی کراوه‌تر.
که حه‌تمییه‌تی له‌سه‌ر کردنی پرسیار وه‌ستاوه نه‌ک بوونی ئه‌و وه‌ڵامه پێش وه‌خت وحازربهدهستانهی که میزاجی شه‌خسی دروستی‌یان ئه‌کات. ئه‌وه‌ی ناوازه‌یی ئه‌م کتێبهههڵگرییهتی ئهوپاشخانه قووڵ وتێگه‌یشتنه فره ڕه‌هه‌نده‌یه که لهسهرتێگهیشتنێکی قووڵ وه‌ستاوه بۆدونیای خوێنهروکتێب له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی سنوور بۆ کێشراو وسنوورداری وه‌ک ئێمه‌دا.که هۆیه‌کانی پاساوهێنانه‌وه تیایدا له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی خوێنه‌رو ڕۆحی ته‌نیا که‌وتووی کتێب‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه.