Skip to Content

Wednesday, May 29th, 2024
دڵنیایی….ئــــــــــه‌مین محــــه‌مـــه‌د

دڵنیایی….ئــــــــــه‌مین محــــه‌مـــه‌د

Closed

 

 

 

 

شـه‌وێ‌ له‌ كاتی نوســتن

مانگ دابه‌زی بۆ لای مـن

ورد ورد هات و له‌سـه‌رخۆ

ده‌ستی كرد به‌ گفتوگــۆ

وتی منیش ته‌نیا بــووم

له‌و ئاسمانه‌ وه‌ستا بووم

كه‌ تۆم بینی له‌سـه‌رجێی

تاك و ته‌نیا، بێ هاوڕێی

بۆیه‌ بۆ لای تۆ هـــاتم

پڕ خه‌نده‌ بێ گشت كاتم

هه‌تا تۆش به‌ ئاســایی

بنـــــووی به‌ دڵنیایی

@@@

5/7/2011

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.