هه‌وارێکیت،له‌پێده‌شتی،ناخما
خه‌م،چن
ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمات شیعرێکه..
وه‌ک پێکی مه‌ی ڕوون ،ڕوون
وه‌ک چاوی قرژاڵ ،ڕوون ، ڕوون
وه‌ک وه‌زنه‌کانی فه‌راهیدی،له‌کن مه‌حوی،ڕوون،ڕوون
خه‌م،چن
ئه‌م شیعره‌شم ،قه‌ده‌ری عیشقێکی تره،
ڕوون،ڕوون،
پڕ ئاوازه،خه‌م ڕێژه،خه‌م چن،
بیخوێنه‌وه،تاوه‌کو،به‌ژنت بکه‌م به وه‌ته‌دو،
قوبه‌کانی سه‌ر سینگیشت به‌میسراع..،
***
خه‌م،چن
ساڵه‌کانی دابڕان،
سه‌خت بوو،سه‌خت،بێ تۆ،گوزه‌ران..،
سه‌خت،بوو،سه‌خت،
بێ تۆ، هه‌ناسه‌یان،
سه‌خت بوو، سه‌خت،
بێ تۆ،سوتان،
سه‌ختر بوو،بێ تۆ ژیان
سوپاسیش بۆ قه‌ده‌ر ،
هه‌مدیسان،
وه‌ک ئاونگی به‌یانیانی نیسان
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵی شیعرم هه‌ڵتروشکایته‌وه‌و
دابڕانمان نه‌چوو به‌هه‌ده‌ر
عیشقی دێرینت وێڵ نه‌کردوو
له‌هه‌واری پێده‌شتی ناخما..،
جارێکی تریش
به‌گڕو کڵپه‌ی،جه‌سته‌ی،یه‌کتر فێنک بوینه‌وه..،
***
خه‌م،چن
سه‌خت بوو،سه‌خت،
گوزه‌ری نه‌ئه‌کرد،به‌گه‌روما هه‌ناسه..!
پێش دابڕان و ، دوای دابڕانیش،
عیشقت حه‌سره‌ت بوو
پڕ بوو، له‌جۆش و خرۆش و تاسه
***
خه‌م،چن
هه‌ڵناکه‌م..،
دڵم توێژاڵێکی پێوه ماوه
به‌رگه‌ی،خه‌می دابڕان نایه‌م
ته‌وقی عیشق له‌گه‌ردنم بئاڵێنه
تا،له‌مه‌و دوا،بتوانم
دوای، قه‌ده‌ری عیشق شیعری ترت،بۆ،بنووسم،
***
خه‌م،چن
سه‌خته،هه‌ڵناکه‌م..،
تــا،که‌ی به‌ته‌نها داد‌و فیغان که‌م
تــا،که‌ی به‌ته‌نها،
سه‌هۆل به‌ندانی سه‌ر لێوانم،
به‌هه‌ناسه‌م بتوێنمه‌وه‌و له‌سه‌ر لێوانت تنۆک تنۆک ڕۆی بکه‌م
***
خه‌م،چن
هه‌وارێکیت،له‌پێده‌شتی ناخما،
دڵم تیایدا دونده‌و
تۆش تیایدا هێلانه‌یت و منیش هه‌ڵۆ
بۆ هیچ هه‌وارێکی تر کۆچ مه‌که‌و مه‌ڕۆ..
بارگه‌و بنه،بۆ هیچ شوێنیکی تر ساز مه‌که،
چونکه..،
له‌هه‌واری ناخما، شا،ژنی عیشقیت..،
چونکه..،
له‌هه‌واری ناخما
لێوه‌کانت،له‌خێوه‌ته،بێ چراکه‌ی ناخما،به‌لێوانی من ئاڵتر بوونه‌وه
کوڵمه‌کانت به‌لێوانی من،ئارایشتیان نوێ بوونه‌وه
چاوه‌کانت به‌ماچی من مه‌ستتر بوونه‌وه
ڕوخساریشت به‌چرای عیشقم ڕۆشن بۆنه‌وه
***
خه‌م،چن
هه‌وارێکیت له‌پێده‌شتی ناخما..،
هێنده شه‌نگیت..،
به‌هاران…
ڕه‌شایی،ناخیی، گوڵاڵه سووره،چاوه‌کانت ئه‌ڕێژێ
هێنده شیرینیشیت..،
هه‌نگیش عه‌ترو شیله،له‌لێوه‌کانت ئه‌مژێ
***
خه‌م،چن
چوار وه‌رزی ڕه‌به‌ق،
تێکه‌ڵ بوونی هه‌ناسه‌مان به‌نیکۆتین،ئاوێته بوو..
ئه‌م یادانه زیندوون،
مه‌حاڵه ڕابووردوو،بینێژن
جـــا،له‌مه‌ودوا،خه‌م،چن،
بێ خه‌م بڕۆ..!
ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماوته،ناچێت به‌فیڕۆ،
هێلانه‌یت و منیش پیره هه‌ڵۆ
چونکه،ته‌نها،بۆ ،تۆ..!
ناخم باخچه‌ی عیشقه‌و پڕه له‌گوڵه هێرۆ،
***
خه‌م،چن
ئه‌و چیرۆکانه بخوێنه‌وه،که‌پاڵه‌وانه‌که‌ی منم..،
ئه‌و شیعرانه بخوێنه‌وه،که‌سه‌ره‌تای ئه‌لف و بێ که‌ی منم..،
تا،بزانیت،هه‌رده‌م زیندووم..،
هاتووشم،به‌دیارته‌وه هه‌ڵتروشکێم
تــا،خه‌ون و خه‌یاڵیی مناڵیمت بۆ بگێڕمه‌وه.
تا،خه‌م و مه‌ینه‌تی هه‌رزه‌ییمت بۆ بگێڕمه‌وه
تــا،به‌سه‌ر هاتی عیشقی ترسنۆکانه‌ی خۆمت بۆ بگێڕمه‌وه
تــا،کۆرپه‌ی عیشقی نوێمان،
له‌باوه‌شی یه‌کتریا ڕاژه‌نینه‌وه
***
خه‌م،چن
تۆ،له‌من گه‌وره‌تری،
به‌ڵام،پێش تۆ له‌دایک بووم..!
وه‌کو عه‌شقیش،هاوته‌مه‌نین..،
لێ،ئه‌گه‌ر فه‌ناش بیت،
مه‌حاڵه،له‌یه‌ک دوور که‌وه‌ینه‌وه.
مه‌گه‌ر فه‌نامستانێک نیه،پێی بڵێن دڵی خاڵه به‌کر…
خه‌م،چن
ئه‌گه‌ر بشتوانم ڕابوردوو له‌یاد بکه‌م
مانای وایه،
له‌و کاته‌وه‌ی،له‌دامێنی دایکم به‌ربوومه‌وه
ئه‌به‌د،ئه‌به‌د،
نه‌هاتومه‌ته،ژیانه‌وه
***
خه‌م،چن
ئه‌مجاره‌شیان،وه‌کو جاران..،
وه‌ک حه‌زی خۆت..!
لێوه‌کانم ڕاسپێره..؟
جگه،له،لێوه‌کانت،
هه‌موو،شوێنێکت ڕاموسێت،
***
خه‌م،چن
ئه‌و شه‌رابه‌ی خواردمانه‌وه..،
بڕوا،ناکه‌م..،
هه‌تا ئێستاش،
مه‌ستیمانی له‌یاد بردبێته‌وه‌و مه‌ستیمانی خۆش کردبێت،
له‌و ده‌مه‌شدا،تێکچڕژان..،
گه‌مارۆی پێکه‌که‌یان دابووین،
له‌جیاتی کڵۆ سه‌هۆڵ،
کڵۆ پشکۆی لێوه‌کانمان،ئه‌خسته پێکه‌کان..،
له‌گه‌ڵ هه‌ر قومێکا،ته‌ماسی لێوه‌کانمان،ئه‌بوون،به‌مه‌زه‌کانمان،
به‌ڵام،
حه‌یفێ،فریای هیچ نه‌که‌وتین
تێکچڕژان و ئاوێته بوونی هه‌ناسه‌و ده‌ست له‌ملان
هیچ گلله‌یی و ڕازێکی پێ نه‌درکانین
وه‌ک ململانێی چینایه‌تی
باسی هیچ پاشا‌و گه‌دایه‌کی پێ نه‌کردین
***
خه‌م،چن
ئێستاکه،من هه‌ورم..
ته‌نها به‌سه‌ر سه‌ری خۆما ئه‌گرمێنم
بارانیش به‌سه‌ر سه‌ری،دوری تۆ‌و،ته‌نهاییما ئه‌بارێنم
ڕووت و ڕه‌جاڵیشم،ته‌نها باران دام ئه‌پۆشێت
تــا،ئه‌و ساته‌ی هه‌وره تریسکه‌ی عیشقت
به،ئاگام دینێته‌وه‌و ئه‌م خه‌وینێت.
تــا،ئه‌و کاته‌ی،
به‌ئاگام دینیته‌وه‌و، له‌باوه‌شتا،کۆرپه‌ی عیشقم،ڕائه‌ژه‌نیت
**
خه‌م،چن
ئاگات لێ بوو..؟
وه‌رز.لامان مه‌حف بوو..؟
وه‌رزه‌کان هه‌موی یه‌ک وه‌رز بوو،
که‌چی هه‌ردوکمان،
نوێترین وه‌رزمان بۆ یه‌کتر خولقان
خه‌م،چن
به‌هاریش نه‌بوو،
که‌چی هه‌ردوکمان..،
گوڵ بووین و،پۆله په‌پوله‌ش ته‌راتێنی ئه‌کرد،به‌سه‌ر جه‌سته‌ماناو سڵاوی ئه‌کرد له‌ناخمان
هێنده،به‌جۆش بووین،
ساته‌کانی ئاوێزان وتێکچڕژان،
هه‌مدیسان،
خه‌نه‌ی خوێنمی به‌سه‌ر جه‌سته‌تا ڕژان
هێنده به‌جۆش بووین،
دوای هه‌ناسه‌دان و پشوو دان،
عه‌تره،به‌یبونت به‌سه‌ر هه‌ست و حه‌زماپرژان،
***
خه‌م،چن
به‌س،پێم بڵێ،بۆنم خۆشه..!؟
تۆ،خۆت بۆ من،بۆن خۆش مه‌که،
چاو،مه‌ڕێژه‌و،لێوه‌کانت گۆشتن ڕه‌نگ مه‌که
هه‌رچی بۆنی دنیا هه‌یه
هه‌رچی بۆنی سرووشت هه‌یه
له‌کانگاتا، کۆبۆته‌وه
بۆنی ئاره‌قه‌ی،لامل و،بن هه‌نگڵ و،لائه‌گریجه‌و،هه‌نیه‌ته
بۆنی بارانی وه‌شتی جه‌سته‌ته
ئای،خه‌م،چن..،
خۆشم ئه‌وێی خه‌م چن.
***
خاڵه‌به‌کر/هۆڵه‌نده