مانا مه‌جازیه‌كانی شوێن ومه‌رگی ئه‌شره‌ف له مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌مدا
ئاماده‌بوونی شوێن له تێكستی كوردیدا ڕووبه‌رێكی نه‌خوێنراوه‌ی بونیادێكی پێكهاته‌ی ده‌قه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان له‌نادیاره‌وه دێن نووسه‌ر كاریگه‌ری شوێن له‌سه‌ریان ده‌گۆرێت بۆ كاریگه‌ری ده‌نگی خۆی، شوێن ڕووبه‌رێكی جوگرافی خه‌مناكی زینده‌گی مرۆڤ نیه وه‌ك پۆل ئیلوار ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌ڵكو شوێن ئاماده‌بوونی منی نووسه‌ره له‌ناو كاره‌كته‌ردا ئه‌وه وا ده‌كات تێكست له‌ناو یه‌كره‌هه‌ند زینده‌گی خۆی بژیێت، ئه‌و تاكره‌هه‌ندیه ده‌نگی كاره‌كته‌ر ده‌توێنێته‌وه له‌ناو ده‌نگی نووسه‌ر.
كه‌چی له‌رۆمانی “مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م” ی به‌ختیار عه‌لی ده‌نگی كاره‌كته‌رو شوێن ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه هاودژ ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان دێنه ده‌نگ تا ئه‌وان بێنه ده‌نگ پرۆسه‌ی نووسین ده‌نگی نووسه‌ر كزترو لاوازتر ده‌كات، ده‌نگه‌كان له‌ناو شوێندا ده‌بنه‌وه له‌دایكبوونی فه‌زاو دنیایه‌ك كه ئێمه نایناسین ته‌نیا ده‌نگه‌كانن له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه به‌دنیایه‌كمان ده‌ناسێنن دنیایه‌ك ئاماده‌بوونی ده‌نگ.. وون بوونی سیماكانی كاره‌كته‌ره، بوونی كاره‌كته‌ریش ته‌نیا له‌ناو گێڕانه‌وه‌كاندا ده‌یبینین.
لێره‌وه ئه‌وه‌نده به‌س نیه ده‌نگه‌كان بگه‌یه‌نینه‌وه یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی له‌چیرۆكێكی فره ده‌نگی تێبگه‌ین، هه‌وڵدان بۆ ناسینی ده‌نگه‌كان هیچ نیه جگه له گه‌مه‌یه‌كی پووچگه‌رایانه.. چونكه ئه‌وه‌ی سیماكانی ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌نی ده‌نگه‌كان نین، به‌ڵكو سیماكان له‌ناو بونیادی ده‌نگدان نهێنیه‌كه له‌ودیو ده‌نگه‌وه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێ له كوشتنی ئه‌شره‌ف په‌یوه‌ندیی منی خوێنه‌ر به زه‌مه‌نی ڕووداوی تێكست بوه‌ستێنین، ئه‌و وه‌ستانه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و یاده‌وه‌ری به ئه‌رشیفكراو زه‌مه‌نی به‌جێماو.. ئه‌و نهێنیه‌ی تا كاتی تاوانه‌كه هه‌وڵماننه‌داوه كه‌شفی بكه‌ین، به‌ڵام كوشتنی ئه‌شره‌ف هه‌موو نهێنیه‌كانمان پێ ئاشكرا ده‌كات، ئاشكرا كردنیش میكانیزمێكی ناو پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش پرسیاركردنی ده‌نگه له‌ناو زمان.. ئه‌و ده‌مه‌ی یه‌كێك له كه‌نیزه‌كانی كۆشك له‌ساتی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو سه‌رزه‌نشتی داپیره ده‌كات كه له‌و كاته‌ی ئه‌شره‌ف كوژرا ئه‌و له‌كوێ بوو “له‌نزیك مه‌یدانی داره سووتاوه‌كان یان له ژووری سه‌رهه‌نگی دۆستتدا” لا 8
تاوانی كوشتن ئه‌و به‌هایه‌ی نامێنێ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی پێش كوڕه‌كانی داپیره، ده‌مانه‌وێ داپیره خۆی بناسین، ئه‌و ناسینه هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی به سه‌پاندنی تاوانباری سه‌عیده‌وه نیه، هێنده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه‌یه بۆ قسه‌ی ئه‌و كه‌نیزه‌یه‌ی كۆشك وپرسیار له داپیره ده‌كات، داپیره‌یه‌ك له‌ناو ئه‌و حه‌شاماتی ده‌نگه‌دا هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك قسه‌ی بۆ ده‌كات و چیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وێكی جه‌رگسووتاو نه‌بێت بۆ تاكه جارێكیش ده‌مناكاته‌وه شتێك بڵێت، ئه‌وێك كه به‌خه‌می كووشتنی تاقانه‌ی دووه‌مه‌وه هیچ نه‌ڵێت چۆن له‌وپرسیاره‌ی ئێمه دێته ده‌نگ گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كان دابنیشین وپێی بڵێین: داپیره سه‌رهه‌نگ كێیه؟ تۆ چۆن سه‌رهه‌نگت ناسی؟
ئه‌و پرسیاره تووشی وه‌ستانێكمان ده‌كات به‌وه‌ی قسه‌نه‌كردنی داپیره، په‌یوه‌ندیی به منی خوێنه‌رو ده‌نگی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی گێڕانه‌وه ئاشنابوونمانه به‌داپیره‌وه، ئێمه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه ئاشنابوون به‌و په‌یدا ده‌كه‌ین، ئه‌وانن چیرۆكی ڕاكردنی داپیره به ئێمه ده‌گه‌ینن، وه‌ك چۆن پرسیاری ناسینی ئه‌شره‌ف نهێنیه‌ك نیه تا لێیه‌وه ڕابمێنین، چونكه له‌دایكبوونی ئه‌شره‌ف به‌نده به په‌یوه‌ندیی داپیره به دۆسته‌كانیه‌وه “خه‌وتنی ڕاگوزه‌ر له‌گه‌ڵ عاشقه هه‌مه جۆره‌كانا ئه‌م منداڵه‌ی خوڵقاند كه شار به لاقرتی وبه مه‌حه‌به‌تیشه‌وه پێیان ده‌گووت: تاقانه‌ی دووه‌م” لا 47
ئه‌گه‌ر له‌دایكبوون ئاسۆیه‌كی نوێ بێت بۆ ژیان، ئه‌وا له‌دایكبوونی ئه‌شره‌ف یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست پێكردنی شه‌ڕێكه بۆ سه‌عید، چونكه ئه‌و به‌رهه‌می زه‌مه‌نێكه كه دایك به تاوان تۆماری كردووه، زه‌مه‌نێك ئه‌بێته كو‌لتورێك بۆ ئه‌و، بوونی برایه‌كی بێ باوكه، برایه‌ك كه به‌هۆی په‌یوه‌ندیی عاشقه‌كان به دایكه‌وه درووست بووه وایكردووه ڕووبه‌رووی قه‌ده‌ری ئابرووهێنه‌رانه‌ی له‌دایكبوونی براكه‌ی خۆی ببێته‌وه “سه‌عید به دووچاوی پڕ له فرمێسكه‌وه له‌ناو داڵان وڕاره‌وو ژووره‌كاندا ده‌گریاو سه‌ری ده‌دا به دیواره‌كاندا” لا 82
له‌دایكبوون سه‌ره‌تای مێژوویه‌كی تاریكه خود ناتوانێ لێی ده‌رباز ببێت، ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی كوشتن ده‌توانێ ئه‌و كاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، كووشتن ده‌بێ به تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ڕزگاربوون “وای چه‌ند ئه‌و شه‌وی مردنه له‌و ڕۆژی له‌دایكبوونه ده‌چوو” لا 83
به‌واتای ژیان و مه‌رگی یه‌ك وێنه بنیات ده‌نێن، وێنه‌یه‌ك كه كۆی بوونی ئه‌و درووست ده‌كات، بۆیه هاتنه بوونی و كۆتایی هێنانیش به‌بوونی هه‌ردووكیان وه‌ك شه‌رمه‌زاری تاوان وێنا ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌عید كووشتن به‌سڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیی ناسرووشتی داپیره تێبگات، به‌و هۆیه‌وه ئه‌شره‌ف ده‌كوژێت، ئه‌وا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گومان نه‌كردن له ناشه‌رعی بوونی براكان به ڕێگه‌ی ئه‌و دوو پارچه ده‌سته‌سڕه‌یه كه له‌بنه‌ماوه یه‌ك ده‌سته‌سڕن، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی په‌یوه‌ندیی براكانه به یه‌كتریه‌وه، سه‌عیدی سوڵتان به‌گ له‌شه‌وی نووستنی له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌و كچانه‌ی له‌گه‌ڵیدا خه‌وتووه پارچه‌یه‌كی ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی پێداوه “هه‌ندێك خۆی پێسڕی وده‌سته‌سڕه‌كه‌ی به‌ردایه سه‌ر سینگم” لا 44
ئێمه له‌ئاماژه‌ی ده‌سته‌سڕه‌كه بۆ په‌یوه‌ندیی براكان ده‌توانین ڕووی دووه‌می مانامان بۆ ده‌ربكه‌وێت، به‌وه‌ی له‌دایكبوونی ئه‌شره‌فیش هه‌ر هه‌مان وێنه‌ی ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی ئه‌شره‌فه كه ده‌لاله‌تی ئه‌و ئاماژه‌یه‌ش سووڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه به ده‌وری یه‌كتریه‌وه كه له سه‌رهه‌نگ و داپیره‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ سه‌عیدی سوڵتان به‌گ وكه‌نیزه‌یه‌ك.
هه‌ڵگرتنی پارچه‌كه‌یتری ده‌سته‌سڕه‌كه‌ش له‌لایان داپیره‌وه بۆخۆی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كتری زه‌مینه، به‌وه‌ی سه‌عید له‌ناو له‌شی خوێناوی ئه‌شره‌ف جێی دێلێت ئه‌و جێهێشتنه ئاماده‌بوونی سه‌عید له‌نێوان سێكس و كوشتن كۆ ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی هه‌میشه له ئاماده‌بوونی خۆی ده‌سته‌سڕ به‌كار دێنێت، لێره‌وه هێزی ئه‌و وابه‌سته بوونه به خوێن و شه‌هوه‌ت.
مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌سڕه به پارچه كراوی، مانه‌وه‌ی مێژووی كووشتنی براكانه، مێژوویه‌ك كه ناسرٍدرێته‌وه وكه‌چی زه‌مه‌نی خوێنێش ڕێگا نادات به‌یه‌كه‌وه بلكێنرێته‌وه “ئه‌و ده‌سته سڕه‌ی له شه‌وێكی كاره‌ساتدا دابه‌ش بووبێت، هه‌رگیز له ڕۆژێكی ئاسووده‌دا نادروێته‌وه” لا 45
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌تاكه په‌یوه‌ندیی ئێمه ده‌مێنێته‌وه، په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ڕێگه‌ی كچ وداپیره ده‌یدۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ش نهێنیه‌كی ناو شوێنه كه داپیره ئه‌و شوێنه‌ی كردوویه‌تی به هه‌تیووخانه وئه‌و منالانه‌ی وه‌ك ئه‌شره‌ف بێباوكن، له‌خۆیان كۆ ده‌كاته‌وه، دواجار هه‌ر ئه‌وانیش له‌ناو كۆشكه‌كه‌دا تاوانی كووشتنی ئه‌شره‌ف بۆ داپیره ده‌گێڕنه‌وه، بۆیه په‌یوه‌ندیی داپیره به شوێن په‌یوه‌ندیی به نهێنی زمانه‌وه هه‌یه به‌وه‌ی ترس له‌و پیاوانه‌ی بێ ژن هه‌ڵناكه‌ن بۆته هۆی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كان دابخات، ئه‌وه گومانه له‌هاتنه ژووره‌وه‌ی پیاوه‌كان له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌ره‌وه، كه هاتنیان زه‌وتكردنی له‌شی ئه‌و هه‌موو مێینه‌یه كه ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، پارێزگاریكردن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كۆشك به‌ته‌نیا پارێزگاریكردن نیه له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌لكو پارێزگاریكردنه له هه‌ڕه‌می پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێك كه وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانی ده‌ركه‌وتووه، جۆرێك ڕایه‌ڵه‌كردنه بۆ پێكهاته‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئاماده‌یی سه‌عیدی سوڵتان به‌گ ئاماده‌بوونی ده‌سه‌ڵات وژێرخانی ئابووری كۆشكه، هێزێكه خه‌ون زه‌وتده‌كات ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌ودایه.
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌شره‌ف به ئه‌حمه‌دی ناڵ گه‌وره‌ی وتووه “تۆ هێناتن” ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و ڕابردوو، ئیدراككردنه به‌قه‌ده‌ری خیانه‌ت، پێشبینیه‌كه له هاوڕێیه‌كی گیانی كه یاریكردن ونانخواردن ویه‌كجۆر خواردن وجگه‌ره ده‌كێشن، تاوانی كووشتنیش ده‌درێته پاڵ یه‌كێكیتر، چونكه گرفتی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه نیه پیاوكوژان بدۆزێته‌وه، به‌ڵكو گرفتی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی بسه‌لمێنێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بێگوناهێك به تاوانبار ناو ببردرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بێ گوناهیش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات توانای سزادانی هه‌یه.
وه‌ك له كه‌ڕنه‌ڤاڵی جینۆسایدكردنی ئه‌شره‌فدا ده‌یبینین، دوای تاوانه‌كه مناڵه بیبسی فرۆشه‌كه ده‌بێته تاوانبار، ڕه‌نگه تاكه گوناهی مناڵه‌كه هه‌ر ئه‌وه بێت “گوناهی من چیه، ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ر منی بۆ باركردن وداگرتن فڕێدابێته ئه‌و حه‌وشه تاریكه‌وه” لا 67
ئه‌و وێنه كاریكاتێریه‌ی ده‌سه‌ڵات وێنه‌یه‌كی به‌رده‌وامه كه هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن ده‌ژیێت ئه‌ویش وێنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ته له‌ڕێگه‌ی سۆزانیه‌كانه‌وه، به‌واتایه‌كیتر یه‌كێك له‌هۆكاری درووست بوونی ماڵ وخانووه تایبه‌تیه‌كانی له‌شفرۆشی هێزو سه‌رماییه‌كه بۆ ساته‌وه‌ختی شكستی ده‌سه‌ڵات، بۆیه كاتێ نه‌توانن مناڵێكیش بێننه ژێر بار، ئه‌وا ده‌یانه‌وێ سۆزانیه‌كان شه‌ره‌فیان بكڕنه‌وه، مونیره‌ی توركی ئه‌و ئافره‌ته‌ی جه‌سته‌ی كچه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر كاڵاكان ده‌گۆڕێته‌وه “كچه به‌سته‌زمانه‌كانی به‌كۆگاكاندا ده‌گێڕا، جه‌نابی دوكاندار ئه‌م شاڵه ده‌به‌م وئه‌م كچه عاقڵه‌ت بۆ سه‌عاتێك له‌لا به‌جێده‌هێلم، زۆر ئه‌زیه‌تینه‌ده‌یت” لا 72
مونیره‌ی توركی به‌شێكه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و سه‌رمایه ڕه‌مزیه‌كه‌شی له‌شی كچه‌كانیه‌تی، ئه‌و د‌رك به‌و ڕاستیه ده‌كات كه كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت سه‌رماییه‌كی ڕه‌مزی هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردن، پێكهاته‌كانی كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆیه‌ك ناڕۆشن نین، به‌ڵكو كه‌ناڵی ئاشكران، هێنده هه‌یه میكانیزمه‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه حاله‌تی تایبه‌ت ونهێنی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌بێت كه وابه‌سته‌یه به كۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تاوانی كووشتن دابپۆشێت، ئابڕوویه‌ك كه له‌پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات ڕووشا، ده‌بێت سۆزانیه‌كان ئه‌و ئابڕووه هه‌ڵبگرنه‌وه، سه‌رهه‌نگ به‌دریش باش له‌وه تێده‌گات بوونی سۆزانیه‌كان كاری ده‌زگا ئایدیۆلۆژیه‌كانی ده‌وڵه‌ته.
بونیاده‌كانی ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیه‌كی دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و په‌یوه‌ندیه ده‌كات زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌هاكان به ئاراسته‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵگا بوونیان نه‌مێنێت، كه ده‌بێته مایه‌ی بێزاری، هاوار له مناڵه بیبسی فرۆشه‌كه بكه‌ن، ئه‌و مناڵه‌ی زۆر له‌ته‌ك سه‌رهه‌نگ به‌دری ده‌مێنیێته‌وه‌و داده‌نیشێت، ده‌بێته شوێنی گومانی كۆمه‌ڵگا به‌وه‌ی ده‌یخه‌نه دووریانێكه‌وه یا سه‌رهه‌نگ به‌دری له مۆزه‌كه‌ی خۆی ده‌رخوارد ده‌دات یا له كچه‌كانی به‌شی ئه‌دات، چونكه كچه‌كانی شێوه‌یه‌كن له‌جۆری كچه‌كانی مونیره‌ی توركی، تاوه‌كو غه‌ریزه‌ی مێینه‌یی خۆیانی پێ دابمركێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكردنی ده‌مامكی درۆزنه‌یی په‌یوه‌ندیه ئه‌خلاقیه‌كانه، تێگه‌یشتنه له‌و ڕاستیه‌ی كه ته‌نها به‌دڕه‌وشتی وپه‌یوه‌ندیی داڕزیوو ده‌سه‌ڵاتی ڕاگرتووه، ده‌سه‌ڵاتێك كوشتن و په‌یوه‌ندیی ناسرووشتی له‌سه‌ر وێنا ده‌كرێت، په‌یوه‌ندیه‌ك كه دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نایانه‌وێت تێكه‌ڵی ببن، وه‌ك چۆن به‌وه له‌و سێ به‌دمه‌سته ڕازین كه تێكه‌ڵی كار‌و پاره‌كانیان نه‌بن، ئه‌و سیانه‌ی كه به‌شێوازی خۆیان چیرۆكی كووشتنی ئه‌شره‌ف بۆ داپیره ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ناسینی كه‌سایه‌تی خۆیانه، نه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی تاوانه‌كه، له‌وه‌ی ئه‌وان له‌خواردنه‌وه به‌ره‌و فه‌ردانیه‌تی خۆیان ده‌چن “ده‌ستی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كاغه‌زی یاری و پیاڵه‌ی شه‌راب وقاپی عاره‌ق بگرێت، بۆ ئه‌وه نه‌كراوه به پاره‌و زێڕو له‌شی ئافره‌ت یاریبكات” لا 130
ئه‌وه‌ش به‌هادابه‌زینی ئه‌وانه كه ده‌سه‌ڵات ته‌نیا وه‌ك سێ كیسه خۆڵ وخاشاكی ناو به‌رمیله‌كان ده‌یانبینێت، ئه‌وانه‌ش ئه‌و بونیادانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شوێنن، بۆ گێڕانه‌وه دێنه ناو شوێن ودواجار په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی ئیدی نابێ له‌به‌رده‌م یاساكان ڕاستی بڵێن، چونكه له بنه‌ماوه ئه‌وان پێویستیان پێیان نیه، هه‌ر بۆیه حه‌یده‌ر باوكی قومارچی و مه‌سته‌كان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و فه‌لسه‌فه مناڵكارانه‌یه‌ی خۆی ده‌ست به قورئان دانادا بۆسوێند خواردن، ئه‌وه‌ش لادانه له ده‌ستووری ڕیاكاری ده‌وڵه‌ت “مه‌رجنیه حه‌قیقه‌ت له‌به‌رده‌م خوداوه بگه‌ڕێته‌وه به‌رده‌می دادگا” لا 34
هاتنی گه‌رده‌لوول بۆ ناو كۆشك هاتنی ئه‌شره‌فه له‌شێوه‌ی گه‌رده‌لوولێك.. ئه‌مجاره‌یان په‌یوه‌ندیی خۆی به‌شته نه‌جوولاوه‌كانی شوێن ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیان پێیه‌وه ده‌به‌ستێ، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆشكی داپیره بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تاوانی كووشتن، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌شره‌فه له‌گه‌ڵ پارچه كاغه‌زو نایلۆنی دڕاوو زه‌رفی به‌تاڵ وگه‌ڵای زه‌رد، هه‌ریه‌ك له‌و ماتریالانه ده‌لاله‌تی فه‌نابوون ده‌به‌خشێت وله‌ده‌ره‌وه‌ی په‌راوێزی ژیاندان، ئه‌وه ئه‌شره‌فه (گه‌رده‌لوول) له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یانهێنێته نێو كۆشك، ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی به‌ر له مه‌رگی ویستی دوا په‌یوه‌ندیی به‌و شوێنه ڕابگه‌یه‌نێت، به‌وه‌ی داپیره له‌دواجار فریای بكه‌وێت وله‌ناو كۆشك كۆتایی پێ نه‌یه‌ت، ئه‌وه‌ش ئینتیمای یاده‌وه‌ری ئه‌وه بۆ شوێن بۆ ئه‌و كچانه‌ی له‌ناو كۆشكه‌كه‌ی داپیره خۆشیان ده‌وێت “داپیره.. داپیره.. مه‌هێله بمكوژن” لا19
به‌فریانه‌كه‌وتنی داپیره وا ده‌كات ئه‌مجاره له‌ڕێگه‌ی گه‌رده‌لووله‌وه بێته‌وه نێو كۆشك، له‌ڕێگه‌ی تاقه په‌نجه‌ره‌ی كراوه‌ی داپیره له‌ڕێگه‌ی گه‌ڵای زه‌رده‌وه كه ئامێزی پێ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و دایك به‌دوای تاوانی كووشتن كه گه‌ڵای زه‌رد ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌رینی بوونی له پایزدا كه حاله‌تێكی دۆنادۆنی نێوان پایزو ئه‌شره‌فه، كه ئاوێته بوونی نێوان مرۆڤ و سرووشته، ئاوێته بوونێك گه‌رانه‌وه‌یه بۆ ناو سرووشت.
شوێن په‌یوه‌ندیی كاره‌كته‌ره به په‌كتری، په‌یوه‌ندیه‌ك شاردنه‌وه‌ی نهێنی ڕووداو وابه‌سته‌یه به كۆشكه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌نێوان كوشتن و سێكسكردن دوالیزمی خۆی داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ش وابه‌سته‌بوونه به ده‌سه‌ڵاتی كۆشك وكاره‌كته‌ره‌كانیه‌وه.. په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانی كۆشك و ده‌ره‌وه‌ی كۆشكه، بۆیه كیژه پاكیزه‌كان له گێڕانه‌وه‌دا توانای گێڕانه‌وه‌ی كۆی زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كانیان هه‌یه، چونكه شوێن ڕووبه‌ری ناسینی مرۆڤه‌كانه، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و یاده‌وه‌ری كه‌سێتی، ئه‌وه‌ش ئینتیماكردنی شوێنه وا ده‌كات هه‌ریه‌كه له‌قوربانی وجه‌للاد گیرۆده‌ی یاده‌وه‌ری بن، ئه‌وان نه‌ك خاڵی نین له یاده‌وه‌ری، به‌ڵكو هێزی یاده‌وه‌ری فرمانیان پێ ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت له‌و كوشتنه‌شدا ده‌نگی كیژه‌كان به‌ته‌نیا نهێنی تاوانێك ناخه‌نه ڕوو، هێنده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگ له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه ئاماژه‌یه بۆ كووشتنی هێزێك نه‌ك كوشتنی تاكه كه‌سێك “داپیره.. مه‌هێله بمانكوژن.. داپیره.. فریامانبكه‌وه” لا 86
لێره‌دا ڕووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه: ئه‌وانه‌ی به مه‌رگی ئه‌شره‌ف ده‌مرن كێن؟ هه‌ڵبه‌ت لیًَره‌دا مردن چه‌مكێكی مه‌جازی هه‌یه زیاد له‌وه‌ی جه‌سته‌یی بێت، مردنی ئه‌شره‌ف.. مردنی خه‌ونی كیژه پاكیزه‌كانه.. مردنی ئه‌و ئاره‌زووه ژیاندۆسته‌ی ناو كۆشكه كه ته‌واوی كۆشك خه‌مبار ده‌كات، هه‌ر یه‌كه‌ی له‌ساتی هه‌واڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئازاری پێ ده‌گات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پێیان وایه ئه‌شره‌ف له‌ناو بنه‌ماكانی شوێن بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت بوونی ئه‌و له‌بوونی ئاویشدا ده‌بیننه‌وه، مردنیشی له‌لای یه‌كێك له كیژه‌كان ده‌بێته مردنی ئاو، بۆیه مردنی ئه‌شره‌ف مه‌رگێكی مه‌جازییانه‌ی ژیانی كیژه‌كانی كۆشكه، هاواری ئه‌شره‌فیش بۆ داپیره بانگه‌وازێكه بۆ فریاكه‌وتنی كۆشك تاوه‌كو ژیانی ناو كۆشك نه‌مرێت، به‌مردنیشی مانای مه‌جازی ژیان له كۆشك كۆتایی دێت.
نیهاد جامی