
زۆرجار هه‌قیقه‌ت له واقیعدا ونه!
– زۆرێك ده‌ڵێن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه له دواییدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن سه‌ره‌تا له بواری ئه‌ده‌ب و شیعره‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن تۆش هه‌مان بۆچوونت هه‌یه؟
+ هێمن خورشید: من نازانم ئه‌و زۆره‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی كێن و له چی میللهتانێكن، وه‌لـێ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و نووسه‌رانه‌ی له دواییدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، نووسه‌رانی كورد بن، ئه‌وا تا ڕاده‌یه‌ك هاوڕام له‌گه‌ڵت. ئێمه له‌ڕووی نووسینه‌وه گه‌لێكی سه‌ره‌تایین، مێژووی نووسینی كوردی چوارسه‌د ساڵا تێپه‌ڕناكات، ئه‌وه‌یشی له‌و مێژووه‌وه ماوه‌ته‌وه ته‌نها شیعره، ئه‌حمه‌دی خانی كه به كرمانجیی سه‌روو نووسیویه‌تی، گه‌وره‌ترین شاكاری كه مهم و زینه به شیعر هۆنیویه‌تییه‌وه. به‌دوا ئه‌ویشدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر كه نووسینیان تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ماوه‌ته‌وه شاعیر بوون، مه‌لای جه‌زیری، شاپڕتهوی هه‌كاری، بێسارانی، مه‌وله‌وی، نالی، كوردی، سالم، مه‌حوی، وه‌فایی، حاجی قادری كۆیی . . . كه‌سێكی وه‌ك شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی كه مێژوونووس بووه و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ده‌رباره‌ی كورد له‌دوای خۆی جێهێشتووه، گه‌رچی ده‌رباره‌ی كوردی نووسیوه، لـێ به كوردی نه‌ینووسیوه، یان زانایهلی ئایینی گه‌وره‌ی له چه‌شنی ئیبنوسهڵاحی شاره‌زووری و ئیبنوقوتهیبهی دینه‌وه‌ری و ئیبولموستهوفی ئه‌ربیلی و…هتد هیچ كامیان دێڕێكیان به كوردی نه‌نووسیوه، بۆیه ناچنه چوارچێوه‌ی قسه‌كانی منه‌وه و، باسكردنیان لێره‌دا بابه‌ته‌كه به لایه‌كی تردا ده‌بات. مه‌به‌ستی من ئه‌و قهڵهمبهدهستانهیه كه به كوردی‌یان نووسیوه. وه‌لـێ له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه نووسه‌ر په‌یدا بوون كه شاعیر نه‌بن. نووسه‌ر هه‌ن له شیعره‌وه ده‌ستیان پێكردووه و دواییش به‌ره‌و لایهكیتر ڕێیان گرتووه‌ته به‌ر و زۆریش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون, نووسه‌ریشمان هه‌یه له سه‌ره‌تاشه‌وه به شیعر ده‌ستیپێنه‌كردووه و به یه‌كێك له نووسه‌ره هه‌ره دیاره‌كانی مێژووی نووسینی كوردییش ده‌ژمێردرێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی ڕه‌وانشاد مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌ده .
– ئایا ئه‌و چێژه‌ی له نووسینی شیعرێكدا ده‌ست ده‌كه‌وێ له بوار و مه‌جاله‌كانی دیكه‌ی نووسیندا هه‌یه؟
+ هێمن خورشید: ئه‌م پرسیاره له هه‌ر كه‌سێك بكه‌یت وه‌ڵامێكی تایبه‌ت به‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت، واته پرسیارلێكراو وه‌ڵامه‌كه دیاریده‌كات، بۆ من ئه‌و چێژه‌ی جاران له نووسینی شیعرێكدا دهستمدهكهوت، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له نووسینی شێوازێكی تری نووسیندا ده‌ستمده‌كه‌وێت، هه‌ندێ بابه‌تم هه‌ن، ڕه‌نگه جه‌نابیشتان چاوتان به یه‌ك دوانێكیان كه‌وتبێت، له‌ڕووی فۆرمه‌وه له په‌خشان ده‌چن و ناوهڕۆكیشیان جگێكیان له موناجات ده‌چن و هه‌ندێكیان نۆستالیژیان، نازانم ڕه‌خنه‌گران له داهاتوودا ناوی چی‌یان لێده‌نێن, وه‌لـێ به ڕای خۆم هه‌ر ده‌چنه چوارچێوه‌ی شیعره‌وه. ئه‌ی مه‌گه‌ر شیعر ده‌ربڕینی هه‌ستی شاعیرانه نییه؟ به‌س من وا ده‌زانم به‌گشتی نووسینی شیعر و ڕاوكردنی خه‌یاڵا، مه‌رج نییه هه‌ر له ڕێی شیعره‌وه، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی ڕۆمانیشه‌وه، چێژبه‌خشتره له نووسینی بابه‌تێكی سیاسی، یان توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی، ئه‌م دووانه‌ی دوایی نویسیار هیلاك ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئارامی به نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت .
– تۆ دوو بواری جیاوازت له ژیانتدا ده‌ستنیشان كردووه (پزیشكی و شیعر)، تا چه‌ند خۆت له‌و دوو بواره‌دا ده‌دۆزیته‌وه؟
+ هێمن خورشید: فرۆید وته‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت: ” چل و یه‌ك ساڵه پزیشكم، تا ئێستا بۆ یه‌ك ساتیش خۆمم به پزیشك نه‌زانیوه”! ڕاستییه‌كه‌ی من خۆم له كاری پزیشكایهتیدا نادۆزمه‌وه, وه‌ك ئه‌ركێك ئه‌نجامیده‌ده‌م و هه‌وڵیشمداوه به باشی ئه‌نجامی بده‌م، سوپاس بۆ خوا ئه‌وه چه‌ند ساڵیشه پزیشكم، تا هه‌نووكه نه هه‌ڵه‌ی ئه‌خلاقیم له‌ده‌ست ده‌رچووه و نه هه‌ڵه‌ی زانستیشم به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، لـێ هیچ حه‌زم به پیشه‌كه‌ی خۆم نییه و له‌گه‌ڵا مه‌یلی دڵمدا ناگونجێت، ڕێگره له‌به‌رده‌م خوێندنه‌وه و نووسینمدا، زۆر كاتم ده‌گرێت، هه‌میشه ده‌ڵێم: پزیشك بوونه‌وه‌رێكی جودایه له خه‌ڵكی تر، نه شه‌وی شه‌وه، نه خه‌وی خه‌وه، نه نانخواردنی وه‌ك خه‌ڵكی تره، نه گه‌شت و گه‌ڕانی له‌گه‌ڵا خه‌ڵكیدایه، نه له وه‌ختی پشوودا پشووی هه‌یه….هتد. هه‌رچی شیعره ئه‌وا هه‌ستی ده‌روونه و خورپه و هه‌ڵچوونه و كه هات لافاوێك هه‌ڵده‌كات و ناخ ده‌بزوێت و هه‌ڵده‌چێت و دواییش داده‌مركێته‌وه، وا نازانم پزیشكایه‌تی و شیعر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی یان نه‌رێنییان له نێواندا بێت، من ئه‌گه‌ر پزیشكم و شیعر ده‌نووسم، یه‌كێكی تر هه‌یه مامۆستایه و شیعر ده‌نووسێت، یان ئه‌ندازیاره و شاعیره، یان ڕه‌نگه جووتیار بێت و هۆزانڤان بێت، ئه‌ی نالی و مه‌حوی مه‌لا نه‌بوون و شاعیریش بوون؟ ده‌بێت یه‌كێكیش له‌وانی بپرسیایه: چۆن مه‌لایه‌تی و شیعرنووسین پێكه‌وه ده‌گونجێنن؟! من خۆم بواری پزیشكیم _هه‌ڵبه‌ت له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ردا_ هه‌ڵبژارد و ئێستاش پزیشكم و حه‌زم زۆر لێی نییه، له كاتێكدا هیچ كات هه‌وڵمنه‌داوه ببمه شاعیر و ئه‌وه شیعره لانه‌ی خۆی له نێو دڵی مندا چێكردووه. تا ئێستاش خۆم به شاعیر نازانم وه‌لـێ شیعرم خۆشده‌وێت .
– له نوسینه‌كانتدا تا چه‌ند خه‌یاڵ و حه‌قیقه‌ت جێگایان ده‌بێته‌وه یان با بڵێین گرنگی به كامیان ده‌ده‌ی؟
+ هێمن خورشید: وه‌ختێ باس له ئێستا ده‌كه‌م ناچارم ئه‌وه‌ی هه‌یه و چاوم ده‌یبینێت، خۆش بێت یان ناخۆش، تاڵا بێت یان شیرین، هه‌ر ئه‌وه بگێڕمه‌وه، وه‌لـێ كاتێ شتێكی دووره ده‌ست ده‌خه‌مه به‌ر باس، ئه‌و ساتانه‌ی تێكه‌ڵا به نۆستالیژیا ده‌بم و یادی سه‌رده‌می مناڵی ده‌كه‌م یان بیر له داهاتوویه‌كی جوان ده‌كه‌مه‌وه په‌نا ده‌به‌مه به‌ر خه‌یاڵا, كاتێ مرۆڤ بیر له ڕابردووی ده‌كاته‌وه به باڵی خه‌یاڵا ده‌فڕێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر كاتێك وێنه‌یه‌كی زه‌مانی تێپهڕیو كه‌لێنی تێكه‌وت، ناچاره به خه‌یاڵا كه‌لێنه‌كه پڕ بكاته‌وه، كه شتێكی له‌بیرده‌چێت، بۆ شاییه‌كه به وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵیی داده‌پۆشێت. من ده‌زانم جه‌نابت (حه‌قیقه‌ت) له‌بری (واقیع) به‌كارده‌هێنیت. به‌س ئه‌و دوو وشه‌یه مانا و مه‌دلوولی جیاوازیان هه‌یه، هه‌قیقه‌ت ڕاستییه و به‌رانبه‌ر نییه له‌گه‌ڵا خه‌یاڵدا، هه‌ندێجار هه‌قیقه‌ت هه‌یه له نێو خه‌یاڵێكدا جێی ده‌بێته‌وه و جاری واش هه‌یه هه‌قیقه‌ت هه‌ڵگری خه‌یاڵێكه. هه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵا لێك جیاناكرێنه‌وه و هه‌میشه ئاوێزان و ده‌ست له ملانی یه‌كترن، هه‌قیقه‌ت راستیی ڕه‌هایه و زاراوه‌یه‌كی ئه‌بستراكته، له‌كاتێكدا واقیع ئه‌وه‌یه كه هه‌یه و له چاوان ده‌چه‌قێت، زۆرجار هه‌قیقه‌ت له واقیعدا ونه!
– وا بزانم وه‌رگێڕانیش مه‌جالێكی دیكه‌ی تۆیه تا چه‌ند سودت له‌م بواره وه‌رگرتووه؟
+ هێمن خورشید: من به پچڕپچڕی كاری وه‌رگێڕان ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر بابه‌تی سوود له‌ناوا بێت، ده‌بێت بپرسیت: تا چه‌ند سوودت گه‌یاندووه؟ چونكه سوودی نووسه‌ر له وه‌رگێڕان ئه‌گه‌ر هه‌بێت ته‌نها لایه‌نه ماددییهكهیه و بڕوا ناكه‌م جه‌نابت مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت. ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم من زۆر به وه‌رگێڕانه‌وه ماندوو ده‌بم، چونكه هه‌ستده‌كه‌م ماڵی كه‌سێكی تر ده‌گوێزمه‌وه و پێویسته به وریاییه‌وه بیگه‌یه‌نمه ههقهجێ، كه به‌رده‌ست و چاوی خوێنه‌ره. وه‌رگێڕانی زۆر له كایه‌ی ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا هه‌یه كه ڕهنجبهخهساردانی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌یه. من یان ده‌ست بۆ وه‌رگێڕان نابه‌م، یان كه كارێكم كرد هه‌وڵ ده‌ده‌م وا بیكه‌م خوێنه‌ر هه‌م لێی تێبگات و هه‌م چێژی لـێ ببینێت. ده‌قێكیش خۆم چێژی لـێ نه‌بینم، وهریناگێڕم.
– ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌ته‌وێ وهریانگێڕی خۆت ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ی یان شتی دیكه كاریگه‌رییان له‌سه‌رت ده‌بێ؟
+ هێمن خورشید: وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، ده‌قێك چێژی لێنه‌بینم ده‌ستی بۆ نابه‌م، به‌ڵام هه‌ندێ جار هاندانی خه‌ڵكی تریش ڕۆڵی ده‌بێت، بۆ نموونه من كه له كایه‌یه‌كی جیاوازدا كار ده‌كه‌م، دوو ساڵا له‌مه‌وبه‌ر به هاندانی (قانع)ی برام، كتێبێكی (د.یوسف قه‌رزاوی)م به ناوی (ڕۆشنبیریی بانگخواز) كرده كوردی، ڕاسته من له تافی تازه‌لاویدا، نزیكه‌ی سیانزه چوارده ساڵا به‌ر له‌وه ئه‌و كتێبه‌م خوێندبووه‌وه و چێژم لێی بینیبوو، وه‌لـێ ئێستا من ته‌واو له‌و دۆخه‌ی جاران دووركه‌وتوومه‌ته‌وه، به هاندانی (قانع) نه‌بوایه زۆر دوور بوو كارێكی ئاوها بكه‌م، له كاتێكدا كتێبه‌كه زۆر سوودبه‌خشه و دڵیشم پێی خۆشه. لـێ وه‌ك وتم كایه‌كه‌ی له كایه‌ی كاری من جودایه.
– له دیدارێكدا گوێم له نوسه‌رێك بوو ده‌یگوت كاری وه‌رگێڕی وه‌ك گوڵی پشتی فه‌رش وایه واته جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه، تۆ چۆن بۆ ئه‌م سه‌رنجه ده‌ڕوانی؟
+ هێمن خورشید: شاعیرێكیش به (ماچی ئه‌ودیوی شووشه)ی شوبهاندووه، هه‌ر كامیان بێت به‌شێك له ڕاستییان تێدایه، وه‌لـێ چار چییه؟ حه‌وت ملیار كه‌س له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا ده‌ژین و به سه‌دان زمانی جیاواز ده‌په‌یڤن، پردی نێوانیان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ته‌نها وه‌رگێڕانه، ده‌بێت به‌و ماچی پشتی شووشه‌یه قایلبین، ده‌نا به‌بێ ماچكردن سه‌ر ده‌نێینه‌وه. ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و وته‌یه ته‌نها بۆ ڕووخساری بابه‌ت ڕاسته، بۆ نموونه زێتر به‌سه‌ر شیعردا ده‌چه‌سپێت، ئه‌گینا بابه‌تێكی سیاسی یان فیكری یان توێژینه‌وه‌یه‌كی ئابووری یان فه‌لسه‌فی له هه‌ر زمانێكه‌وه وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانێكی تر چ كێشه‌یه‌ك په‌یدا ده‌بێت و چ توخمێكی نووسین له‌ناو ده‌چێت؟ ڕاسته ڕه‌نگه یه‌كێك له‌و دوو زمانه له‌ڕووی وشه و ده‌سته‌واژه‌وه له‌ویدی هه‌ژارتر بێت، وه‌لـێ ئه‌وه‌ش هێشتا گرفتێكی ئه‌وتۆ دروست ناكات.
– ئه‌م بوارانه‌ی كه تۆ كاریان تێدا ده‌كه‌یت چی‌یان پێ به‌خشیوی؟
+ هێمن خورشید: ژیان یاسایه‌كی تێدایه ئه‌وه‌یه، هیچ شتێك وه‌رناگریت ئیللا شتێك له‌ده‌ستده‌ده‌یت، پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته، من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دوو سێ كایه‌ی جیاوازدا كار ده‌كه‌م، تا ئه‌م وه‌خته قازانج و زیانی خۆمم لێكنهداتهوه و نازانم ته‌رازووی به‌رهه‌می هه‌وڵم به كام لادا سهنگهلایه. وه‌لـێ شتێك له ئه‌نجامی كۆی كاره‌كانمه‌وه فێری بووبم ئه‌وه‌یه: تۆ وه‌ختێ ده‌جووڵێیت و كار ده‌كه‌یت، به‌ر له هه‌موو كه‌سێك بۆ خۆتی ده‌كه‌یت، كه‌چی لای خه‌ڵكی تر گه‌وره ده‌بیت و به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێیت، كاتێكیش داده‌نیشیت و نابزوێیت، پێش هه‌موو كه‌سێك زیان به خۆت ده‌گه‌یه‌نیت، كه‌چی ده‌وروبه‌ر به چاوی سووكه‌وه لێت ده‌ڕوانن و بێزت لێده‌كه‌نه‌وه. شتێكی تریش فێربووم: تا نه جووڵێی ناكه‌ویت، وه‌ختێ مرۆڤ دانیشتووه به وته‌ی (ڕه‌سووڵا حه‌مزه‌تۆڤ) (كه‌س نازانێت شه‌له یان لاقساغه)، ئیره‌یی به كه‌سێك ده‌برێت بوونی هه‌بێت، وه‌ختێ ده‌بینیت خه‌ڵكێك به ناوت قه‌ڵس ده‌بن یان درۆت به ده‌مه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و وه‌خت دڵخۆش به كه تۆ هه‌یت.
* ئه‌م دیداره له ژماره (494)ی ڕێكه‌وتی 21/10/2012ی ڕۆژنامه‌ی (باسك)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.