شۆڕشی گه‌لان و شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا
هه‌ر یه‌ك له‌م شۆڕشانه‌ی له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌جیهان روویان داوه،بیگومان له‌روی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی جیاوازیان هه‌یه هه‌م له رووی جیۆپۆله‌تیك هه‌م كه‌ش و هه‌وا هه‌م ژینگه هه‌م په‌روه‌رده هه‌م ئاینی و پێگهیستنی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌م له‌روی ئابوری…بۆیه ڕه‌نگه به “به‌راوردكاری” یش نه‌توانرێت وه‌كو پێویست له‌گۆشه‌نیگای به‌راوردكاری مێژویه‌وه وه‌ك خۆی ئامانج بپێكین،واتا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده له‌فه‌ڕه‌نسا ڕوویدا هه‌مان مێژو له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆی نمایش بكاته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا شۆڕشێكی دینی بێت،به‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاتی كلێسا كه خۆی و پادشای ووڵاتی به‌نوێنه‌ری یه‌زدان داده‌نا،شۆرش بوو له‌دژی نه‌بوونی نان و ئازادی،به‌رله شۆڕش 1788 گه‌نم له‌ووڵات قاتی بوو،بۆچونه‌كانی فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ری بوون به‌خۆراكی به‌رپابوونی شۆڕشی سی ملیۆن فه‌ڕه‌نسی،جگه‌له سێ سه‌د هه‌زار كه‌س له ئه‌رستۆكراته‌كان كه خانه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ووڵات بوون.
ئه‌گه‌ر باس له پێش شۆرشی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ین،ده‌بێ بیری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش بهێنینه‌وه گوێ بیستی كێشه‌ی گه‌ل بن.پێش شۆرش هه‌روه‌ك ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌م له‌ناوخۆی وڵات هه‌م له‌ده‌ره‌وه هه‌بو،به‌ڵام هه‌م پرۆژه چاكسازیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه عهقڵانیهكه و هه‌م پرۆژه دهركیهكه كه له ئینگلته‌راوه ئاراسته ده‌كرا،به‌قه‌د كێشه‌ی نه‌بوونی نان هێزی به‌رپابوونی شۆڕشی نه‌بوو و نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتی پادشا بروخێنێت.واتا ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا ڕه‌وشی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌راوردی ئه‌وسای فه‌ره‌نسا بكه‌ین كه ئۆپۆزسیۆنیش نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵات ناچاری چاكسازی بكات،تا گه‌ل بڕیاری شۆڕشی نه‌دا ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێك له ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌كان به‌ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستی ده‌ره‌كی،نه‌خه‌مڵی،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌جیهانی عه‌ره‌بی ڕووده‌دات ئایا شۆڕشه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به‌ڵێیه كه‌واته بڕیاری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵات لای گه‌له به‌زه‌بری شۆڕش.
بلوكی سه‌رمایه‌داری له‌جه‌نگی سارد دژ بهبلوكی سۆشیالستی و دیواری به‌رلین شه‌ڕێكی سه‌ختی له‌ئابوری،رۆشنبیری، ئیعلامی،سیخوری و هه‌واڵگری به‌رپا كردبوو،به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا،به‌ڵام زل هێزی بلوكی سه‌رمایه‌داری نه‌بوو به چۆك پێ داهێنانی بلوكی سۆشیالستی،به‌ڵكو ئه‌وه گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا خۆیان بوون بوون به قوربانی و بوون به سوته‌مه‌نی روخاندنی بلوكی سۆشیالستی و داڕمانی دیواری به‌رلین به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت،ئه‌وه گه‌لانی ناوچه‌كه بوون هه‌ره‌سیان پێ هێنا نه‌ك بلوكی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا.واتا بلوكی سۆشیالستی له‌ناوخۆیدا شكستی هێنابوو و پرۆژه ئابوریه‌كه‌ی “گۆرباچۆف”یش “پرۆسترویكا” نه‌یتوانی به‌ر به‌و هه‌ره‌سه بگرێت كه جارێكی تر ژیان به مه‌رگی شیوعیه‌تدا بكاته‌وه.
زه‌مه‌نی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو و ده‌روازه‌یه‌كیش بوو له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی بازاری ئازاد‌و ئاڵوگۆری فكری و و وشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵ بوونی فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان،بۆیه زاڵ بوونی دیكتاتۆره‌كان چه‌ند زاڵمانه خۆسه‌پێنه‌ر و دێژخایه‌ن بوایه،كه‌وتنیان ئه‌وه‌نده قورس‌تر ده‌بوو هه‌ڵسانه‌وه‌یان شتێكی مه‌حاڵ بوو.
زۆربه‌ی ڕژێمه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه سه‌پێنران و دروستكراوی شه‌رو په‌یمان نامه‌ی هاوپه‌یمانه براوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لان كه له دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌رزی.ئه‌و ڕژێمانه هه‌میشه مرۆڤیان به‌كۆیله زانیوه و بێده‌نگی میلله‌ته‌كه‌یان به‌جۆرێك به ڕازی بوون به كۆیلایه‌تی زانیوه.”جان جاك رۆسۆ” ده‌رباره‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بیست ساڵێك پێش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا،قسه‌مان بۆ ده‌كات و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌نده ده‌ست و په‌نجه‌مان له‌گه‌ڵ كۆیلایه‌تیدا نه‌رم كردوه،خه‌ریكه پێی ڕادێین و نامانه‌وێت لێی ده‌رباز بین”. دواجار سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئێمه‌ش چی له سهردمهكهی رۆسۆ كه‌متر نیه كه پێویست بكات شۆرش چاوگی داڕمانی ئه‌و ڕژێمانه بێت و مرۆڤ له‌ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له كۆیلایه‌تی ده‌ربازی بێت.
( بۆ ئه‌م نوسینه سودم له كتێبی:له‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسیه‌وه بۆ شۆڕشی عه‌ره‌بی \هاشم ساڵح \ وه‌رگێڕانی شوان ئه‌حمه‌د وه‌رگرتوه.)