
گۆزان گۆزان … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
گــۆزان گــۆزان
خڕ و خهپـــان
ســـه‌ر با ئه‌دا
خنجیله و جوان
@
په‌نجه‌ی خرپن
ڕومــهت گوپن
نه‌رم و نــۆڵه
سرك و شه‌رمن
@
خل خل ئه‌ڕوا
هه‌ر حه‌م ئه‌خوا
لێم ون ئه‌بێ
نازانم كـــوا
@
جا له ناكاو
ئه‌و به پڕتاو
خۆی دهردهخاو
دێته به‌رچاو
@
كه‌وتۆته ڕێ
هه‌نگاو ده‌نێ
یاری ده‌كا و
پێده‌كه‌نێ
@
27/7/2012