
ده‌نگه نه‌بیستراوه‌كانی ناوشۆرش
په‌ڕینه‌وه له بێكه‌سه‌وه بۆ گۆران
هه‌روایه، ده‌نگی تۆپ زوتر له ده‌نگی مۆچیاری ده‌گات، خوێنیش خێراتر له ئاو بڵاوده‌بێته‌وه! هاواره‌كان به‌ناوی ئازادی‌و چاكه‌وه نه‌ڕه‌یان دێت، ژاوه‌ژاوی ئازادی‌و چاكسازیان رێگه‌ناده‌ن مه‌زنه مرۆڤه‌كان به چپه‌وه پێمانبڵێن: كه‌مێك هێمنتر، ژیان ئه‌وه نایه‌نێت خوێن له لوتی براكه‌ت بهێنیت..
ئه‌وه‌ی كه‌مترین بیریلێدهكرێتهوه كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی رێی ئازادیه! سه‌ركه‌وتنی شۆڕش هه‌میشه شۆڕشگێڕه‌كان مه‌ست ده‌كات مهستیهكی كاره‌ساتبار.بۆیه گرنگتر له شۆڕشكردنو ئازادكردن دوای شۆڕش‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ئازادبن، ده‌بێت سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی رێی ئازادی كۆتبكرێنو كۆبكرێنه‌وه، گه‌رنا سه‌ری ئازادی هه‌ر به‌ناوی پاراستنی ئازادیه‌وه ده‌خۆن، وه‌ك هه‌موو شۆڕشه سوره‌كانی دنیا. ده‌بێت بهرلهمهستبونی شۆرشگێڕ پێكی شه‌رابه‌كه‌ی له‌ده‌ست بگیرێت تا نه سیمبولیه‌تی خۆیی‌و نه ئازادی‌و نهكۆمهڵگهش نه‌بنه قوربانی ره‌فتاره مه‌سته‌كانی. مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌ڵێت: “گه‌لێك جار نه‌فسی عه‌سكه‌ری سه‌ركه‌وتوو لهوێرانكردنوكوشتنو سوتاندندا…وه‌ك سۆفی ده‌كه‌ونه جهزبهوه به‌ڵام جه‌زبه‌ی دڕنده‌یی بێسنور‌و بێ‌ئامانج، وه‌ك ئه‌و گورگه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان گه‌له‌و سه‌دجار له پێویست زیاد ده‌كوژێت‌و ده‌خنكێنێت”.
پانۆرامای هه‌واڵه‌كان، شه‌وان به‌رله‌وه‌ی ده‌سته‌كانت بخه‌یته پشتسهرت خێرا وه‌ك “خواردنه خێراكان”ی فه‌رمانگه، له ژێر ناوی په‌له‌و نهاو خێرا‌و ئێستادا هه‌واڵی مه‌رگی ژیان ده‌به‌خشنه‌وه..
پیاوێك به كه‌ژاوه‌یه‌ك حیمایه‌وه نه‌یتوانی خۆی بپارێزی‌و به یه‌ك دوو فیشه‌ك ساردیانكردهوه، گه‌نجێك به كیسێك دۆلاره‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا درایهبهرچهقۆو پۆلیسێكیش له‌بری به‌ده‌مه‌وه‌چوونی مرۆڤه‌كانیتر خیچزانهكهی خۆی قه‌تڵوعام كرد..
مامۆستایه‌ك گوێی قوتابیه‌كه‌ی كه‌ڕ كرد چونكه قسه‌یه‌كی رهتكردبویهوه. بێبیركردنهوهی له‌وه‌ی خوێندكار به‌قسه‌كردن‌و گوێگرتنه‌وه خوێندكاره، گوێی له‌كارخست تا چیتر گوێی له كه‌س نه‌بێت ره‌خنه‌بگرێت، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا مه‌رگی مامۆستاكه‌ش دێت چونكه مامۆستا ئه‌وكات مامۆستایه كه گوێگری هه‌بێت.
كۆشكه‌كان ده‌چنه ئاسمان به‌ڵام باوكێكی كرێكار له دوا چینی‌دا ده‌كه‌وێته ژێرگڵهوهو بۆ دواجار شكۆی خێزانێك ده‌كرێته ژێرخانی ئه‌و كۆشكه‌ی كه باوكه‌كه ئاره‌قی بۆ رشت، چه‌ند مناڵێكی بێباوك‌و بێوه‌ژنێكی بێده‌ره‌تانیش وه‌ك دیاری ده‌به‌خشینه كۆمه‌ڵ. به دوو كرێكار گردو به‌رزاییه‌كان دهبڕنو زه‌وی كوندهكهن تا فیتنه‌ی ئۆتۆمبێل‌و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان بشارنه‌وه، به‌ڵام رۆحی ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه ده‌نێرنه ئاسمانهكانو بۆ هه‌میشه ئیتر نه ئه‌و ئهندهرباسهی دروستیانكردو نه مناڵ نه‌وه‌كانیشیان دهیانبیننهوهو بۆ یه‌كجاری له قه‌ره‌باڵغی ژیان به‌دورده‌بن. مامۆستایه‌كیش له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان فێركات تا له‌به‌ر پاره‌و ئاره‌زووه‌كانیان وه‌ك كورانی شۆڕش نه‌زه‌رێك له‌ماڵی “حهرامو نامهحرهمهكان” نه‌كه‌ن كه‌چی خۆی پۆلێك مناڵی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌فه‌یی لاقهكرد.
ئه‌م هه‌واڵانه‌و سه‌دانی دیكه به‌رهه‌می چین؟ ژیان هه‌روابووه، ته‌نها كورده‌كانیش توندوتیژنین، یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌و دوایش نابێت. به‌ڵام خۆ ده‌كرێ بیرێك له سنورداركردنیان بكرێته‌وه، ده‌كرێت په‌روه‌رده له‌بری به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی چوارچێوه‌یه‌كیان بۆ دابنێت، ستونیانه ئاوڕێك له‌و كلتوره بدرێته‌وه كه بیركردنه‌وه له پهلاماردانو كوشتنی پێئاسانترو ئاساییتره له تۆماركردنی داوایه‌ك له دادگا.. ئه‌مه نه‌ریتی ناو شۆڕشه سوره‌كانه ماوه‌ته‌وه، چه‌كانی شۆڕشه و میلهكانیان هێشتا راكێشراون.
شۆڕشی مرۆڤه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌موو ده‌ستپێكردنی یاخیبونێكیان ته‌نها به‌ناوی ئازادیه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی بووه له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی كه روی له دوژمنبوو بۆ سه‌رسنگی ئه‌وانه‌ی له‌پشت شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه بوون‌و له‌بری ئازادی ژیانیان لێسه‌ندونه‌ته‌وه.
كاركردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی بریتیه له‌كاركردن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی مۆچیاریه هێمنه‌كانی حه‌كیمه‌كانی پێشتر كه وتیان‌و نه‌بیستران.. كاركردن ئه‌وه‌یه ده‌نگی مارشهكانی شۆڕش كۆبكرێنه‌وه‌و له ئه‌لبومێكی یادگاریدا وه‌ك رابردوو هه‌لبگیرێن، چونكه ده‌نگی مارشهكانی شۆڕش هه‌میشه زاڵترن له ده‌نگی عهقڵو جوانی ئاوازێكی دوای شۆڕش. ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش ده‌نگی حهماسهتو په‌لامارو به‌رگری به‌رزده‌كه‌نه‌وه، كاریشیان له شۆڕشدا هه‌ر ئه‌وه‌یه، به‌لام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی رۆحی تاكێكی كورد پێویستیه‌تی ده‌نگی ئاوازێكه پێی بڵێت: گه‌ر به‌دوای تۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێت ئه‌وه رێگای دادگا، گه‌ر وێڵی ژیانیشی لێبورده‌یی.
ئه‌مه‌ش موسته‌حیل نیه، كلتوری كورد ته‌نها شه‌ڕو ئاشوب نیه ته‌نها ده‌نگی به‌رزی مارشهكانو هاندان بۆ شه‌ڕ نیه، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نه‌ك ئێستا له هه‌ناوی شۆڕشیشدا ده‌نگی نه‌مری نه‌بیستراو هه‌یه، ته‌نها لادانه‌وه‌ی په‌رده‌و تهپوتۆزهكهیان پێویسته.
ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ده‌زگاكانی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌تایبه‌ت میدیا‌و په‌روه‌رده بریتیه له زیندوكردنه‌وه‌ی ده‌نگه نه‌مره‌كانی ناو كورد چونكه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رده‌می داری ئازادیه‌كه‌ی فایه‌ق بێكه‌س كۆتایی پێبهێنین كه به “خوێن” ئاوده‌درێت:
داری ئازادی به‌خوێن ئاونه‌درێ قه‌ت به‌رناگرێ
سه‌ربه‌خۆیی بێ فیداكاری ئه‌به‌د سه‌رناگرێ
پیاو ئه‌بێ بۆ سه‌ندنی حه‌قی له‌مردن سڵنهكا
هه‌ر بڕوخێ به‌س نیه، تاكوو نهسهندرێ نادرێ
چونكه ئه‌وه‌ی بێكه‌س وتی بۆ سه‌رده‌می ئیستعماریو هه‌رای 1948ی سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان دژی دهسهودایهرهی “رهجعیهتو مه‌له‌كیه‌ت”ی عێراق نوسی، به‌لام دواتر خه‌باتگێڕانی كورد له شۆڕشی ئهیلولو نوێ‌دا كردیه گوتار‌و چه‌كی ئازادبوونی به‌خوێن ئاودا، كێشه‌كه له‌وه‌دایه سه‌ربه‌ستی نا سه‌ربه‌خۆیی نا، به‌ڵكو ئازادی به خوێن ئاوداوه، بۆیه گه‌ر خوێنی لێببڕێت وشك ده‌بێت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت خوێنڕشتن ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه تا هه‌نوكه‌ش نه‌وه‌ستابێت.
كه‌واته وه‌ك چۆن توانرا شیعرێك له سۆنگه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ عێراق نوسراوه‌وه له سیاقی شۆڕشێكدا بشۆردرێتهوهو بكرێته سیمبولی خه‌باتێكی دواتری نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌رواش ده‌كرێت بیر بكرێته‌وه له ئه‌ی ره‌قیب (كه دڵدار له‌و شیعره‌دا به‌دوای وننهبونو دانپیاناندا گه‌ڕاوه)و سیاقی ئێستای ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كورد‌و پێگه‌كه‌ی بكرێته گوتارێكی نوێ.
له هه‌ناوی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا هه‌ر له‌وساتانه‌دا كه شۆڕش ده‌ستی پێكرد(1961) ده‌نگی بیركه‌ره‌وه هه‌بووه كه ده‌بێت مرۆڤ ئامانجه مه‌زنه‌كه بێت نه‌ك “مه‌ستی سه‌ركه‌وتن”، شۆرشێك نه‌توانێت له كاتی شۆڕشدا بیر له مرۆڤه‌كانی دوای خۆی بكاته‌وه، ئه‌وا شۆڕشگێڕه‌كانی ده‌بنه ئه‌و گورگانه‌ی بهنیوهمهڕێك تێرده‌بن، به‌ڵام رانه‌مه‌ڕێك شهلوكوت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ئهنگێزهیهكه ده‌بێت تێری بكه‌ن.
له‌ساڵی 1962دا شاعیرێكی وه‌ك گۆران بیر له چهكبهدهستهكان ده‌كاته‌وه كه به‌رله‌وه‌ی مرۆڤێك بكوژن خۆیانكوشتوه، ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌مووان بیری لێبكه‌نه‌وه مرۆڤ‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه:
ئه‌و تاوانباره‌ی بۆ كۆتر
له‌ژێر كه‌وانی تیرگیرئهكا
پارچه‌ی جه‌رگی ناو بیشكهی خۆی
پێش هینی من نێچیر ده‌كا
ده‌بێت ئه‌ده‌بیاتێك په‌ره‌پێبدرێت چه‌ك له دۆستی مرۆڤه‌وه بكاته دوژمن، چونكه ئاوهدانیو ژیان ئه‌وكاته ده‌ست پێده‌كات شۆڕشگێڕه‌كان چه‌كه‌كانیان فڕێده‌ن:
تا خه‌ڵك گشت بهقڕنهچووه
دان له‌ده‌می مار ده‌ربێنێ
چه‌ك نه‌مێنێ
ئه‌وسا بێ‌ترس، تێر ئه‌نوێ چاو
ئه‌چێته ئیش دووده‌ستی پیاو
ئه‌وسا باخچه‌ی ژیانی نوێ
جوانترین گوڵ تیا ئه‌پشكوێ!
ئه‌وسا ئینسان
به‌ده‌ستی بێ تیروكه‌وان
زوتر تۆی گوڵی زه‌وی
بۆ ئه‌برێ تا ئه‌ستێره‌كان
ئه‌وه‌ی له ناوشۆڕشهكانی ئێمه‌دا ونه ئه‌وه‌یه له‌كاتی شۆڕشدا بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ پێكه‌وه‌بوونی دوای شۆرش، ئینشقیاقو شه‌ڕه‌كانی براكوژی به‌ڵگه‌ی قبوڵنهكردنو تۆڵهسازی دوای شۆرشیشن، كاركردن له‌سه‌ر كلتوری نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ توندوتیژیو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت. وه‌ك چۆن ده‌نگی گۆران له‌وكاته‌دا نه‌بیستراوه، له ساڵانی 1972شدا ده‌نگێكیتر ده‌ڵێت: “ره‌وا نیه هه‌رگیز له‌مه‌یدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خه‌باتی به‌ره‌وپێشچووندا خوێن له لوتی كه‌س بێت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌به‌هانه‌ی لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی خه‌ڵق ئیقناع بكه‌ن بۆ بهپێویستبوونو ره‌وابوونی كوشتن‌و بڕینی ناوخۆیی خهباتگیڕان، كه‌سانێكن ژه‌هری عه‌زیای نهفسو زاتی خۆیان ده‌ڕژێننه ناو ده‌قی فه‌لسه‌فیه‌وه” ئه‌ویش ده‌نگی مه‌سعود محه‌مه‌د-ه، ئه‌و نه له‌كاتی شۆڕشدا بیستراو نه دوای شۆڕشیش خوێندرایه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌چنرێته‌وه له شۆڕش ئه‌و هه‌واڵه ژیانكوژانهیه كه ده‌بیسترێن، نه دادگا نه ده‌نگی مرۆڤ‌و جیاوازیش حه‌ره‌مێكی شكۆمه‌ندی ماوه، چونكه یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی بیر لێكراوه تۆڵه‌یه.