گامێش وەرە ناو جێوە…..هانا شوان
تیشكێك بۆ سەر ناچار كردنى ئافرەت بە كردەى سێكسى لە چوار چێوەى خێزاندا:
«گامێش وه‌ره ناو جێوه»، ئه‌و رسته‌یه‌و هاوشێوه‌كانی وه‌ك «كه‌ره كاتیه‌تی»و «له ئاماده باشیدابه» به‌شێكن له‌قسه‌كانی ئاواتی ته‌مه‌ن (28) ساڵه که به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا سێكس بكات ده‌یڵێت، ئه‌و ئێواره‌یه‌ش وه‌كو زۆربه‌ی ئێواره‌كانی تر ئاوات به‌خێرایی جلی ئیشی داكهندو نانێكی خێرای خوارد‌و به مونیره‌ی ژنی وت «گامێش وه‌ره ناو جێوه» مونیره ژنێكی باڵابهرزهو دو ساڵه شوی كردوه‌و منداڵێكی هه‌یه وتی «شه‌وی یه‌كه‌م 10جار هاته لام ده‌توت ئاژه‌ڵه دانم به‌خۆدا گرت له‌دوای ئه‌وه‌وه به هه‌مان شێوه به‌و شێوه‌یه با‌نگم دهكاتو منیش له‌كاتی سێكس كردنمان هه‌ست به هیچ، ناكه‌م»، مونیره یه‌كێكه له‌و هه‌زاره‌ها ژنه‌ی كه ژیان‌و جه‌سته‌و رۆحیان داروخاوهو بێده‌نگن به زۆر‌و به‌ده‌ر له هه‌موو ههستو وشه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كانیان ده‌چنه لایان‌و ههركاری خۆیان ته‌واو بو پشتیان تێده‌كه‌ن هه‌رله‌و ساته‌شه‌وه سه‌رچاوه‌ی كێشه دهرونیو كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ناو خێزانه‌كان ده‌خولقێت.
«جیابونه‌وه، ناپاكیی هاوسه‌ریی، ئاژاوه‌ی ناو خێزانه‌كان ده‌رهاویشته‌كانی ناچاركردنی سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كانه» ئه‌وه قسه‌ی (نیگار محه‌مه‌د ئه‌مین)ی لێكۆڵه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه له دادگای سلێمانی كه پێی وابوو نه‌گونجانی سێكسی‌و به تایبه‌تی ناچار كردن له نێو هاوسه‌ره‌كاندا یه‌كێكه له‌و قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئه‌مڕۆ روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌بێته‌وه‌و به‌پێی ئامارێكی فه‌رمیی دادگای سلێمانیش جیابونه‌وه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه، نیگار ده‌ڵێت «ده‌توانم بڵێم به‌ڕێژه‌ی 99%ی ئه‌و جیابونهوانهی دێنه لامان‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ژنه‌كان نه‌گونجاندنی سێكسی یان ناچاركردنیان به جۆرێك له سێكس یان ئازاردانیان هۆكاری سه‌ره‌كی داواكردنی جیابونهوهیانه»، نیگار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه رێژه‌ی هه‌ره زۆری جیابونه‌وه‌كان له‌سه‌ر له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن‌و نه‌گونجاندنی سێكسیهو پێشی وایه راسته كێشه‌ی نیشتهجێبونو خراپی باری ئابوری وایكردوه رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو گه‌نجه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك كه‌م بێته‌وه، هاوكات كێشه سۆزداری‌و سێكسیهكانیشه وایكردوه رێژه‌ی جیابونه‌وه له نێو گه‌نجاندا به‌و شێوه‌یه به‌رزبێته‌وه.
كێشه سێكسیه‌كان ته‌نها له نێو گه‌نجاندا نیه به‌ڵكو ئه‌و ژنانه‌ش كه ماوه‌یه‌كی زۆریشهو خێزانیان پێكه‌وه ناوه‌و منداڵی گه‌وره‌یان هه‌یه به‌ڵام وه‌ك قومری ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ باسی ده‌كات كێشه‌ی ژنه به ته‌مه‌نه‌كان قوڵترهو وایكردوه له روی ده‌رونیه‌وه كاریگه‌ری خراپ به جێبهێڵێت له‌سه‌ریان «به‌و قورعانه رقم له مێرده‌كه‌م نیه به‌ڵام به بێ حه‌زی خۆم دێته لام منیش قسه ناكه‌م چونكه حه‌ڵالی یه‌كین»، به‌پێی قسه‌كانی قومری پیاوانی هاوته‌مه‌نی ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نها بۆ به‌تاڵ بونه‌وه‌و دروست كردنی منداڵ كاری جوت بون ده‌كه‌ن، قومری ده‌ڵێت «تا ئێستاش به ئاواته‌وه‌م یه‌ك جار به‌قسه‌ی خۆش باری ده‌رونیم ئاماده بكات‌و ئه‌و كاره بكه‌ین بۆ یه‌ك جاریش بێت بزانم چێژی لێوه‌رگرم» به پێ ی قسه‌كانی قومری ئه‌و گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌و شێوه‌یه بچێته لای ئه‌وا به ده‌ستدرێژی نازانێت به‌و پێیه‌ی ژن حه‌ڵالی پیاوه‌و بۆی هه‌یه هه‌ركات بیه‌وێت بچێته لای ئه‌وه‌ش به‌گشتی رای كۆمه‌ڵگایه.
به‌پێی قسه‌كانی نیگار محمه‌د ئه‌مین لێكۆڵه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناچار كردن‌و به‌زۆر له‌گه‌ڵ كردن له خێزانه كوردیه‌كاندا به‌شێوازو ره‌نگی جیا هه‌یه‌و چ ژنانی بهتهمهنو چ ژنه گه‌نجه‌كان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاساییه‌وه ئه‌و كاره‌ی پیاو به ده‌ست درێژی له قه‌ڵه‌م نادرێت چونكه له چوار چێوه‌ی خێزاندایه.
(غ.م) ژنێكی ته‌مه‌ن 26ساڵه‌و سێ ساڵه چۆته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و ده‌ڵێت «خۆ هاوسه‌ره‌كه‌م گه‌نجه‌و خوێنده‌واره هه‌ركات بیه‌وێت خێرا له‌گه‌ڵم جوت دهبێتو پشتم تێده‌كات» ئه‌و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له پاش ئه‌و كرده‌وه‌یه‌وه ته‌نها ئازاری جهستهییو ده‌رونی بۆ به‌جێ دهمێنێتو به‌و هیوایه‌وه ده‌ژی كه جاری داهاتوو باشتر بێت‌و پێشی وایه كه «ئه‌وه ده‌ست درێژیه ئیتر با مێردیشت بێت».
وه‌ك چۆن ژنان به پله‌ی یه‌ك گیرۆده‌ی ئه‌و كێشهیهنو پێوه‌ی ده‌ناڵێنن پیاوانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به بارێكی تردا ئه‌وانیش گیرۆده‌ن فه‌رهادی ته‌مه‌ن 25ساڵ كه ئێستا كێشه‌كه‌ی له دادگایه ده‌ڵێت «ژنه‌كه‌م كه دێته ناو جێگاوه قاتێ تراكسودی له‌به‌ردایه وا ئه‌زانم باوه‌ش به به‌تانیا ئه‌كه‌م بۆیه نامه‌وێت».
به‌پێی هاوڕایی توێژه‌ران (ژنان) به پله‌ی یه‌كه‌م گیرۆده‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ن چونكه شه‌رم ده‌كه‌ن له‌وه‌ی باسی مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك ناچار كردنیان به سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن نمونه‌ش بۆ ئه‌وه قسه‌كانی خه‌رمانی ته‌مه‌ن 27ساڵه‌و ده‌ڵێت «دوساڵه شوم كردوه هه‌رچه‌نده قسه‌ی بۆ ده‌كه‌م یان پرسیاری لێده‌كه‌م هه‌ر تێم ناگات خۆكه پێم وت نابێت له كاتی سوری مانگانه‌دا كاری جوت بون ئه‌نجام بده‌ین وتی بۆ پێشتر له‌گه‌ڵ كێ بویت وا ئه‌مه ده‌زانیت؟!».
«سێكسی كۆم، سێكس له كاتی سوری مانگانه، ناچار كردن به سێكس وه‌ك سه‌ته‌لایت، ئه‌و كێشانه‌ن كه رۆژانه ده‌بنه هۆی جیابونه‌وه‌ی هاوسهرهكانو دێنه لامان» ئه‌وه قسه‌ی پارێزه‌رێكی دادگای سلێمانی بوو كه زیاد له ده‌ساڵه كاری پارێزه‌ری دهكاتو پارێزه‌ره‌كه‌ی هاوڕێشی وتی «زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه لامان پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ی ناچار ده‌كات به سێكسی كۆم یان وه‌ك كرده‌كانی نێو فیلمه سێكسیه‌كان، ژنی ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێناكرێت‌و نایكات پیاوه‌كه‌ش ته‌ڵاقی ده‌دات» پارێزه‌ره كانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له یاسای عێراقی و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا شتێك نیه به ناوی ده‌ست درێژیی هاوسهرییو ژن بتوانێت له‌و باره‌یه‌وه سكاڵا بكات.بڵاوبونه‌وه‌ی گرته سێكسیه‌كانی مۆبایل‌و سیدی سێكسی‌و وه‌رگرتنی كه‌ناڵه سێكسیه‌كان وایكردوه زۆرێك له پیاوه گه‌نجه‌كان ته‌نانه‌ت به‌ته‌مه‌نه‌كانیش داوای لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ناو گرته‌كان له ژنه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌یوبی 32ساڵ كاسبه‌و ژنی نه‌هێناوه وتی «ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه عه‌ره‌بانه ئه‌یكه‌ن به ژنی ئێمه ناكرێت تا ئه‌وان هه‌بن ژن ناهێنم خۆ ئه‌گه‌ر ژنیش بهێنم وه‌ك ئه‌وان بكات یه‌كسه‌ر ته‌ڵاقی ده‌ده‌م ده‌بێت له كوێوه فێر بوبێت؟!».
نیگار ده‌ڵێت «ژن روی نایه‌ت ئه‌و كێشانه بۆ پارێزه‌ر یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا باس بكهنو نایڵێن ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌ناو چینی رۆشنبیرانیشدا زۆره به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یكه‌ن به ته‌ڵاقی خولعی» نیگار له قسه‌كانیدا زیاتر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رون ده‌كاته‌وه‌و سه‌رنج بۆ هه‌ڵبژاردنی ته‌ڵاقی خولعی له‌لایه‌ن ژنه‌وه راده‌كێشێت كه ژن تیایدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رم دهكاتو نایه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه بڵاوببێته‌وه یان خێزانێكی ناسراون هه‌ر بۆیه له هه‌موو مافێكی خۆی خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زویی ته‌ڵاقه‌كه وهربگرێتو ده‌ڵێت «كه‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌دا ده‌كه‌م به روخسار‌و چاو داخستنیان ده‌زانم كێشه‌كانیان چه‌ند قوڵه پیاو كه له ژنه‌كه‌شی رازی نه‌بێت شوێن زۆره به‌ڵام ژن چی بكات؟». ئه‌و له قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویستیه‌كی حه‌تمیه ده‌بێت به‌رله ژنان پیاوان رۆشنبیر بكرێن ده‌بێت پیاوان كێشه سێكسیه‌كانیان به‌رنه لای دكتۆر نه‌خۆشی هه‌ر نه‌خۆشیه هه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌وانه ژن به‌ره‌و مردنی رۆحی‌و هه‌ڵدێری ناپاكیی هاوسه‌ری ده‌به‌ن ئایندهی كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و لێكترازان. دكتۆره (ر،ی) كاری پزیشكی ژنان ده‌كات له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی ده‌ڵێت «نامه‌وێ نهێنی نه‌خۆشه‌كانم باس بكه‌م من یه‌كسه‌ر ده‌زانم چی له‌و ژنه كراوه، به‌ڵام هیچیان ئاماده نین بۆ منیشی باس بكه‌ن ئیتر چۆن ده‌گاته دادگا».