جه‌ژنی نه‌ورۆز … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
جه‌ژنه جه‌ژنی نه‌ورۆزه
لامان به‌رز و پیرۆزه
منداڵانی شار و دێ
نه‌ورۆزتان بێ پیرۆز بێ
ئه‌م نه‌ورۆزه‌مان جیایه
جه‌ژنێكی بێ هاوتایه
كوردستان‌مان ئازاده
گه‌لی كوردمان دڵشاده
شار و گوند ئاوه‌دانن
ئێستا ڕازاوه و جوانن
ئه‌وه‌تا ئێمه‌ی منداڵ
وه‌ك په‌پووله و گوڵی ئاڵ
به به‌رگی هه‌مه چه‌شنه
ئاماده‌ین بۆ ئه‌م جه‌ژنه
هه‌ر هه‌موو درشت و ورد
سرودی نه‌ورۆزی كورد
ده‌ڵێینه‌وه به جوانی
به خۆشی و كامه‌رانی