
ژیان له كوردستاندا … كارا فاتیح
له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه مرۆڤ به‌زۆر شێواز هه‌وڵی نه‌مری داوه و ویستوویه‌تی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆی له دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ و كابووسی له‌یادچوونه‌وه بپارێزێت، ڕه‌نجێكی زۆری به‌هه‌ده‌ر داوه تا به تێپه‌ڕینی ڕۆژگار و ساڵه‌كان و سه‌رده‌مه‌كان ئه‌م هه‌ر بمێنێته‌وه و هه‌ر له هه‌ڕه‌تی توانست و ده‌سه‌ڵات و بره‌ودان به ئاره‌زوه‌كانیدا بێت، ئه‌زموونی ژیان و زانستیش ئه‌و هۆشیارییه‌یان دا به مرۆڤ كه هه‌وڵی ڕزگاربوون له مه‌رگ هه‌وڵێكی پووچه و مه‌رگ و ڕوودانی مردن بۆ هه‌موو ئاده‌میزادێك شتێكی حه‌تمییه و خۆقووتاربوون لێی بێفایده‌یه. دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشت ئیدی هیچی له‌به‌رده‌ست نه‌ما و به‌تایبه‌ت مرۆڤی مۆدێرنی خۆراوایی ویستی و ده‌یه‌وێ له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌ندا ده‌ستی به‌زۆربه‌ی هیوایه‌ت و ئاره‌زوه تایبه‌تییه‌كانی بگات و ئه‌وه‌ی دڵی ده‌یه‌وێ ئاوڕی لێ بداته‌وه و خه‌بات بۆ هه‌موو داخوازییه‌كانی بكات، بێگومان داخوازییه‌كانیش دواییان نایه‌ت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه فریای تامكردنی زۆربه‌یان بكه‌وێت ناچار له هه‌وڵێكی بێوچاندایه هیچ كاتێكی ڕۆژ و هیچ ده‌رفه‌تێكی مانگ و ساڵه‌كان به‌فیڕۆنه‌دات، هیچ بۆشایییه‌ك له‌ته‌مه‌نی خۆیدا دروست نه‌كات، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بێت له‌هۆكاره‌كانی پچڕان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له په‌یوه‌ندییه دێرینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مرۆڤی مۆدێرن ناخوازێ نه‌زانێ ڕۆژێك له ته‌مه‌نی چۆن گوزه‌شت، تراژیدیایه بڵێت باشه ئه‌م هه‌فته چۆن ڕۆی، كوێڕا ساڵێكی نوێ هات، به‌خۆم نه‌زانی ته‌مه‌نم گه‌یشته ئه‌وه‌نده، ئه‌م مرۆڤه ده‌یه‌وێت به‌های هه‌بێت و ئه‌ركی خۆی بزانێت و مافی هه‌بێت و له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئاوڕ له ئاره‌زوو و غه‌ریزه‌كانی بداته‌وه و ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵا و خولیایدایه ئه‌زموونی بكات.
ئه‌فسووس له پرۆسیسی ژیان له كوردستاندا هه‌موو ئه‌م شتانه ته‌واو پێچه‌وانه‌ن و مرۆڤ لێره نه‌ك هه‌ر ناتوانێت هه‌موو ساتێكی ته‌مه‌نی به ئالووده‌بوون به‌هیوایه‌تێكی تاقی بكاته‌وه و كه‌ڵك له ڕۆژگار و قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی وه‌ربگرێت بۆ به په‌یسه‌ره‌وه‌چوونی حه‌ز و ئاره‌زوو و غه‌ریزه‌كانی، به‌ڵكو له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌م تراژیدیای تێنه‌گه‌یشتن و نه‌زانینی چۆنێتیی ڕۆیشتنی كاته خۆی سه‌پاندوه و هه‌موان ده‌ڵێن: (نه‌مزامی چۆن هه‌فته‌یه‌ك، مانگ یان ساڵیك به‌سه‌ر ئه‌و شته‌دا تێپه‌ڕی… باشه كوێڕا شه‌ممه هاته‌وه… فڵان شت پێنج ساڵی به‌سه‌ردا ڕۆیی وامزانی دوێنێ بوو… نه‌مزانی ئه‌مساڵا چۆن ڕۆی… هتد) هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌لاله‌ت له بێمانابوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كه‌ن له كوردستاندا و بێقیمه‌تبوونی خودی ئه‌م مرۆڤه ده‌گه‌یه‌نن، ده‌نا ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بێبه‌شبوونی له‌سه‌ره‌تاییترین ماف نه‌بێت، مرۆڤی كورد ناڵێت خۆزگه ئه‌م مانگی حه‌وت و هه‌شته بڕۆیشتایه و گه‌رما نه‌مایه، ئه‌م سێ مانگه‌ی زستانیش بڕۆشتایه ئیتر خه‌می نه‌وتمان نه‌ده‌ما، یان گه‌ر هه‌ستی به ئازادی بكردایه نه‌یده‌گووت خۆزگه ئه‌م ڕه‌مه‌زانه بڕۆیشتایه، یان گه‌ر هه‌ستی به به‌ها و ده‌سه‌ڵات و مافی خۆی و خۆپێگه‌یاندن بكردایه، له پرۆسه‌ی خوێندن یان هه‌ر كارێكی دیكه‌دا نه‌یده‌گووت، به‌خۆت نازانی چۆن ساڵێك ده‌ڕوات. گه‌ر هیچ شتێك به‌ڵگه نه‌بێت بۆ نزمی به‌های مرۆڤی كورد و بێئاستی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بچووكه، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدان باش له‌م خاڵه بڕوانن و چاوه‌ڕی ئاكامه تراژیدییه‌كانی بن له‌وێنه‌ی توند به‌گژداچوونه‌وه و كۆچی به‌لێشاو و ئاساییبوونی دیارده‌ی خۆكوشتن، چونكه گه‌ر مرۆڤی كورد له بچووكترین مافه‌كانی به‌هره‌مه‌ند بوایه له‌خودای نه‌ده‌ویست زوو كات تێپه‌ڕێ، وه‌ك گووتمان حه‌ز و خولیاكانی مرۆڤ هێند زۆرن مرڤی مۆدێرن له‌هه‌وڵدایه بۆ پێڕاگه‌یشتنی هه‌ندێكیان، له‌و لاشه‌وه به‌هره‌و و نازونیعمه‌ته‌كانی ژیان هێند زۆرن كه دیسان مرۆڤ فریایان ناكه‌وێت، ئه‌ی ده‌بێت هۆكاری ئه‌وه چی بێت كه مرۆڤی كورد حه‌ز به ڕۆیشتنی ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی بكات، جگه له‌وه كه بڵێین هیچ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ فه‌راهه‌مكردنی حه‌زه‌كانی ئینسان له كوردستان نییه و شیكه‌ره‌وه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نسرۆپۆلۆژییه‌كانیش پێویسته وریای ئه‌م حاڵه‌ته بن.
تێبینی: ئه‌م وتاره كورته ساڵی 2007 له گۆشه‌ی نیشانه‌ی ڕۆژنامه‌ی (ئاڵای ئازادی) بڵاوكراوه‌ته‌وه.