
كولتووری گه‌لان و سه‌مای گه‌لان!
من له‌و كه‌سانه‌م بڕوام به ئازادی بیر‌و باوه‌ڕو فره كولتووری هه‌یه و دونیا به فره‌ییه‌وه جوان ده‌بینم، له جێگه‌ی تریشدا وتوومه مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بژێن پێویسته هه‌وڵی لێكتر حاڵی‌بوون بده‌ن، بكۆشن له زمانی یه‌كدی بگه‌ن، نابێت وا بیر بكه‌ینه‌وه شتێك كه ئێمه بڕوامان پێی نییه ئیتر ده‌بێت بسرَدرێتهوه و نه‌مێنێت، چون ئه‌گه‌ر هه‌موو خودان ئایین و زمانه جیاوازه‌كان وا بیریان كرده‌وه، ئیدی دونیا یه‌كڕه‌نگ ده‌بێت و جوانی نامێنێت، به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم خۆشه به هه‌موو جیهاندا بگه‌ڕێم و شاره‌زای داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی گشت نه‌ته‌وه‌كانی سه‌رزه‌مین ببم، پچمه (تاج محه‌ل) و به (شوورای چین)دا هه‌ڵگه‌ڕێم و (هه‌ره‌مه‌كانی میسر) له نزیكه‌وه تهماشاكهم و بڕۆمه دیده‌نی (په‌یكه‌ری ئازادی)ی ئه‌مریكا و (په‌یكه‌ره‌كه‌ی مه‌سیح) له به‌رازیل و له (هاید پارك)ی بریتانیادا گوێ له بۆچوونه جیاوازه‌كان بگرم و پچمه نیپاڵا و پیرۆ و تایله‌ند و……شاره‌زابوون له كولتووری گه‌لان ئاواتی من و ڕه‌نگه زۆر خه‌ڵكی دیكه‌ش بێت، وه‌لـێ ئه‌وه‌ی دوو ساڵه له شاری كه‌لاری بندهستمدا ئه‌نجامده‌درێت شتێكی دییه، ئه‌ز نه‌متوانیوه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه ده خولهك ته‌ماشای بكه‌م، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی داخراوم و ئه‌و شتانه به حه‌رام ده‌زانم…، له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به خولیای خۆم بۆ شاره‌زابوون له كولتووری گه‌لان دا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی له‌و شاره‌دا ده‌كرێت هێنانی كولتووری گه‌لان نییه، به‌ڵكو جگه له پیشاندان و خستنه‌ڕووی جگێ دانسی بێتام و هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین و پاره‌ی میلله‌ت به‌فیڕۆدان شتێكی تێدا نییه. ئایا میلله‌تانی دونیا له سه‌ماكردن به‌ولاوه هیچی دیكه‌یان نییه شایانی خستنه‌ڕوو بێت؟ بۆ نموونه له ئیسپانیادا له‌به‌رچاوترین فه‌رهه‌نگ یاری گابازییه، ئه‌وه‌ی كه‌سێك به په‌ڕۆیه‌كی سووره‌وه به‌رانبه‌ری گایه‌ك ده‌گرێت و تووڕه‌ی ده‌كات، له هینددا مار له گۆزه ده‌رهێنان له ڕێگه‌ی دووزه‌له لێدانه‌وه زۆر باوه و سه‌دان نموونه‌ی تر.. ئه‌وه‌ی دوو ساڵه له كه‌لاردا پیشانی خه‌ڵك ده‌درێت شتگه‌لێكی دووباره‌یه هیچ، واش له‌و خه‌ڵكه‌ی ته‌ماشای ده‌كه‌ن ده‌گه‌یه‌نێت كه میلله‌تانی دونیا ته‌نها سه‌ما و خۆبادان ده‌زانن! ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانه‌كه زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه، له‌م كوردستانه گه‌وره‌یه‌دا بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌تایبه‌ت كه‌لار هه‌ڵبژێردراوه؟ له‌كاتێكدا وه‌ك هه‌موو ده‌زانین ئه‌م ده‌ڤه‌ره دانیشتووانه‌كه‌ی خه‌ڵكێكی كۆنه‌پارێزن و زۆرێك له‌و شتانه‌یان پێ قبووڵا ناكرێت كه له‌وێدا ده‌خرێنه‌ڕوو، هه‌رچی مێشكی خۆم ده‌گووشم جگه له چاولێكه‌ری هیچی دیم به خه‌یاڵدا نایه‌ت!
ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌ناو ڕۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه، مایه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه، ئه‌وان وا ده‌زانن كوردستان له دواوه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دونیاوه‌یه و هه‌ر شتێك له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه و به‌تایبه‌ت له ڕۆژئاواوه بێت باشه و ده‌بێت باوه‌شی بۆ بگرینه‌وه. كوردستان ئه‌مڕۆكه له دۆخێكی پاسیڤدا ده‌ژێت، واته به‌رانبه‌ر به‌وانی دی وه‌ك مردووه و هه‌رچی بۆ بهێنیت وه‌ریده‌گرێت، ئه‌نتی ژینی بۆ ئه‌نتی بۆدییهكان نییه به زاراوه‌ی پزیشكی، ئاخر له زانستی ئیمیونۆلۆژی (به‌رگریزانی)دا ده‌وترێت: له‌شی ساغ له به‌رانبه‌ر هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆدا بۆ ناوی، دژه جین درووستده‌كات، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر وڵاتێك ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر، هێزی به‌رگری ده‌نێرێت، ئه‌ویش ئاوهایه. ئه‌وه ته‌نها لاشه‌یه (له‌شی بێ‌گیان) كه دژه ته‌ن به‌رانبه‌ر ته‌نه نامۆكان درووست ناكات. ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان جه‌سته‌یه‌كی بێڕووحه، ئه‌وه‌تا سوپای وڵاتانی دراوسێ تۆپبارانمان ده‌كه‌ن و سنوورمان ده‌به‌زێنن، ئێمه هه‌ر بێده‌نگین، به‌ڵام كاره‌سات له ڕووه فهرههنگییهكهوه ئه‌وه‌یه، به ده‌ستی خۆمان ته‌نی نامۆ ده‌هێنین له جه‌سته‌ی خۆماندا ده‌یڕوێنین و شانازیشی پێوه ده‌كه‌ین، به‌ڕاستی مرۆڤ له ئاست وه‌ها دیارده‌یه‌كدا جگه له حه‌په‌سان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه. دیارده‌یه‌كی زۆر نائه‌قڵانییه.