
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د
ڕۆژی یه‌كی نیسانی 2002، دوای به‌سه‌ربردنی هه‌شتا و دوو ساڵ ته‌مه‌ن، ڕۆشنبیری ناوداری كورد (مه‌سعوود محه‌ممه‌د) له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی شاری هه‌ولێر چاوه‌كانی لێكنا، ئه‌و پیاوه‌ی كه به پشتبه‌ستن به بیری قووڵی، لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌موو دیارده‌كان ده‌كرد و له ئاست هه‌موو شتێك‌دا بڕیاری خۆی هه‌بوو. نازانم چۆن ته‌عبیر له‌و بێزارییهم بكه‌م له‌و بێده‌نگییه‌ی ڕووپه‌لی ڕۆژنامه و گۆڤار و ده‌زگا بیستراو و بینراوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی داگرتووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی لاواندنه‌وه‌یه‌ك له هیچ كه‌سێكه‌وه نابیسترێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س مێشێك میوانی نه‌بێت. سه‌یره پیاوێكی وا كه نه‌ك ته‌نها كورد به‌ڵكو هه‌موو عێراقییه‌ك و بگره هه‌موو عه‌ره‌بیش قه‌رزاری قهڵهمهكهیین، كه‌چی دوای چڵ ڕۆژ به‌سه‌ر لهدنیادهرچوونیدا، نه‌ك نووسینێكی گشتگیر و مه‌یدانی به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بابه‌تێكی كورتیش له‌سه‌ر ژیانی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.1 ئه‌م بێده‌نگییه‌ی نووسه‌ران بۆ یه‌ك له دوو خاڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یان ئه‌وه‌تا كه‌سێك له‌م وڵاته‌دا نییه خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی یهكلاییكردبێتهوه و له بیری تێگه‌یشتبێت، ئه‌وه‌تا به‌ڕێز (حسێنی خه‌لیقی)ش ده‌ڵێت: “مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌د تا ئێستاش له‌ناو خوێنده‌وارانی كورددا به‌باشی نه‌ناسراوه”2. یان نووسه‌ران به‌لایانه‌وه قورسه بابه‌تێك له‌باره‌ی ئه‌و زاته‌وه بنووسن و بیخه‌نه به‌رباس.
من بۆ خۆم خاڵی دووه‌میان به ڕاستتر ده‌زانم، چونكه وی له ژیانیدا پابه‌ندی هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك نه‌بوو و ئینتیمای بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بوو، له‌م ڕۆژگاره‌شدا كه‌سی بێلایه‌ن و دوور له ئیدیۆلۆژی له هه‌موو شتێك بێبه‌شه و مه‌رجی سه‌ره‌كیی په‌سندان و پێداهه‌ڵگوتنی كه‌سێك، بوونی ئایدیا و پارتێكی ڕهنگنداره، زۆرجار كه‌سێك وا گه‌وره ده‌كرێت ڕه‌نگه خۆیشی چاوه‌ڕێی نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به فڵانه ڕێبازی فیكری یان فیساره حیزبی سیاسییه.
من خۆم له‌و ئاسته‌دا نابینم بتوانم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و چڕ‌وپڕ له‌باره‌ی بیروبۆچون و تێڕوانینه‌كانی ئه‌و زاته‌وه ئه‌نجام بده‌م و ده‌زانم كارێكی وا هه‌م كات و نه‌فه‌سێكی درێژی ده‌وێت، هه‌م خۆیهكلاییكردنهوهشی پێویسته و، ئه‌ز هیچ یه‌ك له‌و دووانه‌م نییه. پاڵنهرم بۆ نووسینی ئه‌م كورته باسه خۆخپكردنی پێنووسه دیاره‌كانی مه‌یدانی نووسینی كوردیین، به‌و ئومێده‌ی ئه‌م نووسینه نووسه‌ران و ڕۆشنبیران وه‌ئاگا بێنێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوانتر له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش بڵێم، مه‌سعوود محه‌ممه‌د له گه‌شتی ژیانه‌كه‌یدا ورد‌و درشتی ژیانی خۆی باسكردووه و شتێكی ئه‌وتۆی بۆ ئێمه‌مانان نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
مه‌سعوود محه‌ممه‌د كوڕی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌یه و له بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی جه‌لیزاده‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ” له من به پێشه‌وه پێنج پشت له باپیرانم به جه‌لیزاده ناسراون، پشتی شه‌شه‌م له‌قه‌بی (كاكی جه‌لی) هه‌بووه نه‌ك جه‌لیزاده، چونكه زاده‌ی جه‌لی نه‌بووه”3.
له‌باره‌ی مێژووی لهدایكبوونیشییهوه ده‌ڵێت: “وه‌ك له نووسینی دیكه‌ی خۆمدا لێم بیستراوه و لێره‌شدا ده‌یڵێمه‌وه، ڕۆژی له‌دایكبوونم تۆمار نه‌كراوه، له‌بیریشم نییه گوێم لێبووبێت باسكرابێت، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م فه‌رامۆشییه‌ی هاتنه دونیا‌م، هه‌رچه‌نده هیچ حیسابێكی ئه‌م دونیایه‌ی تیا ناگۆڕێـت و به زاهیر له هیچ هه‌ڵكه‌وت و ڕووداوێكی به‌سه‌رچوودا كه‌لێن په‌یدا ناكا، باوه‌ڕ ناكه‌م له هه‌ڵكه‌وتی دواڕۆژیشدا ده‌نگ بداته‌وه، دیسانه‌وه كه‌م و زۆر پێی نائارامم”4. دواتر دوای بهڵگههێناوه ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ” به‌و پێیه ده‌بێت له ئه‌یلولدا من بووبێـتمه میوانی دونیاكه‌ی فانی كاروانسهراڕهنگ، ساڵه‌كه‌ش 1919ز بووه”5. ساڵی 1925 یان دواتر له كۆیه چووه‌ته به‌ر خوێندن، وه‌ك خۆی دهگێڕێتـهوه، بۆ خوێندنی ناوه‌ندی ده‌چێته هه‌ولێر و له ماڵی مه‌لا ئه‌فه‌ندی دۆستی زۆر نزیكی باوكی جێگیر ده‌بێت، له‌وێ له‌گه‌ڵا كوڕێكی مه‌لا ئه‌فه‌ندی به ناوی (عیزه‌ددین) ئاشنا ده‌بێت و زۆر نابات دۆستایه‌تییه‌كی كه‌موێنه له نێوانیاندا دروستده‌بێت، مه‌سعوود زۆر سوود له عیزه‌ددین وه‌رده‌گرێت و له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه چاوی به‌ڕووی خوێندنه‌وه‌دا ده‌كرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه عیزه‌ددین په‌یوه‌ندیی به زۆر كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌بێـت و هه‌موو جۆره گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بۆ دێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامیش ده‌بێت له ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ناسراو به (كونكۆردیا) كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له به‌رلین ده‌بێت.
یه‌كه‌مجار ده‌ستده‌كات به خوێندنه‌وه‌ی زنجیره چیرۆكه مێژووییه‌كانی (ئه‌سكه‌نده‌ر دۆماس) كه له‌ژێر ناوی جیاجیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه و به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه زیاد له سێ هه‌زار لاپه‌ڕه ده‌بێت.
مه‌سعوود محه‌ممه‌د دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی ناوه‌ندی له ساڵی خوێندنی 1936_ 1937 ته‌واو ده‌كات و ده‌چێته دواناوه‌ندی، هه‌ر له ماڵی مه‌لا ئه‌فه‌ندیدا ده‌مێنێـته‌وه.
له‌و نێوه‌نده‌دا ساڵێك واز له خوێندن ده‌هێنێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌كات و، سه‌رئه‌نجام ساڵی 1941 له كۆلێژی مافی زانكۆی به‌غدا وه‌رده‌گیرێت و ساڵی 1945 زانكۆ ته‌واو ده‌كات.
(حمید المگبعی) له زنجیره‌ی بیریار و ئه‌دیبه عێراقییه‌كاندا كتێبێكی ته‌رخانكردووه بۆ باسی ژیان و هزری مه‌سعوود محه‌ممه‌د، له‌و كتێبه‌یدا ده‌ڵێت: “فهو ڤاهره لسانیه، وڤاهره لغویه”6
له شوێنێكی تری هه‌مان كتێبدا ده‌ڵێت: “كێ له‌ناو هاتهمهنهكانی ئێمه‌دا هه‌س مه‌سعوود محه‌ممه‌د نه‌ناسێت؟”، له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت: ” هو اژاً ڤاهره فی الحریه”: واته: “به‌و پێیه ئه‌و له ئازادی‌دا دیارده‌یه”.
مه‌سعوود محه‌ممه‌د دوای ته‌واوكردنی خوێندن، حه‌وت زستان سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه و تێڕامانی به‌رده‌وام ده‌بێت: “حه‌فت زستانی نێوان 1945 و 1952 بۆ من بووه قاڵبێكی بنیاده‌می تێدا داده‌ڕێژرێت، بنه‌مای بیروڕا و قه‌ناعه‌تی دواڕۆژم به‌رانبه‌ر زۆرینه‌ی پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ وروژێن له شه‌وانی ئه‌و زستانانه‌دا گهڵاڵهكران، هێندێكیشیان یه‌كجاره‌كی بنیات نران”7.
ئه‌و تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووه، (گه‌شتی ژیانم) كه یاداشتهكانیهتی پڕه له نموونه و باس و به‌سه‌رهاتی سیاسی، له كۆتایی چله‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا بووه به ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌و مه‌رجه ئه‌ندامیه‌تی ئه‌و پارته‌ی قبوڵا كردووه نه‌بێت به ئه‌ندامێكی ته‌قلیدی. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای په‌نجاكاندا بووه به نوێنه‌ری شاری كۆیه له په‌رله‌مانی عێراقدا.
له ژیانیدا چاوی به زۆر كه‌سایه‌تیی سیاسی و ڕۆشنبیریی عه‌ره‌ب و كورد كه‌وتووه و، له‌گه‌ڵا هه‌ندێك له‌واندا په‌یوه‌ندیی نزیكی هه‌بووه. دوو جار چاوی به مه‌لیك مه‌حموود كه‌وتووه، بینینی یه‌كه‌م و دووه‌م بیست و یه‌ك ساڵیان نێوان بووه، خۆی ده‌نووسێت: ” بیست و یه‌ك ساڵا و دووسێ مانگێك كه‌وته نێوان یه‌كه‌م جار و دوایین جاری بههرهمهندبوونم به دیتنی ئه‌م مرۆیه مێژووییه”.8 هه‌روه‌ها چاوی به نوری سه‌عید و عه‌بدولئیلاه كه‌وتووه. له نزیكه‌وه به (عه‌بدولسه‌لام عرف)ی بینیوه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه وه‌زیری ناوخۆ بووه و ئه‌ویش سه‌رسامیی خۆی به نووسینه‌كانی ده‌ربڕیوه و ڕێزێكی زۆری لێگرتووه. هه‌روه‌ها (عه‌بدولكه‌ریم قاسم)یشی دیتووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵا كردووه. له نموونه‌ی ئه‌دیبان و شاعیرانی ناسراوی دونیای عه‌ره‌ب كه چاوی پێیان كه‌وتووه شاعیری میسری (ئه‌حمه‌د شه‌وقی)یه.*
مه‌سعوود محه‌ممه‌د ساڵی 1971 له كۆڕی زانیاریی كورد وه‌رگیراوه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر نووسین، ئه‌وا مه‌سعود محه‌مه‌د به بۆچوونی هه‌ندێ له ڕۆژهه‌ڵاتناسان و هه‌ندێ له نووسه‌رانی عه‌ره‌ب، “یه‌كێكه له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی وتاری وروژێنه‌ر له سه‌ر ده‌ستی وان‌دا په‌یدا بووه”8، سه‌ره‌تای نووسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952، یه‌كه‌مجار زنجیره وتارێكی سیاسی_ئابووری به ناونیشانی تووتن (التبغ) بڵاوكرده‌وه، ئه‌و زنجیره‌یه له پازده ئه‌ڵقه پێكهاتبوو. له‌وه پاشیش به به‌رده‌وامی نووسینی له ڕۆژنامه‌گه‌لی (الدفاع، الاتحاد، البلاد) و دواتریش (صوت اڵاهالی) و (الحریه)دا بڵاوده‌كرده‌وه. هه‌روه‌ها له ڕۆژنامه‌ی (محمد حدید) و چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی تریشدا له شه‌سته‌كاندا نوسینی بڵاوده‌كرده‌وه، زۆر بابه‌تی له گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورددا پهخشدهكران، دوو بابه‌تی زمانه‌وانی له ڕۆژنامه‌ی (ده‌ستوور)ی ئوردنیدا له ساڵی 1978دا بڵاوكردووه‌ته‌وه. له ڕۆژنامه‌ی (العراق)یشدا بابه‌تگه‌لێكی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه، زنجیره باسێكی كه به زمانی عه‌ره‌بی نوسیبووی، له دوایدا بوو به كتێب و به ناونیشانی (وجهه نڤر فی التفسیر البشری للتاریخ) بڵاوكرایه‌وه، زنجیره باسێكی تریشی كه به زمانی كوردی نوسیبووی بوو به كتێبی (بۆ ئه‌میری حه‌سه‌ن پور له هه‌ر كوێیه‌ك بێت). له وتاره زۆر گرنگه‌كانی كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسراون و له ڕۆژنامه‌ی (العراق) دا بلاوكراونه‌ته‌وه:
1. وجهه نڤر فی التفسیر البشری للتایخ.
2. رشفه فی سراب السنین.
3. یاعمال العالم اختلفوا ویا حكام العالم اتحدوا.
له زۆربه‌ی نووسینه‌كانیدا، ناوی ئاشكرای (مه‌سعوود محه‌ممه‌د)ه‌وه به‌كارهێناوه، یه‌ك دوو جارێك نه‌بێت كه به ناوی (هۆشیار)ه‌وه له ڕۆژنامه‌ی (الحریه)دا له ساڵی 1960، نووسینی بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1970شدا به ناوی خوازراوی (واقعی)یه‌وه له هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی (محمد حدید) و (التێ‌خی)دا بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
بنه‌مای بیر و شێوازی نووسینی
مه‌سعوود محه‌ممه‌د خودان چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك، هه‌وڵده‌ده‌م له خواره‌وه به كورتی بیانخه‌مه ڕوو:
1. ئه‌و پابه‌ند نییه به هیچ بنه‌مایه‌كی فیكریی یان فه‌لسه‌فیی دیاریكراوه‌وه، وه‌ك خۆی له زۆربه‌ی نووسینه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێده‌دات، ته‌نها به دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت و پێی عه‌یب نییه ئه‌مڕۆ له قسه‌یه‌كی دوێنێی په‌شیمان ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌یه.
2. ئه‌و به باوه‌ڕی ته‌واوی به مرۆڤ و ئازادیی مرۆڤ هه‌یه، وای ده‌بینێت هه‌موو شتێك له‌ژێر كاریگه‌ریی مرۆڤدایه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ربۆیه بابه‌ته‌كانی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌نووسێت، به‌مه‌ش زێده‌ڕۆیی ناكه‌ین گه‌ر بڵێین دامه‌رزێنه‌ری قوتابخانه‌ی (شیكاركردنی مرۆڤانه بۆ مێژوو)ه، ئه‌و تێزه‌ی له به‌رانبه‌ر شیكاركردنی ماددیانه‌ی مێژوودا داهێنا و له كاتی خۆیدا ده‌نگێكی زۆری دایه‌وه.
3. له سه‌ره‌تای نووسینه‌وه و به‌تایبه‌ت دوای نووسینی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی (حاجی قادری كۆیی)، زۆربه‌ی نووسینه‌كانی ته‌رخانكرد بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بیری چه‌پ و بنه‌ماكانی فیكری سۆشیالیزم، وه‌ك ده‌زانن ئه‌و وه‌خت كه‌م ڕۆشنبیری وڵاتی خۆمان هه‌بوو كه‌م و زۆر نه‌كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ته‌وژمه فیكرییه‌وه. مه‌سعوود محه‌ممه‌د له ڕه‌خنه‌كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام بوو تا هه‌ره‌سهێنانی (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت)، دوای ئه‌وه‌ش له زۆر نووسینیدا ده‌چووه‌وه سه‌ری، به بڕوای هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران ئه‌مه خاڵێكی لاوازی ئه‌وه، ئاخر مه‌سعوود به‌و كاره‌ی خۆی له جوغزێكی ته‌نگدا قه‌تیس كردبوو، ده‌یتوانی له‌بری ئه‌وه زۆر بابه‌تیی گرنگی تر بخاته به‌ر باس و تێزه فیكرییه‌كانی خۆی فراوانتر بكات.
4. زمانی نووسینی به عه‌ره‌بی و به كوردیش زۆر سفت و ڕه‌وانه، وه‌لـێ زۆر ورد و قووڵ له‌سه‌ر شت ده‌چێت و كه‌سی ده‌وێت بتوانێت دوای سه‌ره‌داوه‌كانی كه‌وێت و ماندوو نه‌بێت و به جوانی لێیان تێبگات، ده‌توانم بڵێم له زمانی كوردییدا نووسینی وه‌ك نووسینی مه‌سعوود محه‌ممه‌د له‌ڕووی شێوازی ده‌ربڕین و داڕشتنه‌وه زۆر كه‌مه یان هه‌ر نییه. ئه‌و كاتێك باس له شتێك ده‌كات، هێنده كورته بابه‌تی لاوه‌كی ده‌هێنێته ناو باسه‌كه‌یه‌وه زۆر جار خوێنه‌ر وه‌ڕس ده‌بێت له به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه. هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه نووسینه‌كانی له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سك بترازێت خوێنه‌ریان نه‌بێت، كتێبه‌كانی زیاتر له‌نێو نوخبه‌یه‌كی ڕۆشنبیریی دیاریكراودا ده‌خوێنرێنه‌وه.
5. سه‌ره‌بابه‌ت و جیاكه‌ره‌وه له نووسینه‌كانیدا به‌رچاو ناكه‌ون، زۆربه‌ی كتێبه‌كانی له شێوه‌ی نامه‌یه‌كی درێژدا نووسراون و له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌وه تا دوا لاپه‌ڕه وه‌ستانیان تێدا نییه، ئه‌و بڕوای وابوو له فیزیا یان له بیركاریدا نانووسێت تا بابه‌ته‌كه‌ی به‌شبه‌ش بكات و جیای بكاته‌وه.9
6. له نووسینه‌كانیدا زۆر به كه‌می ئاماژه‌ی به ژێده‌ر داوه، ئه‌و باوه‌ڕی وابوو له شوێنی زۆر پێویستدا نه‌بێت هێماكردن بۆ سه‌رچاوه شتێكه له بێهوده‌یی، چونكه مرۆڤ چی ده‌خوێنێته‌وه بۆی ده‌بێت به سه‌رچاوه، ئیتر چ پێویست ده‌كات له باسكردنی هه‌موو شتێك‌دا ناوی سه‌رچاوه بهێنێت؟
7. له نووسینه عهرهبییهكانیشیدا وشه‌ی كوردی و هه‌روه‌ها په‌ند و شیعری كوردی و فارسی بهكاردههێناوه. ڕه‌نگه شتی وا له نووسینی عه‌ره‌بییدا ده‌گمه‌ن بێت.
8. له نووسینه‌كانیدا زوو زوو نوكته و قسه‌ی خۆشت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، نموونه‌یه‌ك له (گه‌شتی ژیانم)ه‌كه‌ی ده‌هێنمه‌وه، بیره‌وه‌رییه‌كی منداڵیی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، وه‌ختێ له ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵا ئاپۆڕایهك مناڵی هاوتهمهنیدا به‌شدار بووه، ده‌ڵێت: ” ئێستاش نازانم وه‌ها ڕێككه‌وت یان كێ وه‌های ڕێكخست هه‌ر كه بووك پێی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵا ناو كه‌وته نێوان ئافره‌تانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆمان، ئه‌و هه‌موو مناڵه به چه‌پڵه‌ڕێزان تێ‌یان هه‌ڵكرد، ئه‌مجا چۆن تێههڵكردنێك، ( ههتلیلینجان ههتلیلینجان، زاوا كه‌چه‌ل بووك بایجان). ده‌سا نه ئه‌و ده‌مه و نه هیچ وه‌ختێك و نه ئیستاكهیش زانیم مانای چی ههتلیلینجان، ئه‌رێ ئێوه كه‌ستان ده‌یزانێ”10؟
مه‌سعوود محه‌ممه‌د خاوه‌ن وزه‌یه‌كی له بننه‌هاتوو بوو له نووسیندا، زۆر زوویش لێده‌بووه‌وه، بۆ نموونه به‌شی یه‌كه‌می كتێبی (حاجی قادری كۆیی)ی كه 400 لاپه‌ڕه‌یه، له زستانی نێوان 1972_1973دا نووسیوه، ئه‌مه سه‌رباری سه‌رقاڵیی به ئیشوكاری كۆڕی زانیاری و نووسینی وتاریش بۆ ڕۆژنامه‌كان. له‌م باره‌یه‌وه (حمید المگبعی) ده‌ڵێت: ” به‌ڕاستی دیارده‌یه‌كی تاكانه‌یه له‌ڕووی خێرایی نووسینه‌وه، هاوتاییم نه‌دیوه له‌نێو هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی بینیومن و نووسینیانم خوێندووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیاندا ژیاوم”11.
كتێبه بڵاوكراوه‌كانی:
یه‌كه‌م/ به زمانی كوردی
1. حاجی قادری كۆیی (چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد).
به‌رگی یه‌كه‌م 1973.
به‌رگی دووه‌م 1974.
به‌رگی سێیه‌م 1976.
2. چه‌پكێك له گوڵزاری نالی. (چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد)، 1974.
3. مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر.
به‌رگی یه‌كه‌م 1978
به‌رگی دووه‌م 1984
به‌رگی سێیه‌م 1997
4. بۆ ئه‌میری حه‌سه‌ن پور له هه‌ر كوێیه‌ك بێت. 1984 .
5. حه‌مه ئاغای گه‌وره.
6. زاراوه‌سازی پێوانه.
7. گه‌شتی ژیانم 1992 سوید.
8. په‌رژینی بێده‌نگی
9. ژیان و جیهانبینی 1999 به‌رلین.
ئه‌مه‌ی دوایی له شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵامدایه، به‌رێز (هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی) پرسیاره‌كانی ئاڕاسته كردووه، (ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) دووباره به چاپی گه‌یاندووه‌ته‌وه.
دووه‌م/ به زمانی عه‌ره‌بی:
1. اعاده التوازن الی میزان مختل (المجمع العلمی الكردی) 1977.
2. لسان الكرد. دار الحوادپ، 1978.
3. وجهه نڤر فی التفسیر البشری للتأریخ. مكتبه علا‌و، 1985.
4. من هموم الحیاه. مگبعه حسام، 1988.
5. الی العڤیم غورباتیشوف (تحیه ورجاو)، دار الحوادپ، 1988.
6. بیروسترویكا غورباتشوف (نقد وتحلیل) (مجلدین). دار الحوادپ، 1989.
7. المجتمع البشری لماژا یشبه مستشفی المجانین. دار ێراس 1999.
ماوه‌ته‌وه بڵێم قه‌ڵه‌می مه‌سعوود محه‌ممه‌د سڵی له هیچ نه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ شتێك نه‌یترساندووه، (حمید المگبعی) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” ولم أجد نڤیره كاتبا فی مجتمعنا فی حقبه الپلاپین سنه الماچیه جریئا بجرأه قلمه، ولاسیما جرأه مسعود فی كتبه التی أصدرها فی الپمانینات” واته: هاوتاییم له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا نه‌دیوه، له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا، له‌ڕووی بوێریی خامهیهوه، به‌تایبه‌ت بوێریی مه‌سعوود له‌و كتێبانهیدا كه له هه‌شتاكاندا بڵاوی كردنه‌وه”.12
په‌راوێزه‌كان:
(1) گۆڤاری (سه‌نته‌ری برایه‌تی)، ژماره (7)، ساڵی 1998. بابه‌تی (ئایین له بیری مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌ددا، نووسینی: عومه‌ر عه‌لی غه‌فوور).
(3، 4،7،11) گه‌شتی ژیانم، مه‌سعود محه‌مه‌د 1992. لاپه‌ڕه‌كانی (3،29، 275، 132).
(8 ،6، 10 ،12)، مسعود محمد تألیف حمید المگبعی دار الشۆن الپقافیه العامه. بغداد 1987. لاپه‌ڕه‌كانی (13، 116، 138، 143).
* (أحمد شوقی) كورده، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعره‌كانی به عه‌ره‌بی نووسیون، به عه‌ره‌ب ناسراوه.
تێبینی:
* ئه‌م نووسینه له ژماره‌ی ڕۆژی 9/5/2002ی ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)دا به ناونیشانی (له چله‌ی ماته‌مینییدا، وه‌فایه‌ك بۆ مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌د) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
** ئیمهیلی نووسه‌ر: Hemnxurshid79@gmail.com
هێمن خورشید